
ڕەخنەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا (ڤۆن دێر لاین) لە تورکیا و بانگ نەکردنی بۆ لوتکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
تورکیا هەست بە پەراوێزخستنی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دەکات. تورکیا لە مێژە بە هاوبەشێکی گرنگ بۆ ئەوروپا دادەنرێت و ناتوانرێت دەستبەرداری بن بەتایبەت لە پەراوێزی ناوچە قەیراناوییەکان دا. بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و یەکێتی ئەوروپا ئاماژەکانی دورخستنەوە و دەستبەرداربوون بۆ ئەم هاوبەشە دەنێرێت.
(ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین) سەرۆکی کۆمسیۆن تورکیای پاڵێوراو بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بەهۆی پەیوەندییە خراپەکانی لەگەڵ ئەوروپا و هاوکات نزیک بوونەوەی لە چەند وڵاتێکی وەک چین و ڕووسیاوە.
ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ دەوڵەتانی وەک سووریا و لوبنان کۆدەبێتەوە، بەڵام تورکیا بانگهێشت نەکراوە. ڕەخنەگران لە ئەنقەرە و برۆکسل ئەمە بە هەڵەیەکی ستراتیژی دەبینن. ڤۆن دێر لاین ڕۆژی یەکشەممە لە ئاهەنگێکدا کە هەفتەنامەی "دی زەیت" بەڕێوەی دەبرد، بە ڕوونی ڕایگەیاند کە تورکیا وەک هێزێکی ڕکابەر دەبینێت کە پێویستە بەرپەرچی کاریگەرییەکانی لەسەر ئەوروپا بدرێتەوە. هەروەها هۆشیاری دا، نابێت ئەم مەترسییانە بگاتە ئاستێک کە دراوسێی نزیکی یەکێتی ئەوروپا "لە ژێر کاریگەری ڕووسیا، یان تورکیا، یان چین، دا بن .
ئایا ئێمە وەک ئەوروپایی چیتر هەژمار لەسەر تورکیا ناکەین؟
ڕۆژنامەنووسی تورکی ڕوسێن جاکیر لە پۆرتاڵی شیکاری تورکیا "مێدیاسکۆ-پێ" پرسیار دەکات. هەر نەبێت تورکیا هێشتا کاندیدێکە بۆ بە ئەندامبوون.
ئەگەرچی پرۆسەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە EU ساڵانێکی زۆرە راگیراوە، تورکیا هشتا خۆی وەک بەشێک لە ئەوروپا دەبینێت. ئۆزگویر جەلەک قسەکەری پارتی دەسەڵاتدار ئاکەپەی سەرۆک ئەردۆغان، ڤۆن دێر لاین تۆمەتبار دەکات بەوەی کە دەخوازێت یەکێتی ئەوروپا وەک "یانەیەکی مەسیحی" بپارێزێت.
ئەوروپاش ڕەخنەی خۆی هەیە
تا ئەم دواییانە سیاسەتمەدارە پێشەنگەکانی ئەوروپا وەک فریدریش مێرتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختیان لەسەر گرنگی تورکیا دەکردەوە وەک هاوپەیمانێک پیشەسازییەکی بەهێزی چەک و پەیوەندیی چارەنووساز و هەستیاری هەیە. ئەنقەرە پەنابەران لە ئەوروپا دوور دەخاتەوە و ئەردۆغان نێوەندگیری لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا کرد. لەم دواییانەشدا سەرۆک ئەردۆغان پاڵپشتی حکومەتی پاکستانی کرد لە هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی ئەمریکا و ئێران لەسەر مێزی دانوساندن. لەبەر ئەم هۆیانەیە لێدوانەکانی سەرۆکی کۆمیسیۆن لە ئەوروپا ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆتەوە. ناچۆ سانچێز ئامۆر، ڕاپۆرتدەری پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە تورکیا ڕایگەیاند، ئەم بۆچوونانەی ڤاندەرلاین لە ڕوانگەی جیۆپۆلەتیکییەوە هەڵەیەک بوون.
چارڵز میشێل،سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئەوروپا، کە تا کۆتایی خولەکەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ ڤۆن دێر لاین ناکۆکی هەبووە، ڕۆڵی تورکیای وەک زلهێزێکی ناوچەیی، هاوپەیمانی ناتۆ، هاوبەش لە سیاسەتی کۆچ و وزە، هەروەها هێزێکی سەربازی بەهێزی لە پەراوێزی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بەبیر سەرۆکی کۆمیسیۆن هێنایەوە.
