
لە ئەمرۆدا. 66 ساڵ لە مەوپێش لە رۆژی 14/04دا یەکەم کۆمەڵەی نەتەوەیی کورد (کاژیک ) بە بانگی سەربەخۆی و ئازادی ویەکسانی را گەیەنرا.
کاژیک کە کورت کراوەی [ کۆمەڵەی ئازادی وژیانەوەو یەکیەتی کورد] ە ،
لەم رۆژەدا حەوت رۆشنبیرو سیاسەتمەداری کورد لە شاری سلێمانی پایتەختی کوردایەتی ورۆشنبیری ، کۆبونەوە و بریاریاندا ، ئەوەی پاش چەندان کۆبونەوە و دانیشتن و گەیشتن بەو ئەنجامەی کە ئەوەی پێیگەیشتوون بخەنە بواری کارکردنەوە و خۆیان وەک کۆمەڵەیەکی نەتەوەی رابگەیەنن،
لە رۆژی 14/04/1959 دا لە ژێر شا دروشمی (کوردستان بۆ کورد یەکسانی بۆگەل ) بانگی دامەزراندنی یەکەم کۆمەڵەی نەتەوەی کوردیان دا بەگوێی گەلی کوردو دوژمنانیدا !
دروستبونی کاژیک لەو رۆژەدا واتە پاش روخانی رژیمی پاشایەتی و هاتنە سەرکاری عەبدولکەریم قاسم و دارو دەستەکەی ، خۆی لە خۆێدا هەنگاوێکی زۆرئازایانە و بوێرانە ودلسۆزانە وکوردانە بوو،
ئاخر ئەوساو ئێستاش بەشی زۆری کورد وحیزب و رێکخراوە کوردیەکان هەر بروایان بە برایەتی گورگ و مەر هەبوەو هەیە ، نازانین و نەیان دەزانی کە گورگ ، هەر گورگەو هەرگیز نابێتە برای مەڕ،
مێژوو دەڵێت گورگ لەگەڵ هەلی بۆهەڵکەوت ئەوا ورگی مەردەدڕێت، ئەوە بوو کەریم قاسم پاش خۆجێگیرکردن و بەهێزبوونی بەفڕۆکە رووسیە تازەکانی شەلم کوێرم کەوتە سوتاندن و ێرانکردنی شارو گوند و ڕەزو باخ و گیانی ڕۆڵەکانی کوردو دەستی لە هیچ نەپاراست،
کاژیک بروای تەواوی بە سەربەخۆی و یەک گرتنەوەی کوردستان هەبوو، وە پێیوابوو کورد یەک نەتەوە و کوردستان یەک پارچەیە وشۆرشەکانی کورد لە هەر پارچەیەکدابێت زنجیرەیەکی پێکەوە بەستراو نە پچڕاون لە مێژوی شۆرشی کوردا و یەکتر تەواودەکەن هەر لەوؽوە پێیوابوو کە سنوری دەسکرد هیچ کات ناتوانێت کورد پارچە پارچە بکات ، بۆیە تاکە چارەسەر بۆ ئاشتی و ئازادی وڵاتانی داگیرکراو کوردستانیش، بنیات نانی کیانێکی سەربەخۆو یەکگرتنەوەی کوردستانە، تەنها ئەمە تاکە چارەسەری ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیە ، بەشی یەکەمی شا دروشمی کاژیک کوردستان بۆ کورد بوو
کاژیک دەیوت دەبێت کوردستان بۆکوردبێت نەک داگیرکراو بێت ،دەبێت کورد خاوەنی وڵاتی خۆیبێت نەک بەشێکبێت لەوڵاتانی داگیرکەران، دەبێت کوردیش دەوڵەت وکیانی خۆی هەبێت،تا خەوەن بە کیانی کوردیەوە نەبینین ،
داگیرکەران چەوسێنەرو کورد کوژو کوردستان تاڵان کەرن ،
لەبەشی دووهەمی شا دروشمدا کاژیکدا، داوای یەکسانی گەلی دەکرد و بروای بە یەکسانی گەل هەبوو، دەیووت، دەبێت کەس مافی ئەویتر نەخوات وئەویتر نەچەوسێنێتەوە،
هەموو تاکەکانی گەل لەبەردەم یاسادا وەک یەکبن و ئازادی بیروراو ئاین و ئاینزاو هەلی کارکردن بۆهەموان فەراهەم بکرێت وەک یەکبێت ،
