عومه‌ر شه‌ریف: ساڵێكی تریش ته‌واو بوو هێشتا كه‌ركوك له كوردستان دووره، چه‌ند ساده وساوێلكه بوین له پێش ئازادی عێرا ق و روخانی سه‌دام وده‌سه‌ڵاتی به عس؟چه‌ند خۆش باوه‌ڕ وبێ ئه‌زمون و سود وه‌ره‌نه‌گرته بوین له‌گه‌ڵ دوژمنانی دوێنی وئه‌مڕۆمان، به‌ڕاستی ئه‌مجاره‌ش به عه‌قڵمان پێكه‌نین وپێیان له‌سه‌ر شانمان دانا وچوونه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و كردمانن به ئاغای خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان چاره‌دنوسی نه‌ته‌وه‌یه‌كمان دایه ده‌ستیانیاری پێ ئه‌كه‌ن، ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌به‌ده‌ستی به‌عس وبه پاكتاوی ره‌گه‌زی له‌كورد داگیر كرا، وسڕینه‌وه‌ی دیمۆگرافی به به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر په‌ێڕه‌و كرا، كه‌چی خۆمان رازی بووین وئیمزامان كرد كه به‌ڵێ ئه‌م ناوچانه كێشه‌ی له‌سه‌ره؟!ئه‌وانه‌ی به‌زۆر له‌سه‌ر خاك وئاوی ئێمه دامه‌زران ماڵ وحاڵی كوردی هه‌ژار وبێ پشت وپه‌نایان داگیر كرد ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ده‌می خۆمان پێیان ئه‌ڵێن میوانی ره‌زا شیرین وئه‌گه‌ر كه‌ره‌میش بكه‌ن بڕۆنه‌وه ئه‌وه دوو هێنده‌ی كورده ماڵ كاوله‌كه پاره‌و وهاوكاری وه‌رده‌گرێت، له‌وه‌ش سه‌یرتر پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ش وه‌ك كورد رێك وه‌ك كورد به‌شتان له‌ده‌سه‌ڵات وخاك وئاو و خێر وبێری كه‌ركوكدا هه‌یه، نه‌خێر له‌وه‌ش سه‌یر تر راپرسی خه‌ڵكی شاره‌كه وپرۆسه دیموكراتیه‌كان وهه‌ڵبژاردنه‌كان و رای خودی خه‌ڵكی شاره‌كه خۆمان نه‌ك بێگانه وئه‌وانی تر له‌به‌ر چاوناگرین چونكه ته‌وافقمان هه‌یه؟!، ساڵێكی تریش ته‌واو بوو كه‌ركوك له‌ژێر ئازار وداگیركاریه و دووره له باوه‌شی كوردستان، ئیتر كورد ئاوایه به‌ته‌مای كه‌سان وتوانای نادیاره ماف وخاكه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكاته‌وه وخۆی هه‌ر خه‌ریكی بیركردنه‌وه‌یه ئه‌م بیركرنه‌وه‌یه‌شی ده‌مێكه تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه، به‌ساده‌یی بڕوانین عه‌قڵ وئه‌جندای وا نه‌له‌ده‌ره‌وه، هه‌موو ده‌ره‌وه! نه‌له‌ناوخۆش دیسان هه‌موو ناوخۆش!به‌دی ناكه‌ین كه جارێكی تر كه‌ركوك بگه‌رَێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وشوێنی سروشتی وراسته قینه‌ی خۆی، هه‌ر دوای ئازادی عێراق ده‌یان جار ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا ئه‌م ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت وپه‌رله‌مانه‌یان دانا له به‌ڵێن وپه‌یمان وئیمزای خۆیان به‌رانبه‌ر به كورد و له ناخۆشیان په‌شیمان بونه‌وه، كه‌چی كورد وه‌ك ئه‌وه وابێ ئاسمان بڕوخێ تا سه‌ر ئیسقان برای دایكی وباوكیانه، چ ده‌بێ جارێك بیكاته هه‌را و له هاوپه‌یمانێتیان بكشێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر كه‌ركوك بێت، كه‌ی كرایه هه‌را و كورد له به‌غدا كشاوه‌ته‌وه وله‌سه‌ر كه‌ركه‌ك وپه‌كی حكومه‌ت په‌رله‌مان كه‌وتووه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی كورد، ئه‌مساڵ ساڵێكی قورس و پڕكیشه دیاره... كورد بۆخۆی له ناو هه‌رێم و سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران وتوكیا ده‌یان كێشه‌ی هه‌یه ئه‌شێ له‌وه‌ش گه‌وره تر و زیاتری له ناو ئه‌م ساڵه‌دا بۆ بێته پێش، وه‌ك له رووكه‌ش دیاره له كوردستان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات وهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پرۆسه‌كه ئاسایی ئه‌ڕوات، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ پارتی و یه‌كێتی وابێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌یه له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه گره‌و ئه‌كه‌ن وبه‌ڵگه‌یان بۆ خۆیان یه‌ك نه‌گرتنی سێ وه‌زاره‌ته‌كه‌یه!!!!به‌ڵام بۆلاكه‌ی تری پرۆسه‌كه خۆ هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و دوو حزبه نین له ناو گۆڕه‌پانه‌كه و ده‌سه‌ڵاتدا، ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ك و ئه‌وه‌ی به‌ناوی چوار حزبه‌كه و هه‌ندێ جم وجۆڵی تریش له‌لاكه‌یه‌كی تره‌وه بۆ خۆیان لا لێو ده‌لێسنه‌وه‌له كورسیه‌كان وسه‌ری ئه‌و په‌تانه‌ی كه‌به‌ده‌ست پارتی یه‌كێتیه‌وه!؟
ئێ له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و یا رون تر بڵێن له‌گه‌ڵ مالكی كه هه‌ندێك به سه‌دامی شیعه‌كان ناوی ئه‌به‌ن هه‌موو رۆژێك كێشه‌كان روله‌گه‌وره‌تر خۆیان ئه‌نوێن سروشتی كیشه‌ش بۆ خۆی له نێو كاری سیاسه‌تدا ئاوایه ئه‌گه‌ر خاڵی ناكۆكی تریشی نه چێته سه‌ر ئه‌وه مانه‌وه‌یان وه‌كو خۆی نیشانه‌ی سه‌ختی چاره‌سه‌ر وكه‌مبونه‌وه‌ی چانسی چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی رۆژدا كه‌متر ده‌بێته‌وه، فایله كێشه‌داره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌ك له‌یه‌ك گه‌وره‌ترن (نه‌وت و گاز، ماده‌ی140، سوپا وهێزی پێشمه‌رگه، بودجه، هتد... ) كێ ناڵی به‌زه‌قی باس له په‌یوه‌ندی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌ش له ئاینده نابێته خاڵێكی تری ناكۆكی و په‌ڵپی ئه‌وه بگرن هه‌ر سڵاو و وه‌ڵامێك به‌فلته‌ری ئه‌واندا تێپه‌ڕی!
