خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسینێکی له ژێر ناونیشانی (عه‌زیز وه‌یسی شێرپه‌نجه‌ی گۆرانی کوردیه) له سایتی کوردستان نێتی خۆشه‌ویستدا بلاوکرده‌وه. له‌دوای ئه‌وه چه‌ند به‌ڕێزێک هه‌ریه‌که‌و به شێوه‌یه‌ک پشتیوانی یاخود ڕه‌خنه‌و تێبی
نیان له‌سه‌ر دوو ده‌قی گۆرانیه‌کانی نیشانداوه. خۆیشی وه‌ڵامێکی هێمنانه‌ی داوه‌ته‌وه. لێره‌دا بواری ئه‌وه نیه باری سه‌رنجی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌ربڕم که نوسراون، به‌لام هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌وه‌ندی ده‌کرێ بۆچوون و ره‌خنه‌ی خۆم به هاوسه‌نگی و بابه‌تیانه بخه‌مه‌ڕوو. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که‌وا من نه مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و نه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که وه‌ڵامی ئه‌ویان داوه‌ته‌وه‌و نه هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسیش ده‌ناسم، ته‌نیا له میدیاکاندا ئاگام له هه‌ندێ له چالاکیه‌کانه.
زۆربه‌ی شاره‌زایانی هونه‌رو ئه‌ده‌ب و مێژوو و سیاسه‌تمه‌داران، ئه‌و راستیه دیرۆکیه ده‌زانن که له‌وه‌ته‌ی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی دابه‌شبووه بۆ چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌ژارو نه‌داره‌کان، زولم و چه‌وسانه‌وه‌ش له‌ناو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌بووه. بۆ نموونه، سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی نه ته‌نیا ژنان به‌ڵکه پیاوانیش بوونه‌ته کۆیله‌و کڕین و فرۆشتنیان له‌سه‌ر کراوه. لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی خێزانه ئازاده‌کان له‌ده‌ستی باوکاندا بووه‌و بۆ کوڕه‌کان گوێزراوه‌ته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا نه‌ک ڕه‌گه‌زی مێی کۆیله، به‌ڵکه ڕه‌گه‌زی مێی به‌ناو ئازدیش، هاوشێوه‌ی کۆیله‌کان بوونه‌ته پاشکۆی باوک و برا. حوکمرانان و کۆمه‌ڵگه‌ش وه‌کوو موڵک و که‌ره‌سته‌ی پیاوان سه‌یریان کردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می خۆیدا ئه‌م سیسته‌مه‌یان زۆر پێ ڕه‌واو ئاسایی بووه‌و ئه‌وه‌ی سه‌یربووبێ لایان دنیای بێکۆیله‌یی و نه‌بوونی جیاوازیه‌کان بووه. دواتر کۆمه‌لگه په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پاشان سه‌رمایه‌داری، ئه‌وه‌ش به سه‌دان و بگره هه‌زاران ساڵی پیچووه. ئه‌گه‌رچی له‌م ماوه دوروو درێژه‌دا گۆڕانی گه‌وره له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ڕوویداوه، به‌لام زاڵبوونی ره‌گه‌زی نێر له خێزاندا (که زۆرجار باوکسالاری یا نێر سالاری پێگوتراوه) و ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی سه‌ر ژنان هه‌روه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه که ژنان به‌پاشکۆ و موڵکی پیاوان داده‌نێ. ئه‌م زه‌ینیه‌ته دواکه‌وتووه له سه‌رده‌می ڕینساسدا که‌وته ژێر پرسیاره‌وه، تا ده‌گاته سه‌ده‌ی بیسته‌م که گۆڕانێکی گه‌وره هاته کایه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژنان له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا. بۆ نموونه ژنان له‌زۆربه‌ی ووڵاتان مافی ده‌نگدانیان پێڕه‌وابینرا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌قه فۆلکلۆری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌کانی هه‌ر گه‌لێک بکه‌ین، ده‌بینین که ئه‌و ده‌قانه تێکڕای وه‌ک ئاوێنه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مێژوویی و به‌ڵگه‌ی هۆش و بیرکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی و قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، جا ئه‌گه‌ر کۆیلایه‌تی، زوڵم و زۆر یان پێشێلکاری مافه‌کان بێت. هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌مه‌که‌ش وه‌ک هه‌ر توێژێکی کۆمه‌ڵ هه‌ر مۆرک و کاریگه‌ری قۆناغه‌که‌یان به‌سه‌ره‌وه بووه.