دەیوت تا تاکێکی کورد بچەوسێتەوە مانای وایە کورد ئازاد نەبووە ودەبێت خەبات بۆ ئازادکردنی بکەین ، چونکە چەوساندنەوەی تاکەکانی کورد هیچ جیاوازیەکی نیە ،گەرلە لایەن داگیرکەرەوە پچەوسێتەوە یان لە لایەن کوردێکی خۆسەپین و دژ بە ئازادیە رەهاکانی تاکەکانی کۆمەڵگەوە بێت، چەوساندنەوە هەر چەوساندنەوەیە،
هەرلەم روانگەیەوە بوو کە هەوڵی دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازادو یەکسانی دەدا تا لەسایەیدا زەوی بۆ جوتیارو کار بۆ کرێکار وسەروەت وسامانی وڵات بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەبیت ، دەبێت هەلی کار بۆ گشت تاکێکی کۆمەڵگە بڕەخسێنرێت ، نەک بۆ چینێک و دەستەو تاقمێکی حیزبی ،
کاژیک بروای وابوو دەبێت دین ودەوڵەت لەیەک جودا بکرێنەوە ،دین لای کاژیک بریتی بوو لە پەیوەندی مرۆڤ بە خوداوە ، وە پێی وابوو دەبێت مرۆڤ ئازادبێت کە چ دینێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت ،
کاژیک پێی وابوو کە تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێت بێ جیاوازی لەبەردەم یاسادا یەکسانبن ،
کورددەبێت هەمیشە هەوڵی گەڕانەوەدا بوو بۆ ڕەسەنایەتی ، بۆ کولتووری ڕەسەنی کوردی بۆ مؽژوی راستەقینەو لابردنی ئەو چەواشەکاریانەی لەمێژوو کولتوریی رەسەنی نەتەوەکەماندا کراون ،
کاژیک پێی وابوو کە کوردستان تەنها بەپشت بەستن بەخۆ، واتە بە کورد خۆی رزگاردەبێت ، نەک بەهاوکاری و پشتگیری داگیرکەران، دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت، ئەوە تاکە ریگەی سەربەخۆبوونە ، هەرپشت بەستنێک بەداگیرکەرانی کوردستان ماڵ ویرانی و نەهامەتی وشکستی بەدوادا دێت ،
ئەمانە بەشیک بوون لە بیروباوەرەکانی کاژیک یەکەم کۆمەڵەی نەتەوەی کورد ،
کاژیک نەماو پاشان پاسۆک بەهەمان بیروو بۆچوونەوە جێگەی گرتەوە بەداخەوە کەئەویش بە پیلانی نەیاران وگەلە کۆمەی حیزبە نانەتەوەیەکان ڕێگەی دەربازبوون و مانەوەیان بۆ پاسۆک نەهێشتەوەو بوونە هۆی نەمانی پاسۆک ،
لەوساکەوە کورد بێ حیزبی نەتەوەییەوئەوانەی کە هەن سەربەخیڵ وعەشیرەتن وپەیوەندیان بە داگیرکەرانی کوردستانەوە هەیە، بەداخەوە هەر هەموویان،
ئەمڕۆ بیرو باوەری کاژیک وپاسۆک لە گشت کاتێک و ساتێک و رۆژێک لە نێو نەتەوەی کوردا زیاتر شەوق دەداتەوە و رێگەی راستی ودروستی سەرکەوتن بۆ نەتەوەکەمان رووناک دەکاتەوە ،
راستە کاژیک وپاسۆک نەمان بەڵام بیروباوەڕو بۆچونەکانیان بوونە بیری نەتەوەی کورد ،
پیرۆزە یادی دروستبوونی کاژیک
نەمری بۆ شەهیدانی نەتەوەکەمان لە سەرتاسەری کوردستانی داگیرو دابەشدا ،
شەکاوەیە ئاڵای پیرۆزی کوردایەتی ،