كه‌ژاڵ عه‌لا: به‌درێژایی مێژوو ژنان به‌دوای ئاره‌زوو ئامانجه‌كانی خۆیاندا سه‌رگه‌ردانن. كه‌چی هێشتا له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ژنان به‌ده‌ست نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرفتارن له‌نموونه‌ی، سیاسی، ئابووری، كاركردن، ئازار و ئه‌شكه‌نجه، جوداكاری، به‌كاربردنی سێكسی. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ژنان 70% ی هه‌ژاره‌كانی جیهان پێك ده‌هێنن و خاوه‌نی ته‌نیا 1% ئه‌و زه‌وییانه‌ن كه سه‌نه‌دیان هه‌یه. " هیشتا له 53 وڵاتی جیهاندا سووكایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت له چوراچیوه‌ی هاوسه‌رداریدا به تاوان دانانرێ ". " ڕۆژانه زیاتر له 100 میلیۆن بێوه‌ژن و منداڵه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ئه‌بنه‌وه ". " له زۆر وڵات‌دا هێشتا ته‌مه‌نی یاسایی شووكردن زۆر جیاوازه له ته‌مه‌نی یاسایی ژن هێنان به جۆرێك كه هه‌میشه ته‌مه‌نی شووكردن كه‌متره له ته‌مه‌نی ژن هێنان! له زۆربه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌شدا هاوسه‌رداری ئه‌بێته هۆی پێشێلكردنی مافی كچه‌كان وه‌ك بێبه‌ش بوون له خوێندن. بۆنموونه ئه‌گه‌ر كچیك ناچار بێت له 14 ساڵیدا له‌به‌ر شووكردن واز له قوتابخانه بهێنێ ئه‌مه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی داهاتووی لێ بگیرێ. ئه‌مه‌ش له راستیدا پێشیلكردنی مافی كچانه به درێژایی ژیانیان له وێنه‌ی مافی خوێندنی زانكۆ و بوون به دایك له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا و له‌وانه‌شه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستیان. " ژنان له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهاندا به‌ده‌ست زوڵم و سته‌مه‌وه ده‌ناڵێنن. له‌شێوه‌ی جۆره‌ها ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه و لێدان له‌لایه‌ن باوك و برا یاخود هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه. زه‌وتكردنی ئه‌م مافانه‌ش بۆ ژنان به‌مانای بێبه‌شبوونیانه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ.
جێگه‌ی داخه هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه ڕه‌گه‌زی نێرینه وه‌ك كاڵایه‌ك ڕوانیویانه‌ته ڕه‌گه‌زی مإینه، ژنانیان به موڵكی خۆیان زانیوه. ئه‌م تێروانینانه‌ش له‌ڕۆمای كۆن و كلتوری یۆنانیه‌كاندا به‌ئاشكرا ده‌بیندرێت. بۆنموونه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بۆیان هه‌بوه ژنان وه‌ك كاڵایه‌ك بازرگانی كڕین و فرۆشتنی پێبكه‌ن به‌بێ هیچ جۆره ئیحساس و شه‌رمێك توانیویانه ژنان ده‌ستاو ده‌ست پێبكه‌ن و ژن و كۆیله‌یان وه‌ك یه‌ك نرخاندوه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی مه‌سیحه‌وه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م تێروانینانه‌ی پیاوان گۆڕا. له‌گه‌ڵ ڕوودانی گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ژنان زیاتر و زیاتر پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه و به‌رده‌وام له‌هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا به‌شداری ده‌كه‌ن و پله‌و پایه‌یان به‌رز و دیاره.
ئاشكرایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژنان هاوشانی پیاوان له ڕووی سیاسی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و زانستیدا چالاكی زۆریان به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه و مێژووش شاهیدی ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌یه. ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بووبێتن بۆپه‌یدابوونی بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیستی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا.
