نه‌وزاد شێردڵ: زه‌رده‌شت له یه‌کێك له نزا‌کانیدا به‌م شێوه‌یه له یه‌زدان ئه‌پاڕێته‌وه و ئه‌ڵێت:- خوودایه نه‌مکه‌یته خاوه‌ن شۆره‌ت و سامانێکی هێند زۆر و زه‌وه‌ندی خه‌یاڵیی که شه‌وانه له تاو شپرزه‌یی خۆ به زل زانین و لووت به‌رزیی خه‌و نه‌چێته چاوه‌کانم و، هاوکات هێنده بێ شۆره‌ت و بێ نانیشم نه‌که‌یت که شه‌وانه له تاو شپرزه‌یی ته‌نیایی و برسێتیی خه‌و له چاوه‌کانم نه‌که‌وێت،
... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ...
هه‌روه‌ك چۆن له بوواری شۆڕش و سیاسه‌تدا وتوومانه:- هه‌موو جل کوردییه‌ك پێشمه‌رگه نیه و، هه‌موو چه‌ك له شانێکیش شۆڕشگێڕ نیه، هاو واتا و له جیهانی مه‌عریفه‌تیشدا جێی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بڵێین:- هه‌موو قه‌ڵه‌م به ده‌ستێك نووسه‌ر نیه و هه‌موو نووسه‌رێکیش ڕۆشنبیر نیه و هه‌موو ڕۆشنبیرێکیش داهێنه‌ر نیه، من لێره‌دا دوور له باس و پێناسه‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی جدیی و داهێنه‌رانی پسپۆڕی بوواره‌کانی تری پیشه‌ی ده‌ستیی و فیکریی و هتد..، که زۆر زانستییانه له‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه‌ی زه‌رده‌شت و له واتا‌و لێپرسراوییه‌تیه‌کانی شۆره‌ت - ناوبانگ - تێ گه‌ییشتوون، ته‌نها ده‌رهه‌ق به‌م چمکه هه‌ره هه‌ستیاره‌ی بوواری نووسینی ئه‌مڕۆمان و له موخته‌سه‌ره گه‌شتێکی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌گبه‌ی مه‌عریفیی و زانستیی ناو ته‌واوی بڵاو کراوه کلاسیك و ئه‌له‌کترۆنییه له ژماره نه‌هاتووه‌کانی کوردی سه‌رده‌مدا و، ئیزافه به چه‌ند نووسینێکی هاو بابه‌ت و شیکاری ساڵانی کۆنم دیسان ئه‌هلی قه‌ڵه‌م دابه‌ش ئه‌که‌م به سه‌ر - سێ - تووێژی مه‌به‌ست و نیاز و غایه‌ت لێك جیاوازدا، تووێژی یه‌که‌م که له ڕووی ژماره‌وه نه‌ك له ڕووی کوایڵێتی به‌رهه‌مه‌وه هه‌ره زۆرینه‌ی گۆڕه‌پانه‌که‌ن، بریتیین له سوپه‌ر سووپایه‌ك قه‌ڵه‌م و کیبۆرد به ده‌ستی کۆکتێل له ڕه‌شۆك نووس و هه‌ڕه‌مه‌ك داڕێژه‌ر و شۆره‌تخوازی بێ بنچینه و خراپ حاڵیی بوو له نۆرم و سنوور و ئۆباڵه‌کانی فه‌زای ئازادیی ڕاده‌ربڕین و قوودسییه‌تی حزووری ووشه و که‌سانی حه‌زه‌ر نه‌که‌ر له لێپرسینه‌وه فیکریی و وویژدانیی و مێژووییه‌کان، که ئاردی بۆنه و - موناسه‌به - هه‌بێت یا نه‌بێت ئه‌مان ئاشی درووشم و خیتابیان چوار وه‌ر‌زه گرمه‌ی دێت، له ده‌هالیزی پڕ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نووسینه ئۆکرۆپاتیه‌کانی ئه‌م تووێژه فره مه‌زاجه‌دا خوێنه‌ری که‌مێك سه‌لیقه‌دار به ئاسانی له ناو کاروان سه‌رای کاولاش له ئه‌ده‌بیات و ئه‌زمه‌ی