چیا یاسین: هه‌موو كارێكی خۆكوژی مرۆڤ هانده‌رێكی مادی یان مه‌عنه‌وی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پاڵنه‌ریه‌تی، به‌ڵام ئه‌نجامده‌ری به‌كرده‌وه‌ی
كاره‌كه كه‌سه‌كه خۆیه‌تی، پاش بوونی هانده‌ره‌كه و فشاری ده‌ره‌كی و ده‌روونی، هه‌ڵده‌ستێك به كاری خۆكوژیه‌كه و مه‌تریاڵیش زۆره له‌به‌رده‌ستی بۆ ئنجامدانی ئه‌وكاره.
ژن وه‌ك كائنێك كه تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه بۆی له‌ئاستی لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتیدایه، به مرۆڤی پله دوو لێی ده‌ڕوانرێت و به‌كه‌متوانا ناوزه‌ند ده‌كرێت، ئه‌مه وایكردوه كه كۆمه‌ڵی مافی لێزه‌وت كراوه‌و هه‌ندێكیشی پێشێل ده‌كرێت له‌لایه‌ن خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه، به‌شێكی ژنانیش جگه له‌وه خۆشیان خۆیان له قاڵب ناوه‌و ممارسه‌ی هه‌ندێك مافی ئاسایی خۆیان به نائاسایی ده‌بینن و تانه‌ش له‌ژنانی تر ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئازادانه ممارسه‌ی مافێكی خۆیان بكه‌ن، كێشه‌ی خۆكوژی ژن له ئه‌نجامی فشارێكی ده‌رونی و ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌وه‌یه كه له‌ناخی خۆیدا ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بوونی مایه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندیه بۆ خۆی و بۆ ده‌وروبه‌ر به‌جۆرێك بیر ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م له‌ژیاندا ئه‌و تاڵاوه بنۆشی ڕه‌نگه له‌دوای هه‌موو شته‌كان بگوڕێت، ئه‌و كاته‌ی ژنێك بڕیاری كۆتایی هێنان به‌ژیانی ده‌دات ئه‌و كاته‌یه كه ژیان له‌وپه‌ڕی بێماناییدایه‌و چێژه‌كانی هاوسه‌رێتی و منداڵ و خێزان و خوشك و هاوڕی و برا و باوك تروسكه‌یه‌كی هیوا ناخه‌نه دڵیه‌وه، ئه‌م هه‌سته ماوه‌یه‌كی زۆر ناخایه‌نی ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و ڕودانی كێشه و گرفته‌كاندا ئه‌م هه‌سته دروست ببێت، ئه‌گه‌ر توانرا ئه‌و وه‌خته تێپه‌ڕێنێت ئه‌وا هیوا جارێكی تر له‌ناخیدا چه‌كه‌ره بكاته‌وه‌و ژیان له‌لای شیرین ببێت، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له‌كاری خۆكوژی قوتاریان بوه په‌شیمانن له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به خۆیان ئه‌نجامینداوه، كرده‌وه‌و ڕه‌فتاره هه‌ڵه‌كان له‌كاتی نائومێدی و بێهیواییدا ئه‌نجامده‌درێن.
كاتێك ژیان پانتاییه‌كی زۆری خۆشه‌ویستی بگرێته‌وه ئه‌وا هیواكان ئه‌پشكوێن هاوڕی و دۆستانمان شرین ئه‌بن، ژن هه‌میشه پێویستی به هاوه‌ڵه، تا ئه‌وانه‌ی كه بێزاری ده‌كه‌ن ده‌رببڕێت و هه‌موو هه‌سته خۆشی و ناخۆشیه‌كانی به‌ڕاستگۆیی ده‌رببڕێت و گوێی له‌وه‌ڵامی به‌رامبه‌ر بێت سه‌باره‌ت به‌هێوركردنه‌وه‌و خاوكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ ناو ژیانی.
