...
له‌چی بئاخڤم؟؟
بۆ كوی پهناببهم
تازه، كه‌من له وڵاتێكدا ووێلم
وته سۆزاویهكانی سه‌ركرده‌كان.
یاساكانی ئه‌وین ده‌برژێنی؟
بۆنی سیری دوور كه‌وتنه‌وه لهعشق
له‌به‌ن كهوشیان هه‌لده‌ستی
ژنه سیاسیه‌كان ره‌نگی نامۆ هه‌لده‌گرن.
ئاره‌قی ریا كردن له نێوچه‌وانیان ههلدهچۆری
له‌باره‌گای پارته سیاسیه‌كان، مه‌كر بازان
له‌وی پلان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وینی لاوان ده‌بیستری
گومان له‌گه‌ڵ سۆزی نه‌ته‌وه و
فرمێسكی مناله شه‌هید و
بی نازی بێوه‌ژنه‌كان، چرای ماله‌كان و
كاتژمێری ئاڵا بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وه‌ستێنن!
شنه بایه‌كی هێدی له‌گه‌ڵ هه‌ورێكی نه‌زۆك
له‌پاڵ باره‌گای پارته سیاسیه‌كان
بیرورای یه‌كتری ده‌لێسنه‌وه
ئه‌وه‌ی كه خه‌ونی ئه‌وینی لاوانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی
هه‌میشه له‌بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه
به‌لی. ئێرهمهفهومی تێنه‌گه‌یشتنی سیاسه‌ت و
هه‌یبه‌تی كپ بونی پیاوی گه‌نده‌ڵه.
ئێره جگه له‌وشه‌ی به‌لی و چه‌پله رێزان
جگه لهدانپیانان و خشه خشی روخساری وشك
لێكدانهویهك نی یه بۆ ئاسۆ و
ئایدیایه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی ووڵات.
جگه له مێژوی رابردوی پارته‌كان
دروشمی ترس، نا ئومێدی و شانازی
به‌خه‌باتی خۆیان
به‌هه‌ردوو ده‌ست پێكه‌كانیان ده‌خۆنه‌وه
لێره له‌م ووڵاته‌دا
ئه‌وان هیچ له ماچ و مه‌ی نازانن
هیچ له ژوان و لێك دابران نازانن
هه‌میشه روبار وه‌ك روبار ده‌بینن
به‌فر وه‌ك به‌فر و چیا وه‌ك چیا ده‌بیین
ئه‌وان پایز به‌چاوی عاشق نابینن
سپێده رونهكان ئاره‌زو ناكه‌ن.
هه‌میشه ئه‌یانه‌وێت ئیواره ره‌شی زستان میوانیان بی
ئیره‌یی به‌رچاوی گرتون
ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات نابن هیچ له‌مانای
ده‌سه‌ڵات تی ناگه‌ن
چونكه لێره هه‌لبژاردن له‌ده‌رگای ماله‌وه ده‌دا
له‌به‌ر شوشه‌ی په‌نجه‌ره هه‌ل دهتوتی
به‌شان و شه‌وكه‌تی پرۆژه ههلدهلی
پرۆسه‌ی سیاسی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر به لالێك ده‌سپێری
بۆ گوی گرتن له‌تۆ كه‌ڕێك راده‌سپێری
هه‌لبژاردن به‌لێن ده‌دادت.
گه‌زیزه‌ش سۆز ده‌دات؟
له‌ده‌ستی بیر كردنه‌وه له هه‌لبژاردن
گه‌زیزه‌م له خۆ ره‌نجاند
هاوار هاواری سه‌ته‌لایت و سایته ئهنترنێتهكان
نه‌یان هێشت و سه‌ربه‌خۆیی ووڵاتمیان وه‌ك حه‌بێكی
موسه‌كین قووت دا.
هاوار هاواری سۆز گه‌زیزه‌ی له‌بیر بردمه‌وه
به‌ڵام گه‌زیزه ده‌ی ووت
برۆ به‌دوای ئه‌وینته‌وه ئێمه لهعشقێكدا
وون بوین له فیزیك قورستره
به‌ڵام هه‌رچه‌ند قورس بی
من به‌خۆێن بۆ گه‌زیزه ده‌نگ ده‌ده‌م
چونكه له‌م ووڵاته هه‌ر دی مانیهك دروست بی
سبه‌ی بۆ سبه‌ی..
