شه‌و... . كاتی خوداكان نوستون
ده‌نگی نزای په‌ریه‌كانیش نامێنی
مه‌عبه‌ده‌كان چۆڵ ئه‌بن و
عابیده‌كان به ده‌ستی به‌تاڵ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه
ده‌نگی تۆ‌و
خوداكانی تۆ له گه‌ردونا
هه‌رچی فریشته‌ی ڕێگا باریكه‌كان هه‌یه هه‌ڵده‌سێنێت و
پێیان ده‌ڵی:
وه‌رن له‌م ئاوێنه شكاوانه‌وه سه‌یری قه‌ڵه‌مڕه‌وی خوداكان كه‌ن
چۆن پرچیان داوه‌ته ده‌ست ئه‌و ماسی گرانه‌ی
له چاوه‌ڕوانی مردنا
سه‌ما بۆ شه‌پۆله یاخیه‌كانی ده‌ریا ئه‌كه‌ن
له ئایه‌ته‌كانی خنكان و نه‌خنكان ئاگاداریان ئه‌كه‌نه‌وه... ...
پێیان ده‌ڵێن:
وه‌رن ده‌مو چاوی ئه‌م خودایانه ببینن
چۆن گه‌ردونیان
كردوه به دو فیقهی جیاواز
له‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری كۆڵانه‌كانه‌وه
به مه‌زهه‌بی شه‌وگار
به تاڵی قژی ئایه‌ته چڵكنه‌كانیان
قاچی په‌ریه‌كان ئه‌خه‌نه دا‌و!!
ته‌ماشای ئاینی خوداكان كه‌ن
چۆن له سه‌ر عه‌رشی ئاو دانیشتون و حیكمه‌تی بارانیان
داوه‌ته ده‌ست ئه‌و پێغه‌مبه‌ره وشكانه‌ی
نازانن.. ڕیوایه‌تی شه‌پۆلی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كام مه‌زهه‌بی ڕه‌شه‌باو
له قوڵایی هه‌ناسه‌ی كام جه‌بری ده‌ریاوه دێته ده‌ر!!
شه‌و... كاتی خوداكان نوستون
شۆسته‌كانی عیرفان
له جی پێی ئه‌و زاهیدانه چۆڵ نابی
كه به تازه‌یی
له جه‌نگی گوڵه نایلۆنه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
بۆنی وه‌نه‌وشه له قاچی ئه‌و زاهیدانه دی
ڕیشیان ده‌خه‌نه زه‌وی و
ده‌ستیان به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه بۆ خوداكان
فه‌رمانی وه‌ستانی جه‌نگ بده‌ن
پێیان ده‌ڵێن:
هێشتا ملی نه‌عناكان خوێنیان لی ئه‌چۆڕی
شمشێره‌كان به كاكیله‌ی خوێنینه‌وه هه‌ڵئه‌په‌ڕن
هه‌ر كه ده‌رگای كتێبه‌كان ئه‌كه‌یته‌وه
بۆنی شه‌هوه‌ت كاست ئه‌كا
ئایه‌ته‌كانی ده‌ریا نه‌سخ ئه‌بنه‌وه
هه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌و په‌شیمان ئه‌بێته‌وه
مه‌خلوق هه‌مو
له‌سه‌ربانه چۆڵه‌كانیان (استخاره) ئه‌كه‌ن
قومریه‌كان له ناو له‌پی مناره‌كانا
به شه‌رمه‌وه دێنه خوار
نوێژ خوێنه‌كانی ئه‌و به‌ری ده‌ریا
له گه‌ڵ سه‌بای ساڵحانا
سه‌لامی به‌تاڵ بون ئه‌ده‌نه‌وه
زاهیده‌كان دێن و
ئایه‌ته‌كان هه‌مو ئه‌ده‌نه‌وه به ناو چاوانی ئه‌و خودایانه‌دا
كه ڕۆژی نه‌هاتن قۆڵ بكه‌ن به قۆڵی شیعرێكی هه‌تیوا
فێری بكه‌ن
هێنده نه‌پاڕێته‌وه له‌و بیابانه‌ی
لێوه‌كانی له لێوی ئه‌و كانیه ئه‌چی
هیچ هه‌رزه‌كاری ماچی نه‌كردبیو
به درێژایی شه‌و پونگه‌یه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وتبی
خۆی پی داپۆشی
پێیان ده‌ڵێن:
ئێمه‌ی عاریفه‌كانی ناو ئاسمان
باوه‌ڕمان نیه به ئایه‌تیله‌و كتێبه‌ی
پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئه‌و به‌ر
له مه‌غریبێكی دره‌نگ وه‌ختا جاڕیان بۆداو
له سه‌ر نینۆكی درێژ‌و
له ناو چاوانی شه‌وه به‌ره‌ڵاكانا نوسیانه‌وه...
