گولان ئاڤچی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید: پێویسته مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال بخرێته به‌رباس هه‌م له‌سوید و هه‌میش له ده‌وڵه‌تانی دنیا من وه‌ك كوردێك ده‌نگم داوه كه به‌جینۆساید بناسرێت. - مه‌حمود فه‌همی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید: ئه‌وان كه ده‌نگیان به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالداوه زۆر دڵنیا بوون كه سه‌رناكه‌ون ته‌نها ویستیان رای كورده‌كان به‌لای خۆیان رابكێشن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بده‌ن.
- گولان ئاڤچی: شه‌رمه مه‌حمود فه‌همی تشتی وه‌سا بێژی بۆخۆی كورده ئه‌و بۆ ده‌نگی به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال نه‌دا.
- مه‌حمود فه‌همی: نامه‌وێ به‌خوێنی كورد له په‌ڕله‌مانی سوید دابنیشم هه‌زاره‌ها كورد چه‌پڵه‌م بۆ لێبده‌ن بڵێن ئافه‌رین مادام ئه‌وه‌ت كرد ئێمه ده‌نگت بۆ ئه‌ده‌ین.
رۆژی 11/3/2010 په‌ڕله‌مانی وڵاتی سوید دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ به‌جینۆساید ناساندی ئه‌نفالی كورد له‌باشوری كوردستان و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌نجامدا له‌و دانیشتنه‌دا پرسی كۆمه‌لكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به 131 ده‌نگی ئه‌رێنی به‌رانبه‌ر به 130 ده‌نگی نه‌رێنی وه‌ك جینۆساید ناسێنراو پرسی ئه‌نفالی كوردستانیش به‌ده‌نگی زۆرینه 224 ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌دژی به‌جینۆساید ناساندنی ره‌تكرایه‌وه كه وه‌ك جینۆساید بناسرێت له‌ناو په‌ڕله‌مانتارانی سوید گوڵان ئاڤچی كه كوردی باكوری كوردستانه به‌پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی ده‌نگی بۆ به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال دا‌و ئامینه كاكه باوه‌ش له‌پارتی چه‌پی سویدی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له حزبه‌كه‌یدا ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی پرسی ئه‌نفالدا به‌ڵام مه‌حمود فه‌همی كه كوردێكی ئه‌ندام په‌رله‌مانی سویده له‌سه‌ر پارتی مۆدێرات ده‌نگی له‌دژی به جینۆساید ناسینی ئه‌نفالی كورددا و له لێدوانێكیشی بۆ سڤیل هۆكاری ده‌نگدانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و هه‌ڵوێسته‌كانی گوڵان و ئامینه‌ش دوو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه كورده‌كه‌ی تر له په‌ڕله‌مانی سوید به‌هه‌وڵی سه‌ره‌نج ڕاكێشانی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ناو ده‌بات هه‌ر یه‌ك له‌وانیش وه‌ڵامی فه‌همی ده‌ده‌نه‌وه.
مه‌حمود فه‌همی كه په‌ڕله‌مانتارێكی كورده و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه له‌وڵاتی سوید و ئه‌ندامی حزبی مۆدێراته له و رۆژه‌دا ده‌نگی بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال نه‌دا له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری سڤیل هۆكاره‌كانی ده‌نگ نه‌دانی خۆی ئاشكرا كردوو وتی"ئه‌و رۆژه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مناقه‌شه‌یه‌كی زۆر كرا حزبه‌كه‌ی من ده‌نگی نه‌دا منیش ده‌نگم له‌گه‌ل حزبه‌كه‌ی خۆمدا به‌لام له‌مه‌ش مه‌به‌ستی خۆم هه‌بوو ئه‌گه‌رنا من خۆم كوردم و خوێنه‌كه‌شم كورده به‌ڵام خستنه ده‌نگدانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له خزمه‌تی كورددا نه‌بوو ئه‌گه‌ر منیش ده‌نگم بدایه‌و له‌دژی حزبه‌كه‌ی خۆشم بوه‌ستامایه‌ته‌وه هێشتا ده‌نگی پێویستمان به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه 131 ده‌نگمان پێویست بوو وه‌ك ئه‌رمه‌نیه‌كان كه توانیان 131 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن له به‌رانبه‌ر 130 ده‌نگ به‌ڵام ئێمه وه‌كو كورد ئه‌و ده‌نگانه‌مان بۆ كۆ نه‌ده‌بوه‌وه من بڕوام به‌وه‌یه كاتێك هه‌نگاو هه‌ڵگری كه دڵنیا بیت. ئێستا به‌من ده‌ڵێن ده‌بوو ئه‌خلاقیه‌ن وه‌كو كوردێك ده‌نگت بدایه به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه دڵداری و خۆشه‌ویستی نییه ده‌بێت له سیاسه‌تدا تاكتیك به‌كار بهێنیت ئه‌مه پرسیاره ئایا منیش له‌دژی حزبه‌كه‌ی خۆشم ده‌نگم بدایه هیچی تیا ئه‌بوو بۆ كه‌س و كاری ئه‌و شه‌هیدانه ده‌مانتوانی دڵخۆشیان بكه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه جیاله‌وه‌ی كه ده‌یانوت وه‌كو كوردێك ده‌نگی داوه‌و خه‌ڵك پێی خۆش ده‌بوو هیچ ده‌ستكه‌وتێك نه‌ده‌بوو بۆ كورد چونكه وه‌ك وتم ده‌نگی پێویست نه‌بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌گه‌رنا من كوردم هه‌رگیز دژایه‌تی كوردیشم نه‌كردووه و نایكه‌م ".
