ئه‌ی نه‌سیمی به‌حری وجوودی من، تۆ له ناخم دا مه‌مله‌که‌تێکی قوڵ و چڕ‌و پڕی بیر‌و خه‌یاڵی
ئێستا له‌و نیشتیمانه بێده‌نگ و غه‌ریبیه‌دا به مه‌زادی بیرم باڵه ملێ له‌گه‌ڵ نه‌ستی دووریت دا ده‌که‌م
له‌وه‌تی دڵم ئاوێته‌ت بووه به حه‌سره‌ته‌وه له زایه‌ڵه‌ی نه‌وای سێبه‌ری چاوه‌کانت وورد ده‌بێته‌وه،
وێنه‌ی ڕه‌نگه زه‌یتونیه‌که‌ت ئه‌کێشم و به هاوکێشه‌ی عه‌شقێكی سه‌رشێت به‌جیهانت ده‌ناسێنم.
...
ئه‌ی ئه‌هریمه‌نی غه‌مگینترین دێڕی خۆشه‌ویستیم، تو ئه‌و خوایه له چڕی دێڕه‌کانم خۆت گوم مه‌که،
من یاخی بووم له له‌زه‌ت و شه‌هوه‌ت، ڕووحی ئه‌دراکم وه‌ک سۆفی له هاواری زیکردا تۆی ئه‌وێت
تو ئه‌و مه‌زاجی یه ڕووحانیه‌ی که ئه‌ی په‌رستی، با تا ئه‌به‌دیه‌ت له نێو بسکه‌کانت هه‌ناسه بده‌م،
با له به‌حری پێچاو پێچی نیشتیمانی عه‌قڵت دا به نهێنیش بێت ئاوازێکی جاویدانی بۆ تۆ بچڕم.
...
ئه‌ی ئه‌و لاو لاوه ناسکه شیعره‌ی دوور به دوور له مه‌ولانه زیکری شه‌وێکمدا عه‌شقت بووم،
ئێستا تۆ له هه‌مبانه‌ی بیره‌وه‌ری که‌شتی خۆزگه‌کانم دای، وه‌ره با له‌وده‌ریا قوڵه‌دا ئاشنای شادی ژینت كه‌م.
که گه‌ێشتینه شوێنی مه‌به‌ست وه‌ره با گاز له بسکه‌کانت بگرم و چاوه سه‌وزه‌کانت به به‌هاری دڵم ئاشناکه‌م،
با نه‌ک به‌س خۆم، باڵنده‌کان، دره‌خته‌کان، زه‌وی و ئاسمان، هه‌موو جیهان، به جوانی تۆسه‌رسام که‌م.
...
ئه‌ی ویردی شه‌وانم، تو وویژدانت مه‌کر مه‌که و له‌باوه‌شی هۆنراوه‌یه‌کی خۆتم که،
له دنیای ڕووحت دا ماڵێکی نهێنیم بۆ درووست بکه، من نامه‌وێت ئیتر لێره بژیم
بۆ له‌مه‌و دوا من بۆ تۆ ده‌ژیم و تۆش بۆ من هه‌ناسه به، ئیتر له نووزه‌ی نزام بگه،
تو جامۆڵکی ئه‌سرینی ڕه‌نگاو ڕه‌نگت که‌وتوومه‌ته تۆڕی خۆشه‌ویستی تۆوه، دڵم مه‌شکێنه.
پێشکه‌شه به باریکان.
