عومه‌ر هه‌نگاو: هه موو مرۆڤدۆستێك وئازادیخوازێك له دونیا دا نه فره‌ت له ده‌سه‌لاتی ره‌ش و تیرۆریستی ده‌وله‌تی ئه مریکا ده‌که‌ن به تایبه‌تیش دیکتاتۆرێکی وه‌کو ێدام حسین که ئه مریکا خۆی هێنای وکردیه دێوه‌زمه‌ی خه‌لکی عێراق له شه رله گه‌ل ئێران‌دا هاوکاری کرد و له ئه نفال و کیمیاباران و کۆمه‌لکوژی وله سێداره‌دان و زیندانی کردنی خه‌لک له لایه‌ن ئه ورژێمه‌وه چاوپۆشی و هاوکاریشی کرا، ئه مریکا ئه وده‌وله‌ته ی که هاوکاری گالیبان ی ئه فـغانی و بن لادن و چه‌کداره چیچانیه‌کان وهاوکاری چه‌ندین ملهوری وکاری درندانه‌یه که له سه‌رتاسه‌ری دونیادا پیاده ده‌کرێت ئه مریکا راشکاوانه هه م‌و جۆره هاوکاریه‌ك پێشکه ش به ده‌وله‌تی فاشستی یه هودی ئیسرائیل ده‌کات بۆ کوشتنی خه‌لکی بێ تاوانی فه‌له‌ستین وته‌نها له ماوه‌ی 22 رۆژی تاوانکاری ئه‌م ده‌وله ته هه‌زاران منداڵ کوژران و بریندار بوون. تیرۆریزمی ده‌وله‌تی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هۆی سه‌ره‌کی و یارمه‌تیده‌ری گه‌شه کردنی گروپه تیرۆریسته‌کان بوو له جیهاندا، به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌ی ئه مریکاش له ئه‌ستۆی ئه‌و دوو زاته‌ی کور و باوك (جۆرج بۆش وکوره‌که‌ی) دایه. من دلنیام هه موو که‌سێکی ئازادیخواز ومرۆڤ دۆست له دونیادا، نه‌فره‌ت له رۆژانی ده‌سه‌لاتی ئه و دوو ئنسانکوژه ئه که‌ن و هه موو ئه‌وانه‌ش که له عێراق وکوردستان ودونیادا رۆژانێک وبه هه‌رجۆرێك بووه پارێزگاری‌یان له کرده‌وه‌و بیرورای ئه وده‌وله‌ته وئه ودوو تاوانباره کردووه که ده‌ست وددانیان سووره به خوێنی هه‌زاران هه‌زار ئینسانی بی تاوان، که‌م یان زۆر هاوبه‌شی تاوانه‌کانی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ن و پێویسته داوای لێ بوردن له مرۆڤایه‌تی بکه‌ن .
|
