مسته‌فا رابه‌ر له ئینگلیزیه‌وه کردویه به کوردیی: پیاوێک به‌نێوی ئیلیاس (له‌قه‌له‌مره‌ی فه‌رمانره‌وایی ئۆفا له‌باشکور له ته‌ته‌رستانی روسیا) ده‌ژیا سالێک بو ژنی بۆ هاتبو که‌باوکی مرد و مال و ملکێکی زۆریشی بۆ به‌جی نه‌هێشت. ئیلیاس ته‌نیا حه‌وت ماین و دومانگاو نزیکه‌ی بیست سه‌ر مه‌رێکی به‌رکه‌وت. به‌لام ئه‌و خۆی شاره‌زاو گورج‌وگۆل بو له‌ئیشوکار نه‌ده‌ترسا پاش مردنی باوکی ملیدایه پێکه‌وه‌نانی سه‌روه‌ت و سامانی زیاتر. خۆی‌و ژنه‌که‌ی هه‌رله‌سپێده‌ی به‌یانیه‌وه هه‌تا دره‌نگانی شه‌و خه‌ریکی کاروکاسبی بون به‌یانیان له‌خه‌لک زوتر واگا ده‌هاتن شه‌وانیش دره‌نگ ده‌خه‌وتن، سال به‌سال حال و گوزه‌رانیان خۆشتر ده‌بو ورده ورده مال وسامانێکی ئه‌ستوریان پێکه‌وه‌نا، له‌ماوه‌ی 35 سالدا بوه خاوه‌نی 200 سه‌ر ئه‌سپ و 150 سه‌ر گا‌و گۆلک و1200، سه‌رمه‌ڕ.
بۆ له‌وه‌راندنی ئاژه‌له‌کانی شوان و ره‌نجبه‌ری را‌گرتن بۆدۆشینی ماین و مانگا‌و مێگه‌له مه‌ره‌کانی ژنی به‌کری گرتن، شیریان هێوێن ده‌کردو په‌نیرو که‌ره‌و ماستیان دروست ده‌کرد، شه‌رابی کومز یان (شه‌رابی دروست کراو له‌شیری ماین) ده‌گرته‌وه ئیلیاس له‌هه‌مو شتێک زۆری هه‌بو خه‌لکی ده‌ڤه‌ره‌که به‌غیلیان پێ ده‌برد ده‌یانگۆت ئیلیاس که‌سێکی به‌خته‌وه‌ره هه‌مو شتێکی له‌سه‌ری ده‌رژێ، ئه‌م دونیایه بۆ ئه‌م خۆشترین شوێنه. خاوه‌ن پله‌و ناوداره‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌ولیان ئه‌داو حه‌زیان ده‌کرد ناسیاوی له‌گه‌لدا په‌یدابکه‌ن له شوێنه دوره‌کان مێوانی ده‌هاتن و به‌چاوتێری میوانداری و به‌خێراتنی خه‌لکی ده‌کرد هه‌رکه‌سێک بهاتایه خواردن و خواردنێکی باشی ده‌رخوارد ئه‌دان، شه‌رابی کومزی ئه‌دانی و گۆشت به‌رخی له تێری له‌پێش داده‌نان چاو شه‌ربه‌تیان ده‌خوارده‌وه، ئه‌گه‌ر مێوان ده‌هاتن مه‌رێک سه‌رده‌برا هه‌ندێ جار دوان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی میوانه‌کانی زۆر بونایه ماینێکی بۆ سه‌رده‌برین. ئیلیاس 3 منالی هه‌بو دوو کورو کچێک ژنی بۆکوره‌کانی هینا کچه‌که‌شی دا به‌شوو له‌سه‌رده‌می ده‌ست کورتیدا کوره‌کانی له‌گه‌ل خۆی مالداریان ده‌کرد چاویان له مه‌رومالاتی خۆیان بو، به‌لام وه‌ختی زه‌نگین بون کوره‌کان له‌پێی خۆیان هاتنه‌ده‌رو له‌قاوغی خۆیان ده‌رهاتن یه‌کێکیان خوی به‌خواردنه‌وه‌گرت و هه‌میشه مه‌ست و سه‌رخۆش بو کوره گه‌وره که‌شیان له ده‌مه‌قاله‌و روداوێکی ناخۆشدا کوژرا، به‌لام ئه‌ویتریان ژنه‌که‌ی تا بلێی که‌لله‌ره‌ق و عیناد بو هه‌ر به‌قسه‌ی خۆی ده‌کرد وگوێرایه‌لی باوکی نه‌بو پێکه‌وه ژیانیان وه‌زه‌حمه‌ت که‌وت سه‌ره‌نجام لێک جیابونه‌وه.
