كه‌ركوك و ماڵَ وێرانی دانیشتوانه‌كه‌ی، كه‌ركوك و ته‌قینه‌وه‌و گۆشت وخوێن
ی تێكه‌ڵ به قیمه‌ی كه‌بابخانه‌كانی، كه‌ركوك و پرۆژه و شه‌قامه چاڵ و چۆڵه‌كانی، كه‌ركوك و بێسه‌روبه‌ری بازاڕه‌كانی، كه‌ركوك و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌و پیلانی پاشماوه‌كانی به‌عس، كه‌ركوك و 140 و دیمستۆرا، كه‌ركوك و ئیسناد و مالیكی، كه‌ركوك و نازانم باس له كام نه‌هامه‌تی دیكه‌ی بكه‌م، ئه‌مانه به‌شێك بوون له‌و دیاردانه‌ی بوون به به‌شی دانیشتوانی خێرله‌خۆ نه‌دیووی كه‌ركوك، ئه‌و كه‌ركوكه‌ی چه‌ندین پیلانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی كورد بوونی دانیشتوانی ئه‌نجام دراوه، ته‌نها دانیشتوانه‌كه‌ی باجی ئه‌و پیلانانه‌یان داوه تاكو ئه‌مڕۆ، لێره‌دا لێدوانێكی كاك عوسمان بانیمارانی وایلێكردم چه‌ند دێڕێك بنوسم، نازانم كاك عوسمان ماوه‌یه‌كه له تیڤی ڕۆژنامه وگۆڤاره‌كانه‌وه قسه‌ده‌كات هه‌رجاره‌و به‌جۆرێك، له لڤین باسی شه‌ڕی ناوخۆ و بیكه‌یسی ده‌كات و برینی دایكه شه‌هیده‌كان تازه‌ده‌كاته‌وه، له ڕادیۆی نه‌واو تیڤیه‌كانه‌وه باسی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كاك ته‌ها به‌رواری و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت ده‌كات له‌كاتێكدا به‌ڕێزیان له په‌رله‌مانی كوردستان دا خه‌ریكی یاسای جگه‌ره‌و خه‌ته‌نه‌ی كچان و ژن به‌ژن ئه‌و جۆره یاسایانه‌یه، ئه‌و لێدوانانه په‌یوه‌ندیان به كه‌ركوك و ماڵوێرانی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه نیه، ئه‌وه نه‌بێت كاك عوسمان دواجار له سه‌ر كركوك هاته قسه‌و ه و ده‌لیت ئاسایشی پارتی و یه‌كیتی هه‌یبه‌تی كوردیان له كه‌ركوك له به‌رده‌م دوژمنان بچوك كردووه!!!! پرسیارێك ئاراسته‌ی كاك عوسمان ده‌كه‌م ده‌پرسم ئاخۆ كاك عوسمان بۆ پرسه‌ش ڕێگای كه‌وتۆته ئه‌م شاره؟ یاخود له پشوه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێگای دوكان دا له هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، وا ڕێگا به خۆی ده‌دات په‌لاماری به‌رپرسانی ئه‌م شاره بدات، یان كاك عوسمان دیاری ده‌ستی بۆ ئاسایش و سه‌ربازه‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه له په‌رله‌مانه‌وه هێرش بكات و قسه له سه‌ر ئاینده‌ی كه‌ركوك بكات، ئه‌گه‌ر له سه‌ر دابین كردنی مافه‌كانیان شه‌ر له گه‌ل بغداد و هه‌ریم ناكه‌ی وه‌زعی ئیستاشیان لی تیك مه‌ده، ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم خه‌ریكی یاسای هه‌ڵ په‌ڕكێبه‌و خۆت به كه‌ركوكه‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه.
Farman_osman2001@yahoo. com