ئه‌وه‌نده‌ی روونه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ ناوه‌ند و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌لمالكیدا توشی بێ ئومێدی هاتووه و ئیتر گره‌وه و له‌سه‌ر ئاكامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وحكومه‌ته كه دامه‌زرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه به‌مه‌رجی جێ به‌جێ كردنی خاڵه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌شدار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی یاریه‌كه‌گره‌وی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ناكرێت؟ چونكه تێپه‌ر بوونی كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نیه وله‌سه‌ر بابه‌تێكی وا گه‌وره گره‌و له‌سه‌ر نادیار ده‌كینه‌وه، كێ ده‌ڵێ ئه‌وكاته كورد ئه‌وه‌نده به هیز وده‌نگ وكورسی ئه‌بێت تا بتوانێ مه‌رج به‌سه‌پێنێ؟به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌ممه تێپه‌ڕاندنی ماده‌ی 24 كه چ هه‌رایه‌كیان بۆنایه‌وه، وه‌رن گریمانه‌یه‌ك بكه‌ین هه‌رچه‌نده به‌راوردوكان وكاراكته‌ری یاریه‌كان به ئاسانی له یه‌ك ناچه‌ن به‌ڵام بابه‌ساده‌ی ئه‌م بۆچونه‌ش وه‌ر بگرین ئه‌ویش به‌رواردی غه‌زه وكه‌ركوكه!؟، ئه‌گه‌ر كورد ویستی له‌سه‌ر كه‌ركوك هێز به‌كار بهێنین گریمان شه‌ڕه‌كه نابێته شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی یا شه‌ڕی سوپای عێراق وپێشمه‌رگه، به‌ڵام شه‌ڕه هه‌ر ده‌بێته‌وه به شه‌ڕی پێشمه‌رگه و شه‌ڕی ئیسناد وشه‌ڕی داگیركاران وكلكه‌كانی وخاوه‌ن ماڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت ئێستا خه‌ڵكی كه‌ركوك زۆر له سه‌ركردایه‌تی كورد به گله‌ین كه رێگه‌یان ناده‌ن داگیركا‌ر وزه‌تكاره‌كانی خاك وئاوه‌كه‌یان به‌زه‌بری هێز ده‌ربكه‌ن ئه‌وه‌ی ناوی هاورده‌یه شار به‌ده‌ری بكه‌ن بێگومان ئه‌مه رۆژێك هه‌ر روو ئه‌دات وله‌سه‌ر دره‌نگ و زوو كه‌وتوه له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن ماڵیش ئه‌كه‌وێته‌وه، جاگریمانه‌كه ئه‌وه‌یه له‌كاتی ئه‌م شه‌ڕه‌دا چوار ئه‌وه‌نده‌ی قوربانیانی غه‌زه له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی عه‌رب وكۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی بۆ غه‌زه كردیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد وكه‌ركوك ده‌یكه‌ن؟؟؟ بێگومان رۆژانی سه‌خت و ئه‌نفال و كیمیا باران وجینۆ ساید پێمان ده‌ڵێن نه‌خێر به‌ڵكو له‌كورد ده‌قه‌ومێ له رابردوو خرابتری لێده‌قه‌ومێ بینیمان عه‌ره‌ب میدیاكان و سۆزی ئاینیان ونه‌ته‌وه‌ییان چۆن كارا كرد بۆ پشتگیری خۆیان له‌غه‌زه!، ترسی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه‌توركیا وئێران جگه له عاره‌ب به چ قورسایه‌كه‌وه هاتنه نێو كێشه‌كه‌وه، ورد به‌ره‌وه بۆچی ئیران و توركیا له هاوكێشه‌یه به‌و زه‌قیه خۆیان تێخزان خۆ به هیچ شێوه‌ك نه سنوریان له‌گه‌ڵ غه‌زه هه‌یه نه‌زیان به به‌رژه‌وه‌دیان ده‌كه‌وێت، روكه‌ش هه‌رچیه‌ك بێت ناوه‌رۆك ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كورددا كیشه‌یان بوو ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه پشتگیری یه‌كتری بكه‌ن كه چاوه‌ڕێ ئه‌و رۆژه‌ش ئه‌كه‌ن كه‌لێیان ئه‌قه‌ومێ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش رویدا چه‌ندی تر له‌كات وخوێنمان ئه‌وێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانمان، كه وابَیت چاوه‌ڕێی چ بكه‌ین؟!
