گۆران دوكانی: ئهگهرتێبینی بكه‌ین هه‌رله‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گرژی وئاڵۆزیهكانی نێوان (عه‌ره‌ب-ئیسرائیل) وبه‌تایبه‌ت له‌دوای ناوه‌ڕاستی نه
وهدهكانی سه‌ده‌ی ڕابردو وبه‌هێزبونی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس لهفلستین، ته‌واوی ململانی سیاسیه‌كان وپرۆسه‌ی جه‌نگی ئیسرائیلیه‌كان زیاتر ڕوبه‌ڕوی ئه‌وحیزبه بۆته‌وه، هاوكات ئهوڕاستیهمان بیرنه‌چێت كه‌بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جهماوهریهوله هه‌ڵبژاردنه كانی ڕابردووی فلستینداولهكۆی (132) كورسی په‌ڕله‌ماندا (74) كورسی به‌ده‌ست هێناوه، به‌مه‌ش كۆنترۆڵی زۆرترین موئسهسهحكومیهكانی فلستینیان كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م حیزبه كار بۆبهرژهوهندیه سیاسیه‌كانی خۆی ده‌كات نیوبهرامبهرئامابجیان خۆشگوزه‌رانی فه‌له‌ستینیه‌كان نه‌بوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌ی بۆته به‌دبه‌ختی فهلستینیهكانیش به‌ئاشكرا ئایدۆلۆژیای چهندووڵاتێكی ده‌ره‌كی وبهتایبهتیش (ئێران وسوریا) زاڵه له‌ناوخۆی ئه‌م وڵاتهداودهتوانین ئه‌و جهنگهخوێناویهی چه‌ندڕۆژی ڕابردوی كه‌رتی غه‌ززه‌ش وه‌ك دیارترین نموونه‌ی ته‌داخولاتی ده‌ره‌كی بێنینه‌وه، كه‌به‌هه‌زاران كوژراوبرینداری خه‌ڵكی سڤیلی لێكهوتهوه.
ئه‌وه‌ی لێرهداناوهرۆكی بابه‌ته‌كه‌ی منه، خۆگیڤكردنهوهوههندێك هوتافات وداواكاری بێبنه‌مای حیزبه ئیسلامیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوولهبهرامبهردۆزی (عه‌ره‌ب-ئیسرائیل) داوبهتایبهتیش ئه‌وهێرشانه‌ی چه‌ندڕۆژی ڕابردوی ئیسرائیل بۆسه‌ركه‌رتی غه‌ززه، كه به‌جۆرێك له‌گوزارشت وبۆچونداخۆیان له‌خه‌ڵكی جیاكردبۆوه به‌ڕاستی جێگای گومان بوو، له‌هه‌مووشی سه‌یرتر دانانی چه‌ند واجبێك بوو، كه‌ئه‌وان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی موسوڵمانانیان ده‌زانی، یه‌كێك له‌و واجبانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد هه‌ركه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بگه‌یه‌نێته غه‌ززه وڕوبه‌ڕوی شه‌ڕی ئیسرائیلیه‌كان ببێته‌وه ئهوهجیهادهوئهگهركوژراش شه‌هیده، یاخودپێویسته لهمهودواكوچهوكۆڵانهكانمان ناوی شه‌هیده‌كانی غه‌ززه‌یان لێبنێین و... تاد، ئه‌مه جگهلهبڵاوكردنهوهی كۆمه‌ڵێك هوتافات به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه، یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك شیعارات له‌ڕێگه‌ی مه‌سجی مۆبایله‌وه!.
لێرهداههقی خۆمانه لهحیزبهئیسلامیهكان بپرسین كهئهمڕۆخۆیان كردۆتهكهواسوری به‌رله‌شكری موسوڵمانانی ئه‌م هه‌رێمه، ئایاخێره ئه‌وهه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ی ووڵاتانی به‌رودراوسێ بۆله‌باربردنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئهمڕۆودهیان هه‌وڵی داگیركه‌رانه‌ی دیكه كهبهرامبهربهتهواوی كوردوكوردستانیان ده‌درێت و ئهوههمووتهنگژه سیاسیانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حیزب وتهیارهئیسلامیهكانی عێراقه‌وه به‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه‌یان گرتوه، كه‌چی نه‌ك هه‌ربێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینین له‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندی خۆتان ئینتفاقیهی ستراتیژیان له‌گه‌ڵدا ئیمزاده‌كه‌ن!!، یاخودههتائهمڕۆبهههزاران خه‌ڵكی سڤیلی بناری قه‌ندیل دوچاری قوربانیدان وئاواره‌بوون ده‌بنه‌وه لهپێناومهرامی بۆگه‌نی عه‌قڵیه‌تی داگیركاری توركه كهمالیزمهكان وفارسه سه‌فه‌ویه‌كان كه‌چی ئێوهلهبهرامبهرداولهڕێگای وهفدهكانتانهوه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هاوپه‌یمانی وبهرژهوهندیهسیاسیهكانتان سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن!!ئایائهوهش بهغهزاوجیهاد ده‌زانن؟!، خۆ ئهگهرلهسۆنگهی قورئانیشه‌وه بڕوانین خوای گهورهئهفهرموێت: (واخراج اهله ڕكبرمن قتله) واته"گوناهی ده‌ركردنی خه‌ڵكانێك گه‌وره‌تره لهكوشتنیان"، ئه‌ی مهگهرخوای گه‌وره‌نیه بۆ وه‌ڵامی نزاكه‌ی حه‌زره‌تی (نوح) ئه‌فه‌رموێت: (واستوت علی الجودی) واته له جودی ئهوهستیتهوه، كه شاخێكهو كه‌وتۆته باكوری كوردستانه‌وه، لێرهشداخوای گهورهپیرۆزی خاكی كوردستان نیشان ده‌دات.
