هێنده‌ی دووری هه‌نا
سه‌یه‌ك
كه له سه‌فه‌رێكه‌وه جێمابێ
ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی
له قه‌راخی ئاوازێكی (مۆزارت)
جێ هێشتبێ
ئه‌وه‌نده‌ی دووری چاوه‌كانی عه‌ده‌م
كه له شوێن پێی
هه‌نگاوه‌كانی (زۆربا) ڕاده‌مێنێ
دوورم لێت
چۆن پێت بگه‌م؟
مه‌گه‌ر ئاوێزانی
تارماییه‌كانی قه‌ده‌ر بم
په‌نجه‌كانم
له‌پرچی ئاسمان بئاڵێنم
تا له باوه‌شی یه‌قیندا هه‌ڵمگرێ
بمداته ده‌ست (با) كه‌ی (سوله‌یمان)
بێم... حه‌ریفت بم
ته‌مه‌ن خۆی خسته
نێو مالۆچكه‌یه‌ك پڕ له بیره‌وه‌ری
یه‌قین بووم
له ڕه‌حمه‌ته‌كانی خودا
له پاڕانه‌وه‌ی (ئاده‌م)
له به‌رده‌م سوره‌ته‌كانی عیشق
ئه‌مشه‌و
شه‌وی له دایكبوونمه
شه‌وی تروكانی
پێلوی چاوی شاعیرێكه
بۆ گه‌ڕان
به دوای گومانه‌كانی ئه‌زه‌ل
به‌دوای وشه‌كانی شیعرێك
كه هه‌رگیز نه‌یتوانی
ناونیشانێكی بۆ داڕێژێ
شه‌وی گلدانه‌وه‌ی
خه‌ونه‌كانی منداڵیمه
له به‌رده‌م
تارماییه‌كانی سه‌راب
كه‌چی نه قه‌ده‌ر لێی پێچامه‌وه
نه ڕۆژگاریش
گوێی له سه‌دای ئازاره‌كانم ڕاگرت
* (نه دایكیشم
گۆرانیه‌كه‌ی بۆ هۆنیمه‌وه)
ئه‌ی شكۆفه‌ترین
خه‌می لێك دابڕان
ئه‌ی جوانترین دایك
تۆ له كوێی؟
له‌م سه‌فه‌ره
بێزار نه‌بووی
من هه‌موو كات
له تارمایی گه‌ڕانه‌وه‌ت ڕاده‌مێنم
ده‌ستێكم پڕه
له چه‌پكێ گوڵی باخچه‌كه‌مان
ده‌سته‌كه‌ی تریشم
به هه‌ناسه‌كانی به‌زه‌یی سپاردووه
تا په‌نجه‌كانم
له ته‌نیایی هه‌ڵده‌وه‌رێن
هه‌ر چاوه‌ڕوانتم...
Xamosh_s@hotmail. com
* (هه‌موو ساڵێك له‌م شه‌وه‌دا دایكم به ده‌نگه پڕ له سۆزه‌كه‌ی به گوَرانیه‌ك جه‌ژنی له دایك بونمی ده‌ڕازانده‌وه)
