باوه‌ڕم نایه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا میلله‌تێك هه‌بێ به‌قه‌د ئێمه‌ی كورد ساویلكه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوو كورتبین بێت، ئ
ه‌گه‌ر وانه‌بوایه هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی جیهان كه (هه‌ندێكیان ژماره‌یان به‌قه‌د شارۆچكه‌یه‌كی كوردستانه) ئێستا ده‌وڵه‌تێكمان ده‌بوو، ئێمه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كین زوو شتمان له‌بیرده‌چێ و له‌هه‌مانكاتدا ناتوانین دۆست و دوژمنه‌كانی خۆمان له‌یه‌كدی جودا بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه حاڵمان به‌ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ یه‌ك دوو دێری له‌سه‌ر باس بكه‌م كێشه‌ی كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینه، دیاره هه‌موو كه‌سێكی به‌ویژدان بۆ خۆی رقی له كوشتن و شه‌ڕو ماڵوێرانییه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هات و قوربانییه‌كان ژن و منداڵ و كه‌سانی بێگوناح و بێتاوانبن. كه‌سیش به‌قه‌د ئێمه‌ی كورد ئاشنای تۆپ و فڕۆكه‌و ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تی و كوشت و بڕ نییه‌و كوشت و بڕو تاوانه‌كانی وه‌كو (فه‌یلی و بارزانییه‌كان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه) نمونه‌ی قسه‌كانمانن.. دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئیسرائیل-حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه، زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و هه‌ندێ كه‌سانی ساویلكه‌و ساده‌و خۆشباوه‌ڕو عاتیفی ده‌نگی ناڕه‌زاییان لێبه‌رزبووه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌س له‌رێگای رادیۆی (نه‌وا) وه داوای جیهادیان له‌دژی ئیسرائیل ده‌كرد، له‌شاشه‌ی (الجزیره مباشر) یشه‌وه له‌رێگای كورته نامه‌وه چه‌ندین كورد به‌شداریان كرد‌و داوایان له‌نه‌وه‌كانی (سه‌ڵاح ا‌لدین) ده‌كرد كه بێده‌نگ نه‌بن و فرمێسكیان بۆ كوژراوه‌كانی (غه‌زه) ده‌رشت، چه‌ندین مه‌لای مزگه‌وتیش كه‌وتنه خۆ‌و دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان له یه‌زدان ده‌كرد بۆ سه‌رخستنی (برا موسڵمانه‌كانی غه‌زه) به‌سه‌ر ئیسرائلدا.. (ئه‌مشه‌و سوره‌تی فتح بخوێنه‌و دوعا بكه‌و داوای نێری خوابكه بۆ موسڵمانانی غه‌زه) ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی كورته نامه‌یه‌كی موبایل بوو كه‌له‌لایه‌ن دۆستێكمه‌وه پێمگه‌یشت.. بۆیه ده‌ڵێم:
-ئه‌رێ به‌راست ئه‌وه بۆ یه‌كێك له‌و برا موسڵمانانه دوعایه‌كی خێر بۆ كورده‌كانی سوریا ناكا كه ده‌یان هه‌زار كه‌سیان ناسنامه‌شیان نییه‌و به‌سه‌دانیان له كونجی زیندانه‌كانی به‌عسی ئه‌و وڵاته‌دا ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێن؟ برایینه خۆ ئه‌وانیش موسڵمانن!؟
-ئه‌رێ ئه‌وه بۆ برایه‌كی موسڵمانی كورد نییه داوای (نێر) بۆ برا كورده‌كانی توركیا بكات كه له‌سه‌ر قسه‌كردن به‌كوردی بیست ساڵ زیندانی ده‌كرێن! بۆ كورده‌كانی توركیا موسڵمان نین گه‌لۆ!؟
- ئه‌رێ ئه‌و برا كورده موسڵمانانه بۆ سوره‌تی فتح بۆ كورده‌كانی ئێران ناخوێنن!؟
-ئه‌رێ بۆ یه‌ك له‌و مه‌لا كوردانه دوعایه‌كی خێر بۆ برا كورده‌كانی توركیا‌و ئێران و سوریا ناكا؟ دیاره به‌رێزیان ئه‌و كوردانه به‌موسڵمان و هاوزمانی خۆی نازانێ!
-توركیا‌و ئێران ساڵێك زیاتره گونده‌كانی سنوور بۆردومان ده‌كه‌ن سه‌دان هاوڵاتی كورد ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بوونه.. به‌راست ئه‌و (موسڵمانه كوردانه) بۆ ده‌نگیان لێوه‌نایه‌ت!؟ لۆ ئه‌و كوردانه موسڵمان نین!؟
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ تاسه‌ر ئێسقان شانازی به جه‌لادو بكوژه‌كانی كورده‌وه ده‌كه‌ن و دوور نییه تاكو ئێستایش وینه‌كانی سه‌دام به هه‌ڵواسراوی به ماڵه‌كانیانه‌وه مابێته‌وه! ئه‌رێ به‌راست ئه‌وه (ئیسماعیل هه‌نیه) نه‌بوو كه كوردی به نۆكه‌ری ئه‌مریكاو ئیسرائیل ناوبرد؟، ئه‌رێ هه‌ر ئه‌و نه‌بوو پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی (به‌چه‌ته‌و رێگر) دا له‌قه‌ڵه‌م!؟
سه‌یره.. ئه‌و (برا موسڵمانانه) ی كورد برا موسڵمانه‌كانی خۆیان له ئێران و توركیا‌و سوریا له‌یادچووه‌و فرمێسك بۆ خه‌ڵكی غه‌زه ده‌رژێنن.. له‌كاتێكدا خه‌ڵكی (غه‌زه) كورد به نۆكه‌رو جاشی ئه‌م و ئه‌و له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن.. ئه‌و برا موسڵمانه كوردانه ده‌بێ ئه‌و راستیه باش بزانن كه ئه‌گه‌ر كورد (ئیسرائیل) یش فڕێ بداته به‌حره‌وه‌و فه‌له‌ستینیش بكاته ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا كورد به‌لای عه‌ره‌به‌وه هه‌ر (نۆكه‌رو جاش و خائینه) !؟ ئه‌ی (سه‌لاح ا‌لدین ئه‌یوبی) قودسی بۆ عه‌ره‌به‌كان رزگار نه‌كردو عه‌ره‌به‌كانیش له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا ژن و منداڵی كوردیان ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌كردو خاكی كوردستیان نوقمی خوێن نه‌كرد!؟
