سه‌لاح جه‌لال: سه‌ره‌تا با له ئێستاوه ده‌ست پی بكه‌ین، كه بی ئاگاین تیایدا و له زینده‌خه‌وی كاره‌سات و پلانه داڕێژراوه‌كانی ئه‌وان داین،
ئێستایه‌ك كه زمانی پرسیارمان به‌ستراوه و له بێده‌نگیدا كه‌ڕو لاڵ بوین، رۆشنبیران له پێخه‌فی حیزبه‌كاندا نوستون، مه‌ره‌كه‌ب ئه‌مڕۆ ته‌نیا داپۆشینی ئه‌و كه‌م و كوڕیانهیه كه هه‌یه.. له كاتێكدا رۆشنبیر به‌رهه‌مهێنه‌ری فیكره، پابه‌ندی كێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگایه به گشتی و چاره‌نوسی به‌شه‌ریه‌ته.. ده‌بێت به به‌رهه‌مه فیكریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌مزی هه‌بێت: كه ده‌سه‌ڵاتی قسه‌و نوسینه.. چونكه رۆشنبیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه وێنه‌ی خۆی ده‌شێوێنی و له كایه فیكریه‌كاندا ئیش ده‌كات و هه‌میشه پێویسته فیكر و چه‌مكی زمان نوی بكاته‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداره له گۆڕانی واقیعدا له ڕێگه‌ی روداوه فیكریه‌كانه‌وه، لێره‌شدا پێویستی جیاكردنه‌وه‌ی روَشنبیر و بیرمه‌ندان هه‌یه كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ فیكر و داهێناندا هه‌یه نه‌ك به حیزبه‌وه به سترابنهوه.. كه ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌سته‌ی حیزبن و هه‌ڵبژارده‌ی روَشنبیر نین به‌ڵام له هه‌مو پێگه‌كاندا جێگه‌ی ئه‌وانیان گرتوه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خی ئه‌مان به ده‌سته‌یه‌كه كه ببنه ده‌نگی خوَیان.. ئه‌مه‌ش بوَگهناوێكی فیكری سازاندوه كه گوَڕانكاری ناكرێت.. مه‌یدانێك نیه بوَ له دایك بونه‌وه و دروست بون.. كه پێویست بو له‌م هه‌له زێڕینه‌ی كه خه‌ونی سه‌رجه‌می مێژومانه چاره‌نوسێكی نادیار و ترسناك پڕ له پێشهات دیاره.. له كاتێكدا زه‌نگه‌كانی سه‌ره‌تا و ئێستا و ئاینده دێنه گوی.. له یه‌ك چركه‌دا مۆڵبونی مێژو ره‌مزی چاره‌نوسی تۆ و ئه‌وان و ئێمه و هه‌مومان ده‌رده‌خات.. هه‌مومان له كه‌شتی ده‌ریایه‌كی بی ئامانداین هاكا چاره‌نوسمان گۆڕا، ئێستا كاتی بیركردنه‌وه‌یه.. كاتی تێڕامان و پرسیاره نه‌كو نه‌وه‌یه‌ك له دوای خۆمان، مێژوی ئێمه هه‌ڵگری ڕه‌خنه‌ی ساته‌وه‌خت نه‌بوه و دوای كاره‌ساته‌كان بیرمان كردوه‌ته‌وه.. كه پێویسته رۆشنبیران وه‌كو فۆكۆ له ئێستادا نشوستی كهموكوڕیهكانمان ده‌ربخه‌ن و به پرۆژه فیكریه‌كانیان ئه‌و زه‌مه‌نه تاریك و هێڵه باو و پیرۆزانه‌ی ئێمه ده‌ربخه‌ن كه باوه‌ڕمان پێانه و لێان تێناگه‌ین.. كاری رۆشنبیری پرۆژه‌ی فیكره.. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شته باوه‌كان و دامه‌زراندنه‌وه‌ی چه‌مكی نوێیه، پێویسته له ئێستادا ره‌خنه‌یان لی بگرین ئێمه له ساته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ره‌خنه‌و پرسیارمان نیه، با ئێستا ره‌خنه له ئێستا بگرین.. با ئێستامان بۆ ئاینده پێش بخه‌ین، هه‌مومان بكه‌وینه پرسیار.
* * *
ئه‌گه‌ر له ئێستادا سه‌یری رابردو بكه‌ین پرسیار له‌سه‌ر باری شارستانی و بون و مێژوی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ین به‌رامبه‌ر به ئێستا و ئاینده.. توشی گومان و تۆڕێكی ئاڵۆز ده‌بین، بۆچی هه‌تا ئێستا كورد نه‌بۆته ده‌وڵه‌ت؟ یاخود ئه‌و به‌رهه‌مه شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت و ئهمارهتێكدا هه‌یبوه دوای روخاندنی بۆ نه‌وه‌كانی تر به‌جی نه‌ماوه؟ په‌یوه‌ندیه‌كان پچڕاوه.. نادیار به دیاره‌وه و رابردو به ئێستا، له هه‌مو ئه‌و به‌رهه‌مه مه‌عریفی و شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه ههمانبوبی له‌و ده‌وڵه‌ته كوردیانه‌ی كه به درێژایی مێژو هه‌ڵكه‌وتبن ته‌نیا شوێنه‌واری ئێسقان و گۆڕ و تهپۆلكهیهك كه كه‌لاوه‌ی میرێكی تێدایه، كه به قه‌د شوێنه‌واری ئیفلاتونێك گرنگ نین ئه‌گه‌ر هه‌بوایه، جێگه‌ی سه‌رسامی لێره‌وه‌یه بۆچی ئێمه له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه به‌رده‌وامی نه‌بوه و ئه‌و باره شارستانیه‌ی كه هه‌یانبوه دوای خۆیان كوژاوه‌ته‌وه؟. كه ئه‌مه‌ش هۆكاری پچڕاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و جی نه‌گرتنه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتێكی تر بوه، له لایه‌كی تریش به تاڵانبردنی هه‌مو به‌هاو سامان و شوێنه‌وارێك له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه، داخراوی كوردستانیش به‌رده‌وام رێگری گه‌یشتن و به‌رده‌وامی بوه.. ئه‌مه‌ش كارێكی كردوه كه ئه‌و باره شارستانی و مه‌عریفیه‌ی كه هه‌بوه له‌گه‌ڵ ره‌وڕه‌وه‌ی مێژودا نه‌هاتوه له ساتێكی زه‌مه‌نیدا كوژاونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ساسانیه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه یه‌كێك بوه له ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ئه‌و كاته‌ی جیهان، كه مێژوی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی مێژو نوسانی جیهانه‌وه ده‌خوێنینه‌وه كه زیاتر نوسینی مه‌سیحیه‌كانن، ده‌بینین ساسانی چی توانا و ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ریه‌كیان هه‌بوه، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یان داگیركردوه، سنور‌و ده‌سه‌ڵاتیان له رۆژهه‌ڵاتدا به‌ر فراوان بوه، جێگه‌ی داخه دوای روخانیان ئیتر مێژوی كورد هه‌لی وای به خۆیه‌وه نه‌دیوه، كه ده‌بو به پێی ئه‌و باره پێشكهوتوهیان به تایبه‌تی ساسانی جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوه له‌وه‌ی كه ئاینی زه‌رده‌شتی تیا له دایك بوه و گۆڕه‌پانی ئه‌و ئاینه بوه، جگه له‌وه‌ش ئاینی مه‌سیحی كه به‌ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندوه و به لێشاو مه‌سیحیه‌كانی وڵاتانیش له تاوی چه‌وساندنه‌وه كۆچیان كردوه‌ته ناوی، كه ساسانی له سه‌رده‌می هه‌مو پاشا یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیدا هه‌میشه كێشه‌یان هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌م دو ئاینه، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م دو ئایینه له‌و كات و سه‌رده‌مه‌دا ده‌بو بناغه‌یه‌كی وایان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابڕشتایه كه هه‌رگیز نه‌ڕوخایه، به‌ڵام دوای روخاندنی ده‌وڵه‌ت به‌هۆی كزی ئایینی زه‌رده‌شتیه‌وه مه‌سیحیه‌ت ته‌واو باڵا ده‌ست بوه، ئیتر پچڕانی ده‌سه‌ڵاتیش كاریگه‌ریه‌كی تر بوه، دوای ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه كه به‌و جۆره پانتایه‌كی گه‌وره له جوگرافیا‌و زه‌مه‌ندا داگیر بكات.
