به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌وتی خاو و گازی سروشتی له سه‌ر تاسه‌ری دونیادا بۆ گشت وێستگه
کانی کاره‌با و پاڵاوگه‌و مه‌ڵبه‌نده پیشه‌سازیه پیترۆکیمیاویه‌کان تاکه سه‌رچاوه‌ی هه‌رزانی وزه‌ن. واته به‌هۆی وابه‌سته‌یی بێ قه‌ید و شه‌رت، ته‌کنۆلۆجیای ئه‌مڕۆکه به‌گشتی ژیان به‌بێ به‌رهه‌مه هایدرۆکاربۆنییه‌کان هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێ.
به‌هه‌مان شێوه‌ش له وڵاتی ئێراقدا نه‌وت و گازی سروشتی زۆر گرنگن، چونکه به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ندساڵه و پاش داڕمانی گشت مه‌ڵبه‌نده پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاریه‌کان و نه‌مانی سامانی ئاژه‌ڵداری، کشتوکاڵی و سوتانی زۆربه‌ی باخه خورماکانی باشور، تاکه سه‌رچاوه‌ی گه‌یشتن به‌سه‌رمایه و هێنانی سه‌رمایه‌یه بۆ نێو وڵات ته‌نها فرۆشتی نه‌وتی خاو و گازی سروشتی یه.
مێژوی په‌ره‌پێدانی نه‌وتی خاوی ئێراق له ساڵه‌کانی 1902 وه ده‌ستپێ ده‌کات، که سه‌رزه‌مینی ئه‌مڕۆی ئێراق به هه‌رسێ ولایه‌ته‌کانی موسڵ و به‌غداد و به‌سره وه به‌شێک بو له وڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی. له‌و زه‌مانه‌دا سه‌رمایه‌دارێکی ئه‌رمه‌نی به‌ناوی گولبه‌نکین هه‌ستی به‌وه کردبوو که له ولایه‌تی موسڵ سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی خاو هه‌یه بۆیه له‌و کاته‌دا کۆمپانیای نه‌وتی تورکی TPC (Turkish Petroleum Company) به هاوکاری به‌ریتانیه‌کانی UK & Dutch Oil Coدامه‌زراندو کاری به‌دواگه‌ڕانی نه‌وتی له ده‌ڤه‌ری خانه‌قین دا ده‌ست پێکردو به‌سه‌رکه‌وتویی کۆمه‌ڵه کێڵگه نه‌وتی بچوکی له ناوچه‌ی نه‌وت خانه و شاخه سور دۆزیه‌وه.

له‌و کاته‌شدا پێش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له ساڵه‌لانی 1912 و 1913 هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا بۆ گشت گشتیه‌کانی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕی ده‌ریای له بری خه‌ڵوزی به‌ردین نه‌وتی به‌کارهێنا، که ئه‌م گۆڕینی وزه‌یه‌ش پێویستی ڕۆژانه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیای به نه‌وتی‌خاو به‌ره‌وسه‌رێ برد، بۆیه ئه‌وانیش به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی زه‌خیره‌ی نه‌وتی خاو دا ده‌گه‌ڕان. لێره‌وه به‌ره‌ودوا نه‌وتی خاو وه‌کو فاکته‌رێکی ئابوری سیاسی بۆ داگیرکردنی ڕوبه‌ی ئه‌وکاته‌ی ئێراق له نێو هاوکێشه‌ڕامیاریه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌رچه‌نده له ساڵی 1912 حکومه‌تی به‌ریتانیا کۆنتراکتێکی دابینکردنی نه‌وتی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌گه‌ڵ شای ئێران و کۆمپانیای ئه‌نگلۆ پێرسیه‌ندا (Co. Anglo-Persian) مۆرکردبوو، به‌ڵام به‌ریتانیا هه‌رده‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی نه‌وتی خاو‌دا ده‌گه‌ڕا.
