به‌پێی ئه‌و نه‌خشه تازه‌یه‌یه‌ی كه ڕۆژئاواییه‌كان دایانڕشتووه بۆڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، ئێران و سوریا‌و توركیا‌و عێراق، ت
ه‌نانه‌ت سنووری كیشوه‌ره‌كانیش ده‌گۆڕدرێت، ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ناوی عێراقه ده‌كرێت به سی پارچه‌وه، پارچه‌یه‌ك بۆكوردو پارچه‌یه‌ك بۆعه‌ره‌بی سوننه‌و پارچه‌یه‌ك بۆعه‌ره‌بی شیعه، ئینجا ئێمه لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خۆئاماداده‌كردنانه‌ی كه‌كراون و كه‌ده‌كرێن بۆجیاكردنه‌وه‌ی به‌شه كوردیه‌كه، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌دا به‌شه‌كوردیه‌كه خراوه‌ته‌پێش به‌شه‌كانی تره‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ندهۆیه‌ك، كه‌گرنگترینیان ئه‌وه‌یه، هه‌ڵكه‌وتنی شوێنی كوردستان له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆته‌مایه‌ی چاوتێبڕینی ڕۆژئاواییه‌كان، وله‌كوردستانه‌وه زۆربه‌ئاسانی ده‌توانن ده‌ستیان درێژبكه‌ن بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، و نه‌ته‌وه‌ی كورد زیاتر پابه‌نده به‌ئاره‌زو ویستی ڕۆژئاواییه‌كان، چونكه كورد سه‌رده‌مێكی زۆره له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ره‌بی ڕه‌گه‌زپه‌رستدا ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، عه‌ره‌به‌كان به‌پێی دابونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و به‌هۆی په‌یڕه‌وی نه‌كردنی مافه یه‌كسانه‌كانی ناوئاینه‌كان نه‌یانتوانی لانی كه‌می مافه‌كانی كورد دیاریبكه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه عه‌ره‌بی ڕه‌گه‌زپه‌رست به‌هۆی كێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه ڕۆژئاواییه‌كان به‌دوژمنی خۆیان ده‌زانن، هه‌ربۆیه ڕژئاواییه‌كان تاكه‌هیوان بۆدواڕۆژی كورد، ئه‌م تاوانه‌ش له‌مێژوودا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی برای عه‌ره‌به‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا ناكات، ڕۆژئاواییه‌كان فاكته‌رێكی هانده‌ربوون بۆگه‌شه‌كردنی ڕووداوه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین له‌كوردستاندا، له‌هه‌مان كاتدا فاكته‌رێكی ڕوخێنه‌ربوون بۆڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی باشور، سه‌ره‌تا هێڵی (36) یان دیاریكرد وه‌كو سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژیه‌كانی حكومه‌ت بۆسه‌ر كوردستان، ئینجا له‌ماوه‌ی نێوان سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تا یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردووك حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، به‌هه‌موو پۆخڵه‌واته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆشه‌وه، رۆڵی ڕۆژئاواییه‌كان پارێزگاری و چاودێریكردن بوو، پارێزگاری له‌ده‌ستدرێژیه‌كانی مه‌ركه‌زو ده‌ورووبه‌رو چاودێریكردنی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ڕه‌نگه‌كانی ناوده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانداو چاودێریكردنی سه‌ركرده‌و لێپرسراوه كورده‌كان له‌ئاستی پابه‌ندبوون و گوێڕایه‌ڵیان بۆویسته‌كانی ڕۆژئاوا، بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات و به‌كه‌مترین زیان بگه‌ن به‌ئه‌نجامی به‌رنامه‌كانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژئاواییه‌كان هه‌موو ڕێچكه‌و ڕێگایه‌كیان گرتۆته‌به‌ر ته‌نانه‌ت هانده‌ربوون بۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان گۆڤار‌و ڕۆژنامه بۆئه‌وه‌ی ڕۆژانه كاردانه‌وه‌كانی خه‌ڵكی بزانن، و به‌ته‌واوی كه‌سایه‌تی كورد‌و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری هه‌ڵسه‌نگێنن، بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و له‌مه‌یدانه‌كه‌دا كه‌سێك نه‌بێت ڕكه‌به‌رایه‌تیان بكات یان كێشه‌یه‌كیان