زۆر نمونه‌ی تریش هه‌یه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانن به تایبه‌تیش ئه‌ماره‌ته‌كانی تر هه‌ن كه زوَریان بۆ ماوه‌ی زه‌مه‌نی زوَر حوكمیان كردوه، زۆر ئه‌ماره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی دروست بوه، به‌ڵام نه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و نه ئه‌و ماوه زهمهنیهیان نه‌بوه‌و به‌رده‌وامیش نه‌بون سه‌ره‌نجام روخاون.
***
لێره‌دا هۆكار زۆره بۆ شیكردنه‌وه‌ی مێژوی ئێمه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به قوڵی له‌سه‌ری بدوێین ئه‌وا ده‌یه‌ها پرۆژه‌ی گرنگی ده‌وێت كه ئه‌وانیش جگه له چه‌ند هه‌وڵێكی ئه‌م دواییه له رۆشنبیری ئێمه‌دا جێگه‌ی بایه‌خ نه‌بون، چونكه ئه‌م جۆره پشكنینه ده‌یه‌ها پرسیار ده‌خوڵقێنی، ئایا بۆچی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه توانای نه‌بوه مه‌عریفه به‌رهه‌م بهێنی؟، یاخود مه‌عریفه نه‌بۆته هۆی دروستبونی ده‌سه‌ڵات؟ ئایا ئێمه له مه‌عریفه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات هاتوین یان له ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ مه‌عریفه؟ كه ئه‌مه‌ش پێویستی به پۆلێنكاری هه‌یه له‌سه‌ر شێوه‌كانی مه‌عریفه و ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی شێوازی ئه‌م پۆلێنكاریهش بۆ ئێمه قورسه، چونكه زۆربه‌ی مێژوی ئێمه نادیاره كه ده‌وڵه‌تێك روخاوه هه‌مو شتێكی له‌لایه‌ن داگیركه‌ره‌وه براوه، به‌هۆی پچڕانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی دورو درێژ ئیتر به‌رده‌وام نه‌بوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رده‌وامیه ببوایه بێگومان له‌سه‌ر بناغه‌ی ساسانیه‌كانه‌وه ئه‌م میلله‌ت و نیشتمانه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوین، ئه‌وه‌ی كه دیاره له مێژوی ئێمه‌دا خاوه‌نی زۆر بواری شارستانی و ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژو، ئایین، جوگرافیا، زمان ین.. كه ئه‌مانه‌ش رۆڵیان له لقه‌كانی مه‌عریفه‌دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش كه ده‌سه‌ڵات هاتوه مه‌عریفه‌یه‌ك پاڵی پێوه ناوه، به‌ڵام مه‌عریفه‌یه‌كی گشتی و ناكامڵ، زۆر جار ده‌كرێت سانا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بدرێنه‌وه، یان یه‌كێكیان له بری ئه‌وه‌ی تریان دابنرێت، به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه پێویستیان به پشكنین هه‌یه، ئه‌وه‌ش باری شارستانی و پانتاییه‌كانی مه‌عریفه و سۆسیۆلۆژیا و شته له كه‌ڵك كه‌وتوه‌كان، ئاماژه‌كان، چركه‌كان، مێژو، پێویستیان به شیكاری هه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌تمه‌نده‌وه.. ده‌بێت بگه‌ڕێین هه‌تا ته‌واو خۆمان ده‌دۆزینه‌وه، هه‌تا زنجیره‌یه‌ك له‌و مێژوه دروست بكه‌ین و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستا به رابردو و ئاینده‌وه به‌رجه‌سته ببن، ئێمه كه سه‌یری رابردومان كردوه.. پرسیارمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ژیانه‌و ئاماژه‌كانی نه‌بوه، ئێمه به‌هۆی پچڕانی ده‌سه‌ڵات و نه‌بونی به‌رده‌وامی له ده‌سه‌ڵاتدا توشی ئه‌م هه‌مو كاولكاریه هاتوین له هه‌مو لایه‌نێكه‌وه له جوگرافیا و خاك و له عه‌قڵ و هتد.
