ده‌گوترێت (هه‌ڵه باشترین وانه‌یه) ئه‌مه‌یان له بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و له قۆناغی شۆڕشگێڕی باشترین تاقیكردنه‌وه بوو كه كه‌مێك له سه‌كردایه‌تی كورد پێڕه‌ویان لێ‌كرد. تائێره ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو كه‌م جار لێبوردن له حه‌ره‌كاتی سیاسی و شۆڕشگێڕی ئێمه‌دا بوونی هه‌بووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئه‌رزی واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆ یه‌كێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا نایه‌وێت هیچ كاتێك دان به‌و هه‌ڵانه‌ی خۆیدا بنێت كه له پێشووتری كردوویه‌تی. (پشتئاشان و... .. ) گه‌وره‌ترین مێژووی خوێناوی نه‌وشیروان مسته‌فایه. یاخود هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ده‌بنه به‌شێك له مێژووی یه‌كێتی نه‌وشیروان به‌قه‌ده‌ر جه‌نابی مام جه‌لال پشكی به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌ی بۆچی ئێستا ده‌یه‌وێت ئه‌وانه له رێگای كاركردنه‌وه بسڕێته‌وه و هه‌وڵی سیپیكردنه‌وه‌ی بدات.
ئه‌مه كرۆكی ئه‌و مانشێته‌یه، به‌ڵێ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد فریای ئه‌وه نه‌كه‌وت یاخود راسته‌وخۆ دان به هه‌ڵه‌كانیان ده‌نێن و داوای لێبوردن ده‌كه‌ن، وه‌لێ نه‌شیروان مسته‌فا ئاماده نیه بۆ یه‌كجاریش بێت بڵێت من هه‌ڵه‌م و داوای لێبوردن ده‌كه‌م له مێژووی كاری سیاسی و چه‌كداریم. پێچه‌وانه‌وه له رێگای دیمانه و وتاره‌كانی و په‌رتووكه‌كانی و یاداشته‌كانی به‌رده‌وام هه‌وڵی سیپیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ره‌شانه ده‌دات كه به‌شێكی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی له دیمانه‌كه‌ی گۆڵاندا راست ده‌بێژێت با ئه‌وانه هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه چونكه بۆگه‌نی بوونه.
ئه‌و ده‌یه‌وێت ئێستا له سه‌ره‌تای مێژوودا خۆی خاوێن بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی ئێستای نووسینه‌وه‌ی مێژوو فریای نه‌كه‌وێت نه‌وشیروان بكاته سه‌ركرده‌یه‌كی (خراپ) چونكه ئه‌وكات گومان ده‌بێته بنه‌مای ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه دراونه‌ته پاڵی ئه‌گه‌رچی دیكۆمێنت كراون به‌شێكیان به‌هۆی به‌یاننامه و نووسین و بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه
