نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د: پێش چه‌ند ڕۆژێك له سایته‌كانی كوردستان نێت و ئه‌مڕۆو چه‌ند شوێنێكی دی ( (تاڤگه سابیر) ) نووسینێكی بڵاو كرده‌وه له
ژێر ناو‌و نیشانی ( (ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات ڕۆشنبیرێكی قسه كه‌رن) )
ئه‌م نووسینه به هیچ شێوه‌یه‌ك داكۆكی كردن نیه له جۆرێك له‌و ناوانه‌ی به ڕۆشنبیری ده‌به‌خشن كه ئه‌ویش ڕۆشنبیرانی نێو ده‌سه‌ڵاته نه هه‌وڵێكیشه بۆ سارد كردنه‌وه‌ی وه‌رگری بابه‌ت له خوێندنه‌وه‌و نووسین. به‌ڵكو ئه‌م نووسینه ڕوون كردنه‌وه‌ی چه‌مكی چه‌ته‌گه‌ریی ڕۆشنبیری و فیكریه كه نووسه‌ر یه داخه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر ئه‌م شێوازه له نووسین و زۆر به خراپی به‌كاری هێناوه.. چه‌ته‌گه‌ریی ڕۆشنبیری مه‌به‌ستمان لێی وه‌رگرتن و خۆبه خاوه‌ن كردنی نووسینێكه كه سه‌ر له‌به‌ری یا به‌شێكی بیر‌و بۆچوون و ماندووبوونی فیكریی كه‌سانی دین و یه‌كێكی دی دی و دووباره دایان ده‌ڕێژێته‌وه‌و ده‌یكاته موڵكی خۆی و به ناوی خۆیه‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه.. كه به داخه‌وه چه‌ته‌گه‌ری ڕۆشنبیری له به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازه‌كانی بردنی بابه‌تی خه‌ڵكی و فیكری خه‌ڵكی به چه‌نده‌ها ڕێگه به سه‌ر ده‌بات جیاوازه له‌و پۆلێنكردنه‌ی كه بۆ ئه‌و نووسه‌رانه داده‌نرێن له ناوه‌ندی ڕۆشنبیریدا كه ناویان ناوه دزیی ئه‌ده‌بی یا فیكری. له به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ته‌گه‌ری فیكری یا ڕۆشنبیری به ڕاشكاوی و به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه دێت و به‌و كاره هه‌ڵده‌ستی و تانه‌و ته‌شه‌رو قسه‌ی نابه‌جێش به كه‌سانی دی ده‌ڵێت هه‌روه‌ك له نووسینه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ته‌گه‌ره‌دا ده‌یبینین كه زاراوه‌و ووشه‌كانی ( (گه‌مژه‌یی.. درۆكردن.. شه‌رم له ڕووتكاو.. نه‌ریت په‌رست.. جه‌هاله‌ت.. دووفاقی... هتد) ) به‌كارهێناوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م زاراوانه له پێناوی مه‌به‌ستێكی ئه‌خلاقیدا به كار هاتبێتن بۆ ناو نانی ڕۆشنبیرانی ناو ده‌سه‌ڵات.. ئه‌وا هه‌ر له ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه بردن و جوینه‌وه‌ی فیكر‌و بۆچوونی كه‌سانی دی و مۆنتاژ كردنیان به شێوه‌یه‌كی دی زۆر له‌و ناونانانه تێپه‌ڕ ده‌كات.. ئه‌م نووسینه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هیچ بۆچوونێك نیه كه تیایدا هاتووه چونكه هیچیان هی ئه‌و نین به‌ڵكو هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره له سه‌ر شێوازێك له شێوازه‌كانی مردنی بیركردنه‌وه‌و بێَده‌نگیی بیر كردنه‌وه‌وقسه كردن به زمانی خه‌ڵكیه‌وه به بی ئاماژه دان به بیری خاوه‌نه‌كانیان فه‌رموون ئه‌م به‌راورد كردنانه‌بخوێننه‌وه كه چۆن ئه‌م خوشكه هاتوه‌و سه‌رله به‌ری بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌كانی به‌ڕێزان به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوان وریا قانیع و ئاراس فه‌تاحی بردوه‌و دایانی ڕشتۆته‌وه...
1-سه‌باره‌ت به بوونی ڕۆشنبیر به فه‌رمانبه‌ر نه‌ك بیركه‌ره‌وه‌و داهێنه‌ر...
