ڕۆژئاوا و كورد ڕەمزی بەگژدا چوونەوەى  تيرۆريزمى عەرەب و تورك . /  Kamal Barznji/

ڕۆژئاوا و كورد ڕەمزی بەگژدا چوونەوەى تيرۆريزمى عەرەب و تورك . / Kamal Barznji/



له پەراوێزى  جەنگى يەک هەفتەی كوردانى ڕۆژئاوا له ( گەڕەکی شێخ مقسودی حەلەبی كوردنشين ) . من به ر له هاتنى ساڵى نوێى 2026 له سايتى (  Kurdistan Net ) بيشه نگى ميدياى كوردى له وتارێكمدا ئاماژەم به جەنگێكى كاولكارى كرد له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاماژەم بەم دۆخەی پڕ له كاره سات و جه نگ و كاولكارييه كرد كه ده رهه ق به كورد دەكرێت . من هه هەمیشە دژى جەنگ و كوشتنى مرۆڤم. بەڵام سياسه تى زلهێزەكانى جيهان هەميشه هاوتەريبه لەگەڵ بەرژەوەندی ئابوری خۆيان نەك هاوتەريب بێت لەگەڵ مافى مرۆڤ . ئەوەى دەبينرێت لەم كات و ساتەدا چە تەكانى ( احمد شه رعى تيروريستى سه رۆكى سوريا ) به هاوكارى و بەڕێنمايى ( اردوگانى سەرۆكى دەوڵەتى توركى فاشيزم و تيرۆريست ) له هيرشێكى فراواندا به هەموو جۆره چەكێكى قورس هێرشيان كرده سەر گەڕەکە كوردنشينەكانى شارى حەلەب له ڕۆژئاواى كوردستان.  كەوتنه كوشتنى ژن و منداڵ و پيرو لاوى كورد له گەڕەکی شێخ مەقسودى كوردنشين ) له بێش چاوى هه موو دنيا وێنەى شەهيد كردنى كچانى شه رڤانى كوردو پیاوى كورد له گەڕەکە كورد نشينەكانى شارى حەلەب له گەرەکی شێخ مه قسودى كورد نشين.ى شارى حەلەب . لەم كات و ساتەدا ( ئەمريكا مەستى نەوتى فەنزويلايه و اسڕائیل و وڵاتانى ئەوروپا بێدەنگ و بئ هەڵوێستن.  ئەمريكا و ئەوروپا له ياديان چوو ته نها كورد بوو له كۆبانى و له باشورى كوردستان شەڕيان بو ئەمريكاو ئەوروپا ده كردو ئەفسانەى داعشيان تێك شكاند.  كە لەوكات و سه رده مه دا ( احمد شه رع ) ى سه رۆكى ئێستاى سوريا يه كێك بوو له گەورەترین و درنده ترين تيروريستەكانى داعش . ئێستا ئەمريكاو ئەوروپا و بەتايبەت دەوڵە تى ئیسرائيل كە هەميشه بانگەشەى پشتيوانى داكۆكى له كورد دەكرد . بەڵام ئێستا نه ئیسرائيل و نه ئەمريكاو نه ئەوروپا نه هەڵوێست و نه دەنگ و نە ڕەنگیان  هه يه به رامبەر بەم تاوانه مەزنانەى كه ئەمڕۆ بەرامبەر كوردانى ڕۆژئاوا دەكرێت .  كه هەموومان دەزانين ئەم جەننگە ى كه دژى كورد له ڕۆژئاوا دەكرێت تەنها شه ڕى دەوڵەتى سوريا نيه بەڵكو پلان داڕێژەكەى دەوڵه تى توركى فاشيست و تيرۆريزمه بە پاڵپشتى سورياى عەرەبی تيرۆريزم.  هەرچى هەوڵە دبلۆماسييەكانه بۆ وەستاندنى ئەم شەڕە ماڵوێرانكەرە يه شكستى هێناوه . به هۆكارى بەرژەوەندی زلهێزەكان . هەر بۆيه كورد هەميشه خۆڕاگرو ئازاو و جوامێره وه ديرۆكى كورد سەلماندويەتى كه سەرکەوتن هەر بۆ كوردو راستيەکانە  كورد ڕاستگۆيە له هەموو پرسه سياسیەكاندا. نەفرەت  له عەرەبە تيرۆريستيەكانى احمدشه رع و نەفرەت و ڕورەشی بۆ دەوڵەتى توركى فاشيزم و تيرۆريزم. سه ركەوتن و بەرخودان هەر بۆ كوردو دۆزه ڕەواكەيەتى .ڕۆژئاوا ئەمڕۆ له بەگژدا چونەوەى تيرۆريزمى عه ره ب و تورك بەردەوامه و ڕاناوەستێت

بابەتی زیاتری نووسەر