***
ئه‌و هۆكارانه‌ش ئه‌گه‌ر به كورتی لێره‌دا له‌سه‌ریان بدوێین سه‌ره‌تا باری جوگرافیه كه به هۆی چڕی و سه‌ختی و دوری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه زه‌حمه‌ت بوه، ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندی ناوخۆشدا كارێكی سه‌خت بوه، ئه‌م هۆیه‌ش كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوه له لایه‌ك نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی دروست بكات له لایه‌كی تریش كه داگیركه‌ران نه‌یانتوانیوه تیایدا بمێننه‌وه، دوره ده‌ست و سه‌خت و شاخاوی بوه، خاڵێكی ستراتیژی نه‌بوه بۆ هاتوچۆی گه‌لان، چونكه ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌كانی ڕابردودا كوردستان داگیر بكرایه ئه‌وا زۆر زوتر ڕزگاری ده‌بو، توشی ئه‌و كاره‌ساتانه نه‌ده‌هات كه‌له چه‌رخی (20) به‌هۆی سامانهكهیهوه پارچه پارچه كرا، تا ئێستاش میسر شانازی به داگیركردنی ناپلیۆنه‌وه ده‌كه‌ن كه فێری شارستانی كردن، زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان به هۆی داگیركهریهوه پێشكه‌وتون و ڕزگاریان بوه، چونكه هه‌مو به‌ڵگه‌نامه مێژویه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن به‌هۆی سه‌ختی ناوچه و ئازایه‌تی گه‌له‌كه‌ی هه‌مو داگیركه‌رێك له كوردستاندا توشی زیانی گه‌وره هاتوه كه‌س نه‌یتوانیوه تیایدا بمێنێته‌وه، نمونه‌ی زه‌ینه‌فۆنی یۆنانی باشترین به‌ڵگه‌یه، هه‌ر ئه‌م سه‌ختی و چڕیهی باری جوگرافیا چه‌ندین زیانی لێداوه، له ناوخۆشدا توانای یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌بوه، چونكه ئاشكرایه ڕێگا و بان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوه له په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی له هه‌مو بوارێكه‌وه به‌تایبه‌تی هوَكارهكانی گه‌یاندن، به‌و هۆیه‌وه هۆز و ناوچه و تاك و كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر یه‌ك ده‌ناسن و زانیاریان ده‌گۆڕنه‌وه، ئه‌م سه‌ختیه‌ش له كوردستان هه‌تا به‌ر له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كاریگه‌ری ته‌واوی له ناوخۆشدا هه‌بوه.. كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی كورد (زمانه) كه یه‌ك نه‌گرتنی شێوه‌ی زمانی كرمانجی سه‌ر و خوارو كاریگه‌ری له‌سه‌ر زمانی روَشبیری هه‌بوه و خۆ نه‌دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێتی كوردی.. هه‌ر به هۆی ئه‌م باری جوگرافیایه هاتوچۆی ناوخۆ ته‌واو ئه‌سته‌م بوه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گه‌وره بو بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه به تایبه‌تی زمان، چونكه زمانی ڕۆشنبیری كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره بوه له‌سه‌ری چونكه به‌و هۆیه‌وه له بواری روَشنبیری بێبه‌ش بوه و هوَكاری گه‌یاندنی روَشنبیری نه‌بوه و له په‌یوه‌ندی ناوخوَیی و جیهانێتی دابڕاو بوه و زمانی كوردیش گران بوه هه‌روه‌ك دی سوسیر ئاماژه به‌و گه‌لانه ده‌كات كه پێكهاته‌ی كوَمهڵێك شێوازی زمانی ناوچه‌یین كار ده‌كاته سه‌ر زمانی روَشنبیریان.. به‌م پێیه‌ش زمانی كوردی ده‌ربڕین بوه له ژیانی روَژانهی خوَی و زمانی مه‌عریفه و زانست نه‌بوه.. جگه له‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بێگانه‌ش بوه كه فێری كوردی نه‌بوه و به‌مه‌ش نه‌چوینه‌ته ناو عاتیفه‌ی جیهانه‌وه و له ڕابردودا.
ئه‌م داخراویه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بونی بازاڕی ئابوری هاوبه‌ش و ڕێكخستنی شیرازه‌ی چینایه‌تی هه‌بوه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی توانای یه‌كخستنی چینایه‌تی نه‌بوه و شیرازه پچڕا‌و بوه. به قوَناغی چینایه‌تیدا تێپه‌ڕ نه‌بوه و به‌شداری شوَڕشی ریشه‌یی نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها بههوَی نه‌بونی سنوری ده‌ریایی ستراتیژه‌وه كه له دوای ڕوخاندنی ساسانیه‌كانه‌وه سنورمان ته‌سك بوه‌ته‌وه.. ڕه‌نگه به‌م هۆیه‌وه زۆر به‌شی جوگرافیمان داگیر كرابی و له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا زمان و كه‌سێتی و ئاكاری كوردی تیا سڕابێته‌وه.. زۆر جێگه هه‌ن ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن وه‌ك: قه‌فقاس و ئه‌رده‌بیل و داغستان و باكوری ده‌ریای قه‌زوین.. به‌ڵام كاتێك كه مرۆڤ فێری كه‌شتی و سنوری ده‌ریایی بوه له ته‌نگی هورمزیش دور خراوینهتهوه، له‌سه‌ر چاوه‌ی دیجله و فوراتیش كه به ناوخۆی خۆماندا تێده‌په‌ڕێت.
ده‌توانین بڵێین چهخی (20) چه‌رخی تیژڕه‌وی بو بۆ كورد، چونكه به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی نادیار داگیركه‌ران چاویان تێبڕی، به‌ر له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوایی به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه و هاتنی داگیركه‌ران ئیتر ڕۆژ به ڕۆژ كوردستان پێشكه‌وت.. له ڕوی شار و شارستانیه‌ت و ڕێگا و هاتوچۆ كه ئه‌و باره سه‌خته ڕۆشنبیریه‌ی كه هه‌یبو نه‌ما، به‌هۆی ڕۆژنامه و نوسین ئێستگه و كه‌ناڵی تر و قوتابخانه و ده‌یه‌ها هۆكاری تر به‌هێز بوه.. به هۆی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گۆگرد و كبریت و مس و ئاڵتون و ده‌یه‌ها شتی تر جوگرافیای كوردستان بو به جێگه‌ی بایه‌خ له لایه‌كی تر بو به نه‌گبه‌تی بۆی، چونكه به‌ر له‌وه‌ی كیان و ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێت پارچه پارچه كرا‌و ته‌ماعی داگیركه‌ران خستیانه داوێكه‌وه كه ڕزگار بون و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ببێته كارێكی ته‌واو سه‌خت و جوگرافیای قفڵ درا، ئه‌گه‌ر چاو به په‌یمانه‌كانی سیڤه‌ر و ئه‌رز ڕۆم و سایكس بیكۆ و چاڵدێران و لۆزان و سه‌نتۆ و ناتۆ و به‌غداد و جه‌زائیردا بخشێنین ده‌بینین ئه‌م جوگرافیایه له نێوان سوریا و توركیا و ئێران و عێراقدا قفڵ درا، هه‌ر له‌م سنورانهشهوه كوردستان كه‌وته گێژاوی ئاگره‌وه و كه‌وته په‌راوێزه‌وه هێڵێكی ستراتیژی له ئاگر بۆ دروست كرا، ئه‌وه‌ی كه ڕێگه و هۆكاری گه‌یشتنه به گه‌لان هێڵی زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریاییه له هه‌رسێكیان بی به‌شین، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێین: كوردستان گه‌وره‌ترین و به‌رده‌وامترین به‌ندیخانه‌یه له مێژوی جیهاندا، هه‌ر بۆیه‌ش دوای ئه‌و دابه‌شكردنه كه سه‌رده‌می چاو كردنه‌وه‌ی كورد بو هه‌مو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌دا سه‌ركوتكراوه نمونه‌شمان سه‌رده‌می مه‌لیكیه‌تی شێخ مه‌حموده كه پرسیارێكی زۆر گه‌وره‌یه گۆڕینی مه‌لیكی له‌وه‌وه بۆ باشور. كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك هۆكاری دواكوتویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوه له عه‌قڵیه‌تی بون به ده‌وڵه‌تی و شه‌تره‌نجی كۆلۆنیالیزمی جیهانیش تازه له‌سه‌ر جوگرافیاكه‌ی ده‌ستی پێكرد بو. وه هه‌روه‌ها كۆماری مهاباد كه له هه‌لێكی مێژویی جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا دروست بو دوای پڕ بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له و كۆتایی جه‌نگ ئه‌ویش ڕوخا، كه دیاره هۆكاری ئه‌و خاڵانه له لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش ده‌سه‌ڵاتێك كه كتوپڕ و به‌بی بنه‌مای له‌وه‌و به‌ر خوڵقا، ساوا بو نه‌یتوانی خۆی بگرێت.