ئینجا به‌و سیفه‌ته‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریش له په‌نجاکان و شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، که‌وتۆته به‌رده‌م گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، که تیایا گه‌لی کورد به‌گشتی و ژنانیش هه‌روه‌ها، ڕۆژ به ڕۆژ بوێرانه‌و به‌ده‌نگی به‌رزتر له جاران داوای مافی زه‌وتکراویان کردووه، ئه‌و به‌شه کۆنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ژن که ڕاهاتووه له‌سه‌ر نه‌گۆڕانی ئه‌و که‌لتورو داب و نه‌ریته ڕزیوه‌ی بۆته سندم و کۆسپی به‌ره‌و پیشه‌وه چوون، به هوشیارییه‌وه بێت یانیش به ناهوشیاری، نازانێ و ناتوانێ هه‌موو شته ناشیرینه‌کان بیبینێ، چونکه به‌سه‌دان ساڵه ده‌قی پێوه گرتووه. که‌وایه ئه‌م ململانێیه‌ی ئه‌مڕۆش له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان به هونه‌ریشه‌وه له ئارادایه زاده‌ی ململانێی نێوان پاشماوه‌ی بۆچوونی کۆن و بۆچوونی نوێیه له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا. دروستتره ڕه‌خنه‌کان که ململانێی بۆچونه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه نیشاده‌دات، بۆ ئه‌مڕۆی دنیای شارستانی نه‌چێته خانه‌ی شکاندنی که‌سایه‌تی و قسه‌ی بێبناغه، به‌ڵکه ئێمه پێویستیمان به ڕه‌خنه‌ی هێمنانه‌ی دروستکه‌ر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کان.
شاراوه نیه که له کۆمه‌لگه‌ی کوردی‌دا هێشتا بیرکردنه‌وه‌ی پیاوسالاری تا ڕاده‌یه‌کی دیار زاڵه، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا به‌رهه‌ڵستیه‌کی به‌هێزیشی له‌به‌رامبه‌ردا دروست بووه، ده‌توانم بڵێم که ئێمه زۆرتر له قۆناغی گواستنه‌وه‌ین، دیاره هێشتا پشوویه‌کی درێژ‌و خه‌باتێکی زۆری گه‌ره‌که. بۆ نموونه، زۆر دوور نه‌ڕۆین، یاسای فره‌ژنی له په‌رله‌مانی کوردستاندا به حاڵ تێپه‌ڕێندرا چونکه به‌رهه‌ڵستیه‌کی به‌هێز له‌ناو ژنان و له‌ناو پیاوانیش له‌دژی ئه‌م یاسایه هه‌بوو، که‌چی هه‌ندێ ژن که ده‌قیان به که‌لتووری فره ژنیه‌وه گرتبوو ده‌نگیان به یاسای فره‌ژنی و به پیاوسالاریدا!
له‌راستیدا خاتوو مه‌هاباد بابه‌تێکی گرنگی وروژاندووه‌و له‌گه‌ل بۆچوونه‌که‌ی ئه‌ودام که له‌م تێکستانه‌ی باسیکردووه سووکایه‌تی به ژنی کورد ده‌کرێ، ئه‌وه‌یان جیگای ده‌سخۆشیه و پێویسته بوێرانه بگوترێ، به‌ڵام شوبهاندنی ئه‌م هه‌ڵه‌یه به نه‌خۆشی بێچاره‌سه‌ری سه‌ره‌تان، وه ڕاست و چه‌پ هێنان به‌سه‌ر ته‌واوی هونه‌ری عه‌زیز وه‌یسیدا، ئه‌وه له جێگای خۆیدا نیه، بۆیه ناتوانم ڕه‌خنه‌که‌ی به هاوسه‌نگ دابنێم. بۆ ده‌بێ هه‌موو گۆرانیه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بێکه‌ڵک و خراپ بن؟ ته‌نیا نموونه‌ی دوو گۆرانی هه‌یه، ئه‌دی ئه‌وانی تر، ئه‌گه‌ر باشن یان خراپن بۆ باسیان نه‌کراوه؟ جێگای ئاماژه‌یه هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی له ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا دانی به هه‌ڵه‌که‌یدا ناوه که دیاره ڕاستیده‌کاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش جێگای شانازیه.