ته‌عبیر و خۆ ساغ نه‌کردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ریاندا ئه‌توانێت به غافڵه سه‌رنجێك ناو و باس بژێری دووباره‌ی تێکه‌ڵه‌یه‌ك له‌م هه‌وادار و هه‌وادراوه فیکر و جێ به خۆ نه‌گرانه بکات که نه چاپخانه‌که‌ی - گۆته‌نبۆرگ - و نه هه‌موو پرینته‌ره‌کانی عه‌سری - بیل گه‌یت - ده‌ره‌قه‌تی چاپی ئه‌و گرده‌ڵۆکه نووسینه هه‌ڕه‌مه‌کیی و پڕ - مه‌له‌ل - و ئه‌نتیکه‌یانه‌یان نا‌گرن که ڕۆژانه وه‌ك کۆڵێکی قوورس ئه‌یخه‌نه سه‌ر شانی میدیا و بڵاو کراوه‌کان، له‌وانه - شوێن قه‌ره‌باڵغیی که‌وتووانیان زۆر به تایبه‌ت - که هێند پێشبین سازن ئیتر به‌ر له‌وه‌ی هیچ کاره‌ساتێكی مه‌زنی وه‌ك تێکچوونی مکیاژی مێرووله‌یه‌ك قه‌ومابێت!، ئه‌مان خێرا کڵێشه‌ی - پڕۆتستۆ - ی پێشوه‌خت ئاماده‌یان بۆ ناوه‌ته به‌ر میلی ده‌ستڕێژی فراژه - ته‌شهیر - ێکی سه‌د ملیم په‌ڕه‌ی دار و دیوار هه‌ڵته‌کێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی مافی ئاژه‌ڵ و حه‌شه‌رات و به - حه‌بکه - یه‌کی ژیرانه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کیی ته‌عدا کردن له‌و مێرووله‌یه ئه‌به‌ستنه‌وه به گه‌نده‌ڵیی حیمایه‌کانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی فڵانه‌وه، یاخوود پێڕێ نووسه‌ری ووشه قه‌به‌ی هه‌ڵوێست زه‌عیف که هه‌میشه له سوراغی مقاشێکی بێمزه‌ڕه‌تدان تاکوو ده‌ستی خۆیان نه‌سووتێت، یا ئه‌و شۆره‌ت خوازه ڕۆح نه‌رجسییانه‌ی که‌مپینی - ئاگره سووره له خۆم دووره - که ده‌ورانی سیا به‌ختی فه‌له‌ك وای ڕێك ئه‌خات له واده‌ی هه‌ر کۆمه‌کێکی مادیی بۆ نموونه:- بۆ ئاواره‌کانی که‌رکوك، یا هه‌ر ڕێپێوان و خۆپیشاندانێکدا به ڕێکه‌وت له چله‌ی گه‌رمای ته‌مووزدا ئه‌نفلۆزایه‌کیان بۆ نازڵ ئه‌بێت و! دوواجاریش - له پاش باران که‌په‌نك - هه‌ر له ژێر لێفه‌وه ڕێپۆرتاژێك درووشمی ئاگریین و ئێکسپایه‌ر ئه‌هۆننه‌وه، ئه‌مه‌و به داخه‌وه زۆر دیارده‌ی تری بۆهیمیی و قینی شه‌خسیی به یه‌کتر ڕشتن و ئاکاری پراگتیزمیی گه‌مه‌ی سه‌ر گووریسه چه‌وره‌کان و گووتاری تری لێپۆکیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خوودپارێزیی ئه‌م تووێژه که لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌و شیکاره‌مان نیه تاکوو به ووردیی حه‌جمی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نێگێتیڤی ئه‌م نووسینانه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی کوردی به پڕگاڵی ئه‌قڵ بپێوین، تووێژی دووه‌می ئه‌م قه‌ڵه‌م و کیبۆرد به ده‌ستانه‌ش که به ژماره شتێك له تووێژی یه‌که‌م که‌متر و له هونه‌ری له وه‌ته‌ر دانی عاتیفه‌ی خوێنه‌ر و