هه‌ر كاتێك هه‌واڵێك له رۆژنامه جیهانی و ناوخۆییه‌كان سه‌باره‌ت به سوكایه‌تیكردن به"قورئان"ه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كه‌دا بچن به هه‌زاران كه‌س له موسڵمانانی جیهان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌هوتاف و هه‌ڕه‌شه كردن داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه له بكه‌رانی ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێ جار ئه‌م ڕووداوانه‌ش قو ربانی و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دوا دا دێت، به‌ڵام به درێژایی مێژووی ئیسلام، موسڵمانان به به‌رده‌وامی سوكایه‌تی به ئاینه ئاسمانی و ئهرزییهكانی میلله‌تانی تر ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاته سه‌له‌فییه‌كه‌ی سعودیه چه‌ندین جار ئه‌م كاره ناشایسته‌یه‌ی دووباره‌كردۆته‌وه، كه‌چی نهمهسیحییهكانمان بینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و نه جولهكهیهكیشمان بینی مزگه‌وتێك بتهقێننهوهوههڕهشهی سه‌ربڕین له‌موسوڵمانان بكات.
سه‌یره! بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، په‌یكه‌رێكی مه‌زن و مێژوویی وه‌ك "بوزا"ی ته‌قانده‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 1400 ساڵ به‌رله ئێستا دهگهراِیهوه كه‌چی هیندییه‌ك و چینییه‌ك و بۆرماییهكمان نه‌بینی بێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و نه‌فره‌ت له ئیسلام و موسڵمانان بكه‌ن، كه‌چی موسولمَانان رۆژانه به‌هه‌زاران جار سوكایه‌تی به مه‌سیحییه‌ت و جوله‌كه ده‌كه‌ن و به‌نه‌وه‌ی به‌راز و "ابناء القردة و الخنازير"ناوزه‌دیان ده‌كه‌ن، هه‌موو رۆژێكیش به ملیۆنه‌ها جار له نوێژه‌كانیاندا ده‌ڵێن: " غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ ۆلا الضَّالِّينَ "، كه‌چی ناڕه‌زایی مه‌سیحی و جوله‌كه‌یه‌ك نابینی دژ به ئیسلام و ئه‌و تانه و ته‌شه‌ره ناشرینانه‌ی كه موسڵمانان دژ به ئاینه‌كانی تر پیاده‌ی ده‌كه‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌وه‌مان بۆ شكرا ده‌كات كه موسڵمانان تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌بیركردنه‌وه‌و تێفكرینیاندا خاوه‌ن ره‌هه‌ندێكی ناعه‌قڵانی و سایكۆلوژیهتێكی شێواو‌و توندره‌ون، كه‌له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر پیاده‌ی ده‌كات. هه‌ر بۆیه موسڵمانان به ته‌نها سوكایه‌تی به ئاینی میلله‌تانی تر ناكه‌ن، به‌ڵكو زۆرجاریش سوكایه‌تییان به قورئانه‌كه‌ی خۆشیانه‌وه كردووه، به تایبه‌تی له‌دوای مردنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان، كهململانێیهكی سه‌خت له نێوان موسڵماناندا هه‌ڵگیرسا ئه‌ویش به هۆی فره خوێندنه‌وه‌ی قۆرئان، كه له نێوان خه‌ڵكی حومس، كوفه و دیمه‌شقدا روویاندا و هه‌ر یه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌كه‌ی خۆی به ڕاستدهزانی تا سه‌ره‌ئه‌نجام له سه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌فان قورئان كۆكرایه‌وه و باقی نوسخه‌كانی تری قۆرئان سوتێنران، ئێستاش ته‌نها ده‌قی عوسمان له‌به‌رده‌ستی موسڵماناندایه! لێره‌دا بواری ئه‌وه‌مان نییه باس له مێژووی قۆرئان و كۆكردنهوهیی و مه‌سحه‌فه جیاوازه‌كانی تری بكه‌ین، كه زه‌ید كۆیكرده‌وه و سه‌ره‌ئه‌نجام زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یان به قۆرئان گه‌یاند و به‌شێك