زوهری ئێدلبی: من بابه‌تێكم له سه‌ر گرفته‌كان و چونێتی رێكخستنه‌كان و پالپشتی دارایی حزبه ئیسلامیهكانم نووسی بوو كه دیاره هه‌ستی
كومه‌لێك براده‌ری بزواندووه بویه یه‌كێك له‌و به‌رێزانه (كاوه هه‌له‌بجه‌یی) بووه، هه‌ستاوه به ناردنی ئیمه‌یلێك بۆ من و تێایدا وێرای ده‌ستخۆشی كردنم بۆ ئه‌و بابه‌ته ره‌خنه‌ییه كومه‌لێك پرسیتری باس كردووه و یهگگرتوی ئیسلامی وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشه‌ی شواندووه كه پێویسته یارمه‌تی بدرێًت ئه‌گه‌ر نه توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده بووه و مه‌رگ هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كات و توانای دارایی نیه بیبه‌نه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ر. بریا به نووسینی بابه‌ت له سایته‌كان وه‌لامی مت دابایه‌وه نه‌ك به ئیمهیل.
برای به‌رێزم كاكه كاوه هه‌له‌بجه‌یی ده‌مه‌وێت كومه‌لێك پرسیتر بو جه‌نابت و گشت حزبه ئیسلامیه‌كان بورژێنم به تایبه‌ت یهگگرتوی ئیسلامی، هه‌ر لێره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م كه ئه‌و كاته‌ی هه‌له‌بجه شه‌هید كرا ئه‌و ده‌می ئه‌و حزبانه و دامه‌زرێنه‌ران و لایه‌نگرانی له كوی بوون؟! بی شك یان ملكه‌چی بریاره‌كانی رژێمی به‌عس بوون یان پیاوانی نهێنی دوو حزبه گهرورهكه و دوای ئازاد كردنی كوردستان ئه‌و حزبه گه‌ورانه به پێویستیان زانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌نه حزبێكی لابه‌لا له ژێر ركێڤی خۆیان. له‌م باره‌یه‌وه پرسیار گه‌لێك خۆیان قووچ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر یه‌كه‌و له لایه‌ك سه‌ری خۆی ههلدهكێشی به‌لام وه‌لامی زۆرێك له پرسیاره‌كان بڤه‌یه یان باشتره نوی نه‌كه‌ینه‌وه و به‌ردێكی له سه‌ر دابنێین.
كاكه كاوه‌ی جوان باسی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات و له‌وانیتر جیا ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه حزبی سێیه‌مه و خاوه‌نی ده‌یان ئه‌ندام و لایه‌نگره. به‌لی من قبول ده‌كه‌م یه‌كگرتوو سێیه‌م حزبی كوردستانی بێت، به‌لام ئه‌وه هه‌میشه بزانه كه ئه‌گه‌ر سی كه‌س مونافسه‌ی بكه‌ن هه‌میشه كه‌سی سێیه‌م زۆرتری سود ده‌بات و ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی لایه‌نگری یه‌كگرتوو و حزبه ئیسلامیهكانترن كه كاتی خۆیان یان ئه‌ندامی حزبه‌كانیتر بوونه و به هوی په‌راوێز خستنیان بوونه‌ته لایه‌نگریان، یان كه‌سانێك بوونه جێگه‌ی باش و پله‌و پایه‌یان به‌ده‌ست نه‌كه‌وتووه، یانیش كه‌سانێكن كه رابردوویه‌كی باش و سپییان نه‌بووه.
له به‌شێكیتری ئیمه‌یله‌كه‌یدا هه‌له‌بجه‌یی باسی كردنه‌وه‌ی كه‌ناله‌كانی ئاسمانی ده‌كات و ئاماژه پێده‌كات كه 4 ساله حزبه‌كه‌ی خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی كهنالێكه و به هوی گرفتی دارایی نه‌یتوانیوه په‌خشه‌كه‌ی ده‌ست پێبكات ئه‌مه له كاتێكدایه كه حزبه ئیسلامیهكانیتری وه‌كو (حسك و كومه‌لی ئیسلامی) له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستیان كردووه به په‌خشی سهتهلایتهكانیان. كاكی به‌رێزم هه‌له‌بجه‌یی ئه‌وه به‌هانه نیه چونكه ئه‌گه‌ر وایه بوو باری له خۆ گه‌وره‌تر ههلدهگری؟ با چاو له مێرووله نه‌كات، مێرووله خوا پشتیوانی لێده‌كات به‌لام ئێوه به ناوی ئیسلامه‌وه سیاسه‌ت بكه‌ن هه‌ر خوا لێتان توره ده‌بێت.