مانشێتی سه‌رنج ڕاکێش و تاکتیکی ته‌عبیردا زۆر له‌وان به ئه‌زموون ترن، دیسان به داخه‌وه بریتین له‌و نووسه‌رانه‌ی که دووای ده‌یان ساڵ به‌شدارییان له‌که‌یف و سه‌فای گه‌نده‌ڵیی و ئاخنینی کۆنتۆی بانکیان به پاره و سامانی به‌ری ڕه‌نجی که‌سانێکی تر و پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه بێ ده‌نگیی و چاو پۆشیی و وویژدان مردوویی، له کاتێکدا ئێمه نزیکی هه‌ژده ساڵه له تاو هاواری به ده‌نگه‌وه نه‌هاتن و لا لێ نه‌کردنه‌وه له نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رما برده‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌ریایه‌ك په‌تڕۆڵ قووڕگی قه‌ڵه‌مه‌کانمان نووسا که‌چی تازه به تازه ئه‌وه‌تا بڕێ له‌م تووێژه قه‌ڵه‌م باز بازێن که‌ر و له ئۆته‌رێته‌ی مادیی و مه‌عنه‌وی موجه‌ڕه‌د کراو و ده‌رپه‌ڕێنراوه دوای نیوه ته‌مه‌نێك فه‌زاحه‌تی له ته‌ڕ خواردن هاتوون له پای تۆران و زویر بوونیان له حیزب و حکوومه‌ت، یاخوود له دوای سه‌رکێشییان له یاسا‌و به‌زاندنی سنووری عه‌داله‌تی نان په‌یدا کردن و به دوایدا ده‌رکردنیان وه‌ك کۆنه قین ڕێژێك له پێناوی وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی هه‌مان ده‌ستکه‌وته زاتییه‌کانی خۆیان، یاخوود بۆ خاتری ڕاکێشانی سه‌رنج و سۆزی مه‌نسه‌ب و جزدانی لایه‌نێکی تر - ئیتر هه‌ر لایه‌نێك بێت - جار جار لێره و له‌وێ بابه‌تگه‌لێکی هه‌ستیار ئه‌ورووژێنن و مه‌ودایه‌کی زۆریش جیهانی میدیۆلۆژیی کوردیی پێوه سه‌رقاڵ ئه‌که‌ن، ئه‌م تووێژه به ته‌حه‌فووزه‌ی دووه‌م که به هیچ کلۆجێك دڵیان به نه‌ته‌وه‌که و به حکوومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمیش ناسووتێت وه‌ك حیساب کردنێکی وورد بۆ ئه‌گه‌ری سبه‌ینێی لێبووردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ نیعمه‌تی دوێنێ تووخنی گچکه ترین دید و بۆچوونی تووێژی یه‌که‌م ناکه‌وون و بگره به کاڵفامیش حیسابیان بۆ ئه‌که‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که له تووێژه هه‌ره که‌مینه و ئه‌کادیمیی و ڕاستگۆ و دڵسۆزه‌کانی تووێژی قه‌ڵه‌م به ده‌ستی سێیه‌م نزیك ببنه‌وه، تووێژی سێیه‌م بریتین له‌و چه‌ند ده‌نگه ناسراوانه‌ی ئه‌مڕۆی کورد به بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز، که‌سانێكن ده‌زانن بۆ وه بۆ کێ ئه‌نووسن، ئه‌م نوخبه جدییه ڕێك وه‌ك نزاکه‌ی سه‌ره‌وه‌ی زه‌رده‌شت و له ڕێی ئاوه‌زێکی هوشیاری هه‌ڵوێست و ئه‌نجام ناسییه‌وه ئه‌زموونگه‌لێکی فیکریی و مه‌یدانیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوییه‌تیه‌کانی نوسین و شۆره‌تی بناغه‌داردا هه‌یه، هه‌ر