باوه‌ڕمان نیه به‌و خودایه‌ی كه نابینری!!
ده‌نا رۆژی چوله‌كه‌یه‌ك گۆرانی بۆ ئه‌وت و
چناری ملی بۆ ئه‌له‌قاندو
شۆڕه بیه‌ك سه‌ری بۆئه‌خسته زه‌وی!
خودای تۆ هه‌رگیز نابینری
ده‌نا ڕۆژی
مه‌لێك له تافی لاوی‌دا
دو ئایه‌تی فێنكی ئه‌خسته ژێر باڵه‌كانی و
دارێكی ڕوتی به‌ر گه‌رمای
پی ئه‌خسته‌وه كه‌یف و
ئیمانی پی ئه‌هێنایه‌وه به وه‌رزه‌كان
ده‌نا ڕۆژی
گه‌ڕیده‌یه‌كی دێوانه
له مه‌عبه‌دێكی لا ڕێدا لای ئه‌داو
مناڵانی پاشماوه‌ی جه‌نگه‌كانی كۆ ئه‌كرده‌وه
له به‌رده‌میاندا چۆكی په‌شیمانی دائه‌نه‌واند
پێی ئه‌وتن:
ملی گوڵه‌كان ناسكتره له ملی ئه‌و ده‌روێشانه‌ی
به جه‌بری حاڵ زمانیان ئه‌بڕنه‌وه‌و
ڕومه‌تی گوڵه‌كان خوێنین ئه‌كه‌ن
خودای تۆ
ڕۆژێك سه‌ری شۆڕ نه‌كرده‌وه
گه‌ردنی ئه‌و منارانه ماچ كا
پێنج فه‌رزه
له‌گه‌ڵ حاجیه‌كانا بانگ ئه‌ده‌ن و
له تاریكایی شه‌وا
تاسه‌ی دیدار ئه‌كه‌ن
ڕۆژی:
ده‌ستی نه‌خسته ناو قژی ئه‌و زاهیدانه‌ی
خه‌و ناچێته چاوه‌كانیان
به شه‌وو ڕۆژ
ڕۆ‌حیان داوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ری گریان و
قه‌ده‌ری فه‌وتان
نه‌هات ته‌نها جاری
نانه ڕه‌قه‌ی ده‌ستی ئه‌و سۆفیه برسیانه ته‌ڕ كا
خه‌و و خۆراكیان بوه‌ته نوێژ
دنیا وه‌ك تاكه پێڵاوی سه‌یر ئه‌كه‌ن
قاچه‌كانی لی ون بوبی!!
له ناو ئه‌م هه‌مو دارستانه سه‌وزانه‌وه
له ناو ئه‌م هه‌مو زه‌یتونه په‌ژموردانه‌وه
خودای تۆ
باخه‌وانه‌كانی به جنێوه‌وه ئه‌نارده سه‌ر
ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی
به‌ڕوتی نهێنیه‌كانی ژیانیان ئه‌دركاند
داری جه‌ڵدی ئه‌دا له‌و كانیانه‌ی
به ڕۆژی ڕون عه‌وره‌تیان ده‌رئه‌خست و
قاچ وده‌ستی ئه‌و كه‌روێشكانه‌ی ئه‌بڕیه‌وه
له به‌ر تریفه‌دا جوت ئه‌بون
خودای تۆ نابینری!!