بهشێكیتر ئیمه‌یله‌كه‌ی كاكه كاوه ته‌رخان كراوه بۆ په‌سنی یه‌كگرتوو و ده‌لی (هه‌رگیز بۆ یه‌كگرتوو ئاسایی نه‌بووه دینارێك له هیچ ولاتێك وه‌ربگرێت مێژووی یه‌كگرتووش ئه‌و مێژووه پاكه‌ی بۆ خۆی تۆمار كردووه كه نه‌بوته پێاوی كه‌س و خاوه‌نی بریاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر ئیران یان هه‌ر ولاتێك هاوكاری بدات ئه‌وه ئه‌بێت تشی بۆ بكه‌ی به‌س یه‌كگرتوو مێژووی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌كه‌دار ناكات. )
كه‌سی مامی نازانم باسی كام مێژووی پاكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌یت؟ من هیچ مێژوویه‌كی نابینم تاكو پاك بێت، . چونكه مندالی دوێنیه و تاكو دوێنییه وتهكهنی زۆر كورته تا باسی مێژووی بۆی بكه‌ی. ئه‌مه بزانه كه هه‌ر حزبێك دوای ئازادی كوردستان دامهزرابی ئه‌و حزبه مێژوویه‌كی ره‌شی بۆ خۆی تومار كرد چونكه ئه‌ی ئه‌وان پێش ئازادی كوردستان له كوی بوون؟ بوو تا ئه‌و كات نهدیوێراتن فزهییان لێوه بێت؟! به‌لام ئه‌وه بوو كه داری ترس له سه‌ر سه‌ریان هه‌ستاو ئهونایش هه‌لێكی زێرین بۆ ره‌خسا به تایبه‌ت شه‌ری ناوه‌خۆ، جا چ ده‌ستی حزبه‌كانیتر له پشت بێت چ خۆیان كه‌سانێك بوبن كه جێگه‌یان له ناو حزبه‌كانیتر نه‌ده‌بویه‌وه و ناچار بوونه ده‌ست بكه‌نه كارێكی سیاس و ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرا بوو كه ئه‌وان ده‌یانزانی به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌توانن دوست لایه‌نگری باش په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌و سه‌رده‌م به‌لام بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كگه ساڵ به ساڵ چاوی خه‌ڵك كراوه‌تر ده‌بێت و ئیتر ناتوانن به ناویئیسلامهوه فێل له خه‌ڵك بكه‌ن، ئیتر خۆدی هاولاتیان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه تێكه‌ل كردنی دین وسیاسه‌ت كارێكی هه‌له و ده‌كرێت دور له حزبه سیاسیه‌كانیش ئایینی خۆت به رێوه ببه‌یت، چونكه هه‌رگیز ئیسلام به‌كار هێنانی سیاسه‌ت ئایینی نه‌ركدووه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. جا بویه هه‌رگیز بهوهههلنهخهلتێن كه باسی مێژوویه‌كی پاك بكه‌ن.