بۆیه له لایه‌ك زۆر و بۆر نووس نین و، له لایه‌کی تریشه‌وه له هه‌ڵپه‌ی گیرفان ئاخنینی سه‌ر حیسابی ڕه‌نجی که‌س نین، ئه‌مانه به‌ده‌ر له‌هه‌ر جیاوازییه‌کی مه‌زهه‌بیی و ئیدیۆلۆژییش به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر شتێك بن کوردن، ئه‌م تووێژه به ژماره ئێجگار که‌مه‌ی سێیه‌م هه‌ر یه‌که‌و خاوه‌ن مینبه‌رێکی بۆچوونی سه‌ربه‌خۆیانن به‌ڵام هه‌میشه ڕووی ئیلقای به ته‌ندرووست و خیتابی هاو سۆز و وه‌سیله و زانست و مه‌عریفه و کۆی مه‌به‌ستی بوونیادنه‌رانه‌یان له پێناوی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگادایه و غایه‌تیشیان هه‌میشه گشتگیرانه‌یه، من پێشتریش وتوومه:- به دابڕانی یا دوور که‌وتنه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌م تووێژه قه‌ڵه‌م ڕۆشنگه‌ر و پڕۆسه ستراتیژ و فیکر میانڕه‌و و دایه‌لۆگ دیپلۆماس و ئیراده تۆکمانه له شانده حکوومییه‌کان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان و میتینگ و سیمینار و بڵاو کراوه‌کانی ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان چیتر شتێکمان نامێنێت به نێوی ڕێنیسانسی مه‌عریفه‌ت و زانستی متمانه‌دار، زۆرێك له‌م قه‌ڵه‌م به ده‌ستانه‌ی توێژی سێیه‌م که زۆرینه‌ی پێشبینییه نووسراوه زانستیی و ئه‌کادیمیه‌کانی دوێنێیان له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیعی ئه‌مڕۆ ئه‌بینین، به‌ر له هه‌ر حوکمێکی به په‌له‌ی ڕه‌نگ کردنی ئیدیۆلۆژیانه‌ی قه‌ڵه‌مه‌کانیان سه‌ره‌تا ئولفه‌تێکی ترادیسیۆنالیزمی زۆر پێویستی هه‌نووکه‌یی کوردانه و زمانێکی پرۆسترویکایی هاوچه‌رخانه شك ئه‌به‌ن و ساڵه‌هایه تاك و کۆ، دڵی به جدی سووتانیان به‌و ئه‌زموونه ده‌گمه‌ن و مێژووییه هه‌ره هه‌ستیاره‌ی هه‌رێم هه‌میشه وا له ناو مستی خۆ ماندوو کردن و خۆبه‌خشانه‌ی ئه‌رکی کورد به جیهان ناساندن و نووسینی سه‌حه‌ر کێش و ڕۆڵی پڕ به‌رهه‌می تری مه‌یدانیانه‌ی له‌به‌ر چاویان، ئاخر نهێنیی ڕێز و خۆشه‌ویستی ئه‌م تووێژه لای کۆمه‌ڵگا زیاتر له‌وه‌دایه که به بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هیچ پاداشتێکی به‌رانبه‌ر بن و بێ ئه‌وه‌ی درێژیی و پانیی ڕێپۆرتاژ به پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌تره زه‌وی بنووسن ئه‌وه‌تا ئه‌بینین و بگره زۆربه‌شیان ئه‌ناسین که چۆن هه‌ر یه‌که‌یان له ناوخۆ و ده‌ره‌و‌ه به بێ منه‌تبار کردنی هیچ حیزب و حکوومه‌ت و لایه‌نێك چوون مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ند و کرێکار و کاسپکارێکی نۆرماڵ و ساکار ژیانێکی به جه‌سته و فیکر ئێجگار شه‌که‌ت و هیلاك و، به