ئیلیاس خانویکی دا به‌کوره‌که‌ی له‌گه‌ل چه‌ند سه‌رئاژه‌لێک و بڕه سه‌رمه‌ڕیک به‌لام زۆری نه‌برد سامانه‌که‌ی خۆی له‌ناودا، ته‌فروتونای کرد نه‌هامه‌تی روی له‌خانواده‌ی ئیلیاس کرد زۆری نه‌برد ده‌ردێکی کوشنده‌له ناو مه‌رومالاته‌که‌یان بلاو بوه به‌شی زۆری تیاچو نه‌هاتی ده‌غل ودانیشی به‌سه‌رداهات ئالیک و کاودانی له‌کورتی دا زستانه‌که‌ش سه‌خت بو به‌شی زۆری ئاژه‌له‌کانی مردار بونه‌وه زۆری نه‌برد قه‌ره‌غێزه‌کان باشترین ره‌شه ولاغه‌کانی ئیلیاسیان به‌تالان برد سامانه‌که‌ی به‌ره‌به‌ره له‌کورتی ده‌دا، ئه‌لیاسیش له‌سه‌ر شنگ و توانا‌و تاقه‌تی جارانی نه‌ما ته‌مه‌نی گه‌یشته حه‌فتا سال و وای لێهات ناچار بو فه‌روه‌کانی خۆی، قالی و مافوره‌کانی، زینو ره‌شمه‌و هه‌وساری ولاغه‌کانی، چیغ وره‌شماله‌کانی، بفرۆشیت روبه‌روی ده‌ست کورتی و هه‌ژاری بۆوه به‌رله‌وه‌ی بزانی بۆچی وای به‌سه‌ر هات هه‌مو شته‌کانی له‌ده‌ست دا دواجار له‌وته‌مه‌نه‌یدا ناچار بو خۆی‌و پیره ژنه‌که‌ی خزمه‌تکاری خه‌لک بکه‌ن.
ئیلیاس هیچی له‌ده‌ست دا نه‌ما جگه‌له جل‌و به‌رگی به‌ری، فه‌رواکه‌یو کوپێکی چاخواردنه‌وه، پێلاوێکی ناومال، جاش که‌وشیێک. خێزانه‌که‌شی شه‌م شیماجی که‌ئه‌وێش ئه‌وێ رۆژی به‌ته‌مه‌ندا چوبو کوره‌که‌ی پێشتر رۆیشتبوه ولاتێکی دوره‌ده‌ست کچه‌که‌شیان مردبو که‌سیان نه‌مابو یارمه‌تی یان خزمه‌تی ئه‌و دو لێقه‌وماوه بکات.
