سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له 13-16/5/2025 بۆ هه‌رسی وڵاتی كه‌نداوی عه‌ره‌بی سعودیه و قه‌ته‌رو ئیمارات، یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌یه دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جاری دووه‌م، ئه‌مه مانا‌و مه‌دلولی ڕوونی هه‌یه كه‌ئه‌مریكا چ گرنگیه‌كی له ڕاده به‌ده‌ر به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌دات چ له بواری سیاسی و ئابوریدابێت وله هه‌مانكاتدا ئاڕاسته‌كردنی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شی زیاتر بدۆزنه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی ریاز بۆ ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌ردانه گرنگه بێگومان گرنگی و به‌های گه‌وره‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌مریكا، چونكه ریاز ئێستا پایته‌ختی بڕیاری عه‌ره‌بیه و كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی له‌سه‌ر كۆی كایه دیبلۆماسیه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش هه‌یه.
له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌لێك بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ی گرنگ له گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بی (سعودیه، قه‌ته‌ر، كوه‌یت، به‌حرین، عومان، ئیمارات) باسی به‌هێزكردنی هاریكاری سیاسی و ئابوری و هه‌روه‌ها بنیاتنانی كه‌ناڵی هاوبه‌ش بۆ وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌وامی وڵاتانی كه‌نداو له ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها گرنگیدان به قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان كه خزمه‌تی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌ش و باڵاكانی هه‌موو وڵاتانی به‌شدار بكات، به‌جۆرێك كه دۆخێكی سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایش بێنێته ئاراوه بۆ ئه‌م ناوچه كه هه‌ستیارترین و پڕ به‌هاترینه له جیهاندا چونكه سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و غاز‌و و وزه‌و پێگه‌ی پێویستی درێژه‌دانه به‌ژیانی ئابوری و گه‌شه‌كردنی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كێشه‌كانی جه‌نگی غه‌زه‌و و دانوستانه‌كانی دۆسێیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیش لایه‌نێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
له هه‌مانكاتدا ئه‌و گرنگیدانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ به ناوچه‌ی كه‌نداو مانا و مه‌غزای گه‌وره‌ی هه‌یه له روی په‌یوه‌ندی مێژوویی ئه‌مریكاو عه‌ره‌بستانی سعودیه هه‌ر له سه‌رده‌می شا سعودی باپیریانه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، له هه‌مانكاتدا له گه‌ڵ وڵاتانی تری كه‌نداویشدا به هه‌مان شێوه له بابه‌ته جێگیر و نه‌گۆڕه‌كانی بڕیاردانی سیاسیه به‌لای ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه، به‌لای عه‌ره‌بیشه‌وه گرنگه وه‌به‌رهێنان له‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌دا بكرێت بۆ خزمه‌تی كاری عه‌ره‌بی هاوبه‌ش و خستنه‌ڕووی كێشه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی به جۆرێك كه خزمه‌ت به پێگه‌یان بكات و پشتیوانی هاوپه‌یمانی ئیستراتیجیان له گه‌ڵ واشنتۆن بكات، هه‌روه‌ها زامنكردنی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی له ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه.
بابه‌تێكی گرنگی تره ئه‌م كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانه‌ی تره‌پ بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌یانه كه ساڵانێكه كاری بۆ ده‌كه‌ن و ده‌خوزان سوود له وزه‌ی ئه‌تۆمی وه‌ربگرن بۆ لایه‌نی شارستانی و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی به زانست و ته‌كنۆلۆجیای ئه‌مریكی بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابوری پیشه‌سازی و و ژیری ده‌ستكرد و گه‌شتیاری وڵاته‌كه، كه هه‌موو ئه‌مانه پێویستی زۆریان به وزه‌ی كاره‌با هه‌یه، جگه له‌و فراوان بوونه گه‌وره‌ی كه شاره‌كانی سعودیه به خۆیه‌وه دیووه.
قه‌ته‌ریسش وڵاتێكی بچووك به‌ڵام گرنگ و گه‌وره به هێزی نه‌رم جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه له هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی و ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی و ئابوری له گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه و بووه‌ته بنكه‌ی دیبلۆماسی و سیاسی چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كان هه‌ر له تالیبانی ئه‌فغانستانه‌وه تا حه‌ماس و غه‌زه، جگه له‌وه‌ش خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی غاز و بنكه‌ی عێدید ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی بۆیه هه‌میشه جێگه‌ی گرنگی پێدانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، بێگومان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و ئه‌مریكاش لایه‌نێكی تری ته‌واوكاری په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ئه‌مریكایه و پێگه‌ی ئیماراتیش دیاره له فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ و ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سوریاش به‌شێكی تری ئه‌م گه‌شته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو كه‌له‌سه‌ر داخوازی شازاده‌ی جێنیشینی عه‌ره‌بستان سعودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان سزاكانی سه‌ر سوریا لابران هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه هێنده كارێكی ئاسان نیه پێویستی به‌زۆر ڕێكار هه‌یه، تره‌مپ په‌یپه‌رێكی داخوازی پێنج خاڵی داخوازی داوه به شه‌رع بۆ جێبه‌جێكردنی له هه‌مبه‌ر ئه‌و داخوازییه‌دا.
له كۆتاییدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته گرنگانه‌ی تره‌مپ به ده‌ستی هێنا وه‌كو باس ده‌كرێت سه‌رووی چوار تریلیۆن دۆلاره بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری وڵاته‌كه‌ی و باسكردنی دۆسێیه گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ر له دۆسێیه‌ی ئێران و كێشه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل، جارێكی تر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به گشتی و عه‌ره‌بستانی سعودیه به تایبه‌تی وه‌كو گرنگترین بنه‌مای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێنێته‌وه له به‌ر كاریگه‌ری شوێن و پێگه‌و قوڵایی مێژوویی و كاریگه‌رییان له بازاری وه‌زه‌دا و هه‌وڵدانی هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ پاراستن و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ریاز و واشنتۆن.