
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له وته‌یه‌كدا له كۆنگره‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشێخ له 13/ ئۆكتوبه‌ری 2025 بۆ ئاشتی له میسر ڕووی ده‌می له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق محه‌مه‌د شیاع سودانی بوو كه ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوو، هه‌روه‌ها له به‌رده‌م هه‌موو شانده ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه‌دا وتی ( (عیراق وڵاتێكه پڕه له نه‌وت، به‌ڵام نازانن چۆن هه‌ڵسوكه‌وت و سه‌ودا به‌م بڕه زه‌به‌لاحه‌ی نه‌وته‌وه بكه‌ن، عیراق به‌ره‌و ڕوی كێشه‌و قه‌یران و گرفتی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر شكستی خوارد له به‌ڕێوه‌بردنی سامانه سروشتیه‌كه‌ی به جۆرێكی ڕاست ودروست، عیراقیه‌كان سامانێكی به‌هادار له ژێر پێیاندایه له ناو خاكه‌كه‌یاندا به‌ڵام نازانن و ناتوانن چۆن سوودی لێ وه‌ربگرن، وادیارد ده‌سته‌پاچه‌ن له‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن له پێناوخۆشگوزه‌رانی) ) .
كێشه گه‌وره‌كه‌ی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ئه‌وه‌یه دوای بیست ساڵ له نووسینی ده‌ستوری عیراقی ساڵی 2005 هێشتا نه‌توانراوه یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ربكرێت و چۆنیتی ده‌رهێنان و فرۆشتن و ه‌ڕێوه‌بردنی ڕێكبخات، كه‌س نازانێت كی ڕێگره و چ به‌ربه‌ستێك هه‌یه؟ هه‌ریه‌كه ده‌ی خاته‌ملی ئه‌وی تر، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه برێنێكه له بیره‌وه‌ری هه‌موو دڵسۆزانی وڵاته‌كه‌دا كه چۆن نه‌وت له هۆكاری خۆشگوزه‌رانی نازو نیعمه‌ته‌وه بووه‌ته هۆكاری شه‌ڕو نه‌گبه‌تی و نیقمه‌ت بۆ عیراقیه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، له هه‌مانكاتدا ژینگه‌یه‌كی به پیت بۆ گه‌نده‌ڵكاران.
ئه‌گه‌ر له دوای ساڵی 2003 ه‌وه ئاوڕێك له سیكته‌ری نه‌وت بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت عیراق بڕێكی ئێجگار زه‌به‌لاح نه‌وتی فرۆشتووه له به‌رامبه‌ردا داهاتی زه‌به‌لاحیشی ده‌ست كه‌وتووه كه ترلیلیۆنه‌ها دۆلاره، به‌ڵام عیراقیه‌كان چیان به‌ده‌ستهێناوه؟ شارگه‌لێكی پشتگوی خراو، بێكارییه‌كی كه‌ڵه‌كه بوو، دامه‌زراوه ی ده‌وڵه‌تیه‌كان هیلاكن، خزمه‌تگوزراییه‌كی زۆر خراپ له كاره‌باوه تا ئاوی خواردنه‌وه‌و ده‌رمان و په‌روه‌رده‌و. . . هتد، ڕاسته هه‌ندێك سكته‌ر پێشكه‌وتووه، به‌ڵام گه‌شه‌پێدانی گشتی و دروستكردنی ژێرخانی پێویست و پڕۆژه‌ی ستراتیجی ده‌ستی بۆ نه‌براوه.
ئابوری ریعی و پشت به ستن به‌نه‌وت
كێشه گه‌وره‌كه لێره‌دایه له عیراق و خۆرهه‌ڵات ناوه‌ڕاستیش نه‌وت هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات نیه به ته‌نیا به‌ڵكو بنه‌مایه‌كیشه بۆ ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، چونكه ده‌وڵه‌ت كه نه‌وتی هه‌بوو ده‌توانێت سامانیش ببه‌خشێته‌وه بۆ كڕینی ده‌سته‌و تاقمی به‌رژه‌وه‌ندخوازو یاری كردن به هه‌ست وسۆزیان وه‌كو ئه‌وه‌ی له عیراقدا باسی ده‌كرا كۆبۆناتی نه‌وت ده‌دار به زۆر لایه‌ن و كه‌سایه‌تی بۆ كڕینی وه‌لائو تاوه‌كو بێده‌نگكردنیان، به‌داخه‌وه كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات هاوڵاتی له كه‌سێكی به‌رهه‌مهێنه‌وه ده‌بێته كه‌سێكی به‌رخۆر و چاوه‌ڕوانی مووچه‌و به‌شه‌كه‌ی خۆی ده‌كات له سامانی نه‌وت كه ئه‌مه‌ش به یه‌كسانی نیه بۆ هاوڵاتیان، له هه‌مان كاتیش‌دا حكومه‌تیش ده‌بێته ناوه‌ندگیر بۆ گه‌یاندنی ئه‌و داهاته له جیاتی ناوه‌ندێكی نه‌خشه‌دانان و بنیاتنه‌ر، ئه‌مه كاره‌ساته گه‌وره‌كه ده‌خوڵقێنێت كه پێی ده‌ڵێن ( (نه‌فره‌تی سامان و داهات) ) كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ته‌وه‌زه‌لی نه‌ك پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌خوازم بیخه‌مه ڕوو كه په‌یوه‌سته به‌م باته‌وه‌و له چه‌ند ڕۆژی پێش كۆنگره‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشیخ و قسه‌كانی تره‌مپ، باڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتار ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی قه‌واره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 6 ئۆكتۆبه‌ری 2025 ئاماژه‌ی به مه‌ترسیه‌كانی ئابوری ریعی له عیراقدا كرد و نمونه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ی هێنایه‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌وت و گرنگی دان به بواره‌كانی تر، چونكه ڕۆژێك دێت نه‌وت كۆتایی دێت، ئه‌مه دیدێكی تازه‌یه له سه‌ر ئاستی عیراق حزبێكی سیاسی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی به‌و بابه‌ته ده‌ست پێ بكات، كه ئه‌مه به ئاسانی ناكرێت به بی پیشتیوانی و لۆبی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی تری عیراقی گه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ئابوری عیراق بگۆڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهات جۆراو جۆر بكرێت و سوود له نه‌وت و غاز و سامانی سروشتی وه‌ربگرێت بۆ بنیاتنانی ژێرخانی پیشه‌سازی و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزرای پێویست له په‌روه‌رده‌و ساغڵه‌نی تا ئاوی پاك و ڕێگه‌وبان بۆ گه‌لانی عیراق نه‌وه‌ك بۆ كڕینی سۆز‌و وه‌لائات و تێركردنی حه‌زی گه‌نده‌ڵكاران.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.