
زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌ولێر/ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ خاتوو سۆزان نامۆ راگه‌یاند، زیاد ئه‌سعه‌د بۆ 5 پێنج گۆرانی سی هه‌زار دۆلار لی وه‌رگرتووه و تاكو ئێستا كاره‌كه‌ی نه‌كردووه و ئاماده‌ش نییه نه خۆی نیشاندا و وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن بداته‌وه، زیاد ئه‌سعه‌دیش خۆی به شه‌رمه‌زار ده‌زانی.
سۆزان نامۆ كه ئێستا له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند، بڕیار بوو زیاد ئه‌سعه‌د یارمه‌تیم بدات و 5 پێنچ گۆرانیم بۆ بكات، كه‌چی به داخه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 سی ساڵه نه كاره‌كه‌ی كردووه و نه ئاماده‌شه له‌وباره‌یه‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكات و گوتی "3 سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیار بوو زیاد ئه‌سعه‌د به 5 پێنج گۆرانی هاوكاریم بكات به ئاواز و هۆنراوه و مۆسیقاكه‌ی خۆی ئاماده‌ی بكات، رۆژێك گوتی وه‌ره گۆرانییه‌كان ببه، منیش چووم سێدیه‌كی دامی و گوتی له ماڵه‌وه گوێی لی بگره كامه‌ت پێخۆشه هه‌ڵیبژێره، هه‌ر له‌وی له بڕی ئه‌وه 3 هه‌زار دۆلارم دایی، كه‌چی هاتمه ماڵه‌وه سه‌یر ده‌كه‌م ئه‌و سێدییه كار ناكات، زیاد ئه‌سعه‌دم ئاگاداركرده‌وه و گووتی دوای هه‌فته‌یه‌كی دیكه ده‌چمه‌وه ستۆكهۆڵم نوسخه‌ی ئه‌سلیت ده‌ده‌می، به قودره‌تی ئیلاهی ئه‌و هه‌فته‌یه بوو به سی ساڵ، ژماره‌ی مۆبایلی گۆڕیوه و ناشیه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بكات".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند دلێر نامۆی هاوسه‌ری سۆزان نامۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له رێگای چه‌ندین هونه‌رمه‌نده‌وه قسه‌ی خۆیان بۆ زیاد ره‌وان كردووه، به‌ڵام زیاد دیسانه‌وه ئاماده‌نییه قسه‌ی هه‌بی و هه‌روه‌ك دلێر نامۆ ده‌ڵی "زیاد ئه‌سعه‌د به ته‌واوی خۆی لێمان ون كردووه، چه‌ندین جار له رێگای هونه‌رمه‌ندانه‌وه جوابمان بۆی ره‌وان كردووه، هیچ قسه‌یه‌ك ناكات و ته‌نیا ده‌ڵی من شه‌رمه‌زاریانم، من تێناگه‌م ئه‌وه كه‌ی ئاداب و ره‌وشتی هونه‌رمه‌ند وا ده‌بی، ئێمه نامانه‌وی هیچ شتێكی خراپ له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده بكه‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی له كار و كرده‌وه‌یه‌ی هونه‌رمه‌ند ناوه‌شێته‌وه".
