"به‌ڕێوه‌بـــه‌رایه‌تی نشینگـــه‌ی هه‌ولێر، نموونه‌ی فه‌رمانگه‌ی پێشكه‌وتووه "
گەشاوە جاف
Hits: 2369
فه‌خره‌دین گه‌رمیانی – كۆنگۆی دیموكرات: بێجگه له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری پاسه‌پۆرتی ئێراقین، هه‌ر كه‌سێك به پاسه‌پۆرتی بیانی سه‌ردانی
كوردستان بكات با كوردیش بێت، ئه‌وه له فڕگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دوو مۆر له پاسه‌پۆرته‌كه‌ی ده‌درێت مۆرێكیان بۆ هاتن و ئه‌وی دیكه‌یان نوسراوه ده‌بێت له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر بكات بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ماونه‌وه‌ی له كوردستان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێویسته، هه‌مان پرۆسه له سلێمانی پێڕه‌و ده‌كرێت، من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه نییه چونكه ڕه‌نگه په‌یوه‌ست بێت به ئاسایشی كوردستان و لایه‌نی دیكه‌شی هه‌بێت.
له مانگی ئوكتۆبه‌ری 2008 به سه‌ردان چومه‌وه بۆ كوردستان، له‌به‌ر سروشتی كاره‌كه‌م به‌رده‌وام له سه‌فه‌ردام بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، و شاره‌زام له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا و چونێتی تێپه‌ڕبوون له سنووری وڵاتان به هه‌ردوو شێوه‌ی سه‌فه‌ر به ئۆتۆمبیل بێت یان به فڕۆكه، كه له فڕگه‌ی هه‌ولێر پاسه‌پۆرته‌كه‌م مۆر كرا بۆ هاتن ئیتر ته‌ماشام نه‌كرد كه مۆری دووه‌م نوسراوه كه ده‌بێت له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر بكه‌م، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ده‌بوایه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌م له كۆنگۆ، ئه‌و ڕۆژه كه ده‌بوایه ده‌مژمێری 5 ی ئێواره به‌ره‌و فڕگه‌ی هه‌ولێر بڕۆم، هه‌ر به ڕێكه‌وت ته‌ماشای پاسه‌پۆرته‌كه‌مم كرد و مۆری دووه‌مم بینی كه ته‌ماشای كاتژمێره‌كه‌م كرد كاتژمێر 1 یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆیه و بۆ ته‌واو بوونی ده‌وام ته‌نها یه‌ك كاتژمێری ماوه!! خێرا ته‌له‌فۆنم بۆ هه‌ندێ براده‌ر كرد و پرسیم، من ئه‌مڕۆ سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م و سه‌ردانی نشینگه‌ی هه‌ولێرم نه‌كردووه و تازه دره‌نگه فریا ناكه‌وم، ئایا ئه‌گه‌ر نه‌چم هیچ گرفتم بۆ په‌یدا نابێت له فڕگه‌ی هه‌ولێر؟
له وه‌ڵامدا گوتیان بێ مۆڵه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر ڕه‌نگه گرفتت بۆ دروست بێت ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه نه‌هێڵن ده‌رچیت!! به ته‌واوی شپرزه بووم، و به په‌له به ته‌كسیه‌ك خۆم گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریك بوو ده‌وام ته‌واو ده‌بوو خۆم گه‌یانده ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ لای كاك شێخ یادگار كه به هیچ جۆرێك نه‌مده‌ناسی و پێشتر یه‌كترمان نه‌دیبوو، پاش سه‌ڵاو گوتم به‌ڕێز من ده‌بێت ئه‌مڕو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌م و ته‌ماشای پاسه‌پۆرته‌كه‌مم نه‌كردوه و نه‌مزانیوه ده‌بێت سه‌ردانی به‌ڕێزتان بكه‌م، تكام وایه یارمه‌تیم بده‌ن و كاره‌كه‌م بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، لێره‌دا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره به‌رَێزه ئه‌وه‌نده به ڕوویه‌كی گه‌ش و جوانه‌وه هاته وه‌ڵام كه به ته‌واوی دڵنیای كردم و گوتی ئه‌وه هه‌ر گرفت نییه هه‌ر ئێستا كاره‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌ین و سه‌فه‌ره‌كه‌شت ده‌كه‌یت بێ هیچ گرفت و سه‌ر ئێشه‌یه‌ك، ئه‌وه‌بوو به ماوه‌ی ته‌نیا 15 خوله‌ك هه‌موو شتێكیان ته‌واو كرد و پاسه‌پۆرته‌كه‌م به مۆكراوی وه‌رگرته‌وه و بێ گرفت گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه به (واسیته) یان ناسیاوی به‌ڕێوه‌به‌ر یان هه‌ر كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر كاره‌كه بكرایه ئه‌وه گرنگ نه‌ده‌بوو بۆ من، به‌ڵام كه‌س نه‌ناسیت به‌و خێراییه‌و به‌و په‌ڕی ڕێزگرتنه‌وه كاره‌كه‌ت بۆ ته‌واو بكه‌ن ئه‌وه هه‌قه‌و ڕه‌وایه كه ده‌ست خۆشیان لێ بكرێت.
