د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی باس له‌دوا ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتووی عێراق و شێوازی به‌شداریی و هاوپه‌یمانێتییان ده‌كات له‌قۆناغی داهاتوودا.
ئاسۆ:له‌ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌ی بووه موفاجه‌ئه هه‌ڵسانه‌وه‌ی هێزه ئیسلامییه‌كانه به‌تایبه‌ت یه‌كگرتوو. ئایا یه‌كگرتوو چاوه‌ڕوانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ده‌كرد یان بۆ ئێوه‌ش موفاجه‌ئه بووه؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:به‌ڵی یه‌كگرتوو چاوه‌ڕوانی له‌وه‌ش زیاتر بوو چوونكه متمانه‌ی به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌یه.
ئاسۆ:یه‌كگرتوو له‌دهۆك و كه‌ركووك لیستی دووه‌مه‌و پێش گۆڕان كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی 25-7 بوو. ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه بۆ؟ جه‌ماوه‌ری ئێوه بۆ ده‌نگی به‌لیستی چاكسازیی و خزمه‌تگوزاریی نه‌دا؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی هۆكار وایلێكرد كه ده‌نگ نه‌دات، وه:متمانه‌یان نه‌بوو ئه‌و حزبه هاوپه‌یمانانه ده‌توانن میسداقیه‌تی خۆیان له‌بواری ئۆپۆزیسیۆندا بپارێزن. به‌زۆر متمانه‌یان به‌به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نه‌بوو هه‌رواش ده‌رچوو.
ئاسۆ:به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێوه چ تێبینییه‌كتان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی رۆژی حه‌وتی ئازار هه‌بوو؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:گرنگترین تێبینی ئه‌وه بوو ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا له‌خزمه‌تی كوتله گه‌وره‌كاندا بوو سته‌می زۆری تێدابوو بۆ كورد و بۆ كوتله بچووكه‌كان.
ئاسۆ:ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌یه‌ك لیست به‌شداربوونایه له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌نگ و كاریگه‌ریی زیاترتان نه‌ده‌بوو؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: نه‌خێر چوونكه لیستی كراوه زۆر گونجاو نییه بۆ هاوپه‌یمانی و ره‌نگه ناكۆكی لێبكه‌وێته‌وه و هه‌ر لایه‌ك به‌هیوای ئه‌وی تر هه‌موویان سارد بوونایه له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ك له 25-7 له‌لیستی خزمه‌تگوزاریدا ده‌ركه‌وت.
ئاسۆ:یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی عێراقدا لیستێكی جیاواز بوو به‌ڵام هه‌میشه له‌پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا یه‌ك هه‌ڵوێست بوون له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی. ئایا له‌خوولی داهاتوودا هه‌مان هه‌ڵوێستتان ده‌بێت؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:هه‌میشه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له‌هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی یه‌كگرتوودا به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌رێم و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتییه، بۆیه له‌هه‌ر كوی و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا بێت ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا‌و چه‌سپاندنی مافه‌كانی هه‌رێم و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌گشتییه ئه‌گه‌ر دڵنیابێت هاوهه‌ڵوێستی له‌خزمه‌تی كێشه‌ی ره‌وای هه‌رێم و مافه‌كانی خه‌ڵكدا بێت به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆ نموونه له‌خولی رابردوودا ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم نه‌دی، بۆیه به‌ته‌نیا هه‌ڵوێستی له‌دژ وه‌رگرت و جیاواز بوو له لیستی هاوپه‌یمانی كه‌چی له‌داكۆكیكردن له بوجه‌ی هه‌رێم، پێشمه‌رگه، یاسای فیدراڵی، مادده‌ی (140) و رۆژی 22ی ته‌مووزی 2008 دا هاوهه‌ڵوێست بوو، چوونكه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم بوو.
ئاسۆ:ئایا ئێوه وه‌ك یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ كاندیدكردنه‌وه‌ی "تاڵه‌بانی"ن، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:یه‌كگرتوو پێش ئه‌وه‌ی باس له‌كاندید بكات پێی باشه به‌دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كان ره‌چاو بكرێت و له‌سه‌ر چاو رۆشنی بڕیار بدرێت و كار بكرێت بۆ كام له‌و پۆسته سیاسییانه‌ی ده‌كرێت ده‌ستی كورد بكه‌وێت و كامیان زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم دابین ده‌كات ئه‌وسا پاش ئه‌وه بێنه سه‌ر كاندید، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پێداگریی بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئیستحقاقه ئنتیخابی و ده‌ستووریی و سیاسییه‌كانی تری هه‌رێم، سه‌باره‌ت به‌كاندیدكردنه‌وه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال به‌نده وایده‌بینم عێراق پێویستی به‌مام جه‌لال هه‌یه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار بڕیاردرا ئه‌وا ده‌ڵێن كوا كی له‌تاڵه‌بانی باشتر هه‌یه بتوانی 2-3ی پارله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت؟.
ئاسۆ:یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگووتاریی له‌په‌رله‌مانی عێراق داخوازیی شه‌قامی كوردییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌بینرێت پارتی ویه‌كێتی به‌ته‌نیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن و پرس و راوێژ نییه به‌هێزه‌كانی تری كوردستان، ئێوه خوێندنه‌وه‌تان چییه و به‌بۆچوونی ئێوه كورد پێویسته چۆن گووتاری خۆی یه‌كبخات؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام جۆری له‌بی نیازیان پێوه دیاره له‌گه‌ڵ غه‌یری خۆیان و یه‌كتریشیان به‌ناچاری قبوڵكردووه، به‌بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌ی ده‌توانێ وابكات گووتارێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌بی و گفتوگۆكانی به‌رهه‌مدار بن و فره‌ییه‌كه‌یان رۆڵی ته‌واو كاری بگێڕێت و دیاریكردنی به‌رنامه‌یه‌كه لانیكه‌م بۆچوار ساڵ و دیاریكردنی ئامانجه گرنگه‌كانی ئه‌و قۆناغه و به‌شه‌فافییه‌تی بڕیار وه‌رگرتن له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان و هاوكاریی و هاریكارییه له‌و پێناوه‌دا.
ئاسۆ:وه‌ك یه‌كگرتوو به‌شدار ده‌بن له‌پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق یان هیچ راوێژێك له‌و باره‌یه‌وه له‌ئارادایه؟.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:جۆری حكوومه‌ت (حكوومه‌تی وه‌حده‌ی نیشتمانی، یان حكوومه‌تی ئیئتلافی) ه‌و كامیان به‌رژه‌وه‌ندیی زۆرتر به‌ده‌ستده‌هێنێت (به‌شداریی یان به‌شداریینه‌كردن) حوكم ده‌دات به‌سه‌ر بڕیاری یه‌كگرتوودا و هێشتا زووه بۆ راوێژ له‌و بواره‌دا.
