بۆ هه‌ر ته‌نێك و گیان له‌به‌رێك بكارین جوێكاریه‌ك دابنێین ئه‌وا له پێناسه‌كردنی مرۆڤایه‌تیدا ناتوانین مافه‌كانی ئازادی تاك له چوارچێوه‌ی
ئایدۆلۆژیا‌و بۆچونێكی دیاریكراوه‌وه پۆلێن بكه‌ین. خودی ئه‌و مرۆڤه‌ی كه هه‌زاره‌ها ساڵه زه‌وی ئاوه‌دان كردۆته‌وه و چه‌كه‌ره‌ی بۆ دروست بوونی شارستانیه‌كان ده‌ركرد، تێكرَای نابه‌رابه‌ریكان و خراپه‌كاریه‌كانیش زاده‌ی ئه‌و حه‌زوو ئاره‌زووه له‌بن نه‌هاتووه‌ی ئه‌ون كه ده‌بنه به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ له‌وه‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری مه‌جرای ته‌واوی خۆیان وه‌رگرن. مرۆڤ كه به‌رامبه‌ر كارێك داده‌تروسكی سه‌ره‌تا بیر له سه‌رچاوه‌ی داژیاری خۆی ده‌كاته‌وه كه به‌ده‌ست هاوڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌تی و بڕیاری دان و نه‌دان و ریّژه‌ی كه‌م و زۆرپێدانی ده‌رده‌كات، كروزانه‌وه‌و خۆبێده‌نگ كردنیش دیوێكی تری بره‌و دانه به‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ی كه نایانه‌وی ریتمی رابردووی كۆمه‌ڵگایه‌ك ڕوه‌و بنه‌ماكانی مۆدێرینیزم، ووشیاری، ته‌كانی ده‌ربازبوون بهاوێژی. بوونی ژبه‌رهه‌ڤێك بۆ میتۆد‌و ئاكاری گۆڕان زتمی ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ش ده‌كات كه هێشتا له ڕووی باوه‌ڕهاتن و باوه‌ڕدانه‌وه یه‌كلایی نه‌بونه‌ته‌وه. خێزان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا دابه‌شی كایه‌كان بونه‌ته‌وه كاریگه‌ری سیاسی و ئابووری هزره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشی خاڵبه‌ندو سنوور به‌ند كردووه تاوای لێهاتووه سه‌رگه‌ڤار له‌ناو خانه‌واده‌دا به‌ئه‌مری واقیع له‌و ڕسیانه چاوه‌ڕونكراوه خۆی به دامێنی ئاراسته‌یه‌كی سیاسی بڕه‌سێنی بۆ ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی هێزو پاڵپشتیه‌وه ئینشای ئینتماو بیر‌و بۆ ڕوانینه‌كانی به بی ڕه‌جڤین دابرێژی. ده‌وڵه‌تێك كه پانتایی یه‌ك له‌نه‌خشه‌ی سیاسی پێك بهێنی وێرای ئه‌و زات بردن و ترساندنه‌ی دوچاری تاكی هاوڵاتیانی بۆته‌وه له زایه‌ڵه‌ی گۆڕانكاریه‌كان و خۆبینینه‌وه له‌ناو په‌ره‌سه‌ندن و ته‌كنه‌لۆجیاو تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه له قۆناغی راگواستنی ده‌سه‌ڵات له‌ناو سیسته‌مێكی دیموكراسی بۆی ده‌بێته خاڵێكی به‌رنامه‌ی كار كه مشووری و خه‌می بۆ بخوات. هیواكان له خواره‌وه كلۆشك له‌سه‌ر رێگا داده‌نێن كه بۆن و به‌رامه‌ی كۆمه‌لێك ئینسانی لی ده‌ربچێت باوه‌ڕیان به نوێخوازی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆشنبیری سه‌رده‌م بێت، له پاش پرسێكی سیاسی كه داده‌به‌زێته قوڵایی بیاڤه‌كانی ژیان ئومێدی راسته‌قینه له داله‌نگانی بارگرانیه‌كان بۆ ئه‌وه رێڕه‌و ده‌كات كه كاتی هێنانه‌دی به‌مه‌ده‌نی بوون هاتبی و مافی ئه‌وه‌ی بدرێتی هاوكێشه‌كه ته‌واو بكات. وه‌ك له سه‌ردێری بابه‌ته‌كه باسمان لی وه‌كرد تێكه‌ڵاوبوونی مرۆڤه‌كان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه له بۆته‌ی قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه بهێنرێنه ده‌ره‌وه، ده‌لیڤه به‌كه‌سه‌كان بدرێت له سۆنگه‌ی ئازادیه‌وه گوزارشت له بیروڕاكانی بكات. تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه مانان نه‌خرێته ناو خوێندنه‌وه ئابووری و سیاسیه‌كان، چوون یه‌ك بوون له‌سه‌روكانی به‌شه‌ریه‌ت ئیمانی ئه‌و جیاوازیدانه‌ش ناهێڵی كه‌به‌ر له مرۆڤایه‌تی به‌مانا به‌ربڵاوه‌كه‌ی نه‌بوون (زمان، ڕه‌گه‌ز، ڕه‌نگ، ئایین) خاسیه‌تێك نین فه‌زیله‌ت له‌یه‌كێك بسه‌نرێته‌وه به‌زۆر بدرێته كه‌سێكی تر كه شایانی نیه و خۆی كردۆته مه‌رجه‌عی بریاردان له سه‌ر چاره‌نوسی تاكه‌كان بی ئه‌وه‌ی ئه‌ژمار بۆ هاونشینه‌كه‌ی بكات، له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه زه‌روره‌ت شته‌كان له پێویستیه‌كان ده‌رده‌هێنێت بۆ قۆناغی به ئه‌رك بوون، ته‌عریفی ئاده‌میزاد وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه له‌ماف و واجباته‌كان به‌ڵام پێوانه‌كان له سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵگا، به ئابووری كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، جیاكاری گێنده‌ری، له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و كاری بی به‌رهه‌م ده‌ربكێشرێنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر باس له نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین مانای ئه‌وه‌یه خه‌وش و له‌كه‌كان ته‌نگیان پی هه‌ڵچنیوین، ئامانجه‌كان تائه‌و ڕاده‌یه‌ی له ژێر ده‌ربڕینه‌وه په‌نه‌مان بكرێن خولیاكانیش ته‌م مژ دایان ده‌پۆشێت، هه‌موومان سوودی كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌زانین كه پێی بوترێت مه‌ده‌نی و شارستانیه، لی كارنه‌خشاندن بۆ هێنانه‌دی ئه‌و هیوایه له‌ناوه‌ندێك دابێت ده‌رفه‌تی پێش وه‌چوونی لی زه‌وت بكات ده‌كه‌وێته به‌ر ڕه‌حمی ده‌سه‌ڵاتێك كه برَوای به‌و ته‌رزه كۆمه‌ڵگایه هه‌یه به‌ڵام له گۆڕه‌پانی سیاسی ووشكه‌وه كاری بۆده‌كات وه توێژێكی دیكه كه خه‌می بژێوی ژیانی هه‌یه!! ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆ لاچوونی تاریكیه‌كان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م دوو چینه كارا نه‌بوون زسوارچاكێكیان لی به‌ده‌رنێت ده‌بی له چاوه‌ڕوانی فریاد ڕه‌سێك دابین، بۆئه‌وه‌ی ژیان سه‌رله‌نوی به پێنووسی دادپه‌روه‌ری خۆی بنوسێته‌وه.
a. mawany@yahoo. com