***
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ بێینه سه‌ر ئه‌زمونی ئێستا كه بۆ (12) ساڵ ده‌چێت كورد له عێراقدا كه پاش خه‌باتی خوێناوی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك كێشه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی (ئینسانیه) نه‌كو سیاسی، كه جیاوازی ئێستا به ڕابردویه‌ك به‌و هه‌مو هۆكاره ته‌كنه‌لۆژیه‌ی كه هه‌یه به ته‌له‌فون و فاكس و ئینته‌رنێت و مۆبایل و ده‌یان هۆكاری تر به ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه بونی ده‌یه‌ها ڕێكخراوی بیانی و هه‌زاران هه‌زار ئاواره و سیاسه‌تمه‌دار له هه‌نده‌ران، به‌ڵی جوگرافیامان هه‌مان به‌ندیخانه‌یه، به‌ڵام زروفێكی زێڕینه و ناتوانین خۆمان تیایدا ڕێكبخه‌ین هه‌ر دیلین و نه‌مانتوانیوه ئه‌و هێڵه ئاگراویهی سنوریه‌كان بشكێنین، تا ئێستاش نه‌توانراوه ئه‌و هه‌نگاوه جدیانه بنرێت كه كورد ده‌یه‌وێت كه پێویست و ویست و خواستی مێژویی بوه، به‌پێی گوتار و ویست و داوای حیزبه‌كان ئێمه جگه له عێراق سنور نابه‌زێنین، به‌ڵام له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌بو هه‌نگاوی ڕێكخستن و پڕۆژه‌ی گرنگ بنرایه كه نه‌ك ئه‌وانه نه‌كراوه به‌ڵكو ئه‌و ئه‌زمونه‌ش كه خه‌باتی خوێناوی جه‌سته‌ی لاوان به‌رهه‌میان هێناوه خراوه‌ته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.. كه به‌دڵنیایه‌وه له هه‌لێكی وا مێژوییدا، ده‌بو ئێمه ئاوێنهیهكمان پێبوایه شه‌ش پاڵ‌و سه‌یری ڕابردو ئێستا و ئایندهی خۆمان بكردایه.. با چێژمان له جه‌سته‌ی خوێناوی خۆمان وه‌ربگرتایه، ئه‌وسا ده‌مانزانی چی قورساییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی جیهان، ئه‌م سه‌رده‌مه خه‌وێكه بۆیه‌ش له‌و شاڵاوه‌دا خه‌وتوین ئاگامان له خۆمان نییه.
لێره‌وه پێویسته پرسیار بكه‌ین ئایا ئه‌زمونێكی وا زێڕین ده‌بو به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرایه، كه خه‌ونی مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، چیایه‌ك جه‌سته و ده‌ریای خوێنی له پشته‌وه‌یه، كه هێشتاش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی جیهاندا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایه‌كی هه‌یه، پێویسته بپرسین و بونیاده‌كانی ده‌وڵه‌ت شی بكه‌ینه‌وه ده‌سه‌ڵات و تواناكانی ئه‌وسا ده‌زانین كه چۆن كێشه‌كه‌مان ئینسانیه ئاوهاش سنوری ده‌سه‌ڵات و توانا‌مان دیاریكراوه، ئه‌وا هه‌ر له سكه‌ی پاره‌و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی و هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و ده‌یان شتی تره‌وه ئه‌و وه‌ڵامه وه‌رده‌گرین كه ئێمه نیمانه هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ش كه گرنگن وه‌كو كه‌ركوك و خانه‌قین و موسڵ و جێگه‌ی تر خراونه‌ته ئه‌ودیوی هێڵه‌وه، ئه‌مانه هه‌موی ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی حوكمێكی زاتیه و هیچی تر، هه‌مان زنجیره‌ی مێژویش جوگرافیامان قفڵه و سنوری به ئاگر ته‌نراوه، واته كوردستان هه‌مان كوردستانی جوگرافی پێشوه.
****
سه‌ره‌ڕای زانین و له‌به‌رچاو بونی ئه‌و ڕاستیانه ڕاپه‌ڕین ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه هه‌مویان ماندوی شه‌ڕی براكوژی بون هاتنه سه‌ری، ئه‌وانه له بری ڕۆژانی سه‌خت و له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی ته‌واو ناسكی ئه‌م گه‌له كه خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ڕێكبخه‌ن هه‌مو ڕابردو كاره‌ساتێكی خوێناوی بخه‌نه لاوه.. شه‌ڕی براكوژیان له شاخه‌وه خسته ناو شاریش و چیایه‌ك جه‌سته‌ی لاوان كرایه قوربانی شه‌ڕی لابه‌لا.. ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م جه‌نگه خوێناویه بنوسینه‌وه له‌و هه‌مو نا هه‌قی و ئه‌نفاله‌ی ئه‌م حیزبانه له‌سه‌ر میلله‌ت دژی یه‌كتری كردیان ئه‌وا پێویستی به هه‌زاران لاپه‌ڕه هه‌یه، نه‌ته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا چی لێهات؟، ئه‌و منداڵه‌ی كه دایكه حه‌قیقیه‌كه‌ی گوتی: با دو له‌ت نه‌كرێت من به‌شه‌كه‌ی خۆم ناوێت.. ئه‌وه‌ش لێره دوباره نه‌كرایه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر لهتێكیشی كرا به‌چه‌ند لهتێكهوه.