دراوسێ یه‌کیان هه‌بو به‌ناوی محمه‌دشا دلی پێیان سوتا هه‌رچه‌ند زۆریش ده‌وله‌مه‌ند نه‌بو به‌لام ده‌ست کورتیش نه‌بو پیاوێکی باش بو خانه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی چاوتێری ئیلیاسی وه‌بیر بو به‌زه‌ی پێیاندا هاته‌وه گۆتی ئیلیاس خۆت و پیره‌ژنکه‌ت وه‌رن له‌گه‌ل ئێمه‌دا بژین له کژی هاویندا له بیستانی کاله‌ک و شوتیه‌کانی من کار بکه زستانانیس ئاژه‌له‌کان ئالێک بده‌و خزمه‌تیان بکه با شه‌م شیماجی خێزانیشت ماینه‌کان بدۆشی و شه‌رابی کومزمان بۆ بگریته‌وه جگه‌له نان و زگتان جل‌و به‌رگیشتان بۆده‌که‌م ئه‌گه‌ر شتێکی ترتان ویست ده‌توانن پێم بلێن
ئیلیاس سوپاسی دراوسێکه‌ی کرد، بۆرۆژی به‌یانی خۆی‌و خێزانی ده‌ستیان کرد به‌خزمه‌تکردن، سه‌ره‌تا هه‌ندێک شه‌رمیان ده‌کردو له‌به‌ردلیان گران بو پاشان به‌ره‌به‌ره راهاتن ئه‌وه‌نده‌ی له توانایان داهه‌بو که‌مته‌رخه‌میان نه‌ده‌کرد محه‌مه‌د شاه ده‌یزانی ئه‌وجۆره که‌سانه بۆئه‌م سودیان زۆره سه‌باره‌ت به شاره‌زاییان له‌کاروباری ئاژه‌لداریا ئه‌وانیش ئیشوکاره‌کانیان به پوخته‌یی و رێک‌و پێکی ته‌واو ده‌کرد، خاوخلیچک نه‌بون هه‌مو ئیشێکی ئه‌وماله‌یان ده‌کرد لای خۆشیه‌وه محه‌مه‌د شاه زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌بو که‌خه‌لکی واده‌بینی له ژیانێکی تێر‌و ته‌سه‌ل و خۆشگوزه‌رانیه‌وه ئاوا په‌رپوت و مال وێران بن.
رۆژیک هه‌ندێک له خزمانی محه‌مه‌د له شوێنێکی دوره‌وه بۆسه‌ردان و دیده‌نی هاتن مه‌لایه‌کیشیان له‌گه‌ل داب‌و محه‌مه‌د به‌ئیلیاسی گۆت برۆ مه‌رێک بگره سه‌ری ببره، ئیلیاس مه‌رێکی سه‌ربری و خێرا که‌ولی کرد‌و گۆشته‌که‌یان کولاندو بۆ میوانه‌کانی نارد و تێریان لێ خوارد‌و چایان خوارده‌وه‌و پاشان ده‌ستیانکرد به خواردنه‌وه‌ی شه‌رابی کومز له‌کاتێکدا میوانه‌کان سه‌رگه‌رمی شه‌راب فرکردن بون له‌سه‌ر قالی و مافوران دانیشتبون شانیان له سه‌ربالیفان دابوه له‌نێوان خۆیان خه‌ریکی ده‌مه‌ته‌قێبون.. ئه‌لیاس ئه‌رکه‌کانی خۆی ته‌واو کردبو به ده‌رگای به‌رامبه‌ریاندا چوه‌ده‌رێ.. محه‌مه‌د ئاورێکی له‌یه‌کێک له‌میوانه‌کانی داوه گۆتی ئه‌وپیره مێرده‌ت دی له‌وێ ره‌ت بو ئا.. بینیم چ هه‌بو؟
محه‌مه‌د گۆتی نا مه‌به‌ستم هیچ نیه ئه‌وپیاوه یه‌کێک بوله هه‌ره ده‌وله‌مه‌نده‌کانی ئێره که‌س نه‌بو ناوی ئه‌وئیلیاسه نه‌زانی ره‌نگه ئه‌توش ناوت بیستبی. میوانه‌که گۆتی به‌لی ناویم گوێ لێبوه ناوبانگی به‌ربلاوه به‌لام قه‌ت نه‌م بینیوه.