له ئایه‌ته‌كانی له ناوچوون، وه‌ك سووره‌تی ئه‌لئه‌حزاب كه‌كاتی خۆی به ئه‌ندازه‌ی سوره‌تی ئهلبهقهڕه درێژبووه، كه له سه‌رده‌می ئه‌بوبه‌كردا پارێزراو بوو، هه‌ر بۆیه خه‌لیفه عوسمان به زمانی قوڕه‌یش نوسیه‌وه و باقی نوسخه جیاوازه‌كانی تری قۆرئانی سوتاند. ئه‌مه یه‌كه‌م سوكایه‌تیكردن بوو به قورئان وپیرۆزییه‌كانی موسولمَانان!! پاش كوژرانی خه‌لیفه عوسمانیش نوسخه قورئانیه‌كه‌ی "حه‌فێه"شیان سوتاند كه ده‌قێكی مه‌وسووق ودهستكارینهكراوبوو. پاشان حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی كه زۆر دڵسۆزانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییدا كاری ده‌كرد، كه‌وته تهعدیلكردنی ده‌قه‌كانی قورئان كه سه‌جستانی له كتێبی "المصاحف"دا باسی ده‌كات و له‌لاپه‌ره ( (130) ) و له‌بابی ( (ماغیر الحجاج من مصحف عثمان) )
دوای ململانێی سه‌خت و خوێناوی نێوان عه‌لی و معاویه‌ش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خه‌لافه‌ت، سه‌ربازه‌كانی مه‌عاویه چه‌ندین جار سوكایه‌تییان به‌قورئانه‌وه كردووه كهچون لاپه‌ڕه‌كانی قۆرئانیان ده‌كرد به‌نووكی شمشێرو رمه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌هێرشی عه‌لی بپارێزن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می وه‌لیدی كوڕی یه‌زیدی عهبدولمهلیكیش سوكایه‌تی به قورئانه‌وه كراوه. جگه له‌و كووشت و بڕو تاوان وئهنفالكردنهی سه‌روه‌ت و سامانی موسڵمانان وحهڵاڵكردنی خوێنی یه‌كتری، كه‌تێیدا حوسێن و سی به‌شی هاوه‌ڵه‌كانی به وه‌حشیترین شێوه كۆمه‌ڵكوژكران و سه‌ری بڕاوی حوسێنیشیان به‌دیاری برده‌وه بۆ به‌رده‌می ئه‌میرلموئمنین (رض) له‌شام. جگه له‌و تاوان وده‌ستدرێژیه ئابروبهرانهیهی سووپاكه‌ی ئه‌میرلموئمنین یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه كه‌له شاری حوڕه له‌حه‌ره‌می پێغه‌مبه‌ردا بی هیچ شه‌رمێك سه‌رجه‌م پیاوه‌كانی كووشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌ر هه‌زار ژنیان و ههشسهدیشیان منداڵیان بوو، كه‌دواتر وه‌ك سووكایهتیكردنێكیش پێیانده‌گووتن ( (منداڵه‌كانی حوره) ) سه‌رباری سووتاندنی ماڵی خودا‌و له‌سێداره‌دانی عه‌بدوڵای كوری زوبێر‌و چه‌ندین سه‌حابه‌ی نازداری تر. جگه له‌و ده‌ستدرێژیه سێكسیانه‌ی كرایه سه‌ر كچی چه‌ندین سه‌حابه‌ی نازدار، سه‌رباری هه‌موو ئه‌م تاوان و كۆمهڵكوژیانهش كه‌عبه‌ی ماڵی خواشیان دایه به‌ر مه‌نجه‌نیق. هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رده‌مدا بۆ جاری دووه‌م كه‌عبه درایه‌وه به‌ر مه‌نجه‌نیق كه به‌فه‌رمانی عه‌بدولمه‌لیكی كوری مه‌روان و له‌سه‌رده‌ستی حه‌جاجی كوری یوسفی سه‌قه‌فی ئه‌نجامدرا. ئیتر نهتهیرهلئهبابیلهیهك هاته سهركهعبه تاكو [تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ] سووپای ئه‌بره‌هه‌ی مووسڵمانان ته‌فرو توونابكات!، دوای ئه‌وانیش عه‌باسیه‌كان هاتن و خوێنی خه‌ڵكی دیمه‌شقیان حهڵاڵكردوو له‌ڕۆژێكدا په‌نجا هه‌زار كه‌سیان لێكو شتن و سه‌رجه‌م مناڵانی ئهمهویهكانیشان سه‌ربڕی.. مزگه‌وتی ئه‌مه‌ویشیان كرده ته‌ویله‌ی ئه‌سپه‌كانیان و بۆ ماوه‌ی حه‌فتا ڕۆژ ته‌رسیان تیا كرد. جگه له سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ههتیووبازی و زیناو به‌ره‌ڵایی، عاره‌ق خواردنه‌وه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سایه‌ی حوكمی ئهمیرالموئمنین روویاندا.
