ئەزموون ... نەژاد عزیز سورمێ

 

 (ئەم ھۆنراوانە دەگونجێ لەگەڵ تاقیکردنەوەی دی وەک (پۆستەرە شیعر) و شێوازی وەک (ھایکۆ - HAIKU) ـەوە پێڵوز بکرێن. .

من بۆ ڕوونکردنەوە دەڵێم: ھیچ کامیان نین، بەقەد ئەوەی ھەوڵدانێکە لە کێشانی چەند تابلۆیێک بەھۆیه‌کی دیکەی دەربڕین. . ) .


  • ھێللانە


شەباقەیبرینە
یاچاڵە خوێنە
یادەمی بورکان.


  • (. . . )


کڵاوڕۆژنەیەکیشیشبەند
چەندتاڵەتیشکێ
مرۆڤێدەستیبەقاچییەوەگرتووە
سەریبەدیوارھەڵپەساردووە.


  • ئاواز


پۆلێگەڵایسەوز
بەھەوادادەفڕن
باراننمنمدەبارێ
دنیابەرگیسپێدەیلەبەردایە.


  • ستیڵلایف


درەختێڕاقەناو
کەلاوەی خانوو
باوڵێ تەنەکە و
لێفەی شڕی لەبیرکراو. .
ئاژاڕی چەند چرۆیەک
بەسەریانەوە بایەقۆش
گۆرانی شێوێندراوی
چاخی تیخبەند ده‌چڕێ.


  • (. . . )


چاویسەرسام
چاویزەق
چاوینوقاو
چاوینەرم
چاویتیژ
کۆمەڵێچاو
کۆتکێلەسەریڕژاوە. .


  • برسیەتی


گوڵەگەنمێ
پەیژەیەکیپێوەنراوه‌
گورگێکی پێ ھەڵدەگەرێ.


  • شەوق


نیشانەیپرسیار
بەدەوریدڵێخوێنیلێدەتکێ.
ئاسمانگەشە
دەستێڕەگیدەرکردووە. .

• سووتان


دووکەڵێکە
چاوچاونابینێ
کەویەبەفرێکدەسووتێ.


  • ڕوانین


 (1)
کۆڵکەدارێکی قەراخ ڕووبار
ژنێکی ڕاکشاوە.

 (2)
ئاگرێ دێ
ئاگرێ دەڕوا
بەدوو ئاگر
دنیا تاریک داھاتووە.

 (3)
مێزێک
چایەک
پاکەتێ بەغدا
ھەندێ شوێن پێی بچووک و
ھەندێکی دی زەبەللاح. .


  • دڵنەوایی


کچێڕەشپۆش
لەسەرپانیژەوەستاوە
تریفەیمانگو
ورشەیئەستێرەیئاوابوو
کۆدەکاتەوە.

• دیوار


دیوارێ. . دوودیوار. . دەدیوار
چیمەنتۆبەندەکان ڕووخان
تەنیا دیوارێ قور ماوە
نەڕووخاوە.


  • ئێش


ئاسماندڕکیلێدەبارێ
زەویدڕکیلێشیندەبێ
خۆرێدڕکاویھەڵاتووە
دڕک. . دڕک
لەھەرچوارلاوەدڕک.


  • (. . . )


لەناوئەوھەمووقەڵشتوبۆشاییەدا
کەدەگونجێبوومەلەرزەیێ
پێکیھێنابێ
پنتێ سەرەنجت ڕادەکێشێ.


  • بروسکە


دوودەرگا
دەرگایێداخراو
یەکێکراوە
تارماییمرۆڤێکیسەرگەردان.


  • گومان


سێبەریئەژدیھا
پەڵه‌یەکە، ڕەشوناڕێک
بەسەرچەقیدووڕیانەوە.


  • سەنگەر


بانێک
بێکۆڵەگە، بێدیوار
بانێکئاسمانیشیبەسەرەوەنییە.


  • زەنگ


ڕەوەمەلێکیبەرزەفڕ
لەشکارتەیێکی ژەنگگرتووی
ئاسمان دەکا.


  • (. . . )


چیایێکخەریکەدەڕمێ
چەنددەستێسنگیخۆیانداوەتەبەرو
ناھێڵن. .
چەنددەستێناھێڵنچیایەکبڕمێ.


  • تونێڵ


چواربازنەیبچووک
بەدەمیگورگەوە.
چواربازنەیبچووکی
نێوبازنەیێکیگەورە.
زریزەیێکیژەنگاوی
لەوناوە لوولی خواردووە. .


  • ڕوانین


ھێڵێکئاسۆیلەباوەشیخۆیگرتووە.
ڕووبارێکە
دەشێڕەگیدرەختێبێ
یاھەرسەرابوھیچیتر.


  • پۆرترێت


کۆمەڵێجۆگە
دووکانییوشک
تیشەبەردێک
سیمایێماندوو،

دووباڵی
لەڕاستوچەپداڕواوە.


  • مانەوە


کۆخێکیبەپێوەماوی
نێودڕاڵەیشاخ
شوورەیێکی گڵکۆیینی
بەدەوردا کێشراوە.

• (. . . )
تەرمێکلەسەردەمکەوتووە
چرایێککوژاوەتەوە
درەختێکبەلاداھاتووە
زەویوئاسمانلەیەکنزیکبوونەتەوە.
بارانێسووردایکردووە.

1985 – 1986


ئاماژه‌

ئەم قەسیدەیە کاتی خۆی ساڵی 1986 بۆ یەکەمین جار لە گۆڤاری (ڕۆژی کوردستان) كه‌ له‌ به‌غدا له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردی ده‌رده‌چوو بڵاوکراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتری نووسەر