محه‌مه‌د گۆتی به‌لی به‌لام ئێستا لێکه‌وتوه هیچی نه‌ماوه لای من خوی‌و ژنی به‌خزمه‌تکاری ده‌ژین ژنه‌که‌ی ماینه‌کانمان ده‌دۆشی. !
کابرای میوان سه‌ری زمانی خۆی گه‌ست و سه‌رێکی باداو گۆتی به‌خت و رۆژگار وه‌کو چه‌رخ و فه‌له‌ک سورده‌خوات، یه‌کێک له‌خوارێ هه‌لده‌گری و یه‌کیکیش له‌بلندان داده‌به‌زێنی.
پێم نالیی داخوا ئه‌وپیره مێرده به‌دبه‌خته چه‌ند خه‌م بۆ له‌ده‌ست دانی ئه‌ومال و سامانه‌ی ده‌خوات؟.
کێ ده‌زانی!! کڕو بێده‌نگ و هێمنه ئیشه‌کانی به‌رێک و پێکی ده‌کات پێوه‌یان دیارنیه.
میوانه‌که گۆتی پێم خۆشه هه‌ندی قسه‌ی له‌گه‌ل بکه‌م، پرسیارێکی ده‌رباره‌ی ژیان وبه‌سه‌رهاتی لیبکه‌م؟
ئایا ده‌کرێ بانگی بکه‌یته ئێره؟.
بۆچی نا؟ خانه‌خوێ هه‌ستا رۆیشت له‌بن خیوه‌ته‌که‌ی ده‌ره‌وه بانگی کرد گۆتی باپیره وه‌ره لامان له‌گه‌لمان په‌رداخێک کومز بنۆشه با خێزانه‌که‌شت بێت.
ئیلیاس خۆی‌و ژنه‌که‌ی هاتنه ژوره‌و پاش چاک و خۆشی له‌گه‌ل وه‌ستای خاوه‌ن مال و میوانه‌کانی ناوی خودای لێهیناو له‌نزیک قاپیه‌که لێی رونیشت پیره‌ژنه‌که‌شی هه‌لکشا چوله‌پشت په‌رده له‌گه‌ل وه‌ستا ژن دانیشت.
په‌رداخێک کومزیان دایه‌ده‌ست ئیلیاس و ئه‌وێش به‌سه‌لامه‌تی مێوان وله‌ش ساخی وه‌ستاکه‌ی سوکه فڕیکی لێداو په‌رداخه‌که‌ی دانا
ئه‌ومیوانه‌ی حه‌زی ده‌کرد ئیلیاس بدوێنی گۆتی باشه باپیره من وای تێده‌گه‌م تۆ زۆر خه‌م له‌م دیمه‌نه‌ی ئێمه ده‌خۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر شتت وه‌بیر دینیته‌وه، برینه‌کانت ده‌کولێنیته‌وه وانیه؟
ئیلیاس پێکه‌نی من ئه‌گه‌ر باسی گوزه‌رانخۆشی و به‌دبه‌ختی خۆمتان بۆ بگێرمه‌وه ره‌نگه پێم بروا نه‌که‌ن باشتروایه به‌خێزانه‌که‌م بلین ئه‌وئافره‌ته هه‌رچی له‌دلابی وا له‌سه‌ری زمانیه‌تی ئه‌وهه‌مو راستیه‌کان هه‌لده‌رێژی
زۆر چاکه میوانه‌که روی کرده لای په‌رده‌که‌و گۆتی داپیره زه‌حمه‌ت نه‌بی به‌خته‌وه‌ری ئێوه له‌چیدا بو به‌براورد له‌گه‌ل ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی ئێستا تێکه‌وتون؟
هه‌رله‌پشتی په‌رده‌وه شه‌م شیماجی وه‌لامی داوه نازانم بلێم جی؟ من و پیره میرده‌که‌م په‌نجاسال به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا گه‌راینو نه‌مان دۆزیه‌وه هه‌رهه‌موی ئێستاکه‌یه ئه‌وه دوساله له‌وه‌تی هێچمان نه‌ماوه‌و به‌خزمه‌تکاری ده‌ژین شتێکمان له‌به‌خته‌وه‌ری وه‌چه‌نگ که‌وتوه چونکه له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ناخوازین چاومان له‌هیچ نیه!