مه‌حمود فه‌همی به‌هۆی ئه‌و ده‌نگنه‌دانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌نوسه‌رانی كورد ره‌خنه‌كرا و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وه‌كو دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له‌قه‌ڵه‌مدا به‌ڵام هه‌ر له‌و لێدوانه‌ی بۆ سڤیل ئه‌و قسانه ره‌تده‌كاته‌وه و وا خۆی ده‌ناسێنێت كه خوێنه‌كه‌شی كورده ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه "زۆر كه‌س له كورد ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كات و هه‌تا ته‌هدیشیان كردووم ئسلوبێكی زۆر ناشیرینیان به‌كار هێناوه وا ده‌زانن من دژی كوردم كه ئه‌سڵه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه من خوێنه‌كه‌شم كورده به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد دوربین نین و ستراتیژیه‌تمان بۆ قه‌زیه‌كه‌مان نییه من سور ئه‌مزانی ده‌نگی من حه‌سمی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناكات بۆیه پیم وایه له سیاسه‌تدا تاكتیكت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه كاری بۆ ده‌كه‌یت راسته من له‌سلێمانی بوم كه كورد ئه‌نفال كرا له‌سلێمانی بوم له‌كاتی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه باوكم به‌هۆی حزبی به‌عسه‌وه سه‌ری نایه‌وه و كه‌س و كار‌و مامیشم له‌سێداره دراوه و خۆشم رامكردووه له ده‌ستی به‌عس ئه‌م ده‌نگ دانه‌ش مانای ئه‌وه نه‌بووه من دژی كوردم من بۆخۆم تاكتیكی سیاسیم هه‌یه‌و خۆم ده‌زانم چۆن ئیش بۆ قه‌زیه‌ی كورد ده‌كه‌م و به‌رنامه‌شم هه‌یه به‌ڵام من له ناو به‌حرێك خوێنی شه‌هیدانی كورد ماسی بۆخۆم ناگرم مه‌سه‌له‌ی شه‌هیدانی وڵاته‌كه‌م به‌كار ناهێنم بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگم پێبده‌ن یاری به مه‌سیرو زه‌میری كورد ناكه‌م له ئه‌وروپا به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی جینۆ سایدی كورد بكرێته قه‌زیه‌یه‌ك و بلاو بكرێته‌وه له ئه‌وروپا و بڵێن با میلله‌تان ده‌نگی بۆ بده‌ن من به‌خوێنی خۆم هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌ڵێنێك له رێی ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم من كارم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه دوای چه‌ندین سه‌ردان بۆ ئیسرائیل توانیومه سود له ئه‌زمونی ئه‌وان وه‌ربگرم كه چۆن جوله‌كه له‌ناوبراو چۆن كاریان بۆ كرد ئه‌وان سیاسی زۆر زیره‌كیان هه‌یه‌و ده‌بیت مناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و سود له‌و ئه‌زمونه‌ی ئه‌وان وه‌ربگرین من له‌و باره‌یه‌وه پلان و كار‌و به‌رنامه‌م هه‌یه‌و له داهاتوو ده‌زانرێت چی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌جدی كاری بۆ بكرێت به‌ڵام من چۆنیه‌تی ئه‌و تاكتیكه‌ی خۆم باس ناكه‌م بۆ ئه‌وكاته‌ی ده‌ست پێده‌كه‌م، من 10 ساڵه له‌ناو حزبی مۆدێرات كار ده‌كه‌م ئێستا موقه‌یه‌دم به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی سوید من دڵسۆزی پارته‌كه‌مم من خوێنم كورده به‌ڵام به فكرێكی سویدیانه بیر ده‌كه‌مه‌وه و به‌دڵێكی سویدیانه كار ده‌كه‌م".