له ساڵه‌کانی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م دا گشت کاره‌کانی به‌دواگه‌ڕانی نه‌وت له ئێراقدا ڕاگیرا، پاشان له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م هه‌مان کۆمپانیای TPC وه‌کو ده‌ستکه‌وتێکی شه‌ر دابه‌شکراو له ساڵی 1925 کاری به‌دواگه‌ڕان و ده‌رهێنانی نه‌وت له ئێراقدا ده‌ستی پێکرده‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره کۆمپانیاکه له ژێر ناوی کۆمپانیای نه‌وتی ئێراقی IPC کاری ده‌کرد (Iraq Petroleum Company) . وه له سه‌دا 5% ئه‌م کۆمپانیایه درا به گولبه‌نکین
(Galouste Sekis Gulbenkian 1867-1955) .
هه‌ندێک له مێژونوسانی بواری وزه سه‌ره‌تای ئاماده‌کاری ته‌کنیکی و دۆزینه‌وه‌ی کێڵگه‌ی بابه‌گوڕگوڕیش ده‌گێڕنه‌وه بۆ خولقێنه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی تورکی، که مرۆڤێکی زیره‌کی سه‌رمایه‌داری به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی بوو به‌ناوی گولبه‌نکین. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م مرۆڤه پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی TPC به جه‌نابی 5% ناسرا.
کۆمپانیایIPC که‌وته‌ژێر خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵه کۆمپانیایه‌کی نه‌وتی گه‌وره‌ی جیاهانی (Partex (BP، CFP (total) ، Shell، Esso and Mobil،. کۆمپانیایIPC ده‌ستی به‌سه‌ر گشت ناوچه‌کانی ئێراق دا زاڵ کرد و کێڵگه‌کانی نه‌وتی بابه‌گوڕگوڕی که‌رکوکی دۆزیه‌وه.
خودی کێڵگه‌ی بابه‌گوڕگوڕی که‌رکوک 13% گشت نه‌وتی ئاماده‌بۆبه‌رهه‌می وڵاتی ئێراقی له خۆ گرتووه. ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندنی ڕۆژانه Barrel/day 250000 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌م کێڵگه‌یه‌وه به‌رهه‌م بهێنرێت. له ڕابوردودا له ترۆپی هه‌ڵهێنجانی نه‌وت له کێڵگه‌ی که‌رکوک توانرا ڕۆژانه تا Barrel/day 700000 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌رهه‌مبهێنرێت.
به پێی مه‌زنده‌ی زۆربه‌ی پسپۆڕانی بواری نه‌وت کێڵگه‌ی بابه‌گوڕگوڕی که‌رکوک بڕی G Barrel 17 ملیارد به‌رمیل نه‌وتی خاوی له‌خۆگرتووه و درێژی کێڵگه‌که‌ی نزیکه‌ی km 100 کیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئه‌م کێڵگه‌یه یه‌کێکه له‌و 10 هه‌ره کێڵگه گه‌وره‌کانی نه‌وتی جیهان. چڕی نه‌وتی بابه‌گوڕگوڕ تا API 35 پله‌یه، که ئه‌مه‌ش له ڕیزبه‌ندی جیهانیدا به نه‌وتێکی سوکی مامناوه‌ندی پێناسه ده‌کرێت (2) .

هه‌روه‌کوچۆن له‌ونه‌خشه‌ی ئیراقدا به‌ده‌رده‌که‌وێت، شاری که‌رکوک که نزیک زنجیره چیای زاگرۆسه ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێراق و سه‌ر به خاکی کوردستانه، به‌ڵام نه‌که‌وتۆته چوارچێوه‌ی جوگرافی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م شاره نزیکه‌ی 500 هه‌زار دانیشتوانی هه‌یه و 25 کیلۆمه‌تر له پایته‌ختی وڵاتی ئێراقه‌وه دوره.

به هۆی گرنگی نه‌وتی که‌رکوک له مێژوی سیاسی کوردستان و وڵاتی ئێراق، له چه‌ند دێڕێک‌دا باسی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکوک له زاری یه‌کێک له‌و ئه‌ندازیارانه‌وه ده‌که‌ین که له ساڵی 1927 دا له لێدانی بیری یه‌که‌مدا به‌شدار بووه [1].