تاڤگه‌خان ده‌نووسێت ( (ڕۆشنبیر فه‌رمانبه‌رێك نیه له ماشێنه گه‌وره‌كه‌ی حكومه‌ت و حزب و ده‌سه‌ڵاتدا.. ) )
-زۆر پێش ئه‌و به‌ختیار عه‌لی نووسیویه‌تی ( (به ڕاستی ده‌زانم ڕۆشنبیران له ده‌زگاكاندا كار بكه‌ن به‌ڵام نه‌ك به سیفه‌تی فه‌رمانبه‌ر... ) ) .. هه‌روه‌ها ( (ڕۆشنبیران له گوناهه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای خۆیان بێده‌نگ نه‌بن و نه‌بنه فه‌رمانبه‌ر. ) )
-ئاراس فه‌تاحیش نووسیویه‌تی ( (ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌می ڕۆشنبیریه به‌رهه‌می ده‌هێنێت بریتیه له ڕۆشنبیری فه‌رمانبه‌ر... ) ) .
2-سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ڕه‌خنه‌و بێده‌نگی له سته‌م و نادادی و ناعه‌داله‌تی وبی فیكری... ... ..
تاڤگه خان ده‌نووسێت ( (بۆ قسه كردن له‌سه‌ر بابه‌تی گه‌وره‌و مه‌سه‌له‌ی گه‌وره به‌ڵام به بی ڕه‌خنه‌و به بێده‌نگی.. ) ) هه‌روه‌ها ده‌نووسێت ( (... ئه‌و ئاستی ڕوانینه دوا به‌رهه‌می بێده‌نگیه‌كانه له سه‌ر زۆرێك له ورده‌كاری و ئه‌و ڕاڤه كردن و ڕه‌خنه پێویستانه‌ی... هتد) ) هه‌روه‌ها ده‌نووسێت ( (ئه‌و كاته‌ی به‌هاكان و مۆراله جیاوازه‌كان و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و نه‌ریته مه‌ترسیداره‌ی بێده‌نگیه‌وه... هتد
-زۆر پێش ئه‌و به‌ختیار عه‌لی نووسیویه‌تی ( (به‌ره‌یه‌ك له ژیاندا بێده‌نگه له هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌كی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و... هتد) ) هه‌روه‌ها ده‌نووسێت ( (له چه‌ند ئاستی تریشدا بێده‌نگی ته‌واو به‌ر قه‌رار ده‌بێ.. ) ) هه‌روه‌ها ( (جیهانی ئێمه سه‌رگه‌ردان و بێده‌نگه... ) ) هه‌روه‌ها ئاراس فه‌تاحیش نووسیویه‌تی ( (ئه‌م دۆخه كولتووری ڕۆشنبیرانی بێده‌نگت بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت... ) ) .
سه‌باره‌ت به چه‌مكی جیاوازی تاڤگه خان ده‌نووسێت:-
-خوازیاری كه‌مترین قسه‌وكه‌مترین ڕاڤه كردن و جیاوازیه به‌رامبه‌ر مه‌وداو ڕه‌هه‌نده‌كانی دی.. هتد) ) هه‌روه‌ها ده‌نووسێت ( (ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌و شتانه خوێندنه‌وه‌و ئاگاییه‌كی مه‌عریفیی جیاوازی له پشته‌وه نه‌بوو.. ) ) هه‌روه‌ها ( (پێشنیارێك هه‌یه بۆ ڕه‌چاوكردنی خه‌یاڵگه‌و هزرێكی جیاوازله ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆنترۆل و سزایه... ) ) مه‌ریوان وریا قانیع زۆر پێش ئه‌و گوتوویه‌تی ( (ڕۆشنبیران ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ن كه زه‌مینه‌ی به‌رهه‌م هێنانی مانای جیاواز خۆش ده‌كه‌ن... ) ) هه‌روه‌ها به‌ختیار عه‌لی نووسیویه‌تی ( (دیموكراسی به‌رهه‌می ئه‌و كۆمه‌ڵگا زیندوانه‌یه كه ده‌توانن جیاوازی به‌رهه‌م بهێنن.. ) ) له سه‌ر چه‌مكی جیاوازی بڕوانه نووسین و چاو پێكه‌وتنه‌كانی به‌ختیار عه‌لی كه سه‌ر له به‌ریان نووسه‌ر گواستوویه‌تیه‌وه ناو نووسینه‌كه‌ی خۆی... .
