له‌شفرۆشی مێژویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م كێشه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی په‌یدابوونی ئاڵوگۆڕی كاڵاكان،
فرۆشتنی له‌ش به‌بڕێك پاره یان خشڵ یان هه‌ر كاڵایه‌كی تر به‌شێكه له‌سسته‌می كاڵایی، ئه‌م دیارده‌یه جیهانیه‌و له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئابوریه.
له‌ناوبه‌ندیخانه‌كاندا چه‌ندین ژن هه‌ن له‌سه‌ر له‌شفرۆشی حوكم دراوون، ئه‌وژنه له‌شفرۆشانه‌ی له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان حوكمدراون شه‌ش مانگ تا دوو ساڵ زیندانیان بۆبڕاوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان حوكمه‌كه‌یان له‌شه‌ش مانگ تێپه‌ڕناكات ئه‌گه‌ر كه‌فیلی هه‌بێت ئه‌وا زوتر ئازاد ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم حوكمدراوون زیندانی درێژماوه‌یان بۆبڕاوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و ژنانه (ه) ی ته‌مه‌ن 20ساڵه كه‌دایكی سی مناڵه، یه‌كێكیان سی ساڵ ودوانیان كه دوانه‌ن ساڵونیون كه دایكی (ه) به‌خێویان ده‌كات، (ه) خه‌ڵكی شاری موسڵه له كه‌ركوك گیراوه به‌تۆمه‌تی له‌شفرۆشی له‌دادگای كه‌ركوك به پێی یه‌كێك له مادده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی (بڕیاری مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره) ی سه‌رده‌می ڕژێمی پێش‌و 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، مێرده‌كه‌ی دوای گیرانی (ه) ده‌سبه‌جی لێی جیابۆته‌وه، (ه) سالێكه‌له زیندانه و 14 ساڵی له حوكمه‌كه‌ی ماوه، ئه‌و ئاواته خوازه‌لێبوردن بیگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر لێبوردن نه‌یگرێته‌وه كاتێك ئازاد ده‌بی مناڵه‌كانی گه‌وره بوون یه‌كێكیان 17ساڵ ودوانیان 15ساڵ ده‌بن خۆشی ته‌مه‌نی ده‌گاته 34 ساڵ، ئه‌مه حوكمێكی زۆرقورسه كه نه‌ك ته‌نها (ه) ی 15 ساڵ پی حوكمدراوه به‌ڵكو سی مناڵه‌كه‌شی پی حوكم دراوه به 15ساڵ بێبه‌ش كردنیان له سۆز‌و ژیانی ئاسایی ناو خێزانه‌كه‌یان.
له‌شفرۆشی له‌ووڵاتی ئێمه‌دا دیارده‌و كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یه به‌هۆی ئه‌و كێشه‌وه چه‌ندین كه‌س ده‌كوژرێن یان حوكم ده‌درێن و به‌شێكی گرنگی ته‌مه‌نیان له به‌ندیخانه ده‌به‌نه سه‌ر چه‌ندین خێزان له‌به‌ریه‌ك ده‌ترازێن و چه‌ندین مناڵ له‌سۆزی دایك وباوكیان بێبه‌ش ده‌بن وبه‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی گه‌وره ناكرێن كه‌ئه‌وه‌ش كه‌لێن و كه‌موكوڕی خه‌ته‌رناك له‌سه‌ر ژیانیان به‌جێدێڵی له‌ڕوی بونیادی و سایكۆلۆجی وپه‌روه‌رده‌ییه‌وه، ده‌وڵه‌ت ویاسا ئه‌م كێشه‌یه‌یان به تاوان داناوه وسزایان بۆدیاری كردووه به‌ڵام ته‌نها فرۆشیار تاوانباره‌و سزاش ته‌نها ئه‌و ده‌گرێته‌وه، له‌ولاوه كڕیار كه‌لایه‌نی دووه‌می كرداره‌كه‌یه تاوانبارنیه وبه‌وپێیه‌ش ئازاده‌و سزا نایگرێته‌وه.
له‌شفرۆشی دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌و له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له‌ووڵاتانی پێشكه‌وتودا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی داوه ئه‌م دیارده‌یه ڕێكبخات ئه‌ویش به عه‌زلكردنیان له‌شوێنی تایبه‌تی وئه‌نجامدانی پشكنینی ڕیكخراوو به‌رده‌وامی پزیشكی بۆیان، بۆبه‌رگرتن به‌ونه‌خۆشیانه‌ی كه‌له‌و ڕێگایه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه ودانانی باجی زۆر له‌سه‌ریان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، له‌شفرۆشی له‌و ووڵاتانه‌دا به‌تاوان دانه‌نراوه وسه‌رئه‌نجام سزاشی نیه جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی و بازرگانی كردن به ئینسانه‌وه وله‌شفرۆشیكردن له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه كه‌سزای بۆدانراوه‌و به تاوان به‌حساب دێن.
ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ئه‌زموونی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌شفرۆشی سودوه‌رگرین باشتره وه‌ك له‌وه‌ی له‌ژێركاریگه‌ری دابونه‌رێت و كلتوری كۆندا بمانه‌وێت به‌زۆر و سزای قورس ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، زۆرجار له‌شفرۆش به‌شێوازی جۆراو جۆر ناچار بوه یان ناچار كراوه به ئه‌نجامدانی له‌شفرۆشی یان به‌كارهاتوه له‌لایه‌ن كه‌سی نزیكی خۆیه‌وه، له‌پێناو په‌یداكردنی پاره، زۆر كه‌س ناچاربوه به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تیه‌وه بۆپه‌یداكردنی بژێوی ژیان په‌نابه‌رنه به‌ر ئه‌وكرداره، كاتێكیش كه لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه ده‌كری ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌كارهاتوه‌و ئیستغلال كراوه یان ناچاربووه به له‌شفرۆشتن به تاوانبار حساب ئه‌كرێت و سزای بۆ دائه‌نرێت له‌ولاشه‌وه كڕیار هیچ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكری، چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان كڕیار و فرۆشیار بۆ ده‌بێت فرۆشتن تاوان بێت و سزای به‌ندكردنی بۆ دابنرێت و له‌ولاشه‌وه كڕیار سه‌ربه‌ست بێت؟ له‌كاتێكدا ئه‌م كرداره به‌هه‌ردولا ئه‌نجامده‌درێت وته‌واوده‌بێت.