هه‌له‌بجه‌یی ده‌لی (خۆت ده‌زانی یه‌كگرتوو كوردایه‌تی و ئیسلامه‌تی پێكه‌وه گرێداوه و لقی یه‌ك دره‌ختن لای یه‌كگرتوو)
منیش پێی ده‌لێم كوا كوردایه‌تی له لای حزبه ئیسلامیه‌كان هه‌یه؟ ئه‌ی كاتی ته‌نگانه و كاتی پێویست و پێش راپه‌رین ئه‌و برا كوردانه له كوی بوون؟ بوو ئه‌و ده‌می حزبی یسلامیان دانه‌مه‌زراندووه؟! كاكه بۆ هه‌میشه ئێوه ئیسلام دهكنه پێشه‌كی قسه‌كانتان و ده‌كه‌نه چه‌كی ده‌ستی حزبایهتیتان؟ مه‌گه‌ر شتێكی‌تر نیه پێی بشبهێنن و واز له له‌كه‌دار گكردنی ئیسلام بهێنن؟ ئه‌ی به‌س نیه ئێوه به ناوی ئیسلامه‌وه گه‌نجان فرێو بده‌ن و بۆ بره‌ژه‌وه‌ندی سیاسی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له لای ئایینهكانیتر و خه‌ڵك ناشیرین بكه‌ن؟! باشه كه‌ی یه‌كگرتوو كوردایه‌تی و ئیسلامه‌تی پێكه‌وه گرێداوه و كردوویه‌تی به لقی یه‌ك دره‌خت؟! من ئه‌و پرسیاره له جه‌نابت و گشت حزبه ئیسلامیه‌كان و یه‌كگرتووی ئیسلامی به تایبه‌ت ده‌كه كه ئایا كاتێك ئێوه نه‌بوون ئیسلامه‌تی به‌هێزتر بوو یان كاتێك ئێوه به ناوی ئیسلامه‌وه سیاسه‌تتان ده‌كرد؟ ئایا ئێوه كه‌ی ئیسلامه‌تیتان به كورد ناساندووه؟! باشه به‌ر له دامه‌زراندنتان كورد هه‌مووی كافر و بی دین بوون یا خۆد له‌وه باشتر بوون كه ئێستا هه‌ن؟! من هه‌رگیز ئه‌و كوردایه‌تی و ئیسلامهتیهی نایه‌وێت كه یه‌كگرتوو هێنابێتی. بویه ئێوه ته‌مه‌نتان كورت ده‌بێت چون خواهنی ئه‌م بیروكهیهن. كاكه پێویسته ئێوه به‌رنامه‌تان بگورن و به شێوهیهیكتر هه‌ولی رێكخستنهكانتان بده‌ن چونكه سالانه خه‌ڵك خۆیان ده‌ناسن و زیاتر چاویان كراوه‌تر ده‌بێت.
ئه‌و به‌رێزه له به‌شێكیتری ئیمه‌یله‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كگرتوو چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری وه‌كو ئاو و ئاوهروو و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ لادیكان ئه‌نجامی داوه. هه‌رچه‌نده من خۆم هیچ پرۆژه‌یه‌كم نه‌بینیوه له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌مو پرۆژانه‌ی شاره‌كان و رێكاوبان و پرۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره هه‌مووی ئه‌وان بن و ئێمه ئاگاداری؟! باشه له لایه‌ك ئێوه باسی توانی كردنه‌وه‌ی كه‌نالێكی ئاسمانی ده‌كه‌ن و له لایهكیتر باسی ئه‌نجامدانی پرۆژه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوو هاوكێشه‌ی دژ به یه‌كن. ئه‌ی ئێوه پاره‌ی پرۆژه‌كان له كوی ده‌هێنن؟! به‌راستی ئه‌مه چه‌ندین پرسیار دهورژێنی.
به هه‌ر حال كاكه كاوه‌ی لایه‌نگری یه‌كگرتوو باسی ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كگرتووی ئیسلامی (17) هه‌زار مندالی بی دایك و باوك به خێو ده‌كات و یارمه‌تی ده‌دات. باشه ئه‌وه چ خێرێكه ئێوه به یهتیمهكانی خۆمان ده‌كه‌ن؟، زۆر جێگه‌ی داخه مرۆڤ یارمه‌تی كه‌سێك بدات و دواتر باسی لێوه بكات كه‌چی به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی خوا بێت. ئه‌ی ئه‌و یارمه‌تیه ئێوه له كوی ده‌هێنن؟!
ده‌مه‌وێت ئه‌مه باش بزانیت كه كاكی به‌رێزم ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت چون یه‌كگرتوو توانیویه‌تی ببێته حزبی سێیه‌م له كوردستان به‌م هه‌موو ته‌مه‌ن كورته؟! به‌لام هیچ پێوانه‌یه‌كی نیه بێجگه له‌وه كه ده‌ست بۆ بی دایك و باوكان ببات و له رێگه‌ی ئیسلامه‌وه خۆی به هێز بكات به‌لام گوریسی در‌و... كورته چونكه ئێوه ته‌نها به رێگه‌ی ئیسلام و پروپاكهنده ده‌توانن جێگه‌ی خۆتان له ناو خه‌ڵك بكه‌نه‌وه.
له گه‌ل رێزم بۆ خه‌ر كوردێكی راسته‌قینه.
Zuhre_edlbi@yahoo. com