فه‌لسه‌فه‌ی فێمینیستی چیه؟
وه‌كوئه‌ڵێن وشه‌ی فێمینیستم بۆیه‌كه‌م جار له‌وتارێكدا له‌لایه‌ن ئه‌لیكسانده‌ر دۆماوه نوسراوه، ئه‌م وشه‌یه‌ش ئه‌وژنانه‌ی ئه‌گرته‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وتیان پیاوانه بوو. له‌ساڵی 1873 ئه‌م وشه‌یه به‌ڕه‌سمی چوه ناو كلتوری فه‌ره‌نسیه‌وه و به بزوتنه‌وه‌كانی ژنان كه له‌دژی نایه‌كسانی ژنان و پیاوان و بۆ دادپه‌روه‌ری تێده‌كۆشان ورده‌ورده ئه‌م ناوه‌ی له‌خۆگرت.. كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆمه‌ڵێك بزوتنه‌وه‌ی تر ئه‌م ناوه‌یان لێنراوه له نموونه‌ی: فێمینیستی ماركسیستی، فێمینیستی سۆشیالیستی، فێمینیستی ڕادیكاڵی، فێمینیستی لێبراڵی و له‌م دوایانه‌شدا فێمینستی ئیسلامیش په‌یدا بوه.
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی بزوتنه‌وه‌ی فێمینیستی، ژن گه‌لێكی زۆر هاتونه‌ته ناو مه‌یدانه‌كانی ئه‌ده‌بیاته‌وه و له‌م باره‌یه‌وه نووسیویانه بۆ نموونه: (سیمۆن دۆبۆڤوار) كه ده‌ڵێت: له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا پاش شۆڕشی پیشه‌سازی و به‌شداری كردنی ژنان له‌به‌رهه‌م هێنانی پیشه‌سازیدا بزوتنه‌وه‌ی فێمینیستی له‌ڕووی تێوریه‌وه هاته‌كایه‌وه. كه‌له‌ساڵی 1948سیمۆن كتێبی (ڕه‌گه‌زی دوه‌م) ی نووسی كاریگه‌ریه‌كی فراوانی هه‌بوو له‌بنیات نانی ئه‌م وشه‌یه‌دا. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه‌ژن به‌ژنێتی له‌دایك نابێت، به‌ڵكو خه‌ڵكی ناوی ژنی لێده‌نێن. واتا كۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی بونه‌وه‌رێكی (زه‌عیفه) لاواز تێی ده‌ڕوانن و له‌ڕاستیدا ئه‌وانن ئه‌یكه‌ن به ژن. مه‌به‌ستی سیمۆن له‌م كتێبه‌یدا هوشیاركردنه‌وه‌ی ژنانه كه‌بتوانن به‌ئازادی ناسنانه‌مه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان بناسن.
هه‌روه‌ها جان ایستڤارت میل له ساڵی 1899 كتێبێكی به‌ناوی (داگیركه‌رانی ژنان) ه‌وه نوسیه‌وه و كه‌تێیدا به‌ڕاشكاوی باسی بابه‌تی نایه‌كسانی مافی ژنان و پیاوانی كردوه، به‌هۆی ئه‌م كتێبه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا شۆڕشێكی پیاوانی لێكه‌وته‌وه. دۆڕۆتی پاركه‌ر له كتێبی "ژنی سه‌رده‌م: ڕه‌گه‌زی وون"دا ئه‌نوسێت: ناتوانم به شێوه‌یه‌كی داد په‌روه‌رانه بڕوانمه كتێبێك كه ژن وه‌كو ژن سه‌یر بكات... به‌لای منه‌وه پێویسته ئێمه هه‌موومان چ پیاو چ ژن وه‌كو مرۆڤ ته‌ماشا بكرێین. " سیمۆن دۆبۆڤوار پاش سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی میل دا وتارێكی بڵاو كرده‌وه كه‌ده‌ڵێت: ( (ئه‌وشته‌ی ژنان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن یه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوانه. ئه‌م یه‌كسانیه‌ش پێویسته هه‌موو بواره‌كانی ژیان بگرێته‌وه چ ژیانی تاكه‌كه‌سی و چ كۆمه‌ڵایه‌تی بێت) ) . هه‌روه‌ها سیمۆن ده‌ڵێت: ( (له‌وانه‌یه بڵین زه‌روره‌تی دوولایه‌نه بووه‌ته هۆی ئاسانكاری بۆ ئازادیی ژنان. به‌ڵام له جیهانی واقیعدا ژنان به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆت و زنجیری پێویستیه‌كانی پیاو ڕزگاریان نه‌بووه- مه‌به‌ستمان له پێویستی سێكسی و پێویستی به‌رده‌وامبوونی نه‌وه‌كانه كه له‌م باره‌یه‌وه پیاو پێویستیان به ژنه) ) .
