
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شی هونه‌روكولتوور پیشانگایه‌كی وێنه‌ییو ڤیدیۆیی بۆ كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی هه‌له‌بجه له ڕۆژی 16/3/2010 له یه‌كێ له ناودارترین مۆزه‌خانه‌ی جیهانی (مۆزه‌خانه‌ی تالۆرنس) له شاری لۆس ئه‌نجڵس له ولایه‌تی كالیفۆرنیادا كرده‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه پیشانگاكه تا 2 هه‌فته‌ی تر ده‌مێنێته‌وه له‌م مۆزه‌خانه‌دا، له‌م پیشانگایه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی (تالۆرنس) خاتو لیبا گیفت و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌رو كولتوور نه‌جات عه‌بدوڵا وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد له‌م یاده دڵته‌زێنه‌وه. زۆر له ڕوژنامه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پیشانگایه بوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
