پێشه‌وا عومه‌ر*: شیكاری سیاسیpolitical analysis بۆ رووداوه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز ئه‌ركێكی گرنگی ئه‌مرۆی ماس میدیا و سه‌نته‌ره ئه‌كادیمیه‌كانه. هه‌ندێ جار به شێوه‌ی بابه‌تی و هه‌ندێكیش به لایه‌نگیری و سۆزداری ئه‌و شیكاره ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستان ده‌یبینین خۆیان ناوه ناوه "راڤه‌كاری سیاسی" زۆربه‌یان بی َئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بن كه ئه‌م ناونیشانه چه‌نده پێویستی به باكگراوه‌ندێكی مه‌عریفی و به‌دواداچونی رۆژانه هه‌یه له هه‌موو بابه‌تێك دێنه گۆ. له زانسته سیاسیه‌كان مه‌رجه‌كانی راڤه‌كاری سیاسی بریتی نیه له‌وه‌ی كه به‌رێزی ساڵێكی كه‌ممه بووه‌ته مامۆستای زانكۆ یاخود له سیاسه‌ت ده‌خوێنێت یان شه‌و گوی له تیڤیه‌كان ده‌گرێت و به‌یانی ده‌یكاته شیكارێكی خۆی!. تۆ لایه‌نی كه‌م ده‌بێت خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندی دار بیت به‌و بابه‌ته‌ی كه قسه‌ی تێدا ده‌كه‌یت. مه‌رجیش نییه له هه‌موو بابه‌تێك قسه‌ت هه‌بێت به‌ڵكو راڤه‌كاری سه‌ركه‌وتو ئه‌وه‌یه كه بوارێكی تایبه‌ت به خۆی ده‌گرێت و قسه‌ی تێدا ده‌كات. لێره‌دا قسه له‌سه‌ر موحه‌لیله‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین كه رۆژانه له تیڤ و رۆژنامه‌و گشت میدیاكانی كوردستان ده‌رده‌كه‌ون به ناونیشانێكی گه‌وره‌تر له خۆیان. له هه‌موو شتێك ده‌دوێن كه زۆربه‌ی وتنه‌وه‌ی قسه‌ی كه‌سانی تره. حه‌زئه‌كه‌م له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی غه‌ززه بدوێم كه ده‌ریده‌خات كه چه‌ند كڵۆڵین له نه‌بونی موحه‌لیلێكی به توانا كه بتوانێت له روانگه‌یه‌كی ئۆبجێكتیڤه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ریالیستانه له كێشه‌یه‌كی وه‌ك غه‌ززه بدوێت. به جۆرێك ئه‌م "موحه‌لیلانه"ی خۆمان له‌هه‌موو شتێك ده‌دوێن تا ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌وه. له چاودێری كردنم له میدیاكانی خۆمان له رووپێوكردنی كێشه‌ی غه‌ززه، كه جاری تۆ له روپێوه ئایدۆلۆژیه‌كه بگه‌ڕی و گوی له شیكاری "موحلیله‌كانیان"بگره ده‌بینیت كه چه‌نده بی زانیارین له‌باره‌ی كێشه‌یه‌كی گه‌روه‌ی وه‌ك فه‌له‌ستین، بۆ نمونه له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی خۆمان موحه‌لیلێكی سیاسی كه له هه‌مانكاتدا راوێژكاری سیاسی كه‌نالێَكی فه‌زاییه و مامۆستای زانسته سیساسه‌كان له زانكۆی سلێمانی له‌باره‌ی غه‌ززه قسه‌ی ده‌كرد به‌ڵام نازانم ئاگای له هه‌واڵه‌كانی سه‌ته‌لایت نه‌بوو یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه! باسی رووداوێكی ده‌كرد كه گوایه رووده‌دات ئه‌ویش سه‌ردانی به‌رپرسێكی ئێرانی بوو بۆ ناوچه‌كه، بی َئاگا له‌وه‌ی كه به‌رپرسه ئێرانیه‌كه دوو رۆژبوو كۆتای به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنابوو گه‌رابویه‌وه وڵاته‌كه‌ی! یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌یگوت ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس؟؟
هه‌ندێكی دیكه‌ش كه تائێستا نه‌ینوسیه‌وه‌و ته‌نها وه‌ك بێَژه‌ر دیمانه‌ی له‌گه‌لڕَ ئه‌و "موحه‌لیله سیاسیانه"ی پێشتر باسم كرد كردوه ده‌نوسێت و ده‌ڵیت داوای لێَبوردن له ئیسرائیل ده‌كه‌م!! (خه‌وتوو له‌وه‌ی كه فرۆكه‌ی ئیسرائیلی كورده‌كانی قه‌ندیل بی َسه‌رو شوێن ده‌كات) ...
گه‌ر كاكم تافی ناسێۆنالیزمبون لێده‌دات گوایه عه‌ره‌ب ده‌كوژرێت، هه‌روه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆشم ده‌یوت و به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌یڵێته‌وه كه مناڵی عه‌ره‌ب بكوژرێت قه‌ینا! له روی زانستی سیاسیه‌وه ئه‌م نوسین و شیكارانه جگه له بانكره‌بتی فیكری و ئایدۆلۆژیاییه‌كی راسیزیمیانه‌ی بێسه‌روبه‌ر (كه ته‌نها قوربانی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه میلله‌تی خۆمانه) هیچی دیكه نییه.
به كورتی!میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه و هاوشێوه‌كانی نه‌یان ده‌وێرا پێڵاوگرتنه‌كه‌ی بۆش پیشان بده‌ن نه‌واك سه‌رۆك بوش و ئه‌مریكا خه‌مبار بن (بێ‌ئاگا له نیۆرك تایمز و واشنتۆن پۆسته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆش كه چه‌ند شیكاری جوانیان كرد له‌سه‌ری) له كوی ده‌توانن بابه‌تیانه كێشه‌ی غه‌ززه‌ی"عه‌ره‌ب" بگوازنه‌وه! كێشه‌یه‌ك كه گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ته بۆ په‌یوه‌ندی برایانه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب كه سه‌رۆكه‌كانمان به‌رده‌وام لێی ده‌دوێن.
خوێندكاری زانسته سیاسیه‌كان /زانكۆی سلێمانی
ffarwk@yahoo. com