3-سه‌باره‌ت به دوا خستنی ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات بۆ كاتێكی گونجاو كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌كرێت چونكه كورد له كێشه‌ی سیاسی و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییدایه له گه‌ڵ دوژمنه‌كانی و به‌رامبه‌ره‌كانی... تاڤگه خان ده‌نووسێت:-
( (... له میانی ئه‌و قه‌یرانانه‌دا ناوه‌نده سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌كان قسه له سه‌ر هه‌ڵگرتن ودواخستنی گۆڕانكاری و جیاوازیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كاتێكی دیكه‌و زه‌مه‌نێكی دیكه‌ی شیاو و ئاماده بۆ وه‌رگرتنی دیالۆگ و ڕه‌خنه‌و جیاوازیه‌كان... . هتد) ) .
_زۆر پێش ئه‌و مه‌ریوان وریا قانیع نووسیویه‌تی ( (له ژێر ناو‌و نیشانی ئه‌وه‌ی ئێستا كاتی ڕه‌خنه نیه‌و با ڕه‌خنه هه‌ڵگرین بۆ قۆناغی دوای چاره سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له گه‌ڵ داگیر كه‌رانداو با دان به خۆماندا بگرین و بێَده‌نگ بین... هتد) )
4-له زۆر جێگه‌ی دیكه‌دا هاتووه هه‌ندێك ڕسته‌ی كه‌سانی دیی هێناوه‌و سه‌رله نوی دایانی ڕشتۆته‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌قه‌ت كه تێكه‌ڵیی مانا‌و بێمانایی زۆریان پێوه دیاره‌وئێره شوێنی باس كردنیان نیه هه‌روه‌كو ئه‌م ڕستانه‌ی به‌ختیار عه‌لی كه هاتووه هه‌مان ووشه‌كانی داڕشتۆته‌وه به شێوه‌یه‌كی دیكه وه‌كو:-
به‌ختیار عه‌لی ده‌نووسێت ( (... ڕۆشنبیری ووزه‌ی تیۆریزه كردن و ڕاڤه كردن وپراكتیكی مه‌نهه‌جیانه‌ی چه‌مكی زانستی و فه‌لسه‌فی له بواره جیاوازه‌كاندا... هتد) ) ئه‌ویش هاتوه‌و ده‌ڵی ( (.. دنیایه‌ك تیۆر‌و ڕاڤه كردنی جیاوازی له پشته‌وه‌یه به چه‌ندین شێوه‌و ستراكتۆری پراكتیزه كردن... هتد) ) كه گومانم له‌وه هه‌یه ئه‌و له هسچ یه‌كێك له‌و چه‌مكانه بگات كه باسیان ده‌كات... بۆ ئاگاداریی خوێنه‌ران ئه‌مانه بڕێكی كه‌من له‌و وه‌رگرتن و بردن و تاڵان كردنانه‌ی فیكری ئه‌م و ئه‌وو لێره‌دا ڕۆشنبیرانی ناو ده‌سه‌ڵات ڕاسته قسه كه‌رن.. به‌ڵام ئه‌وان خاوه‌ن ئایدۆلۆژیان و دڵسۆزن بۆ ئایدۆلۆژیاكه‌ی خۆیان و زۆر به جدی كاری بۆ ده‌كه‌ن.. به‌رژه‌وه‌ند خوازن.. بی فیكرن..
هه‌رچیه‌كن ئه‌وه ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌و ئازادن له هه‌ڵبژاردندا.. هه‌ر ئه‌وانیشن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆ فیكره‌كانیانت بردوه‌و كردۆتته هی خۆت ڕایان وایه كه ئه‌وان له سیاسیه‌كان جدی ترن له داڕشتنی بیر‌و به‌رنامه‌و كاره‌كانیان كه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ن.. له كۆتاییدا ده‌پرسم قسه‌كه‌رێكی ده‌سه‌ڵات بی باشتره كه خاوه‌نی ئایدۆلۆژیای خۆت بی و كاری بۆ بكه‌ی به دڵسۆزی یاخود چه‌ته‌گه‌رێكی بی فیكر بیت و ڕه‌وایی به بردن و وه‌رگرتن و خواردنی پاشماوه‌ی نووسینه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌بده‌یت و ئامۆژگاریی خه‌ڵكی دیكه‌یان پی بكه‌یت؟؟ به ڕای من چاكترین شت نووسینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ژیانی خۆت چاكترین نووسین ده‌بن هیچ نه‌بی ده‌بیت به خۆت نه‌ك كه‌سێكی دیكه وابزانم ئه‌مه‌یان زۆر پراكتیكی تره و قسه كردنی به سه‌رچوونیه...
bawagorgor@yahoo. com
