تاریق ئه‌حمه‌د: پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م1914ـ1918 به‌پێی په‌یماننامه‌ی سان ریمو له 1920 عێراق كه‌وته ژێر ئینتدابی
به‌ریتانیاوه ئه‌میش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ستا به پێك هێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی كاتی له به‌غداد له ئابی 1921 یه‌كه‌م مه‌لیك له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه دانرا بۆ عیراق ئه‌ویش مه‌لیك فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م بوو، ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت به‌ریتانیا هه‌ر له‌ئایاری 1918 عیراقی كۆنترۆڵ كردبو ئیداره‌ی مه‌ده‌نیشی بۆ دانابو كه یه‌كه‌م كه‌س بیرسی كوكس بو وه‌ك حاكمی عه‌سكه‌ری سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌كرد.
له‌شكری عیراقی له 6كانونی دووه‌می 1921 له ناوچه‌ی كربولی له‌به‌غداد بڕیاری پێكهێنانی درا، له ته‌موزی هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م یه‌كه‌ی سه‌ربازی پێكێنرا به قه‌واره‌ی به‌تالیونێك به‌ناوی (مو‌سا كازم) كه ئه‌مه‌ش ته‌نها شتێكی ڕه‌مزی بوو له‌مانگی ئابی هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م كه‌تیبه‌ی سوار چاكی (الخیاله) پێك هات به‌ناوی
(كتیبه الهاشمی) ئیتر ورده ورده به شێوه‌ی هه‌ره‌م ده‌ستكرا به بنیات نانی له‌شكری عێراق، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه به شیری ململانێ و دژایه‌تی كردنی كورد گۆشكرا و یه‌كه‌م دروشمی عروبه‌ی به‌رزكرده‌وه،
یه‌كه‌م ده‌ست تێوه‌ردانی عه‌سكه‌ری عیراق له كاروباری سیاسه‌ت 1936 وه سه‌ری هه‌ڵدا كاتێك ئه‌فسه‌رێك كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد به‌ناوی بكر سدقی یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازی له عێراق سازدا و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا پاش ساڵێك بكر سدقی تیرۆر كرا‌و و ده‌سه‌ڵات هاته‌وه ده‌ست حكومه‌ت، ئیتر له‌و كاته‌وه عه‌سكه‌ر و مه‌ده‌نیه‌ت هه‌میشه له ململانێی توندا بون بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی وڵات له عێراقدا، هه‌رچه‌نده بكر سدقی كوده‌تاكه‌ی له سه‌ر بنه‌مای كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوو به‌لام سه‌نگێكی باشی دا به كورد له ناوه‌نده سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی عێراق و به‌ریتانیادا، ئه‌م له‌شكره یه‌كه‌م جه‌نگی كه به‌شداری تێدا كرد هێرش كردنه سه‌ر كورد بوله سلێماانی بۆ لێدانی هێزه‌كانی شێخ محمود به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئینگلیز زۆربه‌ی ئه‌و پلان و شاره‌زاییانه‌ی په‌یدای كردبوون له شه‌ڕی دژه كورددا به‌ده‌ستی هینابوون، له نیسانی/ 1941تا 2/ئایار 1941 رشید عالی گه‌یلانی كوده‌تایه‌كی ئه‌نجام دا ئه‌میش به پشتیوانی و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی ئه‌فسه‌ره‌كانی له‌شكر بووكه‌ناسرابوون به‌بزوتنه‌وه‌ی (چورعه‌قید) به‌لام هه‌رزوو هێزه‌كانی ئینگلیز ئاگری شۆرشه‌كه‌یا كوژانده‌وه. پاش سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی (ئه‌فسه‌رانی ئازاد) له میسر ئه‌فسه‌ره عیراقیه‌كان هه‌ستان به ریكخستنی خۆیان له‌شێوه‌ی چه‌ندشانه‌یه‌كی نهێنی دا به نیازی ئه‌وه‌ی رژێمی پاشایه‌تی كۆتایی پێبهێنن له1956 ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌موو شانه‌كانی له رێكخراوێكدا كۆ كرده‌وه به سه‌رۆكایه‌تی عبدالكریم قاسم لیژنه‌ی باڵای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له چوارده ئه‌فسه‌ر پێك هاتبوو به پله جۆراو جۆر له نێوان ئه‌م ئه‌فسه‌رانه‌دا هیچ ئه‌فسه‌رێكی كوردێكی تێدا نه‌بوو هه‌رچه‌نده زۆرێك له ئه‌فسه‌ره كورده‌كان پاڵپشتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان كرد كه به بڕوای خۆیان ئه‌مانه هاوسۆز ئه‌بن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد.