مارک ڕوت سکرتێری گشتیی ناتۆ بەشێوەیەکی ئاشکرا لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە لەم هەفتەیەدا خۆی دوور خستەوە لەم باسانە : ئەویش سێ وڵاتی خستە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پێویستە بە مەترسی و هەڕەشە هەژمار بکرێن، ئەوانیش شانبەشانی چین و ڕووسیا ناوی ئێرانی هێناوە نەک تورکیا. ئەردۆغان خۆی بێدەنگ کردووە و هیچ لێدوانێکی نەدا.
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هەوڵیدا ئەو لێدوانانە و گرژییەکان کەم بکاتەوە.
وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، سەرۆکی کۆمسیۆن ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی و گرنگی تایبەتی تورکیا وەک کاندیدێکی ئەندامبوون دا بەڵام کەسی قەناعەت بەم قسانەی نەکرد. ڤۆن دێر لایین بە هەڵە ئەم قسانەی نەکردووە. سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و دیپلۆماتکاری باڵای پێشووی تورکیا نامیق تان لەسەر ئێکس کۆمێنتێکی کرد، ئەو "ڕەهەندی نیگەرانکەر"ی هەستی دژە تورکیای لە ئەوروپا ئاشکرا کرد.
یەکێتی ئەوروپا ئەم تێڕوانین و هەڵوێستە بەهێزتر دەکات بە بڕیارەکەی بۆ بانگهێشتنەکردنی تورکیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەم هەینی ٢٠٢٦/٤/٢٤ لە قوبرس ئەنجام دەدرێت.
سیاسەتمەدارانی سوریا، لوبنان، ئوردن، میسر و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لەنێو ئەو کەسانەدان کە چاوەڕوان دەکرێت لە لوتکەی نافەرمیدا بەشداری بکەن. پێدەچێت ئەو بانگنەکردن و نەهێشتنە بەشێکی بگەڕێتەوە بۆ دوژمنایەتییەکی درێژخایەن. قوبرس لە دوای کودەتاکەی یۆنان و دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە ساڵی ١٩٧٤ دابەش بووە: لە باشوور کۆماری قوبرس هەیە کە زۆرینەی یۆنانییە و کۆماری تورکی قوبرسی باکووریش هەیە، کە تەنیا لەلایەن ئەنقەرەوە دانی پێدا نراوە.
کۆماری قوبرس لە ساڵی 2004ەوە ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە و دژایەتی هاتن و وەرگرتنی تورکیا لەم یەکێتییە دەکات. لە لایەکی دیکەوە، نەبوونی تورکیا لە دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوێستێکی سیاسی یەکێتیی ئەورووپاش ڕەنگ دەداتەوە، وەک ئەوەی نووسەر و شارەزای سیاسەتی دەرەوەی تورکیا موراد یەتکین تێبینی کردووە.
هەروەها هەڵەکانی تورکیا کاریگەریی سیاسی لەسەر ئەم پەیوەندییەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا هەیە. وەک نووسەر و شارەزا لە سیاسەتی دەرەوە مورات یەتکین سەرنجی داوە.
موراد یەتکین بە ڕۆژنامەی تاگەسشپیگلی ڕاگەیاندووە، ئەوروپا دیدێکی ستراتیژی نییە. یەتکین پێی وایە یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە ئەنقەرە بۆ مەبەستی پاسەوانی و بەرگری لە خودی ئەوروپا دەخوازێت، کەچی هاوکات دەیەوێت تورکیا لە هاوکاریی و پێکەوە هەمئاهەنگی سیاسی و ئابووری دووربخاتەوە.
ئەگەر ئەوروپا "دەیەوێت پلانێک بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ تورکیا دابڕێژێت، ئەوا ماڵئاوا". بەم شێوەیە هیچ ڕێگەیەک نییە بتوانێت بۆ ڕازیکردنی تورکیا بۆ پێکەوە کارکردن.
————
سەرنج: سەرچاوە رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی رۆژی ٢٠٢٦/٤/٢٦..
تورکیا لە مێژە لە هەردوو بەری جۆگە دەخوا و لەسەر دوو پەت یاری دەکات، خەریکە لەوەڕەکەی لێ دەبڕن و لەسەر پەتەکە دەکەوێتە خوارەوە. هەڵۆ