(مرۆڤ هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی ته‌یبه‌تی هه‌یه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵیان به‌به‌هاو ئه‌مانج وئه‌و بیر‌و باوه‌ڕانه‌وه هه‌یه که‌ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه پێک دێنن ... ئه‌ریک فرۆم)
ئه‌گه‌ر له‌م وووتهیهی ئه‌ریک فرۆم وورد ببینه‌وه له سۆنگه‌ی ئه‌م تێزه‌وه سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان واته یه‌کێتی و پارتی بخاوونینهوه ئه‌وه به‌ته‌واوی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌میشه یه‌کێتی و پارتی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانیان کردوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کانیان.
وه‌کو له‌زۆربه‌ی نوسینه‌کانمدا ئاماژه‌م پێ داوه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یان و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکیان کردوه قوربانی شۆڕش و هانی خه‌ڵکیان ده‌دا که ڕاپه‌ڕن دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس و خه‌ڵکیان هان ده‌دا که به‌گژ ئه‌و دهسهڵاسته خوێن مژه‌دا بچن و له‌کاتی شۆڕش دا خه‌ڵکیان به سروود‌و به ووتار هان ده‌دا تاوه‌کوو خۆیان بکه‌نه قوربانی ئه‌و شۆڕشه‌ی که دواجار بوویه چه‌وسێنه‌ری ئه‌وانه‌ی که پشت و په‌نای شۆڕش بوون، به‌پێێ دۆکومینتهکان، هه‌موو ئه‌و کارهساتانهتی به‌سه‌ر کووردا هاتوون له‌ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای شۆڕش بوون بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ش به‌ڵگه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نه‌وشێروان ده‌توانن بخوێننه‌وه.
پاش ئهمو هه‌موو قوربانی دانه خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌تایبه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و جاش و ئه‌نفالچیانه‌ی به‌شداری ئه‌نفالیان کردوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه داڵدهدراوون خزمه‌ت ده‌کرێن ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان دێن سوکایه‌تی به قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساتانه ده‌که‌ن که بوونه داینه‌مۆی ڕاپه‌ڕی و و بوونه به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی به‌کاریان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سهرکوورتکهری سه‌ددامی پێ له‌ناوو ببه‌ن.
دوایه‌مین سوکایه‌تی که کرابه قوربانیان ئه‌نفال درامای گه‌رمیان و کوێستان بوو، ئه‌گه‌ر له‌دراماکه رابمێنین ده‌بێ دابه‌شی بکه‌ین به‌سه‌ر دوو به‌شدا
یه‌که‌م: کاتی دراماکه واته ده‌بێت بزانین که دراماکه باس له چی کاتێک ده‌کات وه‌کوو ئاشکرایه که دراماکه باس له چه‌ند ساڵێک ده‌کات پاش کاره‌ساتی ئه‌نفال و ئه‌و کاته‌ش پاش ڕاپه‌ڕینه به‌جه‌ند ساڵێک و هێشتا ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌که‌و توه‌ته سه‌ر پێی خۆی به پێی حیواری ئهکتهکهرانی دراماکه، یان ڕاست تر بڵێن زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی پاش ڕاپه‌ڕین و پێش شه‌ڕی ناوخۆیه، له‌و درامایه‌دا باسی ئه‌وه ده‌کرێت که که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال ده‌بێت خزمه‌ت بکرێن له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌کته‌رێکی دیکه وه‌لامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت پێویسته خزمه‌ت بکرێن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان ساوایه ئه‌گه‌ر که‌وته سه‌ر پێێ خۆی خزمه‌تی ئه‌و قوربانیانه ده‌کات، ئه‌گه‌ر له‌م ووتانه وورد ببینه‌وه ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان هه‌میشه خه‌ڵک چه‌واشه ده‌که‌ن زه‌مه‌نی دراماکه چه‌ند ساڵێک پاش ڕاپه‌ڕینه‌و باسی خزمه‌ت کردنی قوربانیان ئه‌نفال ده‌کات که‌چی زه‌مه‌نی ئێستا نۆزده ساڵ به‌سه‌ر ڕاپهڕێندا تێپه‌ڕیوه‌و شه‌ش کابینه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم پێک هاتوه‌و، دوازده ساڵ زیاتر به‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆدا تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی که فیلمه‌که‌ی تێدا باس کراوه تاڵه‌بانی و بارزانی خاوه‌نی هیچ نه‌بوون که‌چی زه‌مه‌نی ئێستا به پێێ ڕاپۆرته‌که‌ی مایکڵ ڕۆبن تاڵه‌بانی خاوه‌نی زیاترله پێنجه سه‌د ملیۆن دۆلاره‌و بارزانی خاوه‌نی دوو ملیار دۆلاره ئه‌و کهسو کاری قوربانیان خاوه‌نی چین؟