تیکرای میوانه‌کان و خانه‌خوێ له‌قسه‌کانی پیره‌ژن واقیورمان و سه‌ریان سورما ته‌نانه‌ت وه‌ستا په‌رده‌که‌ی لادا هه‌تا ده‌م وچاوی ژنه ببینن
بینیان ژنه له‌وێ دانیشتوه هه‌دو باسکی له ئه‌ژنۆی وه‌رهینابو ته‌ماشای پیره میرده‌که‌ی کرد‌و زه‌ده‌خه‌نه‌یه‌کی به‌رویدا کرد پیاوه‌که‌شی به‌زه‌رده‌خه‌نه وه‌لامی دایه‌وه‌و پیره‌ژن به‌رده‌وام بو.. من راستیه‌کان ده‌لیم شۆخی ناکه‌م ماوی نیو سه‌ده‌یه به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا وێلین هه‌رچه‌ند زۆریش زه‌نگین بوین به‌لام قه‌ت به‌خته‌وه‌ر نه‌بوین، ئێستا هێچمان نه‌ماوه وا لێره به‌خزمه‌تکاری ده‌ژین قه‌ناعه‌تمان کردوه به‌ته‌ماش نین له‌وه باشتربین.
میوانه‌که گۆتی باشه پیم نالیی به‌ختیاری ئێوه له‌چ پێک هاتوه؟؟
له‌به‌رچی؟ چی تیایه.. وه‌ختی ئیمه هه‌بوی بوین من‌و پیره‌مێرده‌که‌م ئه‌وه‌نده پرئیش و سه‌رقال بوین کاتمان نه‌بو دوقسه‌ی خۆش له‌گه‌ک یه‌کتر بکه‌ین یان نوێژێک بۆخودای گه‌وره بکه‌ین ئه‌وساته‌ی میوانمان ده‌هات ده‌بوایه بزانین چ جۆره خواردنیکیان له‌پێش دابنیین چ جۆره دیاریه‌کیان پێشکه‌ش بکه‌ین تا پاشمله به‌خراپ باسمان نه‌که‌ن وه‌ختی مه‌رو مالاتمان به‌رێ ده‌کرد ده‌بوایه وریای ره‌نجبه‌ره‌کانمان بین ئه‌وان هه‌میشه ده‌یانه‌ویست له‌کاره‌کانیان رابکه‌ن خواردنی باشیان بده‌ینی و ئێمه‌ش ده‌مانویست بیان ره‌تێنین هه‌مو هیزو توانایه‌کیان پێ به‌کاربینین، ئێمه‌ش به‌شی خۆمان گوناهباربوین نازانم چیتیان بۆ بگێرمه‌وه ئیمه له گورگ ئه‌ترساین په‌لاماری باله‌نده‌و مه‌رو گوێره‌که‌و کانمان بدات ئه‌ترساین دزه‌کان ولاغه‌کانمان ببه‌ن ده‌توانم بلیم شه‌وان هه‌ر واگابوین له‌خه‌می ئه‌وه‌دابوین به‌رخی ساوای مه‌ره‌کانمان وه‌سه‌رپشت هه‌لنه‌گه‌رێن هه‌رده‌با ناوه‌ناوه سه‌ریان لێ هه‌لکێشین به‌سه‌ر‌یان بکه‌ینه‌وه تا دلنیا بین هیچ گرفتێکیان نیه هه‌لبه‌ت کێشه‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌هاتن پێوه‌ندیان به‌سه‌ریه‌که‌وه هه‌بو بۆ نمونه ده‌بوایه له‌کاتی خۆیدا کاوئالیکی مه‌رومالاتمان بۆ وه‌رزی زستان دابین کردایه مشوری زه‌خیره هه‌لگرتنمان بدایه، جگه‌له‌مه‌ش من و پیره‌مێرد هه‌میشه مشت و مرمان بو ئه‌و ده‌یگۆت ده‌بی ئه‌وکاره وابکه‌ین من ده‌مگۆت نا ده‌بی وابیت له‌سه‌ر هه‌ندی شتی که‌م پێک نه‌ده‌هاتین له گرفتێک ته‌واو ده‌بوین شتێکی تر سه‌ری هه‌لده‌داو ده‌بوا دیسان پێوه‌ی خه‌ریک بین ئه‌وه‌بو قه‌ت به‌خته‌وه‌ری و خۆشیمان نه‌دۆزیه‌وه.