گوڵان ئه‌ڤچی خانمێكی كوردی باكوری كوردسانه و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی سویده وه‌ك ئه‌ندامی پارتی گه‌ل "فۆلك پارتی" ئه‌و كچه كورده به پێچه‌وانه‌ی مه‌حمود فه‌همی ته‌نانه‌ت له‌دژی رای حزبه‌كه‌ی خۆی كه له‌گه‌ڵ به جینۆساید ناساندنی پرسی ئه‌نفالی كوردان نه‌بوو ده‌نگی دا له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی سوید بۆ گۆڤاری سڤیل ده‌ڵێت" ئه‌و رۆژه مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیش خرایه به‌رباس تا په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات وه‌ك جینۆساید و هه‌مان كات پرسی ئه‌نفالیش خرایه به‌رباس بۆ ده‌نگدان هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، مه‌سه‌له‌ی پرسی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان 95 ساڵ به‌ری نهابوو كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س بونه قوربانی به‌ڵام ئه‌نفالی كوردان له‌ساڵی 1988 بوو بیست و ئه‌وه‌نده ساڵ به‌ر له‌ئێستا كه له‌كاتێكی مۆدێرنی دنیا بوو لای من پێویسته مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال بخرێته به‌رباس هه‌م له‌سوید و هه‌میش له ده‌وڵه‌تانی دنیا بۆیه گرنگ بوو لام ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدرێت و پرسی ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسرێت من پێشتریش به‌پارته‌كه‌ی خۆمم وتبوو ئه‌وانیش به‌حوكمی كاری من له رابردوو ده‌یانزانی ده‌نگ به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ده‌م من ده‌مخواست ئه‌وانیش ده‌نگ به ئه‌نفال بده‌ن كه نه‌یاندا من وه‌ك كوردێك ده‌نگم به‌و مه‌سه‌له‌یه داوه".
به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا مه‌حمود فه‌همی ئه‌ندام په‌ڕله‌مان كه ده‌نگی بۆ جینۆساید ناسینی ئه‌نفال نه‌دا له‌و رۆژه‌دا ده‌نگدانی گوڵان و ئامینه كاكه باوه به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان ناو ده‌بات نه‌ك خزمه‌ت به‌پرسی ئه‌نفا ل و ده‌ڵێت"من به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ڵێم ماسی گرتن له‌و ده‌ریا خوێنه‌ی كه باسمكرد گوڵان و مێرده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه له په‌ڕله‌مان ده‌یانه‌وێت دوباره میلله‌ت هه‌ڵیان بژێرێته‌وه مێرده‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك توشی كێشه‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی قه‌زایه‌ی ناو حزبه‌كه‌ی له دژی سۆشیال دیموكراته‌كان ئێستا بۆیان هه‌لداوه‌ته‌وه ئه‌یانه‌وێت به‌م هه‌ڵوێستانه ته‌سفیه‌ی بكه‌ن كورد له خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه ئه‌وان كه ده‌نگیان به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالداوه زۆر دڵنیا بوون كه سه‌رناكه‌ون ته‌نها ویستیان رای كورده‌كان به‌لای خۆیان رابكێشن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بده‌ن ئه‌گه‌رنا ده‌ستكه‌وتێكیان نه‌بوو راسته سه‌دام ته‌عدای له‌كورد كردووه به‌ڵام به‌و ده‌نگه‌ی من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه حه‌سم نه‌ده‌كرا من تاكتیكی سیاسیم هه‌یه و نامه‌وێ به‌خوێنی كورد له په‌ڕله‌مانی سوید دابنیشم هه‌زاره‌ها كورد چه‌پڵه‌م بۆ لێبده‌ن بڵێن ئافه‌رین مادام ئه‌وه‌ت كرد ئێمه ده‌نگت بۆ ئه‌ده‌ین خوێنی كورد زۆر له‌وه به‌بایه‌ختره من به‌كاری بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسییه‌ك دابنیشم ئه‌گه‌ر من به‌زه‌میری كورد له‌و به‌حره خوێنه‌دا خه‌ریكی ماسی گرتن بم ئه‌وكات كوردایه‌تی خۆمم فرۆشتووه ئه‌وانی تریش هه‌رچی ده‌ڵێت رای خۆیانه به‌ڵام ئامینه و گوڵان من ته‌حه‌دایان ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی كردویانه ماسی گرتن بووه هه‌رگیز گوڵان هیچی پێناكرێت خزمه‌تی گه‌لی كورد بكات ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی كورد بكات ده‌بێت له مه‌وقیعه‌تدا بێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی مه‌حمود گوڵان پێی وایه ئه‌وه رای خۆیه‌تی و وتیشی" كوردان باش ده‌زانن من چیم كردووه و چۆن خزمه‌تم كردووه هه‌ر له راگه‌یاندنه‌كانی سوید تا حزبیه كوردیه‌كان خه‌ڵك ده‌زانن من چیمكردووه و چیم نه‌كردووه ئه‌وه خۆش نییه به‌و شێوه قسه‌بكرێت مه‌حمود فه‌همی بۆخۆی كورده چما ئه‌و بۆ ده‌نگی به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال نه‌داو وای نه‌ركرد و بۆ پارتی خۆی ده‌نگی دا ئه‌و بۆخۆی تا ئێستا چی كردووه بۆ كوردان شه‌رمه مه‌حمود فه‌همی تشتی وه‌سا بێژی وه‌ك كوردێك ده‌بوو ئه‌ویش ده‌نگ بدات بۆ ئه‌نفال شتێك كه مه‌حمود فه‌همی وتویه‌تی بابڵێ هه‌ر كوردێك من ده‌ناسێت ده‌زانێت چۆن من ده‌نگی خۆمدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بناسرێت ئه‌و ده‌نگی نه‌دا بۆ ئه‌نفال له‌شه‌رمدا بۆ شانازی من و ئامینه كاكه باوه وا دبێژێت ئه‌وه‌شی لێ نایه‌ت".
هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه كوردانه له په‌ڕله‌مانی سوید قادر نادر له ڕێكخراوی كوردۆساید"چاك" كه رێكخراوه‌كه‌یان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پرسه به په‌ڕله‌مانی سوید رۆڵێكی دیاریان هه‌بوو له لێدوانێكدا بۆ سڤیل سه‌ره‌تا له‌باره‌ی مه‌حمود فه‌همی یه‌وه وتی چەند مانگێکە پەیوەندیم لەگەل مه‌حمود فه‌همی هەیە، ئەوەندەی هەستم پێ کردبێت هەستی کوردایەتیەکی باشی هەیە، بەلام بەداخەوە لە سنور بەدەر گوێ رایەلی حزبە سوێدیەکەیتی و وتیشی"تاکی کورد چۆن دەنگ بە کاندید نادات، کاتێک دەبینێت کە خزمەت و هەلوێستی هەیە. بەپێچەوانەوە، دەنگ نەدان و هەلوێست نواندن پێوەری مرۆڤەکانە.، ! دواتر مەنتقە تۆ کورد یان خۆت پێ داکۆکی کەر لە مافی مرۆڤ بێت دەنگ دژ بەبیروباوەرەکەت بدەی " نادر هه‌ڵوێسته‌كانی گوڵان ئاڤچی به‌رز نرخاند و وتی"ئەوەی گۆلان نواندنی بۆ هەمو کورد جێگای شانازیە، دژ بە حزبەکەی وەستاوە وەنەک داکۆکی لەکورد کرد بەلکو دەنگی ئەو بوە هۆی ناساندنی مەسەلەی ئەرمەن بە جینۆساید ١٣٠ بە ١٣١ د ه‌نگ كه ئه‌و ده‌نگه‌ی ئه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو بۆ ئه‌و پرسه ئه‌مه‌ش شانازییه بۆ خودی خۆی و بۆ كوردیش".
له‌باره‌ی لایه‌نگری كورده‌كانیش له حزبه سویدیه‌كان قادر نادر وه‌ك پرسیارێك وتی"تاکی کورد چۆن بتوانێت جیاوازی لەنیوان پارتی جەپ و ژینگە لەگەل سۆسیال دیموکرات نەکات لایەک دژە و ئەوەی تر پشتگیری دەکات؟. ".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سڤیل په‌یوه‌ندی به ئامینه كاكه باوه كرد كه وه‌ك كوردێك و له‌سه‌ر پارتی چه‌پی سویدی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ردانی فه‌له‌ستینی كردبوو پێی راگه‌یاندین كه دوای چه‌ند رۆژێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و كات ده‌توانین په‌یوه‌ندی بكه‌ین به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌ڵویستی مه‌حمود فه‌همی پێشتر بۆ میدیا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فه‌همی به‌شه‌رمه‌زاری ناوبردبوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
