رۆژنامه‌ی رۆژنامه كه كۆمپانیای وشه ده‌یده‌كات له رۆژی 11-1-2009دا و له ژماره 381دا هه‌واڵێكی له باره‌ی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه نا
وهڕۆكی هه‌وڵه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه گوایه گروپی حه‌ماس ده‌ست له‌و كورده جوله‌كانه ده‌پارێزێت كه له ئیسرائیل‌دا ده‌ژین، ئه‌م هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه جگه‌له‌وه‌ی له رووی كاری رۆژنامه‌نوسیه‌وه زۆر كه‌مووكورتی تێدایه له هه‌مانكاتدا گه‌وره‌كردنێكی زۆری پێوه‌دیاره كه له‌هه‌موو بارێكدا جگه‌له له خزمه‌تكردن به‌و لایه‌نانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی حه‌ماس و بانگه‌شه بۆ ئایدۆلۆژیای هاوشێوه‌ی ئه‌و گروپه ده‌كه‌ن له كوردستاندا هیچی تر نییه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌یه‌وێت حه‌ماس وه‌ك گروپێكی مرۆڤدۆست و كورد دۆست نیشان بدات. كه ئه‌مه نه واقیعیه و نه هیچ راستیه‌كی تێدایه. سه‌قه‌تی ئه‌و هه‌واڵه له‌رووی زانستی روماڵكردنی هه‌واڵه‌وه ده‌كرێت به‌چه‌ند خاڵێك دیاری بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه په‌یامنێره‌كه‌ی رۆژنامه پشتی پێبه‌ستووه، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و په‌یوه‌ندیدارنییه كه زانیاریه‌كانی شك و گومانی تێدا نه‌بێت و داتاكانی ته‌واو و بی كێشه بن و زانیاری ته‌واوی له به‌رده‌ستا بێت، به‌ڵكو وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا بڵاویانكردووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ندێكی كورده و ساڵانه بۆ چه‌ژنی سه‌ری ساڵ ده‌چێت بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام له چی بوارێكی رۆژنامه‌نووسیدا كار ده‌كات؟ هیچ نه‌وتراوه، دیاریشه ئه‌و كه‌سه بوونیشی له ئیسرائیل‌دا وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك نییه به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێكی گه‌شتیاره، كه‌سێكی گه‌شتیاریش چۆن زانیاریه‌كانی ده‌توانێت ئه‌وه‌نده دروست بێت كه رۆژنامه‌یه‌ك له لاپه‌ره یه‌كیدا به مانشێتی گه‌وره بڵاوی بكاته‌وه؟گه‌شتیارێك چۆن ده‌توانی زانیاری وه‌ریگرێت كه له‌كاتێدا بۆ رۆژنامه‌نوسانیش ئه‌و زانیاریانه ده‌ستخستنیان گرانه؟
دووه‌م:گریمان ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاریه‌كانی لێوه‌رگیراوه كه‌سێكی رۆژنامه‌نوسه و ئێستاش له ئیسرائیل كاری رۆژنامه‌نوسی ده‌كات، به‌ڵام ئاخۆ كاری رۆژنامه‌نوسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌مجۆره ده‌بێت كابرا ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌ندێك تێبینی رێبوارانه‌ی خۆی بڕیار له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیای گروپێكی وه‌ك حه‌ماس بدات سه‌باره‌ت به كورد و كوردی جوله‌كه! له‌كاری رۆژنامه‌نوسیدا ناكرێت هیچ زانیاریه‌ك بی به‌ڵگه و بی سه‌رچاوه بڵاوبكرێته‌وه بێگومانیش ده‌بێت ئه‌و سه‌رچاوانه ره‌سمی بن و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌بێت و متمانه پێكراوبن، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره‌ی كه رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی زانیاریه‌كانی لێوه وه‌رگرتووه ته‌نیا پشتی به تێبینی رێبوارانه‌ی خۆی به‌ستووه و هیچی تر، كوا وته بێژێكی حه‌ماس یان لایه‌نێكی تری ئه‌و گروپه پشتراستی ئه‌و زانیاریانه‌ی كردووه‌ته‌وه؟كوا رایگه‌یاندووه ئێمه له كوردی جوله‌كه ناده‌ین؟یان كوا به‌رپرسێكی ئیسرائیلی پشتراستی ئه‌وه بكاته‌وه یان لایه‌نی كه‌م كوردێكی جوله‌كه ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت كه حه‌ماس له‌و گوند و شارۆچكانه نادات كه كوردیان تێدایه؟؟؟
ئه‌مه وه‌ك تێبینی كاری راگه‌یاندن، به‌ڵام وه‌ك تێبینی گشتی له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی له رووی لۆژیكه‌وه ئه‌وه ده‌توانین بڵێن:حه‌ماس و ئایدۆلۆژیاكه‌ی له‌وه‌وه زۆر دوورن كه ده‌ست له كوردی جوله‌كه بپارێزن، چونكه ئه‌وان بنچینه‌ی بیركردنه‌وه‌یان و پێوه‌ریان بۆ مرۆڤ ئاین و ناسۆنالیستی عه‌ره‌به نه‌ك شتی تر هه‌ركه‌سیش خزمه‌ت به‌و ره‌وته‌ی ئه‌وان نه‌كات بێگومان دوژمنه و ده‌بێت بكوژرێت و خوی پێدا بته‌قێندرێته‌وه، چۆنه ئه‌وان برا فه‌له‌ستینیه‌كانیان له بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح ده‌كوژن و تیرۆده‌كه‌ن و به‌ڵام دڵیان به جوله‌كه‌ی كورد ده‌سوتێت؟ بۆ حه‌ماس و گروپه دینیه‌كانی هاوشێوه‌ی، جوله‌كه هه‌ر جوله‌كه‌یه ئیتر منداڵ بێت یاخود پیر كورد بێت یا عه‌ره‌ب یان روس، و ئه‌و قه‌ومه دوژمنی خودان و ده‌بێت سه‌ركوت بكرێن. خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه له ناو خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ئیسرائیل و كوێرانه موشه‌ك بارانكردنی شاره‌شارۆچكه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌لیلی ئه‌م قسه‌یه‌یه.