که‌سوکاری قوربانیانیش خاوه‌نی پێنج سه‌د ملیۆن نه‌خۆش و دوملیار هه‌ناسه‌ی سارد ئه‌ی ده‌رهێنه‌ری دراماکه بۆچێ ئه‌و ڕاستیانه‌ی باس نه‌کردوه؟
ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێشتا ساوایه ئه‌گه‌ر ساوایه ئه‌ی لهگهندهڵێدا بۆ له‌پێش هه‌موو جیهانه‌وه یه؟
تا ئێره باسی زه‌مه‌نی درامای ئه‌نفالمان کرد ئێسته دێینه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی دراماکه که به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان و ده‌رهێنه‌ری دراماکه سوکایه‌تیه‌کی تازه‌یان هێنایه کایه‌وه که ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه دابمرکێننه‌وه که ده‌ژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌یه ئه‌ویش به‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئه‌وه به‌خه‌ڵک بڵێن که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌و ساو ئێستاش تێکۆشاوون بۆ ئازادی کوردستان و ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیان هاتبێت خزمه‌تی خه‌ڵکیان کردوه ئاسایشی کوردتسانیان پاراستوه، له‌و لاشه‌وه ئه‌وه به‌خه‌ڵک ده‌ڵێن که قوربانیانی ئه‌نفال هه‌ر خه‌ریکی خۆشه‌ویستی بوون و بێوه‌ژنانی ئه‌نفال ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانی خۆشیان به‌جێ هێشتوه له‌پێناو خۆشه‌ویستی خۆیاندا، وه‌کوو ئه‌و ئافره‌ته‌ی که گه‌رمیان و کوێستانی به جێهێشت و شووی به پیاوێکی دیکه کرد، ئه‌گه‌ر له دراماکه‌دا ته‌نها ئه‌م مه‌شهه‌ده وه‌ر بگرین ئه‌وه ده‌بێ که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات و ده‌رهێنه‌ری دراماکه‌ش دادگایی بکرێن و سزا بدرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سوکاری قوربانیانی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال (بێوهژنانو کیژانی به‌جێماوی ئه‌نفال) نه‌وه‌ک چه‌ند ساڵێک پاش ڕاپه‌ڕین که‌ده‌کاته پێنج ساڵ پاش کاره‌ساتی ئه‌نفال بیریان له خۆشه‌ویستی و شوکردن نه‌کردوه‌ته‌وه له‌تاو ئازاری که‌سوکاره‌کانیان ته‌نانه‌ت ئێستاش واته بیست و دو ساڵ پاش کاره‌ساتی ئه‌نفال هێشتا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێرده‌کانیان ئه‌نفال کرا سه‌ربه‌رزانه نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانیان پێده‌گه‌یه‌نن و کیژان و کوڕانی به‌جێماوانی ئه‌نفال ئه‌وانه‌شی که ژیانی هاوسه‌ریشیان پێک هێناوه هێشتا کهسوکارهکایان له‌به‌رچاوو وون نابن و شیوانه خه‌ونیان پێوه ده‌بینن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێرهدانیان له‌ده‌ست دا له‌کاره‌ساتی ئه‌نفالدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مامۆستایانی ئاینی فتوای ئه‌وه‌یان پێ داوون که ده‌توانن ژیانی هاوسه‌ری پێک پێنن و ژیانێکی نوێ درواس بکه‌ن پاش بییست دو ساڵ تێپه‌ڕێن به‌سه‌ر کاره‌ساتی ئه‌نفالدا هێشتا ئاماده نین ژیانی هاوسه‌ری پێک بهێنن و پێیان وایه ئه‌وه خیانه‌تێکه و ئاماده‌نین ئه‌و خیانه‌ته بکه‌ن.
له کۆتاییدا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه بزانێ که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی درامای وه‌کوو گه‌رمیان کوێستان به‌تیرێک دو نیشانه بپێکن
یه‌که‌م: ده‌یانه‌وێت که ئه‌وه به‌خه‌ڵک بڵێن که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌میشه به‌ته‌نگ خه‌ڵکه‌وه بوون تاوه‌کوو بێیان کرابێت که ئه‌مه پێم وایه پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته
دوه‌م: ده‌یانه‌وێت که ژیانی قورباینیان ئه‌نفال وا نیشان بده‌ن که پاش کاره‌ساتی ئه‌نفال قوربانیانی ئه‌نفال خه‌ریکی خۆشه‌ویستی بوون بێوه‌ژنانی ئه‌نفالیش ژیانی هاوسه‌ریان پێک هێناوه‌و منداڵه‌کانی خۆیان به‌جێ هێشتوه‌و ئه‌وان خۆیان به‌رپرسن له ههرکارهساتێک که ڕوو بدات، بۆیه پێویسته که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ست هه‌ڵگرن له سوکایه‌تی پێ کردنی قوربانیانی ئه‌نفال ئه‌وه مێژوه ڕووداوه‌کان ده‌نوسێته‌وه نه‌وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
