ی و كه‌متر له سێ ساڵ به‌سه‌ر حوكمی د. جه‌عفه‌ری‌و زیاتر له‌دو ساڵ به‌سه‌ر حوکمی د. نوری مالیكی حوكمی عێراق ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌دا ماده‌ی (58) ی ده‌ستوری كاتی‌و دواتر ماده‌ی (140) ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی به وته‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد دوای فشارێكی زۆر ئه‌و دو ماده‌یه‌یان له‌ده‌ستوری كاتی‌و هه‌میشه‌ییدا چه‌سپاند. گوزه‌ركردنی ماده‌ی (58) به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌كی جێبه‌جێبكرێ، له‌دوای ئه‌و ماده‌ی (140) هاته گۆڕێ هه‌موانیش ده‌زانین (31/12/2007) ئه‌و ماده‌یه‌ی كه له‌لای كورد زۆر پیرۆز بو، دواتر به فشارێكی زۆر سه‌رله‌نوێ ماده‌كه بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژكرایه‌وه!، بۆیه له رابردودا نه بیكه‌رو هامڵتۆن‌و ئێستاش نه دیمستۆرا ناتوانن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بكه‌ن، كه هه‌مومان بینیمان له قۆناغی یه‌كه‌می پێشنیاره‌كانیدا دیمستۆرا چه‌ند كه‌م زانیاری بو له‌وه‌ی ئاكرێی خسته‌وه سه‌ر كوردستان. دوای ئاشكرابونی پلانی ناحه‌زان و دوژمن به گه‌له‌كه‌مان، دوای به نایاسایی ده‌ركردنی ماده‌ی (24) له یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ده‌نگدانێكی نهێنی به بڕیارێكی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ردرا، پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر كرۆك و زیانه‌كانی ماده‌كه كه پێویسته باس له‌وه بكه‌م كه ئه‌م ده‌نگدانه دژی بنه‌مای ده‌ستوری عێراقه كه پێویسته ده‌نگدانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاشكرابێت، واته ئه‌مه پێشێلكردنی یاسا و بنه‌ما ده‌ستورییه‌كانه هه‌ر شتێكیش له‌سه‌ر باتڵ بونیاد بنرێت ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌نجام و ئاسه‌واری ئه‌و كرداره باتڵ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كوده‌تایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌ر ده‌ستوردا كردی جێگه‌ی راوه‌ستان و بیركردنه‌وه‌ی ورد و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، ئایا وه‌ك ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له بڕگه‌كانی ماده‌كه‌دا هاتوه كه ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش ده‌ستور واته بۆ كاتی روخانی رژێم 9/4/2003 ئه‌مه چ مانایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت به‌ده‌ر له گه‌ڕانه‌وه زیاتر بێت بۆ حكومی دیكتاتۆری و تاك ره‌وی پێشێل نه‌كردنی مافه ره‌واكانی میله‌ته‌كه‌مان نه‌بێت، ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئه‌وه هه‌ڵوێستیان بو سه‌باره‌ت به مافه‌كانی میله‌ته‌كه‌مان، هیچیان كه‌مترنییه له بیركردنه‌وه‌ی رژێمه دیكتاتۆریه پێشینه‌كانی عێراق، بۆیه پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی كورد لێره‌دا بوه‌ستین و هێڵی سور بكێشین و زیاتر به ئاگاتر و حه‌كیمانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه ئه‌قڵ شۆفێنیانه بكه‌ن، دواتریش كێشه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه ته‌نها كورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی كار به ده‌ستور ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی گرنگی نه‌بێت لای عه‌ره‌ب ده‌ستوره، وه‌كو بینیشمان ئه‌وه‌ی كردیان ئه‌وپه‌ڕی به‌بێ ئه‌هیمه‌ت زانینی ده‌ستوره، هۆكاری ئه‌مه‌ش زاڵبونی ئه‌قڵی شۆفێنی و هاندانی نه‌یاره‌كانی میله‌ته‌كه‌مانه بۆئه‌و به‌رپرسانه. لەكاتێكدا وەك دەبیندرێ حكومەتی عێڕاق لە جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە جددی نییە، یان كارێكی ئەوتۆی نەكردوە تا ئەو زوڵمەی لەو