كۆڵانه‌كانی هێنده چۆڵن
دو عاشق چاو بازی تیا ناكه‌ن و
موعجیزه‌كانی هێنده كۆنن
هیچ دولبه‌ری ئیمانیان پی ناهێنی
په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌وه‌نده بچوكن
دوعای كۆترێكی لێوه به‌رز نابێته‌وه بۆ ئاسمان
خودای تۆ
ڕۆژیبیده‌نگی نه‌كردمه‌وه له خۆمدا
فێری نه‌كردم... ته‌نهایی
ڕه‌گێكی خودایی هه‌یه ئه‌بیخۆشم بوی
فێری نه‌كردم
ئاوڕێك له‌و سێبه‌رانه به‌مه‌وه
فرسه‌خێك لێم جیا نابنه‌وه
پیی نه‌وتم:به‌نده‌كان
ئه‌كریله هه‌ناسه‌ی باڵنده‌یه‌كه‌وه
گه‌وره‌ییو بچوكی خوداكانیان بۆده‌ركه‌وی
ئه‌كری له مه‌ته‌ڵه‌كانی نێوان
جه‌نگ و جیدالی ماناكانا
فاریزه یاخیه‌كان بناسی
له‌نێوان ئاوێنه‌و ڕوخساردا
له‌نێوان باخچه‌و حه‌یادا
هه‌زاران جار ده‌م وچاوی خۆت ببینیته‌وه
هه‌زاران جار شه‌ره‌فیخۆت بناسیته‌وه
ئه‌یناسیته‌وه جارێك به‌ده‌م هه‌یه‌جانی شه‌پۆلێكه‌وه
له گۆرانیه‌كی نه‌وتراوی ڕۆحی ماسیه‌كانا
به‌ڕیتمێكی نه‌شازبه‌ڕوتی... . ئه‌مری
ئه‌یناسیته‌وه له‌ناوله‌پی نورانیه‌كا
ئینته‌لا ئه‌كا له وه‌عز و
به‌شوشه‌ی مه‌ی فرۆشێكی ده‌سگێڕوه
كه ڕیعایه‌تی ئادابی گشتی ناكا... ئه‌شكی
ئه‌یناسیته‌وه
به‌گه‌ردنی ئه‌و هه‌زاران مارشاڵه‌ی
له جه‌نگی نێوان خوداكانا
به كافری ڕزگاریان بو
ئه‌یناسیته‌وه به لیباسی ژێری ئه‌و چكلێتانه‌وه
له گه‌ڵ ئیعازی ده‌سپێكردنی هه‌ر جه‌نگێكا
ئه‌به‌خشرانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ی
به زۆر پیاوه‌كانیان ئه‌نارده جه‌نگ
ئه‌و هه‌مو شته ئه‌ناسیته‌وه و
خودای تۆ هه‌ر فه‌رمانی جه‌نگ ئه‌دات
ئه‌و كاتیخۆشحاڵ ئه‌بی
به‌نده‌كانی فێری تیر باران بكات
تیر... بۆسه‌ر دڵی ئه‌و ماسیانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئاوا ئیمانیان هێنا
تیر... بۆسه‌ر دڵی ئه‌و كه‌روێشكانه‌ی له جه‌نگ په‌شیمان ئه‌بونه‌وه
تیر... . بۆ ناو ڕۆحی جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئه‌مبه‌ر كه به خوێنی گوڵه‌كان له‌كه‌دار بوبون
خوداكان هه‌ر نوستون و
جه‌نگ هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه
شه‌و... نیقابی ئه‌دا به‌سه‌ر تریفه‌ی مانگا
ڕومه‌تی په‌ریه‌كان دا ئه‌پۆشی
ڕۆژ... په‌پوله‌كان له خۆی دور ئه‌خاته‌وه
باڵه‌كانیان به‌رتیری خوداكان ئه‌كه‌ون
نه‌یزه‌كه‌كان به پرتاو دێنه خوار
نوێژ له زاهیده‌كان تێك ئه‌ده‌ن
جه‌نگ هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و
خودای تۆ هه‌رگیز فه‌رمانی وه‌ستانی نادات
خودای تۆ هه‌رگیز نابینری... ... ...
كۆتایی
پایزی2005
