له یه‌كه‌م دیدارماندا كاتی ژماره‌كانمان گۆڕیه‌وه ئاسووده‌یه‌ك له دڵ و جه‌سته‌م خۆی نمایش كرد، خۆشم ته‌فسیری ئه‌و رۆژانه‌م بۆ ناكری كه چه‌ندین نامه
مان گۆڕیه‌وه هه‌ستم به نوێ بوونه‌وه‌یه‌ی ژیان ئه‌كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات یه‌كترناسین و په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان وه‌ك دووهاوڕی بوو نه‌ك دوو خۆشه‌ویست، به‌ڵام هاوڕێیه‌تیت هێنده شادی كردم له هاوڕێیه‌تی كه‌س نه ئه‌چوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی ناتوانم بۆتی پێناسه بكه‌م، دوایی چه‌ند رۆژێك له سه‌روبه‌ندی چه‌ژنی قورباندا نزیك كاتژمێر 8 ی شه‌و، له نێو ئاپۆڕایی خه‌ڵك له بازاڕی ئیسكانی هه‌ولێر یه‌كه‌م نامه‌ی تۆ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌می ره‌وه‌شه‌ن كرده‌وه، كه خوێندمه‌وه بۆ كارێك نامه‌كه‌ت ناردبوو هێنده‌ی نه‌برد هه‌مان نامه‌ت دووباره بووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه من له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كمدا بووم حه‌زم ئه‌كرد له شوێنێكی ئارام گوێ له ده‌نگت بگرم، بۆم نووسی دوایی زه‌نگت بۆ لی ئه‌ده‌م قسه ئه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و كات خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ هه‌ر هاوڕێیه‌تی بوو هیچیترنا، من ئه‌و كات به‌ر له داخستنی ته‌له‌فۆنه‌كه دواین قسه‌ی تۆ ئه‌وه بوو وه‌ك برام وای، چه‌ند جارێكی تر ئه‌وه‌ت دووباره كردۆته‌وه، من له‌و دوو ئاراسته‌ی تۆ سه‌رم سوڕده‌ما وات لێكردم له هیچ قسه‌یكت نه‌گه‌م، وه‌ك ئێستا كه لی تێكداوم...
ئازیزم بیرت دی له شه‌وێكی درێژی پایزدا دوای گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ند نامه‌یه‌ك بۆت نووسیم تكایه... تكایه... منیش دووجار ته‌ئكیدم كرده‌وه وتم چیه گیانه؟ كه‌چی تۆ هیچ په‌یڤێكت نه‌دركاند، ئه‌وسات هه‌ستم به شتێك كرد، منیش كه‌وتمه بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ چونكه واتنه‌كرد له‌و تكایه‌ت تی بگه‌م ناهه‌قیشم نه‌بوو! هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا چه‌ندین نامه‌ی هاوڕێیانم پێگه‌یشت، ئه‌ڵێن ئه‌مشه‌و یاری ریال مه‌دریدو به‌رشلۆنه‌یه هه‌ندێكیان ئه‌یانوت ریال ئه‌یباته‌وه هه‌ندێكیش نووسیبویان به‌رشلۆنه، منیش خه‌یاڵم هه‌ر لای تۆ بوو ئاخۆ چۆن گره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ به‌رمه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسوس هه‌موو پرسیاره‌كانم بی وه‌ڵام بوون، تا وای لێهات به‌هۆی نامه‌كانته‌وه رازی دڵی خۆت بۆ دركاندم به‌ڵام ووشه‌ی خۆشه‌ویستیت له ده‌م ده‌رنه‌چوو، ئه‌وسا بۆم ده‌ركه‌وت دابونه‌ریت رێگه‌ت نادا بڵێی خۆشم ده‌وێی چونكه تۆ ره‌گه‌زی مێینه‌یت، دوای ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان له هاوڕێیه‌تی بۆ خۆشه‌ویستی گۆڕا، تۆ له نامه‌یه‌كی مۆبایلدا نووسیوته (له یه‌كه‌م بینینه‌وه هه‌ستی خۆشه‌ویستیم به‌رامبه‌ر تۆ ده‌ستی پێكردوه) به‌ڵام من بێ ئاگابووم له دڵی پڕ به‌رائه‌تی تۆ وام ئه‌زانی ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی پێت به‌خشیوم هه‌ر هاوڕێیه‌تیه...
