بێ گومان راگه‌یاندن رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له‌به‌ره‌و پێش بردن و رۆشنبیری خه‌ڵك و ووریا كردنه‌وه‌ی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌و هه‌واڵ
ه‌كانه‌وه شاره‌زایی كه‌لتوری هه‌موو جیهان ده‌بین. له پاش راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له 1991 به‌ده‌یه‌ها كه‌ناڵی جیهانی و ناوخۆیی دامه‌زران و په‌خشه‌كانی خۆیان ده‌ست پێ كرد كه‌ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشیمانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێ ده‌كه‌م تا ئێستا هیچ سانسۆرێك له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵانه نییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یه‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كانه، به‌ڕاستی كه‌ناڵی وا هه‌یه به‌رنامه‌و فیلمه‌كانی نه‌ك سود ناگه‌یه‌نن به بینه‌ر، به‌ڵكو زۆر زیانیشی هه‌یه بۆ بینه‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان. بۆ زانینتان من لایه‌نه خراپه‌كانیان باس ده‌كه‌م، بێشك زۆر به‌رنامه‌و لایه‌نی باشیشیان هه‌یه، وه‌هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كان به‌گشتی و به‌نسبه‌ت كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانیش مه‌به‌ستم ئه‌م كه‌ناڵانه‌یه كه له‌سنوری هه‌ولێر ده‌رده‌چن چونكه خۆم دانیشتووی شاری هه‌ولێرم، بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كامێكیان بهێنم.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنیانه‌وه سه‌یریان بكه‌ی، چه‌نده‌ها شتی ناڕێك ده‌بینی، بۆ نموونه، كات و ده‌مییان نیه كه هه‌رشته‌و له كاتی خۆی داببه‌زێت. لێره‌دا هه‌ندێك له‌و گله‌یی و ناڕێكییانه ده‌خه‌مه ڕوو:-
- له‌هه‌ندێ كه‌ناڵ له‌دوای هه‌واڵه‌كان گۆرانییه‌ك داده‌به‌زێنرێت، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و كاته‌وه نییه. یاخود به‌رنامه‌یه‌كی كوشتن و تۆقاندن له‌كاتی نانخواردنی خێزانه‌كان ده‌به‌زێنرێت، كه‌به‌ڕاستی مه‌زاجی مرۆڤ تێك ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌و فیلمانه‌ی كه من به‌و گه‌وره‌ییه‌ی خۆم لێیان ده‌ترسم، ده‌پرسم كاتی دابه‌زاندنی ئه‌م فیلمه ترسناكانه له‌م كاته‌دایه كه منداڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دانیشتوون له‌دیار ته‌له‌فزیۆن؟؟؟؟، تۆ بڵێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رۆژێك ته‌ماشای ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی نه‌كردبێت!!؟؟.
یاخوود كه‌ناڵی وا هه‌یه له دابه‌زاندنی چوار گۆرانی دوو گۆرانی بیانییه دووی كوردی یه، نازانم دابه‌زاندنی گۆرانی له‌سه‌ر بنه‌مای كلیپه یان هۆنراوه‌و ئاواز و ده‌نگی گۆرانی بێژ.
یاخوود كه‌ناڵ هه‌یه هه‌موو به‌رنامه‌كانی ته‌نها دوو پێشكه‌شكار به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كه ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یره، ئایا ده‌بێ كه‌ناڵێكی وا پێشكه‌شكارێكی تری نه‌بێت؟؟؟.
به‌زمێكی تر كه هه‌موومان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، كاتێك یارییه‌كی تۆپی پێ ده‌گوازنه‌وه، جاری وا هه‌بووه 10 كه‌ناڵ له‌دوای یه‌ك، یه‌ك یارییان گواستۆته‌وه كه له‌پاڵ ئه‌م یارییه خولی ووڵاتانی تررو یاری به‌هێزتری وا هه‌بووه كه هانده‌ری له‌كوردستاندا زۆر زۆره به‌ڵام نه‌یانگواستۆته‌وه!!!.
یاخوود كه‌ناڵ هه‌یه كه‌ناڵی وه‌رزشییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یارییه‌ك كاتژمێر 12 ده‌ست پێ بكات، ئه‌وان په‌خشه‌كه‌یان كاتژمێر 12 داده‌خه‌ن.
شتێكی تر كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه، زۆرجار شه‌وانه كه‌ناڵه‌كانم گۆڕیوه له دوو كه‌ناڵ یه‌ك فلیم دابه‌زیوه، ئایا پێویست نییه كه ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌ماهه‌نگییه‌ك دروست بكه‌ن له‌نێوان خۆیاندا؟؟؟؟؟
له‌كۆتایی دا به‌و شته سه‌یره كۆتایی به‌قسه‌كانم ده‌هێنم، له‌م ماوه‌یه‌دا له كه‌ناڵێكی ناوخۆیی له‌دیار فلیمێكی كوردیدانیشتبووم، له‌كه‌تێك كاسێته‌كه‌یان تێك چوو به‌هۆی كۆنی فیلمه‌كه، هه‌نده‌ی نه‌برد فیلمێكی تری كوردیان دابه‌زاند كه به‌ڕاستی زۆر پێكه‌نینم هات. پرسیارم كرد له‌خۆم ئایا ئه‌و براده‌ره‌ی ته‌نسیق ده‌بێ جارێك ئه‌م كاسێته‌ی تاقی نه‌كردبێته‌وه؟؟؟؟!!!!.
لێره‌دا گله‌یی خۆم ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كه‌م كه سانسۆرێك بۆ ئه‌م كه‌ناڵانه دابنێت و، كه‌ناڵه‌كانیش به‌خۆیاندا بچنه‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێ با ئه‌وه‌نده فلمی ترسناك دانه‌به‌زێنن، بۆئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانمان دوور بن له‌توندو تیژی... ... ...
