یونیت لیفی كچه‌بێژه‌ری به‌ناوبانگی هه‌واڵه‌كان له‌كه‌ناڵی دووی ئیسرائیل ئێواره‌ی رۆژی 15/1/2009 له‌كاتی ده‌رخستنی دیمه‌نی قوربانیه مه‌ده‌نیه‌كانی كه‌رتی
غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین له‌گه‌رمه‌ی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێكدا فرمێسك به‌چاویدا هاته‌خواره‌وه و گوتی:ئه‌گه‌ر ئێمه كه‌سێكمان لێبمرێت ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین سه‌رنجی جیهان بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل رابكێشین"به‌ڵام ئاخۆ ئێستا چی به‌جیهان بڵێین كه ته‌نها له24كاتژمێردا (350) ژن و منداڵ و پیاوی به‌ساڵاچوو ده‌بنه قوربانی هێزه‌كانی ئیسرائیل"لیفنی دوای ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له‌قسه‌كردن راوه‌ستا و فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا هاته‌خواره‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كچهبێژهرهكه توره‌یی و بێزاریهكی زۆری له‌ناو ئیسرائیلیه‌كاندا دروستكرد و جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان به‌هاوسۆزی بۆ دوژمنه‌كانی ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌میاندا"به‌شێكی زۆر له‌نێوه‌نده توندرۆكانی ئیسرائیل داوایان كرد (یونیت لیفنی) كه سه‌ركه‌وتوترین كچه‌بێژه‌ری ئیسرائیله و ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كاری تێدا ده‌كات زۆرترین بینه‌ری له‌ناو ئیسرائیلیه‌كاندا هه‌یه "داوایان كرد له‌كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت. به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ناوبراو هیچ ئیجرائاتێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه و هیچ یاسایه‌كیش له‌ئیسرائیلدا نیه وابكات له‌سه‌ر پیشاندانی هاوسۆزی (به‌بێ مه‌به‌ست) رۆژنامه‌نووس یان كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌ربكرێت.
شایانی باسه سه‌ره‌رای بوونی ده‌یان كه‌ناڵی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و سه‌دان بێژه‌ری عه‌ره‌ب و موسڵمان هێشتا له‌هیچ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا نه‌بینراوه بێژه‌رێك بگریه‌ت و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌ماوه‌ی 3هه‌فته‌ی شه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كچهبێژهرێك راسته‌وخۆ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا بۆ قوربانیانی غه‌ززه بگریه‌ت"ئه‌ویش كچه‌بێژه‌رێكی ئیسرائیلی بوو.