له 14/تموز/1958 ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه توانی ڕژێمی پاشایه‌تی بڕوخێنێت قاسم بو به یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆماری تازه و عقید عبدالسلام عارف بو به جێگری سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نێكی سه‌رۆكایه‌تیان پێك هێنا كه بریتی بون له سه‌رۆك و دوو جێگر كه‌یه‌كێك له جێگره‌كان كورد بوو به‌ناوی خالد نه‌قشبه‌ندی كه ئه‌میش ئه‌فسه‌ر بو، هه‌رله سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆرشی 14ی تموز ململانێیه‌كی توند هه‌بو له نێوان ئه‌فسه‌ره قه‌ومیه‌كان و قاسمدا به‌لام له‌به‌ر ناسكی بارودۆخه‌كه شاردرایه‌وه، له 8/ئازار/1959 عقید عبدالوهاب شواف هه‌وڵی كودوتایه‌كی دا به هاوكاری كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری عه‌ره‌بی ڕه‌گه‌ز په‌رست به‌ڵام هه‌رزو هه‌وڵه‌كه پوچه‌ڵكرایه‌وه‌و شه‌وافیش كوژرا، له 8/شوبات/1963 كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری قه‌ومی له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كاندا كوده‌تایه‌كیان ئه‌نجامدا و له ئاكامدا كۆتاییان به حوكمه‌كه‌ی قاسم هێنا و قاسم له سێداره درا، پاش چه‌ند مانگێك كوده‌تا چیه‌كان بون به دوو به‌ره‌وه به‌ره میانڕه‌و و به‌ره‌ی توند ڕه‌و له‌م نێوه‌دا عقید عبدالسلام عارف به‌لای میانڕه‌وه‌كاندا و كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌ره‌كاندا با بایدایه‌وه له 18/ تشرینی دوه‌ه‌م/1963 به‌عسیه توندڕه‌وه‌كان له ده‌سه‌ڵات دور خرانه‌وه، له 4/ئه‌یلول/1964كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر به پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی حزبی به‌عس به‌ره‌ی توند ڕه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه‌كیان دا له دژی ده‌سه‌لاتی عبدلسلام عارف به‌لام هه‌وله‌كه بێ سود بوو،
له 15 / ایلول 1965 عارف عبد الرزاق وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكات هه‌ولی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی دا به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوو، پاش مردنی عبدالسلام عبدارحمنانی برای هاته جێگای تا ڕۆژی 17 / تموز/ 1968 ناچار كرا له لایه‌ن به‌عسی و كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزه‌وه كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه به‌رامبه‌ر پاراستنی گیانی خۆی و مناڵه‌كانی، عمید (ئه‌حمه‌د حسن بكر) ده‌سه‌لات هاته ده‌ست به‌عسی شوڤێنی و له ساڵی 1979 به‌كر ناچار كرا له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه به‌بیانوی نه‌خۆشی و سه‌دام هاته سه‌ر حوكم و ده‌سه‌لاتی ڕه‌ها كه‌وته ژێر ركێفی ناوبراوه‌وه و هیچ یاسا‌و ده‌سه‌لاتێك بونیان نه‌ما ته‌نها یاساكانی سه‌دام نه‌بێت. 
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین هه‌موو مێژوی عیراق پڕه له ململانی و كوده‌تای سه‌ربازی ته‌نانه‌ت له كاتی ده‌سه‌لاتی سه‌دامیش چه‌ند جار هه‌وڵی كوده‌تا درا به‌لام بێ‌سود بوو به‌هۆی زاڵ بونی ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕژێم نه‌هێڵدرا هه‌واڵه‌كه‌ش بڵاو ببێته‌وه. ئه‌م هه‌وڵانه ئێستاش به‌رده‌وامن به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌باڵاكان له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق، لێره‌دا بۆمان ڕونده‌بێته‌وه كه كه زۆربه‌ی كاره سیاسیه‌كان به ئاره‌زوی عه‌سسكه‌ره‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چێت خۆ ئه‌گه‌ر جارێك بڕیارێك له‌گه‌ڵ ئاره‌زو بیر‌و ڕای ئه‌واندا نه‌گونجێت ئه‌وا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به ئاراسته‌یه‌كی تردا بیبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی ناچار بكه‌ن بڕیاره‌كه بگۆڕێت. من وه‌ك بۆچونی خۆم به‌دووری نابینم له داهاتودا كوده‌تای سه‌ربازی له گۆره‌پانی سیاسی عێراق ڕوبدات.