له‌م ده‌رفه‌ته مێژوییه كه ئێمه پێویستمان به سه‌دان تیئۆریست هه‌یه هه‌تا به‌رهه‌می فیكری دابڕێژێت هه‌زاران برینمان هه‌یه له بواری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و جوگرافی... هتد كێشه‌ی ئێمه ئینسانیه توانای دامه‌زراندنی نیمچه ده‌وڵه‌تێكمان نییه.. كی باجی ئه‌م پاشاگه‌ردانیه ده‌دات، جگه له میلله‌ت و هه‌ر ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامی ئه‌م سه‌رگه‌ردانیه زیانی پێده‌گات، ئێمه‌یه‌ك كه هێشتا كورسیمان نیه شه‌ڕ له‌سه‌ر چی؟ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كورد هه‌ر سه‌رۆك كۆمار و پاشا و مه‌لیكی نه‌بی ده‌بو هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی بدرایه.. نه‌ك له‌سه‌ر كورسیه‌كی نادیار هه‌زاران هه‌زار كه‌س ببنه قوربانی زه‌مه‌نێكی دور و درێژ..
***
سه‌رگه‌ردانی سیاسی له ڕاده چۆته ده‌ر، به ده‌یه‌ها حیزب و ڕێكخراو دامه‌زراون كه ته‌نیا ڕۆڵی (شاهید) هو هیچی تر چونكه نهفیكر به‌رهه‌می هێناون و نه توانای به‌رهه‌مهێنانی فیكریان هه‌یه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی له هه‌ولێره شاهیده بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌وی و ئه‌وی له سلێمانیه شاهیده بۆ كه‌موكوڕیه‌كانی ئێره، زۆر له‌م حیزبانه جگه له‌وه‌ی موقهدهرێكن بۆ چاره‌نوسی كورد دروستبون هیچی تر نین، كوا ڕۆڵی فیكری و سیاسی ئه‌م حیزبانه؟ كامه‌یه ئه‌و تیۆر و به‌رهه‌مه فیكریانهی كه بتوانن شیكردنه‌وه‌ی باری سوسیۆلوژی كورد بكه‌ن و به‌رنامه و یاسای نوی دابڕێژن، كام ڕه‌خنه و شڵه‌ژانه‌یان كرد كام پرسیاره‌یان خوڵقاند؟ دیاره ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌گه‌ر توانای به‌رهه‌مهێنانی فیكری هه‌بوایه شه‌ڕی فیكری ده‌كرد، كه نه‌یتوانی ئه‌م شه‌ڕه بكات ئیتر شه‌ڕ شه‌ڕی ناعه‌قڵانی یه، شه‌ڕی كورسی و ده‌سه‌ڵاته، ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بكه‌ین ده‌توانین بڵێین: له ڕوی شێواز و ناوه‌رۆكه‌وه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌وی رابردو چونكه نه‌یتوانیوه مه‌عریفه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی به‌رهه‌مبهێنێت، كه ئایدۆلۆژیایه‌كی هێناوه نه‌یتوانیوه له ناوه‌وه‌ی عه‌قڵی ئێمه‌دا كاری پێبكات، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا ئێستاش مه‌عریفه‌یه‌كی له پشته‌وه نیه، پاش ئه‌م هه‌مو سهرگهدانیهش كورد بێده‌نگه له مافی خۆی، له‌و باجه‌ی كه ده‌یدات پتر له (5) ساڵ به‌رنامه‌ی ئاشتی پارتی و یه‌كێتی چی بو؟ ڕۆژنامه‌كان جگه له ڕیپۆرتاژی ئه‌ملا و ئه‌ولا ماچكردن نه‌توانرا بچنه ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان و بتوانن شیكردنه‌وه‌ی قوڵ له‌سه‌ر هه‌مو خاڵه‌كان بكه‌ن، بزانین ئه‌و چیا ئاڵتونه نهێنیه چی بو كه له كۆبونه‌وه‌ی (5) ساڵی ئه‌م دو حیزبه‌دا بی به‌رهه‌م بو.. جێگه‌ی داخه نه رۆژنامه و كه‌ناڵ و پێگه‌یه‌كی رۆشنبیری نه‌بو پرسیاره‌كانی ئێمه به‌رهه‌م بهێنن و من و تۆ و ئه‌وان بخاته ژێر پرسیاره‌وه، نه چاو‌دێر و پرسیاركه‌رێك و نه ده‌نگ بۆ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیار نییه؟ نه‌خشه و پلانی ناوچه‌یی و جیهان وای ده‌وێت، زۆربه‌ی ئه‌م ئه‌ماره‌ت و له‌ت له‌ت بونه‌ی كوردستان و ناوخۆیی جارێكی تر به ده‌ستی خۆمان و بێگومان ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی جیهانیه، كهلۆجێكی له‌یه‌ك گه‌یشتن و بیركردنه‌وه كه‌وتۆته به‌ر گڕپۆشی تفه‌نگ.