له‌کاتێکدا ره‌خنه‌گر هه‌ندێ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌زگای ڕۆشنبیری و که‌ناڵه‌کان کردووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پارێز قسه‌ی کردووه بۆیه ناتوانین له خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئاشکرادا جێگه‌ی بکه‌ینه‌وه. راستیه‌که‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی هی دام و ده‌زگا به‌رپرسه هونه‌ریه‌کانه، به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری. ره‌خنه‌گر ده‌بوایه به ئاشکرا ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌لاتدارانی دام و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان بگرتایه که به‌بێ لێکۆڵینه‌وه بواری تێکستی ژه‌نگاوی و ئاواز‌و هونه‌ری ناڕه‌سه‌ن ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی فلته‌رێکی ئه‌وتۆی بکه‌ن، ئینجا ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و دوو گۆرانیه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسیشی وه‌کو نموونه بهێنایه‌وه، به‌لام نه‌ک وه‌ک سه‌ره‌تان، ئه‌و کاته ڕه‌خنه‌که بابه‌تیتر ده‌بوو، پێموایه کاردانه‌وه‌کانیش به‌شیوه‌یه‌کی گونجاوتر ده‌بوون.
ئێمه ئه‌گه‌رچی که‌لتوورو فۆلکلۆری خۆمان خۆشده‌وێ، ده‌بێ زیندووی بکه‌ینه‌وه‌و بیپارێزین، به‌ڵام ده‌بێ ووریابین هه‌موو کۆنێک و هه‌موو نوێیه‌کیش باش نیه، هی وه‌های تیایه پێویست به‌وه ده‌کا ته‌نیا له ئه‌رشیف و مۆزه‌خانه هه‌ڵبگیرێ، نه‌ک تۆ ئه‌وه‌ی بێکه‌ڵک و جاری وا هه‌یه ژه‌هراویشه له میدیای ئه‌مڕۆدا ڕۆژانه چاوو گوێی خه‌ڵکی پێ پڕ بکه‌ی. گرفت له‌وه‌دا نیه ده‌قێکی فۆلکلۆری ڕواڵه‌تی جوانی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی ژنان یان رامووسانی تێدا هه‌بێ، یان هه‌تا ئه‌گه‌ر تارادده‌یه‌ک لاوازیش بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ده‌قانه‌ی که ژنان وه‌ک موڵک و کاڵا ته‌ماشا ده‌کا، کڕین و فرۆشتنی له‌سه‌ر بکرێ، یانیش هه‌ر ده‌قێکی کاڵ و کرچ و بێسه‌روبه‌ری تر، ده‌زگا به‌رپرسه‌کان بژاری بکه‌ن و بواری نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بکرێ رسته‌و ووشه‌ی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ بۆ گۆرانیه‌که داڕێژن، واته چۆن ده‌غڵ و دان و شینایی پێویستیان به خزمه‌ت و بژار هه‌یه، فۆلکلۆریش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شاوه‌و جوان و به‌هێز بێ، به هه‌مان شێوه بژاری ده‌وێ، ئه‌گه‌ر نا به‌بێئاگایی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌کردنی هه‌مان بیروباوه‌ڕه سووک و زیانبه‌خشه‌کانی جاران.
ئیجا دێمه‌وه سه‌ر دیدی خۆم له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ڕوح‌سووک عه‌زیز وه‌یسی، که دیاره هێشتا له سه‌ره‌تای کاری هونه‌ریه‌و جه‌ماوه‌رێکی زۆری بۆ خۆی په‌یداکردووه. بۆ نموونه هونه‌رمه‌ند له ده‌سپێکی گۆرانی بێوه‌ژنه‌دا ده‌ڵێ: (بێوه‌ژنه ده‌ستی دووه، به‌دبه‌ختی ده‌ستی خه‌سووه، شیرنه به وێنه‌ی هه‌ڵووه، دوو حه‌فته مێردی کردووه) . هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ به‌م شێوه‌یه یان هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر بیگۆڕێ که خۆی ده‌یه‌وێ، بۆ نموونه (بێوه‌ژنه زۆر که‌مدووه، به‌دبه‌ختی ده‌ستی خه‌سووه، له داخانا ڕایکردووه) .
