(نێر و می هه‌ردووك به جووته بوَ وه‌ته‌ن هه‌وڵ نه‌ده‌ن. دووره ده‌رچوونی له دیلی مه‌ل به باڵی نافڕی) گومان ده‌كه‌م له‌نێوان ئاسایشی سلێمانی و تاریق ڕ
همهزان كامیان نێره‌كه و كامیان مێیه‌كه‌ن لی له هه‌وڵی فڕینه‌كه گومان ناكه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم فڕوَكه‌وانێك به‌بی فڕگه و بی فڕوَكه كه‌وته فڕین. ئه‌و فڕوَكه‌وانه‌ی بیست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به دڕندانه‌ترین شێواز كه‌وته بوَردومان كردنی هه‌ڵه‌بجه و وه‌شاندنی گازی كیمیاوی كه تێیدا پێنج هه‌زار خه‌ڵكی بێ‌تاوان شه‌هید بوون. كه ئه‌و كات پێنج هه‌زار خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌یانتوانی له ژێر ده‌ستی تاریق ڕه‌مه‌زان ده‌ربازیان بێت كه‌چی ئه‌مڕوَ تاریق ڕه‌مه‌زان له‌ژێر ده‌ستی پێنج هه‌زار كه‌س ده‌ربازی بوو كه‌سیش نه‌یزانی بوَ كوی فڕی و كامه ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی لی كرایه‌وه. توَ بڵی ی شاری سلێمانی هێنده پێشكه‌وتنی به خوَیه‌وه دیبی له ناو به‌ندیخانه‌كان و دادگا و شه‌قامه‌كان فڕوَكه بتوانی هه‌ڵفڕین و دابه‌زین بكات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نا ئه‌م تاوانباره چوَن فڕی؟ سه‌یره! ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت چوَله‌كه‌یه‌ك ناتوانێت له ئاسایشی سلێمانی هه‌وڵی فڕین بدات. كه‌چی له‌ژێر دروشمی (دز و خاوه‌ن ماڵ یه‌ك بن گای به كولانكه‌ی ئاودیو ده‌كه‌ن) نه‌ك چوَله‌كه به‌ڵكو پیاوێك فڕی. ئاخر منداڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وانه‌ی له ووشه‌ی دایه و بابه بێبه‌شن و بیست و یه‌ك ساڵه چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئێوه‌ن كه‌چی ئێوه دووباره گه‌ڕانه‌وه بیست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و بكوژی كه‌س و كاری ئه‌م منداڵانه‌تان ده‌رباز كرد. وه‌ڵامه پڕ شه‌رمه‌زارییه‌كانی ئێوه چین به‌رامبه‌ر پرسیاره‌كانی منداڵانی هه‌ڵه‌بجه؟ له‌بری ئێوه ئازادی بده‌ن به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئازادیتان دا به تاریق ڕه‌مه‌زان و نه‌تانتوانی ته‌نانه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌شیاویش بده‌ن به خه‌ڵك. منداڵه بێنازه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئێستا بوَ سوَراخی كه‌سوكاریان ناگه‌ڕێن بوَ سوَراخی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌ڕێن كه ئه‌م تاوانباره چوَن و له كوی ده‌ربازی بوو بوَ كام ووڵات به‌ڕێتان كرد؟ منداڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م تاوانباره‌تان ڕزگار نه‌كردایه ئێوه‌ش چه‌ند كه‌سێكتان ده‌بوون به تاوانبار و ڕوو ڕه‌شی گه‌لی كورد ده‌بوون. به‌ڵام بوَ ئه‌وه‌ی ئێوه تاوانه‌كانتان بشارنه‌وه و ڕووبه‌ڕووی تفی ده‌می منداڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه نه‌بنه‌وه ئه‌م تاوانباره‌تان ده‌ربازكرد و واتانزانی تاوانه‌كانتان ده‌شارنه‌وه به‌ڵام دڵنیابن هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر نابێت و ڕوَژێك دادێت ئێوه‌ش دادگایی ده‌كرێن...
hemnbaban@yahoo. com
