ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا، قوربانیانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی به‌ناوی شه‌ڕی ناوخۆوه به‌سه‌ر گه‌لی سته‌م دیده‌ی كوردا داسه‌پابوو به ده‌یان دایك و منداڵ و له كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ی خوێن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وان بینای په‌رله‌مانی درووست كرد‌و ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه درووست كردووه و ئێستا جوابی دایك و كه‌سه‌كانیان ناده‌نه‌وه.. ؟! ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا له‌و سه‌رماو كڕێوه‌یه‌ی ئه‌مشه‌ودا كه‌موچركه به مرۆڤ ده‌كات و ئه‌و موچركه‌یه‌ش ئاوێته‌ی موچركه‌ی ناخی برینداری چه‌ندساڵ چاوه‌ڕوانیان بووه، وه‌ستاون و شه‌و و شه‌وگاری چاوه‌ڕوانی چه‌ند ساڵه‌یان به‌ڕێ ده‌كه‌ن، ڕاوه‌ستاون به ئومێدی ئه‌وه‌ی سبه‌ی یان هه‌ر كاتێك كه ویژدانی مرۆڤانه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وان ئارامی لێبڕاو جوابی چاره‌نووسی كوڕ و كه‌سه بێ سه‌ر و شوێنه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه...
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له مامۆستا محه‌مه‌د به‌كرم وه‌رگرت كه به نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی چاك ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ خه‌می ئه‌و كه‌سوكاره‌یا ویژدانی مرۆڤانه‌ی ئاسوده ده‌كات و هاوخه‌میانه، ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی پتر له (150) كه‌س له‌كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی كه‌سیان بێسه‌ر و شوێنه گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان و پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكدا دانیشتوون و له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه كه پرسه‌كه‌یان له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا ده‌خه‌نه نێو گفتوگۆوه و سبه‌ی وه‌ڵامی چاره‌نووسی بێسه‌رو شوێنه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه، بۆیه ئه‌وانیش به‌ئومێدی زانینی چاره‌نووسی ئه‌وان بڕیاریان داوه له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌مشه‌و به‌ڕێ بكه‌ن...، به‌ڵام وه‌ك مامۆستا محه‌مه‌د وتی: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وان ئه‌م ئێواره‌یه پێی گه‌یشتوون سبه‌ینێ په‌رله‌مان دانیشتن سازناكات!؟ واتا چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵكه ڕوونناكاته‌وه.
به‌داخه‌وه ده‌بوو په‌رله‌مانتاران خه‌می ئه‌و ده‌یان كه‌سه بێسه‌ر و شوێنه‌یان لا به‌بایه‌خ بوایه و سبه‌ی ئه‌گه‌ر ڕه‌وشێكی زۆر ئاوارته و نائاسایش درووست بوایه دانیشتنی خۆیان دوانه‌خستایه، چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌رده‌م ئه‌و په‌رله‌مانه، په‌رله‌مانیان به‌هی خۆیان زانیووه، بۆیه خه‌می خۆیان خستۆته به‌رده‌می، وه ده‌بوو ئه‌مشه‌و باشترین خزمه‌ت بكرانایه نه‌ك وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: "هیچ كه‌س لێی نه‌پرسیوونه‌ته‌وه... ".
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی كه سبه‌ینێ سه‌نگی مه‌حه‌ك ده‌بێت، ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ویژدان زیندوانه‌یه كه له‌به‌ر خاتری خه‌می چه‌ند ساڵه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌و دایكه دڵ سوتاوانه و ئه‌ومنداڵه بێنازانه، سبه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش دانیشتن نه‌كات ئه‌وان هه‌ر به‌یانی زوو ده‌چن چاوه‌ڕوانی و خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆیان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه... بۆیه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ویژدان زیندوانه‌ین كه‌سبه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بۆ خه‌ڵك ده‌سه‌لمێنن.
وه‌لێره‌شه‌وه به‌وانه‌ی ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ڕۆژده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێم: " له‌گه‌ڵ موچركه‌ی سه‌رمای ئه‌مشه‌وتانا ئێمه‌ش ویژدانمان هه‌ژاوه، دایكان و كه‌سوكاری بێسه‌ر و شوێنان". وه ئه‌ركی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و مرۆڤ دۆسته‌كانه كه‌سبه‌ی به‌یانی زوو بۆ پشتیوانی له‌و كه‌سوكاره بگه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان و نه‌یه‌ڵن ده‌نگی ناڕه‌زاییان خامۆش بكرێت.