لێره‌وه سه‌یر بكه‌ین چی كاره‌ساتێكه، ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌موی ئاماژه‌ی له‌بارچون و به‌ره‌و له‌ناوبردنی ئه‌م ئه‌زمونه‌یه.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یرێكی خۆمان بكه‌ین یاخود بچینه‌وه سه‌ر ویسته‌كانی له‌وه‌وبه‌ر خۆمان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ناسینه‌وه ئه‌وسا ده‌زانین بارودۆخی ئێمه چه‌نده ناسك و ترسناكه، كه‌سیش هیچ بۆ ئێمه ناكات، میلله‌تێك كه خۆی هه‌بو، خاوه‌نی هێز و ڕاستی و بیر‌و بڕوای به‌هێزی خۆی بو هه‌رگیز نوشستی ناهێنی، هیچ میلله‌تێكی دنیا به خۆڕایی نه‌خراوه‌ته سه‌ر ته‌خت، به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خوێناوی خۆیان و مه‌عریفه‌ی گه‌وره‌ی شۆڕشه‌وه هه‌نگاویان ناوه، نمونه‌ی ئه‌و میلله‌تانه عه‌قڵیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان هه‌بوه، به تیۆر و بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه شیكردنه‌وه‌ی هه‌مو بواره‌كانی كۆمه‌ڵیان كردوه.. ئه‌گه‌ر سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی شۆڕشه‌كانی جیهان بكه‌ین ده‌بینین گۆڕینی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی كۆن سه‌ر له نوی پڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵات گۆڕدراون.. كه لینین هات یاسا ڕزیوه‌كانی تزاری هه‌ڵته‌كاند و پڕۆژه‌ی نوێی بیناكردهوه هه‌روه‌ها ماوتیستۆنگ و هۆشی منه و كاسترۆ و تیتۆ.. هتد كه كۆماری ئیسلامی هات هه‌مو یاساكانی شاهه‌نشایی لابرد و له ڕوانگه‌ی فیكری ئیسلامه‌وه دامه‌زراندنه‌وه‌ی نوێی كرد ئه‌مه كاری هه‌ر شۆڕشێك بوه له جیهاندا چونكه شۆڕش مانای گۆڕانه له هه‌مو بواره‌كاندا.. به‌ڵام شۆڕشی كوردی نه‌یتوانیوه سهنتریالیزمی دیموكراتی شاخ و شار لێك جیا بكاته‌وه.. كه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست نه‌یتوانی بناغه‌كانی رابردو لاببات.. ته‌نانه‌ت له‌به‌ر بیری كورسی و برا كوژی میلیشیایان لانبرد كه پێویست بو هه‌مو هێزی پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكه‌ن و نه‌وه‌ی نوێ له‌بری ژێرپیاڵه و سابون فروَشتن ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه ببردایه. كه دیاره ئه‌مانه كاری پڕۆژه فیكریهكانن به‌ڵام كوان ئه‌و پڕۆژه فیكریانه؟. كێن ئه‌وانه‌ی گرنگی ئه‌م پروَژهیه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. ؟
هه‌ر لێره‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له ڕوی ئیداریه‌وه میلله‌ت باجه‌كه‌ی داوه و یاساش هه‌مان یاسای رابردوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، لێره‌ش له بری پڕ كردنه‌وه‌ی حهقڵهكانی مه‌عریفه به‌رپرسان بونه‌ته ملیاردێر، نمونه‌ی ئه‌وانه غاندی بو، سه‌ره‌ی نانكردن ماڵه‌كه‌ی خوَی گرته‌وه له وه‌ڵامی سیاسیه ئینگلیزهكهدا گوتی: من نوێنه‌ری گه‌لێكی روت و برسیم. به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئێمه ده‌بی بڵێن چی؟هه‌تا نه‌فخی سور هه‌مو پێگه‌كانی راگه‌یاندن تایبه‌ته به گێڕانه‌وه‌ی ئازایه‌تی ئه‌وان له‌بیری نه‌خشه‌كێشان بوَ نه‌وه‌ی ئاینده. بۆیه ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر خۆمان یهكنهخهین و هه‌نگاو نه‌نێین ئه‌وه‌شی كه هه‌یه كۆتایی پێدێت.
ئه‌م سه‌رگه‌ردانییه سه‌رگه‌ردانی فیكر و رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یه، ئێمه جوگرافیامان قفڵه و نیشتمانمان پارچه پارچه‌یه ئه‌وه‌تا خۆشمان كردومانه به ده‌یان پارچه‌وه.
***
ئه‌م سه‌رگه‌ردانییه تاكه‌ی؟ هه‌روه‌كو میلله‌ت زه‌ره‌رمه‌ندی پێشهاته ترسناكه‌كان نه‌بن بێده‌نگی وڵاتی گرتوه، كه دیاره بێده‌نگی رۆشنبیری ده‌یشكێنێت.. ئه‌وانیش بون به‌شێك له‌و جه‌سته سیاسیه و لێی جیا نابنه‌وه، حزبه‌كان هه‌ریه‌كه تۆڕێك له نوسه‌رانیان پێچاوه‌ته‌وه وا ده‌زانن مه‌عریفه‌یان به‌رهه‌مهێناوه، نازانن زۆر له‌وانه باوكیان جه‌هله و دایكیان جه‌هاله‌ت.. ئه‌وانه به‌رپرسن له پێشهاته‌كان به پێچه‌وانه‌ی رۆشنبیره‌وه له بری ئه‌وه‌ی شێوه‌ی خۆیان بگۆڕن و كۆشكه تاریكه‌كانی ئێمه و نشوستیهكانمان ده‌ربخه‌ن، به‌هۆی نوسهرایهتیهوه زۆر رۆشنبیری پله دو سه‌د گه‌یشتنه ئاستی سه‌ركردایه‌تی.. كه‌س هه‌یه له‌وانه له‌سه‌ر شارای گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی كورد و قه‌سابخانه‌كان به‌خشیشی وه‌رگرت كه‌چی بۆ كاتژمێرێك بو به وه‌زیری رۆشنبیریش، دوایی پله‌یه‌ك هێنایانه خوار.. جگه له‌وه‌ش بواری رۆشنبیری دابه‌شكرا به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا لێره‌وه ئه‌و رۆشنبیرانه بون به كادیری حیزب.. ئه‌وانه ده‌نگی رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كان بون بۆ ناردنی رۆڵه‌كانی كورد بۆ ئه‌نفاله‌كانی شه‌ڕی كورد كوژی.. كوا ئه‌و پێگه رۆشنبیریانه‌ی كه جگه له زمانحاڵی حیزبه‌كان بتوانن پڕۆژه‌ی فیكر به‌رهه‌م بهێنن؟ هه‌مو پێگه و ده‌زگا و رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كان هی حیزبه‌كانن.. ته‌نانه‌ت یه‌كێتی نوسهرانیشیان كرد به دو له‌ته‌وه.. یه‌كیان له هه‌ولێر ئه‌وی تر له سلێمانی تا ئێستاش كوَنگرهی یه‌كێتی نوسه‌ران نه‌كرا بوَ؟
پێگه‌ی حیزبه‌كان به ئه‌دیبی ده‌مامك كرا‌و پڕ كراونه‌ته‌وه زوَر له‌وانه‌ی كه گه‌رده‌لول فڕێی داونه‌ته ناو رۆشنبیری كوردی و بونه‌ته پایه‌به‌رز له جێگه ته‌واو حه‌ساسه‌كانی رۆشنبیری له حكومه‌تدا و زوَر به‌ناو نوسه‌رمان جوَكهری سیحرین، كه پێویسته ئه‌وانه روَڵیان ده‌ربخرێت و وه‌ك دیارن روَشنبیری حیزبین و بونه‌ته جێگر.. له بیرمه‌ندانی یاخی بوی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه جیابكرێنه‌وه.. كه ئه‌وانه به‌رهه‌مهێنه‌ری راسته‌قینه‌ن ده‌خنكێنرێن به هه‌مو هوَكاری سیاسه‌تی چه‌وت و كه‌ناڵی راگه‌یاندن و فو كردن به‌و شێره بهفرینانهدا. به‌م جۆره‌ش باری رۆشنبیری ئێمه هه‌ڵگری ده‌یه‌ها پرسیاره ئیتر چۆن گۆڕانكاری دروست ده‌بێت؟.
