ئاپۆی دوێنێ و عەبدوڵا ئۆجەڵانی ئەمڕۆ ...ستار کوڵەجۆیی :

ئەرێ پێیم ناێژن ئەوە( ئۆجەلان ) باسی چی دەکات , خۆ خەڵكی كورد گێل و گێژ نیە، خۆ شوکور کوێرو کەڕیش نین ، هه تا كو دوژمنکارییەکانی ده وڵه تی تورکیا نەبینێ و نەبیسێ کەچۆن ده وڵه ته كه ی ئه ردۆغان و. ده وڵه ت باخچه لی بەڕاسو چەپا کار بۆ لەناو بردنی کورد دەکەن ، باشەئه و نۆێنه رانه ی _دەم_ پارتی كوردانی باكور لەسه ردانەکایاندا بۆ لای ئۆجەڵان لەلەئیمرالی ،  باسی ڕووداوه كانی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆ ناكه ن ، ئەی پێ ناگەیەنن ، چۆن هاكان فیدانه كان له گه ڵ داعشه كانی جۆڵانی دا،  به هاو شانی یەك شه ڕی قڕکردنی ڕۆژئاوا ده كه ن . تورک و حوکو مەتەکەیان ، زۆر ڕاستگۆن لەگەڵ دەربڕینی  ناخەوەو دەرەوەی ناخیانا ، واتا دەربڕینەکانیان لە( زاهیرو باتنی دا ) دژایەتیەکانیان بەرامبەر بەکوردو مافەکانی  ناشارنەوە،  تورکەکان زۆر بەڕاشکاوانە، دەڵێن نامانەوێ و وەنا هێڵین کورد نینۆکیشی هەبێت سەرەڕشکنەکەی پێ بخورێنێت ، ئۆجەلانیش ئێژێ : ئێمەی کوردانی باکور ڕازین لەسایی کۆمار ێکی تورکی دیموکراسی دا،   پێکەوەژیان و  دەسەڵاتی ئیداریمان هەبێ لەشارەکوردییەکاندا ،  ئێمەی کورد ئەمانەوێت لەتورکیایەکی یەکگرتودا بژێن ، بەردەوام دەبێ  ئۆجەڵان ، ئێژێ  مۆدێلی دەوڵەت نەتەوەی بەسەر چوو، کۆمەڵگای دیموکراسی جێگای گرتۆتەوە، نا بێت کورد بەهیچ شێوەێ داوای دەوڵەتی کوردی بکات  ! ئۆجەڵان بەوەیشەوەناوەستێ  دەڵێت :  دەبێت کوردانی سوریا بەقسەی ئیسرائیل و ئەمریکاو  دوژمنانی تورکیا نەکەن ، نا بێت کوردانی سوریا باس جیابوونەوەبکەن لەسوریادا ، ئۆجەڵان دەبێژێ ، دەبێت کوردانی سوریا لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا ڕێک بکەوون  ، ، پەیامەکەی  ئۆجەلان  زۆر ڕۆشنەلێرەدا  بەکورتی و کرمانجییەکەی ، ئۆجەڵان بانگەوازی ئاشبەتاڵ دەکات لەکوردانی ڕۆژئاوا ، ئۆجەڵان ، دەیەوێت کورد لەڕۆژئاوا و باکوردا ملی خۆیان بخەنەژێر چەقۆی قه سابەبێ بەزەیانەی تورک و جؤلانییەداعشەکان وەبەڕەزای خۆیان بڵێن ،، ئەم ملی ئێمه یەو ئەو یش تیخی ئێوە، جا بۆ خۆتان وکیل بن لەچۆنێتی مل بڕینمان . ئۆجەڵان دەڵێت ٧٠٪ دەر سەدی پەکەکەم بەم بیرو بۆچونەم  ڕازی کردوە، بەم قسەیی ئۆجەڵان بێت کوردانی باکوری کوردستانی کردوە بەگیسکەقوربانی و بۆ سەربڕین ئامادەکردوون . هه ر كه سێ ڕۆژانەگۆێ لەکردارو ڕەفتارەکان ، سەرکردوەو حوکو مەتی تورک بێت لەئەنکەرەدا ، کەچۆن تیخ ساودەدەن  بۆ لێی کرنەوەی گه ردنی میلەتی کورد  ، هەر کەسێ بەوردی گوێ لەو قسەو باسانەی ئۆجەڵان بگرێ کەکردوونی  بۆ  نوێنەرانی ئاکا پارتی و مەهەپەلەپەرلەمانی  تورکیا، دەبێت چ خوێندنەوەێك بکات بۆ ئەو بارو دۆخەسایکۆڵۆژییەدژوارەی  ئۆجەلانی تێدایەلەئیمرالی  . لەم کاتی مه ینەتی و نەهامەتیی ، کەگەلی کوردی لەڕۆژئاڤادا تێكه ووتوه ، ئەردۆغان و حوکمەتەکەی و دەوڵەت باخچەلی بەدوو قۆڵی ، قۆڵیان لێ هەڵماڵیوەبەڕاستو چەپا، خەریکی کێشانی بەمستەکۆڵن، بەدەمو دەنگی ئازادییەکانی میلەتی  کوردا ، هەڕەشەلەهەموو بەشەداگیرکراوەکانی کوردستان دەکەن ، بەئاشکرا دەلێن نابێ کورد داوای  مافی چارەنووسی خۆی بكات .   له هه مووی سه یرو سه مه ره تر  ئۆجه ڵان ده ڵێت ئیسرائیل و ئه مریكا ده یانه وێت  سوریا دابه ش بكه ن ، دەیانەوێ نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستکاری بکەن ، ئیسرائیل ئه گه ر كوردی له گه ڵ دا نه بێت،  ناتوانێ ئه و كاره بكات ،  ئۆجه ڵان ئێژێ من دژی پرۆژه ی گۆڕانكارییه كانی ئه مریكا و ئیسرائیلم لەناوچەکەدا،  ئۆجەلان  بەردەوام دەبێت و دەڵێت من دەتوانن مەزڵوم کۆبانی ڕازی بکەم ، لەگەڵ حوکومەتی ئێستای سوریادا ڕێک بکەوێ ، ئۆجەڵان بەتورکەکان دەڵێت  ئەگەر من ئازاد بکەن ئەو بیرو پرۆژەی دەوڵەتی کوردییەلەبیرو فکری میلەتی کورد-دا ، ئەسڕمەوە.  ئەم ئۆجەلانەی ئەمڕۆ  بەهیچ شێوێ لەئابۆکەی پێش ناچێ ،  ئۆجەڵان نەی هەر سەرەتای گرتنەکەیەوەنەی توانی خۆ ڕاگر بێ و بەبێ بەماندیلاێ بۆ کوردو نەتەوەی کورد شانازی پێوەبکەن .  ئەو ئاپۆیی  کاتێ ئازاد بوو ، دەیوسیتی تورکیا لەت وپەت بکات ،  ئەم عەبدوڵەئۆجەلانەی ئەمڕۆکەیش پارێزکاری لەمانەوەی تورکیایەکی ئەردۆغانی و باخچەلی  دەکات !! ، ئۆجەڵان  دەیەوێت کورد ڕازی بکات لەژێر سایی دەسەڵاتەگرگنەعوسمانیەکەی ئەنکەردا بەیەخسیری بژێن.  ئیدی ئەو ئاپۆیی دوێنێ بوو بە ميژوو واتا  کۆتای هێنا بەخۆی ،بەو خۆکوژیی فکری و ئەخلاقییەشۆڕشگێڕیەی لەئێستادا .

 

بابەتی زیاتری نووسەر