چونکه خۆتان ده‌زانن، ده‌ستی دوو واته، ئه‌و ژنه جارێک وه‌ک کاڵایه‌ک به نرخێک فرۆشراوه‌و به‌کارهاتووه ئه‌مڕۆ چونکه ده‌ستی دووه، ئیدی ئه‌و کاڵایه ئه‌و نرخه‌ی جارانی نه‌ماوه. ئاخۆ ئه‌وه ڕاسته له گۆرانی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا، ووشه‌ی (ده‌ستی دوو) به بێوه‌ژن بگوترێ و به‌رده‌وام بۆ ڕه‌شبه‌ڵه‌ک بگوترێته‌وه!
هه‌روه‌ها له ده‌سپێکی گۆرانی هه‌ڵبێنه به‌رهه‌ڵبێنه‌دا که به کلیپی کردووه ده‌ڵێ:
(هه‌ڵبێنه به‌رهه‌ڵبێنه، ئه‌وگه‌ردنه زه‌رده‌ت بێنه، کچ به‌خۆرایی ناڵێم، ماچ و دینار بستێنه)
لێره‌دا سووکایه‌تی کردن به ژنان گه‌یشتۆته پله‌یه‌کی تر ئه‌ویش له‌شفرۆشیه به‌رامبه‌ر به پاره، که هیچ به‌هایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی ناهێلێته‌وه، جگه له کڕینی ماچ به پاره نه‌بێ. لێره‌دا هونه‌رمه‌ند بۆ نموونه ده‌توانێ ئه‌م دێڕانه‌ی دوایی به‌م ووشه فۆلکلۆریانه یا هه‌ر ووشه‌یه‌کی خۆی به په‌سندی ده‌زانێت بیگۆڕێت:
(هه‌ڵبێنه به‌رهه‌ڵبێنه، ئه‌وگه‌ردنه زه‌رده‌ت بێنه، جوانێ به‌خۆت ته‌بیبی، جه‌رگ و دڵم ده‌ربێنه) له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر عه‌زیز وه‌یسی ئه‌م ده‌قانه بگۆرێ، گه‌شه‌کردن و جوانیه‌کی زیاتر ده‌به‌خشێته هونه‌ره‌که‌ی، مانای وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌و دڵفره‌وانی هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌یه‌نێ و خۆشه‌ویستتری ده‌کا.
له ده‌قه فۆلکلۆریه‌کانی ناو گۆرانی کوردی‌دا، زۆر جار ده‌سته‌واژه‌یه‌ک، چه‌ند دێڕێک یان کۆپڵه‌یه‌ک له گۆرانی جیاواز‌و ئاوازی جیاوازدا به‌کارهاتوون و گه‌لێکیان هه‌ندێ ووشه‌شی لێگۆڕاوه، جاری وا هه‌یه گۆرانیبێژ به‌خۆی گۆریویه‌تی یان کۆپڵه‌ی بۆ زیادکردووه، که‌سیش ناڵێ ئه‌مه کارێکی خراپه‌و گۆڕینی فۆلکلۆره، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که فۆلکلۆری ئێمه خۆی به پێی جیاوازی ناوچه‌کان، له هه‌ر شوێنێ ده‌قه‌کان که‌مێ جیاوازیان هه‌یه. کوردستان ناسراوه به‌وه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ده‌ق و ئاوازی فۆلکلۆری، که‌واته بۆچی له‌م هه‌موو تێکسته فۆلکلۆریه جوان و شیرینانه، بێم ئه‌و ده‌قانه بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژێرم که سووکایه‌تی به مرۆڤ ده‌که‌ن و وه‌کو سه‌ربه‌ندی گۆرانی چه‌ندین جار دووباره‌ی بکه‌مه‌وه؟