باشه ئه‌ی ئێستا؟
ئێستا کاتی من و هاوسه‌ره‌که‌م وه‌خه‌به‌ر دێین به‌یانی باش له‌یه‌کتر ده‌که‌ین و به‌قسه‌ی خۆش دلی یه‌کتر ده‌ده‌ینه‌وه هیچ شتێکمان نیه تاله‌سه‌ری ناته‌با بین خه‌می گه‌وره‌مان ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وی باشتر خزمه‌تت بکه‌ین به‌پێی توانا به‌خوایشتی خۆمان ئیش و کاره‌کان ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ستامان بێ زه‌ره‌رو زیان بیت سودی ئێمه‌شی تیایه جگه‌له‌مه‌ش به‌شه ژه‌مه‌خۆراک و شه‌رابی کومزمان ئه‌ده‌نێ له‌کاتی سه‌رماوسۆله بۆخۆگه‌رم کردنه‌وه دارودومان هه‌یه فه‌روامان هه‌یه کاتێکی باشمان هه‌یه بۆقسه‌کردن و بیرکردنه‌وه له‌نه‌فسی خۆمان، بۆ خواپه‌رستن ئه‌وی راست بیت په‌نجا ساله هه‌لپه‌ی وه‌ده‌ستهینانی به‌خته‌وه‌رین ته‌نیا له‌م ئاخروئۆخره‌دا هه‌ستمان کرد ده‌ستمان به شتێک راگه‌یشتوه.
میوانه‌کان تیکرا دایانه قاقای پێکه‌نین!! به‌لام ئیلیاس گۆتی براده‌ران پێمه‌که‌نن ئه‌وه نوکته نیه کێشه‌یه‌ک نیه بۆ گالته‌و پێکه‌نین به‌لکو حه‌قیقه‌تێک بو له ژیان. له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندیک گێل و ساویلکه بوین به‌کول ده‌گریاین بۆ ئه‌وهه‌مو خه‌ساره‌ته‌ی لێمان که‌وت به‌لام حه‌قه‌تێک بو خودا نیشانی داین، ئیمه‌ش نه‌ک بۆدلنه‌وایی خۆمان باسی ده‌که‌ین به‌لکو بۆسودی ئێوه‌شه!
لیره‌دا مه‌لا هه‌لی دایی و گۆتی ئه‌وه زۆر راسته ئیلیاس به‌راستی و راشکاوانه کێشه‌که‌ی خۆی باس کرد
هه‌ر به‌م مانایه‌ش له نوسراو پیرۆزه‌کان باسی لێوه کراوه قسه‌کان راستن و قابیلی پرسیار نیه.
ئنجا میوانه‌کان بێده‌نگ بون هه‌ندێکیان دامان و که‌وتنه بیرکردنه‌وه
لیۆ تۆلستۆی سالی 1885..
