
سڵاوتان لێ بی خه‌ركی كوردستان ...
له نه‌وه‌ته‌كان براده‌رێكمان هه‌بوو ناوی ( كاك صالح ) بوو .. ڕێز و حورمه‌تم لۆی هه‌یه ، به حوكمی ئه‌وه‌ی چوومه كۆیه و چوومه سلێمانی و پاشان پیشه‌كه‌م گۆڕا له كارمه‌ندی ته‌ندروستییه‌وه لۆ فه‌رمانبه‌رێكی یاسایی ، لێك دابڕاین ... ئه‌و پیاوه چه‌نده‌ی برێی مرۆڤێكی دڵگه‌وره و قسه‌خۆش و هاوكار و ده‌ستبار بوو ... به‌س بێ شانص بوو ... یه‌كێك له قسه خۆشه‌كانی ئه‌وه بوو :-
( كوره خۆ به زۆر نییه ، شانصه‌كه نایكا ، ئه‌وه‌ی ده‌ستبار و هاوكاری ده‌كه‌م .. له كۆتایی دزیم لێ ده‌كا ) و ئه‌وجا ئه‌و قسه‌ی زۆر دووباره ده‌كرده‌وه و ده‌یگۆت ( ئێستا مارم ده‌خۆی ، دزیم لێ ده‌كه‌ی ، قه‌یناكه ، به‌س به كه‌رم مه‌زانه ، به‌خوای ده‌زانم دزیت لێ كردیمه ) ....
ئه‌حزابی كوردیش له‌وه‌ته‌ی هه‌یه .. دزیمان لێ ده‌كا و فێرمان لێ ده‌كا و ( قسه‌ك لۆ مه ده‌كا و كرداری بالعكسه ) هه‌مووی ده‌زانین .. به‌س مشكله ئه‌وه‌یه به كه‌رمان تێده‌گه‌ن وا ده‌زانن كه نازانین ...
باش باش بزانن هه‌موو شتێك ده‌زانین ...
ده‌زانین له هه‌شتایه‌كان چتان كردییه ... به‌رامبه‌ر به خه‌ركی گونده‌كان .. له‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق ئێران توركیا ئیسرائیل ..
باش باش ده‌زانین ئه‌و كات چ دزییه‌كتان ده‌كرد به ناوی شۆڕشی كوردی .. به‌ناوی پێشمه‌رگه .. به ناوی ( گه‌لی كوردی سته‌م دیده ) .. به‌ناوی ئه‌نفال .. به ناوی كیمیاباران .. به ناوی تعریب ... به‌ناوی ته‌بعیس .. به‌ناوی ئۆردای زۆره ملێ .. به ناوی زۆر شتی تریش ..
باش باش ده‌زانین كه هاتنه‌وه له 1991 .. چتان له‌و كوردستانه‌ی كرد .. له فرۆشتن و ئاودیوكردنی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كه .. له یارمه‌تی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .. له یارمه‌تی ووڵاتانی دونیا ...
له مفاوه‌زاتتنان له‌گه‌ر به‌عس
له شه‌ڕی ناوه‌خۆی
له كوشتن و ووڵاتبه‌ده‌ر كردنی پیاوه ڕۆشنبیر و خاوه‌ن مه‌بده‌ئه‌كان ..
له ففتی ففتی
له دوو ئیداری
له جه‌وله‌كانی یه‌ك له دوای یه‌كی شه‌ڕی ناوه‌خۆ
له كوشتنی ده‌نگه ئازاده‌كان
له كڕینی قه‌له‌مه‌كان
له كوشتن و هه‌تك كردن له پیاوه‌انی ئایینی خاوه‌ن مه‌بده‌ء
له كوشتنی دكتۆر و مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی خاوه‌نڕێز له كۆمه‌ڵگه
له دزینی نه‌وت
له كوشتنی خۆپیشانده‌ر
له خواردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
له خواردنی مووچه‌ی متقاعد و خاون پێداویستی تایبه‌ت
له خواردنی به‌شه خۆراك و شیری منداڵانی كوردستان
له دزینی پرۆژه‌كانی كوردستان
له وێرانی كردنی كشتوكاڵ له كوردستان
له هاوه‌رده‌كردنی كه‌ل و په‌ل و خۆراكی ئێكسپایه‌ر
له دانانی ( الرجل غیر المناسب ، فی المكان الحساس ) ...
