سه‌رده‌می هاتنی له‌شکری ئیسلام بۆ کوردستان، له‌شاره‌زوره‌وه داخل بوون، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات کردیان ده‌رهه‌ق به‌خه‌لکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، هه‌ر له‌کوشتنی پیاوان وگه‌نجه‌کان، هه‌ر له به‌دیل‌گرتن وبردنی کچان وژنان، هه‌ر له رووخاندن وسوتاندنی ئاته‌شگاو نوسراو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌کولتوری ئاهورامه‌زداوه هه‌بوو، واته به‌زه‌بری شمشێرو خوێن ڕشتن ده‌سه‌لاته‌که‌یان سه‌پاند به‌سه‌ر کوردستان وخه‌لکه‌که‌ی، دواتر به‌ره‌و ئێران چوون له‌وێش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات که‌مته‌رخه‌میان نه‌کرد.
بازرگانی هونه‌ری لێزانینه‌بۆ‌کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین سه‌رمایه، گرنگ نییه کۆکردنه‌وه‌که‌ی چۆنه، زه‌ریبه بده‌ی یانا جۆری که‌لوپه‌له‌که چۆنه باش یا خراپ ئه‌وه‌انه گرنگ نیین، په‌تاو نه‌خۆشی بڵاو ده‌بێته‌وه یانا، خه‌لکی به‌هۆی خۆراکی ئێکسپایه‌ره‌وه ده‌مرن یانا گرنگ نییه، میلله‌ت سه‌ره‌ی به‌گۆڕی بابی، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌دار سوودمه‌ند بێت وگیرفانی پڕبێت.
ڕۆژنامه‌نووسی وکاری رۆژنامه‌گه‌ری، به‌پێی میزاج یا پره‌نسیپی ڕۆژنامه‌وانی بێت، کامیان؟ ئه‌کادیمیانه ده‌بێ ڕۆژنامه نووس هه‌واله که یا ڕوداوه‌که باش ببینێ و تۆماری بکای ئینجا وێناکان بکێشێ و وه‌ک خۆی بیگه‌ێنێته به‌ر ده‌ست وچاو گوێی بینه‌ر، وه‌لامه گرنگه‌کانی که ڕه‌گه‌زه‌کانی هه‌وال پێک دێنن وه‌ک: چی وچۆن وله‌کوێ وکه‌ی وکێی وبۆ، وه‌لام بداته‌وه واته زانیاری ته‌واو بگه‌یه‌نێ، میزاجیش ڕۆژنامه نووس چۆن بتوانێ بابه‌ته که به‌دلی لێپرسراوه‌که‌ی وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار بهێنێ وبڵاوی بکاته‌وه، ئه‌وه‌ی رقیشی لێیه‌تی ئه‌وه هه‌ر ده‌ری ناخات وڕه‌شی ده‌کاته‌وه له‌شوێنی هه‌واله‌که، ڕه‌چاوی پره‌نسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی ناکات، واته وێنه‌و زانیاری ته‌واو نادات به‌ده‌سته‌وه، بۆیه هه‌والێکی کرچ وکاڵ ده‌ر ده‌چێ وئاماده‌بوانیش ئه‌وکاته هه‌قیانه ڕه‌خنه بگرن.
ئه‌وه‌ی له‌کوردستان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ تاراوگه لێی ده‌پرسین ئه‌رێ خه‌به‌رو باسی کوردستان چییه؟ له‌وه‌لامدا ده‌لێ " کوردستان به‌هه‌شته به‌هه‌شت ئه‌مه چیمانداوه لێره، له‌وێ پاره ڕژاوه خه‌لکی خه‌نیبونه به‌پاره‌ی نازانن پاره‌ی له‌کوێ بکه‌ن معده‌ل ئه‌و خه‌لکه له‌وده‌شت وده‌رینه خه‌ریکی سه‌یران وتکه خواردنینه به‌وبواره‌ی "، پێی ده‌لێی: ئه‌دی باشه که کوردستان به‌هه‌شته لۆ ناچیته‌وه له وێ بژیت، ده‌لێ کوره کاکه ئه‌وه ئه‌من ده پازده ساله لێره‌مه لێره ڕاهاتیمه لۆمن زۆر زه‌حمه‌ته تازه بتوانم له‌وێ بژیم لێره له‌هیچم که‌م نییه، مندارم هه‌مووی له مه‌کته‌بێنه به‌خودای خۆشم بکوژم له‌گه‌ڵم نایه‌نه‌وه، ئه‌و مه‌وزوعه‌یان له‌گه‌ل بکه‌مه‌وه هه‌ر له‌مالێ ده‌رم ده‌که‌ن ده‌لێین ئه‌توکوێت پێ خۆشه بڕۆ ئه‌وێ، که‌قسه‌ش لگه‌ل خه‌لکی وولات ده‌که‌یت وه‌زع چۆنه ده‌لێن وه‌لاهی کاکه لۆ هه‌نده‌کان دوو شه‌شه ولۆ هه‌نده‌کانیش مالوێرانییه شه‌و ڕۆژ رابکه‌ی به‌کریی خانوو ڕاناگه‌ی، به‌گشتیش ده‌لێن وه‌لاهی لۆمان ڕێکبکه‌وی یه‌ک ده‌قیقه‌ی له کوردستان گیر نابین دێینه خاریج، له‌که‌مپی بکه‌وین زۆر خۆشتره لێره!.
یاسایاسایاسا کوا یاسا، یاسا ئه‌وه‌تانێ لای مه‌لای مزگه‌وته‌کانه، مه‌لاکان ئه‌وه‌ی ئه‌قلیان نه‌ی بڕی فتوای دژ ده‌رده‌که‌ن به‌جاهیل و نه‌فامی له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن، . فتوا دژ به مهاباد قه‌ره‌داغی دژ به‌حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن دژ به‌شێرکۆ بێکه‌س دژ به ئیسماعیل به‌رزنجی دژ به مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی دژ به‌ئارام ڕه‌شید که‌س نه‌ما دژی فتوا ده‌ر نه‌که‌ن دواجار دژ به‌گۆڤاری وێران و ده‌زگای سه‌رده‌م و ئاراس وه‌ک حیوان ده‌شوبهێنن به‌وه‌ی که لغاویان بکه‌ن لغاو بۆ ووڵاخ دێت نه‌ک بۆ مرۆڤ، نه‌ک بۆ ده‌زگای کولتوری که ڕۆشنکه‌ره‌وه‌و پێشڕه‌وی شارستانییه‌تی کۆمه‌لگه‌ن، ئه‌ی باشه بۆ که‌س باس له‌وه‌ناکات مه‌لاکان چیان بۆخۆیان پێ باش بێت حه‌ڵالی ده‌که‌ن و بۆ خه‌لکیش عه‌رام، نووسه‌ران سه‌دان سه‌ر چاوه‌ده‌خوێننه‌وه ڕۆژانه چاودێری هه‌واڵو گۆڕانه‌کانی دوونیا ده‌که‌ن، به‌ڵام بابزانیین ئه‌و به‌ڕێزانه له‌پارووی چه‌ورو معاشی سه‌ری مانگ زیاتر خه‌یاڵی چی ده‌که‌ن!.