خۆ ده‌قی فۆلکلۆری زۆر هه‌نه که زۆر کاڵ و کرچن و ته‌نانه‌ت ژاراویشن، له گۆرانیدا به‌کار هاتوون، ناکرێ ئه‌وه‌ی له‌دڵمه هه‌مووی له‌م نووسینه‌دا جێبکه‌مه‌وه، بۆیه له‌راستیدا پێویستیمان به خه‌ڵکێکی پسپۆڕ هه‌یه که لیکۆڵینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر بکات و ته‌ته‌ڵه‌و بژاری بکات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کاک عه‌زیز وه‌یسی ده‌توانێ سوود له ته‌جره‌به‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و قه‌ڵای گۆرانی فۆلکلۆری کوردی حه‌سه‌ن زیره‌ک وه‌ر‌بگرێ. زیره‌ک ئه‌گه‌رچی نه‌خوێنده‌وارو هه‌ژار بووه، به‌لام زۆر ده‌ق و ئاواز هه‌یه خۆی دایناون یان جوانکاری تیاکردووه، شاراوه نیه که به‌سه‌دان گۆرانی فۆلکلۆری له‌مردن ڕزگارکردووه. زیره‌ک له‌سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا که ده‌کاته پێشی شۆڕشی 1958 ی عیراق، ئه‌وکاته ئه‌زموونی که‌م بووه، له ئێستگه کوردیه شڕه‌که‌ی به‌غداو به موسیقا ته‌رجه‌مه لاوازه تام عه‌ره‌بیه‌که‌ی ئه‌وێ گۆرانی "ڕه‌شئه‌سمه‌ر" ی تۆمار کردووه. کۆپڵه‌یه‌کی ده‌قی ئه‌م گۆرانیه شێوه و ڕه‌نگی پێستی ژنان به‌رامبه‌ر به دینار ده‌نرخێنێ (سپی ساده شه‌ش دینار... هتد) که ئه‌مڕۆکه مرۆڤ شه‌رم دایده‌گرێ ته‌واوی بکات. ئه‌م گۆرانیه به" نامدوێنی" ش شۆره‌تی ده‌رکردووه‌و هونه‌رمه‌ندانی تریش خوێندویانه. هه‌روه‌ها ده‌قی گۆرانی تریشی هه‌نه که بێکه‌لکن، به‌لام ده‌بێ ئه‌وه بزانین که ئه‌وه هی زۆرتر له په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ره، ئه‌گه‌ر زیره‌ک ئه‌مڕۆ بمابایه ئه‌م ده‌قه ناسایستانه‌ی ده‌گۆڕین.
دیاره چالاکی حیزبه چه‌په‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و هه‌ڵکشانی خه‌باتی ژنان بۆ ئازادی له‌دوای شۆڕشی 1958دا، کاری له بیکردنه‌وه‌ی زیره‌ک کردووه‌و زانیویه‌تی که تێکستی نرخاندنی ره‌نگی پێستی ژنان به پاره زۆر ناشیرینه، هه‌ربۆیه که ده‌چێته ئێستگه‌ی به‌شی کوردی کرماشان، هه‌مان گۆرانی "ڕه‌شئه‌سمه‌ر"ی به دابه‌شکردنێکی قه‌شه‌نگی تیپێ مۆسیقای ئه‌وێ، به تام و چێژێکی ئه‌فسوناوی داهێنه‌رانه تۆمارکردووه‌و ئه‌م ده‌قه سووک و چرووکه‌ی لێده‌رهێناوه، هه‌رچه‌نده هێشتا ووشه‌یه‌کی سووکی له کۆتایی کۆپڵه‌ی گۆرانیه‌که‌دا ماوه.
دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه که هونه‌رمه‌ندی ڕوحسوک و خۆشه‌ویست عه‌زیز وه‌یسی ده‌توانێ بچێ ئه‌م سی دی و ئه‌م کلیپه‌ی له که‌ناڵه‌کان بوه‌ستێنێ، هه‌روه‌ها ده‌توانێ له ئاهه‌نگه‌کاندا ئه‌م ده‌قه ناشایستانه به‌کارنه‌هێنێ هه‌روه‌ک نموونه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌م ئه‌گه‌ر قه‌بوڵیه‌تی. هه‌روه‌ها هه‌روه‌ک چۆن مامۆستا زیره‌ک کردی، بچێ جارێکی تر‌و به ته‌وژمێکی تر‌و جوانتر‌و به‌تام و چێژێکی زۆرتر له‌جاران تۆماری بکاته‌وه. بێگومانم ئه‌و ره‌خنیه بووه ئه‌زموونێکی زۆر باش بۆ خۆی و خه‌ڵکی تریش، هیوادارم که به‌ڕێزان ماهاباد قه‌ره‌داغی و عه‌زیز وه‌یسی و هاورێیانی تر بۆچوونه‌که‌م به دروستکه‌ر وه‌رگرن و داوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
20-01-2009