له دانانی وه‌زیری نه‌خوێنده‌وار
له دانانی په‌رله‌مانتاری بێ مێشك
له دانانی كادیری حزب له قه‌زا .. له ده‌ستوه‌ردان له قه‌زا ... له ته‌لیفۆن كردن لۆ قه‌زا لۆ گۆڕینی حكمی قه‌زائی ... هتد
له ناچار كردنی گه‌نج و جه‌وانی كوردستان بۆ ڕه‌وكردن ... به‌حری ئیجا و ماسی قرشه‌كان شاهێدن
له تیجاره‌ت كردن به به‌نزین به كاره‌با به ئاو به غاز ...
له تیجاره‌ت كردن به قه‌حپه و نێربازی و قومارخانه و مه‌یخانه و نادی شه‌وانه ..
له مۆدیل و بلۆگه‌ر و فاشینیستا و بسنزوومان ...
له كڕینی خانوو و قه‌صر و فندق و یه‌خت و معامل و مصانع له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و خه‌لیج ...
له سه‌روشوێن بزركردنی كوڕی كورد ...
له تیجاره‌ی مخدرات
له فرۆشتنی كه‌ركوك
له گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه تایبه‌ته‌كانی ئاینه‌كانی تر ...
له كڕینی ئیعلام .. و ئیعلامییه‌كان .. له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گران به‌ها ...
له لێدانی په‌روه‌رده
له لێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی
له هه‌موو حزمه‌ت گوزارییه‌كان و له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان و له هه‌موو به‌ها و قیمه‌كان ...
ئاگاداری هه‌موو ئه‌وانه‌ین .. وورده‌كاری هه‌موو شتێك ده‌زانین ... سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌موو شتێك ده‌زانین ... ده‌زانین كامه حزب به ڕاستی و ڕه‌وانی و به ئاشكرا ئه‌و شتانه ده‌كا و ده‌شزانین كامه حزب وه‌ك فریادڕه‌س خۆی نیشان ده‌دا و كه‌چی له ژێره‌وه له حزبه‌كانی تر خراپتره ...
هه‌مووی ده‌زانین ..
باش ده‌زانین ئه‌و حزبانه‌ی ئێمه مانانیان به بێ مه‌وقیف و ترسنۆك و كۆیله ناوه‌زه‌ند ده‌كرد .. چۆن ئێستا خۆی خستۆته كۆش و باوه‌شی ئه‌و حزبه‌ی هه‌تا دوێنێ ده‌یانگوت ... سه‌رۆكه‌كه‌ی دزه .. ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه كۆیله‌ن .. لایه‌نگرانی بێ هه‌ڵوێستن .. ئێستاااااااااااا ئه‌وه خۆتانن له‌سه‌ر كۆشیان ، له باوه‌شیانن ... به ناوی ئیتیفاقی سیاسی ...
تف له دروست بوونتان ... تف له مه‌بده‌ئتان ... تف له بیركردنه‌وه‌تان ... تف له مبادیء و قیه‌متان .. تف له سیاسه‌تتان ... تف له ئیتیفاقی سیاسیتان .. تف له‌و بابه‌تانه‌ی ئێوه دیفاعیشی لێ ده‌كه‌ن ..
سی و پێنج سار تەحەمولی بەعسمان کرد ….
هەر ئێمە وا نین هاااااا
مصر وەها بوو
سوریە وەها بوو
یەمەن وەها بوو
ئێران تورکیا رومانیا تونس ….. هتد
بەس ڕۆژێک دادێت … خاڵی کۆتایی دەبێت … ( لابد للیل ان ینجلي ) …..
صالح گۆته‌نی ... دزی بكه‌ن .. گه‌نده‌ڵی بكه‌ن .. ووڵاتفرۆشی بكه‌ن .. خۆتان باوێنه كۆش و باوه‌شی ئه‌حزابی ده‌سته‌ڵات .. به‌س به كه‌رمان مه‌زانن ... چونكه باش باش هه‌موو شتێكتان ده‌زانین ...
شوان گه‌ردی