ئه‌و شه‌وانه‌ی ژووره‌كه‌م پڕ ئه‌بوو له بی ده‌نگی و پێم ئه‌وتی به mob قسه بكه‌ین؟ تۆش له كورته نامه‌یه‌كدا ئه‌تنووسی، ببوره ناتوانم قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م مێوانمان هه‌یه یان باوكم له ماڵه‌وه‌یه. به ئه‌سپایی له‌گه‌ڵ ده‌نگی عه‌ندنان كریم و شێركۆ تالب خه‌و ئه‌یبردمه‌وه، له نێو هه‌ر گۆرانیه‌ك وێنه‌ی ئه‌وینی خۆم تیا ئه‌دۆزیه‌وه وام ئه‌زانی شیعره‌كه بۆ من و تۆ نووسراوه... دڵه ئه‌وه‌ی وام لی ئه‌كات بێزاربم له ئه‌وینت بێده‌نگی و تێنه‌گه‌یشتنه له تۆ، زۆرجار له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌ڵیم ره‌نگه په‌شیمان بیت له بڕیاردانی ئه‌وین له‌گه‌ڵ من! كه پێشت ئه‌ڵێم به نه‌رمه توڕیه‌وه ئه‌ڵێی قسه‌ی بی مانا ئه‌كه‌یت، گیانه ئێمه دڵمان به‌یه‌ك به‌خشیوه ئیتر چۆن ئه‌كرێ نهێنی هه‌بێت له نێوانمان، ئه‌وه دیارده‌یه‌كی تۆیه به‌رده‌وام ئازارم ئه‌دات له‌گه‌ڵیا كه‌وتوومه‌ته گۆمێكی مه‌نگ و پڕ گومان هه‌رچی ئه‌كه‌م ناتوانم لێی ده‌ربازبم، ئازیزه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه زۆرسه‌رنجی راكێشاوم نامه‌كانی سه‌ره‌تای یه‌كترناسینمان بوو كه له تۆوه پێم گه‌یشتوون، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ نامه‌كانی ئێستاتا به‌راورد ناكرێن گومانم هه‌یه له‌وه‌ی ئێستا خۆت نامه بۆ من بنووسیت! چونكه جاران نامه‌كانت پڕبوون له ئه‌وین دڵمیان ئارامه‌كرده‌وه هه‌موویانم ماچ ئه‌كردن، كامه ووشه‌ی جوان بوو له تۆوه بۆمت ئه‌نووسی كوا ئه‌مانه چیان لێهات؟ كه‌چی نامه‌كانی ئێستای تۆ زامدارم ئه‌كه‌ن وه‌ك بڵێی بۆ كه‌سێك ئه‌نووسیت له دووره‌وه ئه‌یناسیت، هه‌ست به بی تاقه‌تیت ئه‌كه‌م به‌ڵام سه‌رده‌رناكه‌م له ئه‌وین بێزاریت یان په‌شیمان؟ بۆیه پێت ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر من بوومه‌ته مایه‌ی بێزاری و رێگریت له هه‌رپڕۆژه‌یه‌كی ژیانت، به راشكاوی و بی شه‌رم پێم بڵی با چیتر به‌و شێوه‌یه ئازار نه‌چێژم... له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازاردانه‌م كه‌چی ناتوانم بۆ چه‌ند رۆژێك لێت زیزبم و نه‌تدوێنم، ئازیزه‌كه‌م له‌وه‌ش دڵنیابه ره‌نگه به‌وشێوه‌یه به‌ره‌و ئاقارێكی خراپم به‌ریت چونكه منیش مر‌ۆڤم به‌رد نیم! سه‌یره چۆن دڵت دێت وا ئازارم بده‌یت؟ كه چه‌ندین جار به دڵه بانگت كردووم ئاخر من هیچ خه‌تایه‌كم نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ئازاریدابیت من بێ ئاگام بی خه‌تام... . هه‌ناسه‌كه‌م ئه‌و نامه له رۆژێكدا ئه‌نووسم كه سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌یه بۆیه پێویسته ئه‌وینی ئێمه‌ش تازه بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م رۆژه‌دا تۆنه‌تهێشت هیچ یادگاریه‌ك تۆماربكه‌ین به‌ڵكو دڵت شكاندوم، شه‌ویش پێت وتم نابی بچیته (... . ) هه‌ناسه‌كه‌م حه‌زه‌كه‌م به‌و دڵه‌ی جاران نامه‌م بۆ بنوسیت با وه‌ك جاران ماچیان بكه‌م، بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌وساتانه‌ی نامه‌كانتم ماچ ئه‌كرد.
havaldargali@yahoo. com