ناوچانە لەسایەی بەعسدا لە كورد كراوە، هەڵبگیرێ. ئیدی ئەوە لە حكومەتی ئێستای عێڕاق دەخوێندرێتەوە، كە نەیەوێ ئەو واقیعە بەزۆر سەپێندراوەی تەعریب و تەهجیر لەو ناوچانەدا نەمێنێ ئیدی لە ره‌فتاری ئەمەوە شه‌قامی كوردی نیگەرانی دایدەگرێ، لەوە دەترسێت هێزەكانی عێڕاق لەو ناوچانەدا لە پاراستنی خەڵكدا بیلایەن نەبن و ئەو خەڵكە كوردە ئاوارەیەی كە دوای چەندین ساڵ دەربەدەری و ئاوارەیی، لەپاش نیسانی 2003 گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی پێشوی خۆیان روبەڕوی مەترسی و تەنگ پێ هەڵچنین ببنەوە، و ئەودەمەش ناوچەكە بكەوێتە رەوشێكی ناجێگیر و ئەگەری تری لێ بكەوێتەوە كەواتە بۆ دڵنیابون و رەواندنەوەی ئەو نیگەرانییەی كورد رەوایە كە پێكهاتەی هێزەكانی (پۆلیس، ئاساییش، سوپا) لەو ناوچانەدا بەپێی رێژەی دانیشتوانی خۆجێی (ئەسڵی) بێ، یان ئەوەتە لەنێوان حكومەتی بەغدا و حكومەتی هەرێمدا میكانیزمێك بدۆزرێتەوە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ئەو ناوچانە لە ماوەی جێبەجێكردنی ماددەی 140ـدا، لەبارێكدا ئەگەر هێزەكانی خۆجێیی ئەو ناوچانە توانای كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵی تیرۆریست و خراپكارانیان نەبو، واتە ئەركی پاراستنی ئەو ناوچانە، مادام كێشەیان لەسەرە، بەتەنیا ناكەوێتە ئەستۆی حكومەتی بەغداوە، هه‌روه‌ها ده‌که‌وێته ئەستۆی حكومەتی هه‌رێم یشه‌وه، بەتایبەتی ئەگەر دیترا حكومەتی بەغدا كاری تاك رەوانە دەكات و هەندێ لە رموزه‌كانی ئەو حكومەتە باس لە بەهێزبونی مەركەز و كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێم دەكەن.
بەئاشكرا حكومەتی عێڕاق پابەندبونی خۆی بە جێبەجێكردنی ماددەی 140 بە رەسمی دەر ببڕێ، ناوچه‌ی که‌رکوك و خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌یه‌كه كه تاڵاوی مه‌رگه‌سات و نه‌هامه‌تی و راگواستنی زۆری له‌سایه‌ی رژێمی پێشودا به‌خۆوه بینیوه، ناكرێت جارێكی تر كێشه‌یان بۆ دروستبكرێت و حكومەتی بەغدا دوپاتیكرده‌وه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كاندا ئیلتیزامی ته‌واوی هه‌بێت به‌ده‌ستوره‌وه. لایه‌نی کوردیش پێوایه ته‌نیا به ته‌وافوق و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور ده‌توانرێت پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی بپارێزین. كێشه‌ی كه‌ركوك له‌ده‌ستوری عێراقدا چاره‌سه‌ری بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140. ئه‌گه‌رچی ماده‌ی 140 ته‌نیا بۆ كه‌ركوك نیه، ئه‌مه‌ش كڵاویكی تری عه‌ره‌ب بو له كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا كردیانه سه‌ری كورد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد سور بێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده ده‌ستورییه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانرێ كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی تری كوردستان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بۆیه له‌كۆتایدا ده‌ڵێین پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی ره‌دی ئه‌و كردار و پلان و مامه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بدرێته‌وه به‌جۆرێك كه جارێكی دیكه بیرله خیانه‌تی دیكه نه‌که‌نه‌وه، پێویسته هه‌مو تاكه‌كان و چین و توێژه‌كانی میله‌ته‌كه‌مان به‌یه‌ك ده‌نگی دژی ئه‌و پلانه بوه‌ستینه‌و. هه‌روه‌ها ئه‌و هیواو ئاواتانه‌ی که چه‌ندین ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌که‌ین رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و که‌ناری نا ئومێدی ده‌ڕوات و له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا گۆێ نه‌دان وخه‌م ساردی وسستی لێپرسراوان له‌ئاست هه‌مو روداوه‌کان که‌م ته‌رخه‌من