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ژنه ڕۆمان نووسی به‌ناوبانگ ڤێرجینیا ووڵف بۆ جیاوازی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر نووسینی (ئه‌گه‌ر شكسپیر خوشكێكی خاوه‌ن به‌هره‌ی هه‌بوایه، له‌گه‌ڵ: ژورێكی تایبه‌ت به‌خۆ) ده‌ركرا بۆ خوێندن له كۆلێجی كالج، كه‌له‌م به‌رهه‌مانه‌یدا ئاره‌زووی زۆری هه‌وڵه‌كانی ئه‌وه بوو مافی ڕه‌وای ژنان بخاته ڕوو ئه‌وان هوشیاربكاته‌وه. ڤێرجینیا له‌كتێبی ژوورێكی تایبه‌ت به‌خۆدا ئه‌ڵێت: (به‌ڕاستی هه‌زارجار جێگه‌ی داخبوو ئه‌گه‌ر ژنان وه‌كو پیاوان بیان نووسیایه، یا وه‌كو پیاوان عیشقیان بكردایه، یا هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانه‌یان هه‌بوایه! له‌كاتێكدا كه دووڕه‌گه‌ز به‌هه‌موو مه‌عنا جیاوازن، چۆن ئه‌تواندرێت گه‌وره‌ی و جۆراو جۆری جیهان به‌هێز و توانای یه‌ك ڕه‌گه‌ز ته‌واو بكرێت؟!) ) .
دۆریس لسینگ كه‌توانی له‌ساڵی 2007دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی به‌ده‌ست بێنێت، یه‌كێَكه له ژنه شۆڕشگێڕه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و یه‌كێكه له ژنه نووسه‌ره‌كانی كه‌هه‌میشه به‌مه‌یلبوون به فێمینیست تاوانبار كراوه. به‌ناوبانگترین كتێبی دوریس (ده‌فته‌رێكی بچكۆله‌ی بیره‌وه‌ری ئاڵتونی) ه كه له كۆتایی په‌نجاكاندا نوسیویه‌تی و ئه‌وی به نیشانه‌ی ژنێكی فێمینیستی ناساند. خۆشی له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ڵێت: (ژنان زه‌مه‌نێكی زۆر ملكه‌چی پیاوان بوون، به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه‌هاتوه تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه و مافی خۆیان له‌پیاوان وه‌ربگرنه‌وه) .
ورده ورده وایلێهات ئه‌م بۆچوون و تێروانینانه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ژنانه (فێمینیست) شێوه‌یه‌كی گونجاوتر و ڕۆشنفكرانه‌ی به‌خۆوه‌بینیوه. ئه‌و ژنانه‌ی كه‌له‌م مه‌یدانانه‌دا چالاكیان ده‌كرد هه‌وڵیانداوه تا شانبه‌شانی پیاوان چست و چالاك و كاریگه‌ربن له‌كۆمه‌ڵگادا. ڕه‌نگه باشترین چالاكیش نسیبی ئه‌و ژنانه بووبێت كه‌هاتونه‌ته مه‌یدانی نووسینه‌وه، یاخود له مه‌یدانه‌كانی تری كلتوری كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یان چالاكیان ئه‌نجامداوه.
یه‌كێكیی تریش له‌م ژنه تێكۆشه‌رانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیستی (فروغی فه‌ڕڕوخزاد) ه یه كه به‌بێ پێچوپه‌نا و به‌ڕاشكاوی ئه‌ینووسی و هۆنراوه‌ی ئه‌وت. له رۆژنامه‌ی فیرده‌وسی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا له ئێران وتارێكی بڵاوكرده‌وه كه‌تیایدا ده‌ڵێت: (ئاره‌زووی من ئازادی ژنانی ئێرانه و یه‌كسانی مافه‌كانیانه به پیاوان، من له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجانه‌ی كه خوشكه‌كانم ئه‌یچێژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، به‌هه‌موو وجودمه‌وه ڕاده‌وه‌ستم و نیوه‌ی هونه‌ره‌كه‌م بۆ په‌یكه‌ری ئازاره‌كانی ژنان و داكۆكی كردن له ژنان به‌كار ده‌به‌م... ئاره‌زووی من ئه‌وه‌یه كه پیاوان وازبهێنن له‌خۆپه‌رستی و مۆڵه‌تبده‌ن به‌ژنان كه توانا و به‌هره‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕوو بێنه‌ناو گشت گۆڕه‌پانه‌كانه‌وه) .
سوود له‌م سایتانه وه‌رگیراوه:: همشهری، ادبیاتی زنان، كانون زنان، بی بی سی
