ئاشكرایه ماوه‌ی چه‌ند سالێكه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین جێگای ستراتیژی و گرنگ له رووی جوگرافیه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جیا كراوه‌ته‌وه‌و
هه‌ریه‌ك به ناوێكی سه‌یرو ناوێكی بیانی ناونراوه‌و له رێگه‌ی كه‌ناله‌كه‌كانی راگیاندنه‌وه ریكلامی بۆ ده‌كرێ كه به‌نرخێكی زۆر خه‌یالی گری به‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وله‌مه‌ندانه ده‌كری كه به په‌رۆشه‌وه بۆی راده‌كه‌ن، دواتر ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه وه‌ك خه‌ونێك له پرێكدا ده‌وله‌مه‌ند بونه ئه‌ویش به هۆی زۆر زروف كه له كوردستان و ناوچه‌كه له ماوه‌ی رابوردودا زۆر هه‌لی خۆ ده‌وله مه‌ند كردن هاته پێشه‌وه!!!! ئه‌وه‌ی وای لێكردم ئه‌م بابه‌ته بنوسم ئه‌وه‌یه به رێكه‌وت به‌لای گوندی به ناو ئه‌لمانی دا له شاری سلێمانی تێپه‌ریم بینیم دوای ته‌واو بونی ئه‌و كۆمه‌له باڵه‌خانه‌یه له به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی كه له (باب النیزامی) سه‌ربازگه‌یه‌ك یا باره‌گایه‌كی حزبی یا وه‌زاره‌تێك ده‌چی پاسه‌وان و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی راوه‌ستاون، هه‌مو ئه‌و ئۆتۆمبیل و كه‌سانه ده‌پشكنن كه ده‌چنه ژوره‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌و به‌هه‌شته‌شدا ده‌ژین، به‌ڵام دڵنیام كه‌ئه‌و كه‌سانه خۆیان وایان كردوه سه‌ربه‌ستی و ئازادیه‌كانیان سنورداربێ، ئه‌وان كه پاره‌دارن و جیان له كۆمه‌ڵگا ده‌توانن له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و گه‌ره‌كێك بۆ خۆیان جوانترین ڤێللا دروست بكه‌ن من دڵنیام كه‌س ئیره‌یی به‌و خه‌ڵكه نابه‌م چونكه دونیا هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا ئه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی چینه‌كان نیه كه ئوروستوقراتیه‌كان به جیا له گوند‌و شاری به ناو خه‌ونه‌كان و ده‌یان نمونه‌ی دیكه بژین، ئه‌وان پاسه‌وان و پۆلیسی هاتوچۆو ئاو‌و كاره‌بای به‌رده‌وامیان بۆ دابین كراوه له‌گه‌ڵ زۆر پێداویستی دیكه كه ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆ ئه‌وان فه‌راهه‌م كراوه بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بێجیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئایدۆلۆژیا‌و هتد... ده‌سته‌به‌رو دابینی بكات!!!!!