بۆ جاری دووه‌م له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2008 دووباره بۆ سه‌ردانی كوردستان گه‌ڕامه‌وه‌و هه‌ر له سه‌ر كاونته‌ری كۆنترۆڵی پاسه‌پۆرت له ئه‌فسه‌ره‌كه‌م پرسی ئایا ده‌بێت دیسان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر بكه‌م یان پێویست ناكات؟ گوتی به‌ڵێ ده‌بێت سه‌ردانیان بكه‌یت چونكه له گه‌ڕانه‌وه‌تدا داوای مۆری نشینگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
ئه‌مجاره‌یان خێرا پاش چه‌ند ڕۆژێك به‌ره‌و نشینگه‌ی هه‌ولێر چووم و له دڵی خۆمدا گوتم جاری پێشوو زۆر به ئاسانی كاره‌كه‌م بۆ كرا، ده‌بێت ئه‌وه به ڕێكه‌وت بوبێت یان ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌روه‌ك جاری یه‌كه‌م كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن؟!
چونكه سه‌ری ساڵی تازه‌ی 2009 بوو چوار پێنج ڕۆژ پشوو بوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر جمه‌ی ده‌هات له خه‌ڵك، له ده‌ره‌وه‌و ژووره‌و وه‌ك یه‌ك ڕێگات نه‌بوو له هه‌موو قه‌ومێك له كورد، عاره‌ب و بیانی هه‌مه چه‌شنه، له دڵی خۆمدا گوتم به‌س نییه ئه‌مجاره‌یان كاتم هه‌یه و ڕه‌نگه تاكو دوو سێ ڕۆژی دیكه كاره‌كه‌م ته‌واو نه‌بێت؟! ئه‌و كاته‌ش زۆر ناساغ بووم و به زه‌حمه‌ت ده‌ڕۆیشتم له‌به‌ر ئازاری پشتم نه‌مده‌توانی به چاكی بجوڵیم، بۆیه به هه‌ر حاڵێك بوو دیسان چووم بۆ ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێز كاك شێخ یادگار، كه بینی وه‌زعم زۆر شڕه، پاش به‌خێرهاتنێكی گه‌رم و به هه‌مان ڕووخۆشیه‌كه‌ی پێشوو فه‌رموی لێكردم كه دانیشم و خێرا كارمه‌ندێكی خۆی بانگ كرد‌و گوتی ئه‌م برایه ناساخه پاسه‌پۆرته‌كه‌ی به‌ره‌و كاره‌كه‌ی بۆ ته‌واو بكه‌و بۆم بێنه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر جاری پێشوو 15 خۆله‌كی خایاند ئه‌مجاره‌یان بڕوا بكه‌ن كه‌متری پێچوو.
نه‌مزانی به چ زمانێك سوپاسی بكه‌م؟ ئه‌وه‌نده خۆشحاڵ بووم كه بینیم له كوردستان ئاستی خزمه‌تگوزاری فه‌رمانگه‌یه‌كی ئاوا گرنگ كاری ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به ئاسانی به‌ڕێده‌كه‌ن بێ هیچ دواكه‌وتن و گرفت.
من زۆربه‌ی جار له نووسینه‌كانی پێشوومدا ڕه‌خنه‌م گرتووه له كه‌م و كورتی هه‌ندێ لایه‌نی حكومه‌تی كوردستان، به‌ڵام هه‌قوایه ده‌بێت چۆن ڕه‌خنه له شته چه‌وت و لاره‌كان ده‌گرین به هه‌مان شێوه كاره ڕاست و باشه‌كانیش بخه‌ینه پێشچاوی خوینه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان.
لێره‌وه له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كۆنگۆی دیموكرات و كیشوه‌ری ئه‌فریكاوه سه‌ڵاوو ڕێز‌و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز كاك شێخ یادگار و له ڕێگای ئه‌ویشه‌وه له هه‌موو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌م هه‌ر له پرسگه‌وه كه زۆر به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن تاكو ده‌گاته هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاره.
لێره‌دا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه زیاتر پاڵپشتی ئه‌م فه‌رمانگه گرنگه بكات بۆ دابین كردنی شوێنێكی فراوان تاكو بتوانن زیاتر و چاكتر كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن چونكه ئه‌و خانوه‌ی ئێستا تێیدان هیچ سیمایه‌كی پێوه دیار نییه وه‌ك فه‌رمانگه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر درووست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بكرێت سیسته‌می پرۆگرامی كۆمپیوته‌ری پێشكه‌وتوو به‌كار بهێنرێت له جیاتی ئه‌و هه‌موو فۆرم و لیسته‌و ئه‌وراق و فایل و... تد چونكه له هه‌موو جیهاندا ئێستا باوی ئه‌و سیسته‌مه كۆنه نه‌ماوه، هه‌ردولا هاوڵاتی و كارمه‌نده‌كان ماندوو ده‌كات و ماوه‌ی زۆریشی پێویسته، دڵنیام كه به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه بیریان لێكردۆته‌وه ته‌نیا پێویستی به ده‌ست پێكردنه‌و ئه‌وه‌ش زۆر كارێكی سه‌خت نییه.
دووباره ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م كاره‌مه‌ندانی به‌ڕێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشنگه‌ی هه‌ولێر.
فه‌خره‌دین گه‌رمیانی – كۆنگۆی دیموكرات
21-01-2009