كه‌چی ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێوه‌ی حیزبهئیسلامیهكانه كه خۆتان به‌به‌دیلی ده‌سه‌ڵات ده‌زانن، كه‌چی بهرامبهربهوخاكهولهڕودانی ته‌واوی داگیركاری وتهنگژهسیاسیهكاندا ئێوه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی دووحیزبه زللهكه نوقهیهكتان لێوه‌نایه‌ت، هاوكات خاكی فه‌له‌ستینمان لاپیرۆزدهكهن!، خاكێك كهنهتهوهكهی له‌كاتی پرۆسه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفالدا، نه‌ك هیچ هه‌ڵوێستێكی مرۆڤایه‌تیان نیشان نه‌دا به‌ڵكوبه (عافیه علیك) ڕژابونه سه‌رشه‌قامه‌كانی فه‌لستین و بروسكه‌ی پیرۆزباییان له‌سه‌ركرده پاڵه‌وانه‌كه‌ی عێراق ده‌كرد!!كه‌چی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئێوه‌ن ئه‌وانه ده‌كه‌نه (شیربرای) ئێمه، ئاخرئێمهی كورد تاكه‌ی بهعاتیفه بیربكه‌ینه‌وه؟! بۆیهبهداوای لێبوردنهوهمهگهرفهلهستینیهكی عروبه تهنهابرای ئێوه‌بێت!، ئه‌وه میلله‌تی كوردنیه كهفهلهستینیهك به‌برای خۆی بزانێت.
ئێمه‌ی كوردستانیانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیائهوهی له‌سه‌رشانمان بوو كردمان وپرۆتستۆی ئه‌وجه‌نگه خوێناویهمان كرد كه‌ژن ومناڵی بێگوناهی غه‌ززه بونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ومهرامه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حماس!هاوكات هه‌ریه‌ك له (تاڵه‌بانی وبارزانی) وچه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی كوردپرۆتستۆی ئهوجهنگهیان كرد، ئی خۆ توانای ئه‌م هه‌رێمه له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی زیاترنیه، وه‌ك بینیمان چه‌ندجارێك حكومه‌تی ئیسرائیل ته‌واوی داواكانیانی ڕتكردهوهسهبارهت به وه‌ستانی ئاگربه‌ست، با (خالیدمشعل ومحمودزهارو) ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حماس كهئهمڕۆلهدیمهشقهوهخۆیان به‌ده‌مڕاستی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌زانن وسهركدایهتیان ده‌كه‌ن وبه‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێده‌دان كه ڕزگاریان بكه‌ن له‌ده‌ست ئیسرائیلیه‌كان ته‌نها بههاویشتنی چوار ڕۆكێت وكاتیۆشا!!بائه‌وان بچونایه ئهوجیهادهیان بكردایه كهئهمڕۆئێوه به‌واجبی سه‌رشانی موسوڵمانانی كوردی ده‌زانن!!،
ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه به‌درێژای ئه‌وجه‌نگه ئێمه‌ی كورد وه‌ك ته‌ره‌ف نه‌كه‌وتینه كێبڕكێی ئه‌م دۆزهوهو به‌وردی وژیرانهمامهڵهمان لهگهڵداكرد، هه‌م وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی و، هه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش، چونكهئاشكرایه هیچ كاتێك دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆ ههستیاروناسك نه‌بووه، هاوكات به‌پێچه‌وانه‌وه ئێوه‌ش ئهوجیهادهتان بهڕهوانهزانی بۆخۆتان وئهندامێكی هیچكام لهحیزبهئیسلامیهكانمان نه‌بیست كه‌بچێته غهززهولهپێناوخاكی پیرۆزی فلستیندا خۆی بهختبكات و واجبه دینیه‌كه‌ی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێبكات!.
Goran. dukani@yahoo. com