***
لێره‌وه ئه‌وه بواری رۆشنبیری و هه‌روه‌ها حیزبه‌كانیش كه هیچیان توانای شڵه‌قان و ره‌خنه و به‌رنامه‌ی گۆڕانیان نیه، فیكریان بۆ به‌رهه‌م نایه‌ت، چاره‌نوسی كوردیش كهتوَته ده‌ست قه‌ده‌ر، هه‌مو چاوه‌ڕوانی جوڵانی سه‌ربازێكی سه‌ر شهترهنجهكهن، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شۆڕش و سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی تری جیهانه، ئه‌وان به بیروباوه‌ڕ و تیۆری فیكریه‌وه روبه‌ڕوی پێشهاته‌كان بونه‌ته‌وه ئاماده‌ی تێك شكاندن بون، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانی چركه‌ی پێشهات بوین، كه ئه‌مریكا عێراق بخات، لێره‌وه پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م شه‌تره‌نجه دروست ده‌بێت.. ئایا كورد چ ئاماده‌گیه‌كی له‌و ده‌رفه‌ته ئاڵۆزه‌دا ده‌بێت؟ چونكه به‌ر له هه‌مو شتێك ئاماده‌گی له یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزه‌وه دروست ده‌بێت.. ئایا ئه‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌ی كه بۆته حاڵه‌تێكی ده‌رونی ته‌نانه‌ت خراوه‌ته ناو خوێنه‌وه ئایا ده‌كرێت وازی لی بهێنن و شتێك بۆ كورد بكه‌ن.. كه دیاره ئه‌و چاره‌نوسه‌ش زۆر تاریكه چونكه كه‌س سه‌ر له‌و سونبولانه ده‌رناكات كه ئه‌مریكا بۆ خستنی عێراق هه‌یه‌تی.. سونبوله‌كانی عێراقیش ئاڵۆزن سونبلی (ئێران، شیعه، كورد، ده‌وڵه‌تانی عه‌ربی، فه‌له‌ستین، ئیسرائیل، روسیا، ئه‌مریكا) (عێراق كه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی پترۆڵ له جیهاندا) لێره‌وه كێشه‌كان زۆر ئاڵۆزن چونكه ئێمه ئێستاش جه‌سته‌مان به ئاگری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سوتاوه وه هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له توانایدا نیه خۆی ڕێكبخات چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ر و غهیبانیهته كه ئه‌م جۆره ته‌عبیرانه هی خهونامهن.
لێره‌وه ده‌توانین بپرسین كورد كام كێشه ناوخۆییه‌ی هه‌یه كه شه‌ڕی له‌سه‌ر بكرێت؟كام لۆجیك و فه‌لسه‌فه و مه‌نتیقه؟ كام رسته فیكریه؟ كام جیاوازی ئاینی و ره‌گه‌زیه؟جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتێكه كه جوگرافیاكه‌ی به ئاگر قفڵ دراوه، وڵاتێكه كه بۆته چوار پارچه‌وه و هه‌ر پارچه‌ی دراوه به وڵاتێك ئیتر رزگار بون و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دو له‌ته ده‌بێت چی بوێت له‌سه‌ری بنوسین؟ مانای شه‌ڕ له‌سه‌ر چی؟جگه له‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخوَ ته‌نیا شه‌ڕی ده‌زگای موخابه‌راتی ناوچه‌یی و جیهانه و به كورد ده‌كرێت.. جگه له‌مه هیچ مه‌نتیقێكی تری له پشت نیه.
ئه‌م شه‌ڕه گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی دروستكرد، گه‌نده‌ڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و جه‌سته، هه‌مو كه‌سێك بۆی هه‌یه چی ده‌كات؟ چۆن خراپه؟.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه نیه.. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی براكوژیهك كه له سنوری ئه‌قڵ چووه ده‌ر.. چونكه نه‌ده‌بو هه‌رگیز بكرێت.. شه‌ڕی براكوژی جۆرێك بو له نه‌بونی فیكر.. ئه‌گه‌ر شه‌ڕی فیكر بوایه وه‌كو لینین و پلیخانۆف یان ماوتسی تۆنگ و نه‌یاره‌كه‌ی یان نمونه‌ی شۆڕشه‌كانی جیهان ده‌مێك بو كۆتایی هاتبو به كه‌وتنی لایه‌ك.. ئه‌م شه‌ڕه به هۆی به‌رده‌وامی له نێوان هۆز و عه‌شیره‌ت و كه‌سێتی كوردیدا داخڵی خوێن و ده‌رون بوه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت ته‌نیا وه‌ك شێواز هات نه‌وه‌كو ناوه‌رۆك شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نه‌سڕیه‌وه.. چونكه له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه شته رۆحانیه‌كان لاده‌برێت.. به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان له كۆنگره و كۆنفرانسه‌كاندا به چه‌پڵه ڕێزان ههڵدهبژێرێنهوه.. ئه‌مه‌ش باجی مێژوی كورده و پاتریاكیهت یاسایه‌كی نه‌گۆڕ بوه.. ئێستاش سه‌ركرده‌یی لێره تا مردنه.. ئیتر نه‌وه‌ی نوی نایه‌ته كایه بۆیه ئه‌گه‌ر دیموكراتی باڵا ده‌ست بی ئه‌وا ئه‌و جه‌نگه كۆتایی پێدێت.
ئا لێره‌وه‌یه یاری ئێمه له یاری فیكره‌وه بۆته چاوشاركی، ئه‌م شه‌ڕه ئه‌م ناكۆكیه جه‌سته‌ی كوردی نه‌خۆش خست، ئاشكرایه كه پێشهاته ترسناكه‌كان زه‌نگیان دێته گوی ئه‌وسا كی به‌رپرسیاره.
