ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وه‌دابین كه بمانه‌وإ سیما‌و ڕووخساری شار‌و وڵاته‌كه‌مان جوان بكه‌ین، زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر حه‌زمان لێی بێت و خۆمان پشت گوێی نه‌خه‌ین.
بێگومان له‌هه‌موو جیهان بینراوه‌و ده‌بینرإ، كه بایه‌خێكی یه‌كجار زۆر به گوڵ و گوڵزارو دار‌و دره‌خت ده‌درێت، ئه‌ویش بۆ هه‌میشه جوانكردن و سه‌وزكردنی شار‌و ناوچه‌و وڵاته‌كه‌یان، به‌رده‌وام ماندووبوون ده‌كێشن و به‌رده‌وامیش به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی تازه‌ترین و نایابترین گوڵ و گوڵزارن.
له كوردستانیش ماوه‌یه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاڕكه‌كان، توانیویه‌تی ده‌ورێكی باڵا‌و به‌رچاو ببینإ، له دروستكردنی پاڕك و چاندنی گوڵ و گوڵزارو، دار‌و دره‌خت، له سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان و ئه‌و جێگایانه‌ی پێویستن، كه هه‌ر یه‌كه‌شیان به شێوه‌یه‌كی جوان و به ئه‌ندازه‌یه‌كی جوانتر له‌یه‌كتری دروستكراون.
دروستكردنی پاڕك له‌نێو شاری هه‌ولێر، كه ئه‌وانه‌ش هه‌موویان جێگای خۆشحاڵی هه‌موو كه‌سێكن، بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیان به‌گشتی، له كاره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ڕازیبن و به‌رده‌وامیش ئاگاداری كار‌و پڕۆژه جوانه‌كانیانبن، هه‌روه‌ها هاوڵاتیان له كار‌و پڕۆژه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه مورتاحن و ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌ن، كه ئه‌وان له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانیویانه كاری باش باش و پاڕكی جوان له نێو شاری هه‌ولێر دروست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سه‌ردانی بكه‌ن، كه زۆربه‌ی زۆری پاڕكه‌كانیش یاری منداڵان و وه‌رزشی تێدا دانراوه، له‌گه‌ڵ دروستكردنی نافوره‌ی ئاو و دابینكردنی چاو‌دێر بۆ نێو پاڕكه‌كان، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی پاراستنیان، ئه‌مانه هه‌موویان جێگای ده‌ست خۆشین كه له سه‌رجه‌م برایانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بكرێت.
ده‌توانم بڵێم: ناوی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌ر به خۆیه‌وه‌یه، ئه‌ندازه‌ی پاڕكه‌كان، واتای زۆر ده‌گه‌یه‌نإ كه هه‌مووشمان ئه‌و راستییه ده‌بینین و بینیومانه كه له شاری هه‌ولێر چه‌ندین پاڕكی گه‌وره‌ی جوان جوان له‌م ماوه‌یه دروستكران، ئه‌وانیش وه‌كو پاڕكی (مناره) شانه‌ده‌رو... ... هتد. كه هه‌موویان مایه‌ی ده‌ست خۆشیكردنن له ستافی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه ئه‌وان شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌ت به شاره‌كه‌یان به وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاڕكه‌كان، توانیویه‌تی كه‌م تازۆر ژماره‌یه‌كی زۆر له پاڕك له نێو گه‌ڕه‌كه‌كان بكاته‌وه‌و زۆربه‌شیان پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌وانی شوه‌كو یاری منداڵان و وه‌رزش و دروستكردنی نافوره‌ی ئاو و... .. هتد.
له كۆتایشدا ده‌مه‌وإ لێره‌وه ئامۆژگاری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌مه‌وه، كه كاتێك ده‌چنه نێو پاڕكێك ئاگاداری دار‌و گوڵ و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی یاریكردنی منداڵان و وه‌رزشی بن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه له شكان و له‌ناوچوون دووربن و هاوڵاتیانی تر‌و منداڵانی تریش بۆئه‌وه‌ی بتوانن سوودی لێوه‌ربگرن، چونكه ئه‌وامانه ته‌نها موڵكی تاكه كه‌سێك نین كه ئێمه هه‌ر بۆخۆمان سوودی لێوه‌ربگرین و پاشانیش گوإ به‌وه نه‌ده‌ین كه ئایا چی‌یان به‌سه‌ردێت، هیوادارم باوكان و دایكان ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له كاتی یاریكردن به كه‌لوپوله یارییه‌كان و وه‌رزشییه‌كان بۆئه‌وه‌ی دووربن له شكان و فه‌وتان، بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕووخساری شاره‌كه‌مان جوان بێت و بۆ هه‌میشه‌ش سه‌وزو كراوه‌بێت، با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه گوڵ بڕوێنین، ئه‌گه‌ر گوڵ و داریش نه‌ڕوێنین، با ئاگامان له‌و گوڵ و دارانه بێت كه چێنراون.
* به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاڕكه‌كان) ی هه‌ولێر
jalalbarznje@yahoo. com
کوردستان نێت: ئه‌و بابه‌تانه‌ی به هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه، له‌بڵاوکردنه‌وه دواکه‌وتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