ته‌فسیری قورتبی، ته‌به‌ری، ئهلبوغهوی، ئیبن قوته‌یبه و مهساحیفی سه‌جستانی باسی ته‌حریفكردن ودهستكاریكردنی مه‌سحه‌فی عوسمانی كردووه كه له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌جاجدا روویانداوه. ئایا موسڵمانان ئاگایان له‌و هه‌موو سوكایه‌تی كردنه‌یه كه خودی خۆیان به‌رامبه‌ر به قورئان كردوویانه كهلهسهردهستی خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌ویدا روویانداوه؟ ئه‌مه جگه له‌زوڵم وتاوانی خه‌لیفه سێكسبازه (لوگی) ه‌كانی عوسمانی كه‌به‌هۆی فسق و فجوور ( (نه‌ك پیلانی سهڵیبیهكان) ) كۆتایی بهخهلافهته داوێنپیسهكهیان هات.
له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسیشه‌وه چه‌ندین جار له لایه‌ن خودی موسڵمانانه‌وه سوكایه‌تی به قۆرئان كراوه و كاتێكیش كه شیزۆفرینیای جیهاد و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به حۆریه‌كانی به‌هه‌شت له‌لایه‌ن میلیشیا تیرۆریسته ئیسلامییه‌كانه‌وه چه‌ندین مزگه‌وت وپهرستكای پیرۆزیان ته‌قانده‌وه و به ده‌یان كتێبی قورئانیشی تێدا سووتا. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا داعیهیهكی قاچاخی سه‌له‌فی له‌سعودیه داوای رووخانی مسجدی حرام و كه‌عبه‌ی كرد، كه‌چی گوێمان لهمهلایهكی دووڕوو نه‌بوو ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به‌م كاره ده‌رببڕێت. ئه‌مه جگه‌له وێرانكردنی مزگه‌وتێك له غه‌زه له‌سه‌رده‌ستی پیاوكوژوو جه‌لاده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كهتاقمێكی مونشه‌قی سه‌له‌فی خۆیان له‌نێویدا حه‌شار دابوو. ماوه‌یه‌كیش به‌ر له‌ئێستا له‌نێوان جه‌لاده به‌ده‌وییه‌كانی مه‌حاكمی ئیسلامی و لاوانی موجاهدینی وه‌هابی له‌سۆماڵ، له‌ئه‌نجامی جه‌نگی نێوانیان مزگه‌وتێك ته‌قیه‌وه‌و كۆمه‌ڵی نوێژكه‌ری بێ‌تاوان بوونه قوربانی وچه‌ندین مه‌سحه‌فی تێدا سووتێنرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی به قورئان و مزگه‌وت كراوه، كه چی موسڵمانان چاوی یان له‌ئاست ئه‌م راستییه مێژووییه‌دا كوێربووه!!. جگه له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش تائێستا‌و به‌به‌رده‌وامیش مزگه‌وته‌كان ده‌بنه ئامانجی تاقمه ئیسلامیه‌كان، كه‌وڵاتێكی وه‌ك پاكستان سه‌رچاوه‌ی ئیهانه‌كردنی مزگه‌وت و وێرانكردنیه‌تی..
پێوویسته موسڵمانان واز له‌و نیفاقه بهێنن كه ده‌ڵێن مه‌سیحی و جولهكهوعیلمانییهكان وغهیرهموسولمَان سوكایه‌تی به قورئانه‌وه ده‌كه‌ن!!
جارێكی تر له‌مه‌لا به‌شیر و موسعه‌ب جه‌میلی خه‌روف و مهلاسهلهفیه بهدهویهكانی هه‌ولێر ده‌پرسم ((ئه‌وه كێیه سووكایه‌تی به‌قورئان و پیرۆزیه‌كانی موسڵمانان ده‌كات، ڕۆَشنبیران و نووسه‌رانن، یان سه‌حابه پیاوكوژوو جه‌لاده فهتحكهرهكانیهتی؟!))