گروپی حه‌ماس هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر كوردی مسوڵمانیش ته‌واو روونه چ بگات به كوردی جوله‌كه، هه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه‌یه چه‌ندان جار له راگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه دژی كورد له عیراق لێدوانی زۆر توندیان داوه، هه‌ر ئه‌وان بوون له كه‌رتی غه‌زه سی رۆژ پرسه‌یان بۆ گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دوژمنی سه‌رسه‌ختی كورد و گه‌وره سه‌ركرده‌ی عروبه سه‌دام حسین دانا. ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستیان بێت به‌رامبه‌ر به كوردی مسوڵمان ده‌بێت بۆ كوردی جوله‌كه چۆن بن؟!په‌یوه‌ندی پته‌وی ئه‌م گروپه و هه‌ردوو وڵاتی سوریا و ئێران كه هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر كورد ته‌واو دوژمنكارانه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه حه‌ماس له دژیایه‌تی كردنی كوردا بیركردنه‌وه‌ی چۆنه‌و چۆن نییه.
رۆژنامه‌ی رۆژنامه هه‌ر له ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ند هاووڵاتیه‌كی كوردی جوله‌كه رۆڵی به‌چاو ده‌گێرن له شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل، ئیتر چۆنه حه‌ماس وێرای ئه‌وه‌ی كوردی جوله‌كه‌ش دژی ده‌وه‌ستنه‌وه هێشتا هه‌ر دڵی به پێیان ده‌سوتێت و موشه‌ك بارانیان ناكات؟!
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر حه‌ماس موشه‌كی نه‌گرتووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه له‌به‌ر كورد دۆستی و مرۆڤ دۆستی ئه‌و رێكخراوه توندره‌وه نییه، به‌ڵكو هۆی ئه‌وه‌یه ئه‌و گروپه ئامانجی گه‌وره‌تر و شوێنی قه‌ره‌باڵغتر له به‌رچاو ده‌گری، هه‌روه‌ك به‌شێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی ئه‌و گروپه كه ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌كانی ئیسرائیل بداته به‌ر ئاگری موشه‌كه‌كانی و زۆر ناوچه‌ی تری ئیسرائیلیش هه‌یه نه‌كوردی لێیه‌و نه حه‌ماسیش توانیویه‌تی موشه‌ك بارانی بكات، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپه لاواز نه‌بوایه هیچ ده‌ستی نه‌ده‌پاراست له كوشتنی گه‌وره‌و بچوكی ئیسرائیلیه‌كان، ره‌نگه ئه‌گه‌ر زۆرتریش به‌هێزبوایه هه‌ولێرشی به‌ر موشه‌ك بدایه، چونكه ئه‌وان كوردستان به ئیسرائیلی دووه‌م ده‌زانن!!!!
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێبنه‌مای له‌م چه‌شنه له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا به‌ده‌ر له هه‌ر دیدێی ئایدۆلۆژی، به‌داخه‌وه ته‌عبیره له به‌رچاونه‌گرتنی بنه‌ماكانی كاری راگه‌یاندن هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق له‌م بواره‌دا و ئاگادار نه‌بوون له سیاسه‌ت و نه‌بوونی سیاسه‌تێكی رۆشنی دیموكراتیانه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا كه هه‌ر زانیاریه‌ك هات بی سه‌رنجدانی ورد له كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، لایه‌نی كه‌م زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لاپه‌ره یه‌كدا و به عینوانێكی له‌و جۆره كه ته‌واو ریكلامكردنه بۆ گروپێك كه هیچ به‌رژه‌وندیه‌كی كوردی تێدانییه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هیواداریشن بڵاوكردنه‌وه ئه‌و هه‌واڵه ته‌نیا هه‌ڵه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بێت نه‌ك شتی تر... ...
yahoo. com@ ramanusman
