گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور: پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی شه‌ش مانگی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌فته‌نامه‌ی ئاڵای ئ
ازادی وه‌ك پاشكۆیه‌ك له باسی (گرتن و حوكمدان) ی ڕۆژنامه‌نوساندا باس له چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكدا ده‌كات له نێویاندا (گه‌رمیان حه‌مه‌خان) په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی میدیا له كه‌لار.
ئه‌وه‌ی كه به‌لای منه‌وه سه‌یر بوو له‌و بابه‌ته باسی له ڕۆڵی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان كردووه له كاتی ده‌ستگیر كردنمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به هه‌وڵی ئه‌وان ئازادكراوم!!
سه‌رم له‌وه سوڕده‌مێنێ چۆن پێش ئه‌وه‌ی من ئه‌م ڕوون كردنه‌وه بنوسم براده‌رانی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیكا خۆیان له شه‌رمدا ڕوونكردنه‌وه‌یان نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان نه‌ك هه‌وڵی ئازاد كردنیان نه‌دام به‌ڵكو هۆكاری ده‌ستگیر كردنه‌كه‌م ئه‌وان بوون!
من له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بانگ كردنم بۆ دادگا نوسینگه‌ی گه‌رمیانم ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وانیش كه‌سی په‌یوه‌ندیداریان ئاگار كرده‌وه كه له‌گه‌ڵم بێت بۆ لای دادوه‌ر، به‌ڵام كاتێك جه‌نابی له كفرییه‌وه گه‌شته كه‌لار پێی وتم من نه‌خۆشێكم هێناوه بۆ كه‌لار ئه‌بێ ئه‌و ببه‌م بۆ نه‌خۆشخانه كاتێكیش ئه‌و هات پۆلیس منی گه‌یاندبووه دادگا‌و له‌وێ هاته‌لام و پێی وتم خۆته‌زانی من ئه‌و نه‌خۆشه‌م هێناوه‌و ئه‌بێ بچمه‌وه كاك مه‌لا ته‌حسین ده‌نێرم (به‌رپرسی نوسینگه)، كه‌چی تا ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه نه‌مبینی!
ئه‌وجاره‌یان به كه‌فاله‌ت دادوه‌ر ئازادی كردم چونكه هیچم نه‌وت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه وتم ئه‌بێ محامی سه‌ندیكا بێت ئه‌و جار قسه ئه‌كه‌م هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرسی نوسینگه‌كه، به‌ڵام تۆمه‌ز محامییه‌كه هه‌ر جه‌نابی خۆی بووه‌و چووه‌ته لای حاكم و دنیایه‌ك منی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی كه من هه‌ڵه‌م كردووه‌و بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ به‌ڵگه‌م نییه‌و ئیتر به‌و جۆره خۆی به پیاو باش و منی پیاو خراپ كردووه، من هه‌رچه‌نده خۆم به‌هه‌ڵه نازانم ته‌نها ئه‌وه‌ی گوایه به‌ڵگه‌م نییه ئه‌وه‌یه كه من سه‌رچاوه‌م هه‌یه‌و وه‌كو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی بۆ پیشه‌كه‌م نایدركێنم ئه‌وه‌یه كێشه‌كه‌م به‌ڵام هه‌ریه‌كێك له ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌كات سه‌ندیكامان بۆ چییه؟ بۆچیمانه چوار قسه زلی تیا دانیشت و فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی لێده‌ن و خۆیان به خاوه‌نی ڕۆژنامه‌نوسان بزانن؟ ئه‌گه‌ر من هه‌ڵه نه‌كه‌م به‌ئه‌ندام بوونم له سه‌ندیكایه‌كدا بۆ چییه كه بڕێك خه‌ڵكی بێت وه‌ك بارێك بن به‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌نوسیشه‌وه؟ دیاره ئێمه بۆیه له‌سه‌ندیكایه‌كدا ئه‌بینه ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌كه‌ین و توشی كێشه‌یه‌ك ئه‌بین لێمان بپرسێته‌وه‌و وه‌كو خاوه‌نی یه‌كه‌ممان به‌رگریمان لێبكات و پارێزه‌رمان بۆ دابین بكات ئه‌گه‌ر پێویسی كرد‌و هیچ ناحه‌قییه‌ك قه‌بوڵ نه‌كات به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامێكی بكرێت و... قسه‌ی تر زۆرن، به‌ڵام كاتێك هه‌موو ئه‌م شتانه له نوسینگه‌یه‌دا پێچه‌وانه ده‌رده‌چن داخستنی ئه‌و نوسینگه‌یه خزمه‌تێكی زۆر گه‌روه نییه به ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ره‌كه؟ به هه‌رحاڵ دوای قسه‌كانی جه‌نابی برپرسی نوسینگه لای دادوه‌ر، من به فه‌رمانی دادوه‌ری كه‌لار (6) ڕۆژ سجن كرام ڕاسته‌خۆ دادوه‌ر پێی وتم له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ وتت سه‌ندیكا پارێزه‌رمم بۆ ده‌گرێت به‌ڵام كوا پارێزه‌ره‌كه‌ت؟ دیاره پێت ڕابواردووین به‌قسه‌ی خۆی ئه‌وه زۆر توڕه‌ی كردبوو بۆ یه سنجی كردم.
له‌كاتی سجنیشدا یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ندیكا به‌ناوی سه‌ندیكاوه سه‌ردانی نه‌كرووم و ته‌نانه‌ت به ته‌له‌فۆنێكیش په‌یوه‌ندیان به هیچ كه‌سێكه‌وه نه‌كردووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ی من به‌ڵكو هاوڕێیانی خۆم له گه‌رمیان و براده‌رانی ڕۆژنامه‌ی میدیا له هه‌ولێر له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بوون تا ئازاد كردنم و ته‌نها هه‌وڵی ئه‌وان بوو. به‌ڵام براده‌رانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكا ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك یان كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندیی پێیانه‌وه كردبێ لێدوانیان داوه‌و هه‌ر ئه‌وه بووه. تائه‌م له‌حزه‌ش كه ئه‌و كێشه‌ی من له دادگای كه‌لاره، سه‌ندیكا پرسیاریان نه‌كردووه كێشه‌كه‌م به كوێ گه‌شت و پارێزه‌ره‌كه‌شیان به سواری (كه‌ر) ێكی شه‌ل به‌ڕێگاوه‌یه نازانم كه‌ی ده‌گات؟
garmyan86@gmail. com