ئه‌ندازیاری ناوبراو باسی ئه‌و ڕوداوه‌ده‌کات که‌له به‌رواری 14. 10. 1927 دا ڕویدا‌و کۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌کیشی گرتووه. ده‌گێڕێته‌وه که، له‌کاتی ته‌واو بونی کاری لێدانی بیره‌که‌دا بوین که ده‌نگێکی مه‌زن وه‌کو هه‌وره‌گرمه به‌هۆی فشاری نێو بیره‌که‌وه وه‌کو فواره، که به (Blow-out) ناسراوه، نه‌وت وگاز و گشت خۆڵی نێو بیره‌که هاته ده‌ره‌وه‌و به‌به‌رزیه‌کی 40 مه‌تری هه‌ورێکی ڕه‌شی خوڵقاند و وه‌کو ئه‌ژدیها هاواری ده‌کردو ده‌ی نرکاند.
ئه‌م بیره له‌و ڕۆژه‌دا barrels 90. 000 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی فڕێده‌دایه ده‌ره‌وه. ده‌نگ و ناڵه‌ی ئه‌و بیره ده‌یویست ئه‌وه بڵێت، که ئه‌گه‌ر ئێوه ژیر و وشیاربن ده‌بێت ده‌ست نه‌ده‌نه نه‌وتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
په‌ستانی ئه‌و فواره‌یه گشت ئامێری بورجی هه‌ڵکه‌ندنی بیره‌که‌ی شکاند و چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌ولاوه که‌وتنه‌خواره‌وه. ئه‌م ڕوداوه بۆ گشت ئه‌ندازیارانی ئه‌و سه‌رده‌مه شتێکی که‌م وێنه بوو، وه هیچ که‌س بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌م فواره‌یه ئه‌زمونی نه‌بوو. به‌ڵام بۆ ڕێگرتن له ئاگرگرتنی ده‌بوایه به‌شێوه‌یه‌کی خێرا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گازه‌که دابمرکایایه‌وه. تا دامرکانه‌وه‌ی ئه‌و فواره‌یه گشت ده‌ڤه‌ری که‌رکوک به نه‌وتی ڕه‌ش داپۆشرا. وێنه‌کان ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که له کاتی هه‌ڵقوڵانی ئه‌و فواره‌یه تا دامرکانی ڕوبارێک له نه‌وتی خاوی ڕه‌ش به‌ره‌و که‌رکوک ده‌جوڵا.
هه‌روه‌ها د. دێشنه‌ر Günter Deschner له كتێبه‌كه‌یدا له‌باره‌ی نایابی و ده‌گمه‌نی نه‌وتی كه‌رکوک له زمانی یه‌كێك له لێپرسراوه‌كانی کۆمپانیای به‌ناوبانگی Total-Fina- Elf ده‌نوسێ كه نه‌وتی كه‌ركوك زۆر سوكه، هه‌روه‌ها ماده‌ی گۆگردی (S) زۆركه‌مه كه‌واته ده‌توانرێ زۆر به‌ئاسانی و خێرا بۆ ماده‌ی سوته‌مه‌نی (به‌نزین) وه‌ربگێڕدرێت چونكه پێویستی به هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئاماده‌سازی كڕاكن كه‌مه. له نێوان خۆیاندا وه‌كو نوكته ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌گه‌ر به نینۆكی په‌نجه ناوچه‌ی بابه‌گوڕگوڕ بڕوشێنی ئه‌وا یه‌كسه‌ر نه‌وت هه‌ڵده‌قوڵێ چونكه نه‌وته‌كه له چاڵه‌كه دا له ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر گه‌وره دایه[4].
په‌ڕاوێزه‌کان:
[1] Öl und Gas، Im Netz der Konzerne; Gerhard Konzelmann، Herbig 2006
[2] Oil and Gas Journal
[3] BP Archive/BP plc
[4] Die Kurden Volk ohne Staat; Günter Deschner، Herbig 2003، S. 200
دکتۆر قه‌یوان سیوه‌یلی
k. siwaily@gmx. de