***
لێره‌وه كاتی شكاندنی بێده‌نگیه، كاتی قسه‌كردنه، كاتی به‌سه‌را چونه‌وه و بیركردنه‌وه‌یه، كه ئیتر رۆشنبیران له هه‌مو ئاسته‌كاندا لێفه‌ی سیاسه‌ت لاببه‌ن و بكه‌ونه كردنه‌وه‌ی زمانی پرسیار، گومان، هه‌تا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م سهرگهدانیه ده‌دۆزرێته‌وه.. ئه‌مه‌ش كاری نه‌وه‌ی نوێیه.. چونكه كێشه‌ی كورد كێشه‌ی زۆری حیزبی شاهید و پارچه پارچه‌یی ناوخۆ و ئه‌ماره‌تی بچوك و كی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار نیه، به‌ڵكو پاراستن و پێشخستنی ئه‌زمونه‌كه‌ی فیكر و داهێنانه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا ئێستا نه‌یتوانیوه مه‌عریفه‌ی بون به ده‌وڵه‌تی ببێت، تا ئێستاش له روی یاسایی و تیۆری و شێوازی ده‌سه‌ڵات فۆتۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕابردوه، نه‌یتوانیوه یاسایه‌ك تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی دابڕێژێت، له روی فیكریشه‌وه جگه له سواندنی فیكری كوردایه‌تی هیچ به‌رهه‌مێكی مه‌عریفی نه‌بوه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێویستی به به‌سه‌رداچونه‌وه و خۆدامه‌زراندن هه‌یه.. به ده‌یه‌ها پڕۆژه‌ی فیكری بۆشایی ئه‌م میلله‌ته پڕ ناكاته‌وه با بڵێین: پێویستیه‌كانی ئه‌و حیزبانه رسته فیكریه‌كان به‌رهه‌م بهێنن هه‌ر له عیلمانیه‌ت و ئیسلامیه‌ت و قه‌ومیه‌ت... هتد ئه‌مانه پێویستی كوَمهڵگهی كوردین، نه‌ك به‌م شێوازه.. به‌ڵكو له پراكتیك و پڕۆژه‌دا.. له فه‌زای فیكردا، كه بتوانین پڕۆژه گرنگه‌كان به‌رهه‌م بهێنین، هه‌روه‌كو د. فاروق ره‌فیق له پاكس ئه‌مریكانا ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له زۆر ئه‌حزابی ئیسلامی ده‌گرێت (كوان لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه‌سانی ناو ئه‌م بزوتنه‌وانه له‌سه‌ر فارابی و سه‌هره‌وه‌ردی و ئیبن سینا و ئیبن روشد و ئیبن عه‌ره‌بی و مه‌لا ێهدرا و بگره خودی ئیمام غه‌زالی، یاخود تیۆلۆجیای ئیسلامی، له‌سه‌ر عیرفان، له‌سه‌ر چه‌مكی ئینسانی كامڵ... هتد) .
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر جیاوازیه‌كی فیكری كه هه‌ركه‌س هه‌یبێت له‌گه‌ڵیدا زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتۆته سه‌ر ئاستی فیكر و پرسیاره‌كانی له‌سه‌ر كێشه فیكریه‌كان، هه‌رچه‌نده كڵۆڵی رۆشنبیری كوردی له‌وه‌دایه كه ئه‌م جۆره پرۆژانه به كڵۆڵی ناو ده‌بات، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش كوان لێكۆڵینه‌وه‌كانی حیزبه نه‌ته‌وه‌یی و عیلمانیه‌كان كه ئه‌و پڕۆژانه گرنگی ئێمه‌ن، وه ئیتر كورد چی پێویستیه‌كی به حیزبی سیاسی له‌و شێوازانه هه‌یه كه ناتوانن یه‌ك پروَژهی فیكری به‌رهه‌م بهێنن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاینده‌ییانه بكه‌ن.. كه نه‌توانن گوَڕانێك بكه‌ن.. ره‌خنه‌یه‌ك بگرن.. ئاساییه ئه‌م پرسیارانه به حیزبی سیاسی كوردی وه‌ڵام نادرێنه‌وه.
هه‌ر لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بۆشایی ئێمه له هه‌مو لایه‌نه‌كانه‌وه چه‌نده گه‌وره‌یه، چه‌نده نه‌خۆشیمان هه‌یه.. بۆیه پێویسته چاره‌یان بكه‌ین، هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شته باوه‌كان و بینای شتی نوی بكه‌ین.
لێره‌وه ئه‌ركی گرنگی رۆژنامه‌نوسان و پێگه و كه‌ناڵه‌كانی رۆشنبیری چیه؟ ئایا ده‌توانن له‌م پێشهاته سه‌خته‌دا ئێمه و ئه‌وان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه؟ تا ئێستا باری رۆژنامه‌وانی كوردی چ پرسیارێكی خوڵقاند؟ چی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو كێشه گرنگانه‌ی سه‌رده‌م نوسی؟ كه نه‌بونی ئه‌م پانتاییه له پێگه‌ی رۆشنبیری‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌س به ویستی خۆی چی ده‌كات ده‌یكات.
لێره‌وه ئاماژه‌ی پرسیار ده‌رده‌كه‌وێت چونكه رۆشنبیر ناوه‌ندێتی ده‌كات له نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دا.. نه‌كو چاو به‌سته له كوَمهڵ بكات بوَ ده‌وڵه‌ت.. ئێستامان سوَبرمانی شوَڕشی ده‌وێت كه زه‌مینه بوَ روَجی دوبریهی ئاینده خوَش بكات كه شوَڕش له ناو شوَڕشدا بكات.. چونكه كه سه‌یری رابردو و ئایند و ئێستامان ده‌كه‌ین ئاگر به‌سه‌رماندا ده‌بارێت.. سنور و جوگرافیامان هه‌ر ئاگره و جه‌سته‌مان ئاگره، ئه‌گه‌ر به‌م باره بمێنینه‌وه ئه‌وا ته‌نیا ئاماده‌گی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕوانی گه‌رده‌لولێك بین هه‌ڵمان بلوشێت، جگه له‌وه‌ی چوَن وه‌ڵامی نه‌وه‌ی ئاینده بده‌ینه‌وه؟كه بێگومان ئه‌وان لێكوَڵینهوهی گشتیان هه‌یه له‌وه‌ی كه له ئێستادا ده‌یانده‌ینێ.. ئه‌وه‌ش چاره‌نوسی ئێمه دیاره ئێستامان له رابردودا.. ئێستامان له ئێستا و ڕابردو داهاتوه‌وه.
با بكه‌وینه پرسیار با فێری بیر كردنه‌وه ببین.. بیرێك كه گه‌ڵاڵه‌ی راپوَرتێك بكه‌ین بوَ نه‌وه‌ی ئاینده.
*له روَژنامهی (هاوبیر) ی ژماره (6) بڵاو بوَتهوه.. به‌پێی ئێستا گوَڕانم زوَر تیا كردوه له گه‌لڕ ئه‌م چاپكردنهوهیهیدا.
* دوباره له گوَڤاری () ژماره ی 12/2008 دا بڵاو بوَتهوه.