بۆدروستبكات، جائه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یربكه‌ین ده‌بینین قۆناغ قۆناغ عه‌قڵیه‌تی ڕه‌نگه‌كانی ناومه‌یدانه‌كه له‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه هه‌نگاوی ناوه به‌ره‌و عه‌قڵانیه‌ت و ئارامی و پابه‌ندبوون به‌یاساوه، ئه‌مه‌ش ئاره‌زوو ویستی خۆیان نیه به‌ڵكو فشاری ڕۆژئاواییه‌كانه بۆسه‌ریان، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌یه‌وێت جێگه‌ی نابێته‌وه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێستا‌و داهاتوی هه‌رێمدا، و ئه‌وه‌ی ڕۆژئاواییه‌كان بیانه‌وێت به‌سه‌رمانیدا ده‌سه‌پێنن، بۆیه به‌ناچاری كڵاوو جه‌مه‌دانه‌و به‌رگیه‌كوردیه‌كان خرانه‌لاو به‌رگی شارستانی شوێنی گرتنه‌وه، قیه‌م و ئه‌خلاق و ئاین به‌لاده‌ندرێن و درۆ‌و دزی و داوێنپیسی شوێنیان ده‌گرێته‌وه، ده‌بێت هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی ناوده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم فه‌رهه‌نگی سیاسی و ڕۆشنبیری خۆیان بده‌نه‌لاوه‌و په‌یڕه‌وی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا بكه‌ن، هه‌نگاو هه‌نگاو به‌نه‌رمی ڕه‌وشته‌كانمان ده‌گۆڕن و بیره‌و شه‌ڕابیشمان له‌ژێرناوی بیره‌ی ئیسلامی‌دا بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن، خاوه‌ن ڕیشه‌كانیش له‌داهاتوودا ناچارده‌كرێن ڕیشه‌كانیان كورت بكه‌نه‌وه، مزگه‌وته‌كانیش ده‌بێت ڕۆڵی كه‌نیسه‌كانی ڕۆژئاوا ببینن، بیروباوه‌ڕه‌كانیش له‌وپه‌ڕی ڕاسته‌وه بۆئه‌وپه‌ڕی چه‌پ ده‌بێت ڕوو له‌قیبله‌یه‌ك بكه‌ن كه به (تل ابیب) ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر واش نه‌كه‌ن ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه متمانه‌كه‌ی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له‌لای ڕۆژئاواییه‌كان، و نوێترینی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه كه‌ئێستا له‌ئاردایه به‌وه‌ی كه‌ڕه‌نگه‌كانی ناومه‌یدانه‌كه ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه ناوكاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌خوا به‌زیادبێت ئه‌مه عه‌قڵیه‌تێكی نوێیه، شوكرانه‌ی خوای ده‌وێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆمانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ڕه‌نگانه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا، له‌ڕاستیدا میلله‌ت ئومێدێكی گه‌وره‌تری هه‌یه بۆ بنبڕكردنی ئه‌م ده‌ست تێوه‌ردانه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا میلله‌ت سه‌ربه‌ست بێت بۆدیاریكردنی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی میلله‌ت بێت نه‌ك په‌رله‌مانی به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌نگه‌كان، كاتمان زۆر به‌فیڕۆدا عه‌قڵیه‌تی وشكی عه‌سكه‌رتاریه‌ت و ترس و تۆقاندن و ئاواره‌كردن و خۆسه‌پاندن و مافی به‌درۆی ئافره‌تان و چه‌واشه‌ی ڕاگه‌یاندن دادی نه‌داین، واز له‌ڕابردوو بێنن، كورد به‌قۆناغێكی زۆر ناسكدا تێده‌په‌ڕێت (ئه‌م نانه نانه ئیمڕۆ له‌خوانه)، به‌مه‌رجێك پارێزگاری بكه‌ین له‌سه‌ر ئاین و بنه‌مابنه‌ڕه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه،
جا له‌كاتێكدا كه‌جۆرج بوشی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماڵئاوایی كردن هات بۆ سه‌ردانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له‌عێراقدا، دوو تاك پێڵاوی عه‌ره‌بی ماڵئاواییان لێ‌كرد، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م دووتاكه پێڵاوه كێشه‌ی كوردیان دووساڵ هێنایه‌پێش، ڕق و قینه‌كه‌ی جۆرج بوش‌یش بوو به فۆسفۆری سپی و به‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووتی (غه‌زه) دا بارێندرا، بوش ماڵئاوایی ده‌كات و ئۆباما دێته مه‌یدانه‌كه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م چوار ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما چوار ساڵی سه‌ختن له‌ڕووی ڕامیاری و سه‌ربازی و ئابووریه‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌دا بوومه‌له‌رزه‌ی گۆڕانكاریه‌كان ڕووده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌و بومه‌له‌رزانه ده‌ستپێكردنی به‌شێكی نوێی به‌رنامه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌سه‌لمێنێت، سه‌ردانی سیناتۆر (جۆزێف بایدن) ه بۆعێراق له‌م كات و ساته‌دا، كه ناوبراو سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكاو خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراقه به سی به‌شه‌وه، كه‌واته گومانی تێدانیه كه‌كاتی دابه‌شكردنه‌كه نزیكبۆته‌وه، هه‌روه‌ها جێگیربوونی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێر، مانگه‌شه‌وی سه‌رله‌ئێواره‌یه بۆپشتیوانی كردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كه‌كورد تیایدا ناچارده‌كرێت بینێت بۆجیابوونه‌وه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕۆژئاوا به‌په‌له كاری بۆئه‌وه كردووه كه‌توركیای دوژمنی دوێنی دۆستی داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی كوردبێت، بۆیه توركیاش به‌په‌له‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌و دان نان به‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه ئاینده‌ییه‌كانی خۆیدا، كه‌واته ده‌بێت له‌لایه‌ن ڕۆژئاوایه‌كانه‌وه ده‌می توركیا به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ور كراببێت كه واز له‌ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌كه‌ی خۆی بێنێت و له‌نێوانی مه‌غریب و عیشادا دوو كۆلیژی زمان و دوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن بكاته‌وه به‌زمانی كوردی و داواش له‌هونه‌رمه‌ندی كورد (شوان په‌روه‌ر) بكات كه‌بێته‌وه‌و به‌شداری بكات له‌ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌دا، واپێده‌چێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا له‌هه‌رێمی به‌سره‌دا دیاریكرابن به‌هۆی باڵاده‌ستی حیزبێكی عه‌ره‌بی دۆست و مریدی توركیا له‌ناوچه‌ی به‌سره‌دا، من به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم بومه‌له‌رزه‌كه زۆر به‌هێزه كه‌ركوك و خانه‌قین و سنجارو مه‌غمورو ته‌نانه‌ت ولایه‌تی موسڵیش ده‌گرێته‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌ب جاێكیتر ڕێگه به‌وه‌ناده‌ن سه‌رۆكی كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق كوردبن، و به‌نده‌كانی ده‌ستور جیبه‌جی ناكه‌ن و نایانه‌وێت كه‌ركوك و ناوچه دابڕواوه‌كان بگه‌ڕێنته‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌م پێیه ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌نێنه‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دابه‌شكردنی عێراقه، كه له‌ئه‌نجامدا به‌ناچاری كورد ده‌كرێت به‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ژێر سایه‌وسێبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، تاكۆتایی ساڵی (2011) كه‌كاتی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌و توركیاش له‌م ماوه‌یه‌دا برینه‌كۆنه‌كانی كورد ساڕێژده‌كاته‌وه‌و ڕۆژئاواییه‌كانیش چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پارچه‌كانی تری كوردستانیش ده‌كه‌ن، ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌درێته ده‌ست كورد‌و پاشه‌كشه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكاش بۆناو كوردستان ده‌بێت و كوردستان ده‌بێته بنكه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی و ڕامیاری و بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، كوردیش ده‌كه‌وێته‌ناو سه‌نگه‌ری شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن دژی عه‌ره‌ب.
/ ڕانیه/1/2009
omer_raniya@yahoo. com