وویژدانیش ئێجگار ئاسووده و سه‌رفراز ئه‌گووزه‌رێنن، هه‌ڵبه‌ته له زه‌مه‌نێکدا که - فه‌لسه‌فه‌کانی تموح و ڤایرۆسه‌کانی ته‌ماع - به هۆی چاك حاڵیی نه‌بوون له جیهانی عه‌وله‌مه و بازاڕی ئازاد جار جار باڵا ئاوێزانی یه‌کتر ببن و بانگه‌شه‌ی به‌ره‌ڵاییش له سه‌ر حیسابی ئازادیی و چوون هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌کی له‌به‌ر چاو قه‌ڵه‌م به ده‌ستی پووڵ و هه‌لپه‌رست و فره مه‌زاجی وه‌ك هه‌ندێكی ناو تووێژی یه‌که‌م و دووه‌م و به‌و پێیه‌ی له ناو بۆچوونی ڕه‌شبینانه‌ی ئه‌واندا:- - ساغ له دونیادا نه‌ماوه گه‌ر قسه‌ی ساغت ئه‌وێ، بێ هه‌زارت پێ نیشانده‌م گه‌ر قوڕمساغت ئه‌وێ * -، که‌واته دیاره هێشتا زۆر که‌س هه‌ن له‌وانه‌ی بێ ئه‌وه‌ی ته‌وێڵی تیۆریی و مه‌یدانیی قه‌ڵه‌میان دڵۆپێك ئاره‌قه‌ی ڕه‌نج و هیلاکه‌تی له پێناوی مرۆڤایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌که‌یان لێ بتکێت، زۆر به ئاسانی و بێ ڕه‌چاوی سزای قوورسی دادگای سبه‌ینێی نه‌ته‌وه‌که له به‌ری سامانی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌نج و هیلاکه‌تی که‌سانێکی تری کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان ئه‌خۆن، ئه‌م قه‌ڵه‌مه خاوێنانه‌ی تووێژی سێهه‌میش ئه‌گه‌رچی هه‌رزوو لاجانگه‌کانیان سپی ئه‌بێت به‌ڵام هه‌ر تاڵێك له مووی سپی و چرا ئاسای ئه‌م ته‌وێڵ بڵندانه وه‌ك ماڵێکی پڕ ڕێنمایی مه‌عریفیی و زانستیی فریاد ڕه‌س ئه‌مێننه‌وه بۆ ڕۆژانی ڕه‌شی نه‌وه‌ی نوێ و ڕۆژی عه‌داله‌تی یه‌کجاره‌کیی و لێپرسینه‌وه گشتییه‌کانیش ئه‌شێت به هۆی چاوی به‌ستراویه‌وه که‌مێك به ڕێگا هه‌ڵه‌کاندا ببرێ و مه‌ودایه‌ك دووا بکه‌وێت به‌ڵام هه‌روه‌ك قه‌ڵه‌مه زرنگ و ڕاستگۆکانی ئه‌م تووێژه‌ی سێیه‌م بۆمان باس ئه‌که‌ن و پشت به‌ست به ئه‌زموونی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌موو گه‌لانی جیهانیش هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژه له کالنده‌ری زاکیره‌ی مێژوودا ناسڕێته‌وه و دره‌نگ و زووش یاسا‌و عه‌داله‌تی باڵای کۆمه‌ڵایه‌تیی به ته‌رازووی سزا دانی ده‌ستییه‌وه له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م سێ تووێژه و سه‌راپای تووێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگادا په‌یدا ئه‌بێت، بۆ قفڵی ئه‌م باسه‌ش ئه‌ڵێم:- ئای له به‌دبه‌ختیی و ڕیسوایی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی که سوود له سه‌دان ئه‌زموونی دوێنێ وه‌رنه‌گرێت و سه‌رئه‌نجام به سه‌ر شۆڕیی و چاو نزمیی خۆی له ناو قه‌فه‌زی لێپرسینه‌وه حه‌تمیه‌کانی سبه‌ینێی میلله‌تدا ببینێته‌وه؟!
